.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه
















ئه‌و مامۆستا بوو له‌قوتابخانه‌یه‌كی دواناوه‌ندیی كچان، ئه‌م شۆفێری شه‌مه‌نه‌فه‌ر بوو، یه‌كتریان زۆر خۆش ئه‌ویست، بڕیاریاندا پێكه‌وه ژیانی هاوسه‌ریی ببه‌نه‌سه‌ر، به‌لام هه‌تا ئه‌وساته‌ی كه به‌ره‌و كڵێسه ده‌ڕۆیشتن بۆ ماره‌بڕین، ئه‌م چه‌ندجارێك له‌ده‌زگیرانه‌كه‌ی دووباره كرده‌وه، ئایا سووره له‌سه‌ر ئه‌م ماره‌بڕینه؟ ئاخۆ په‌شیمان نی‌یه.
-باش ئه‌وه ئه‌زانیت كه من به‌درێژایی ساڵ له‌پشووی ئاسایی و ته‌نانه‌ت له‌جه‌ژنه‌كانیش بێ به‌شم، شه‌وانی هێمنی و شادمانیی به‌خۆمه‌وه نابینم، وه‌خت و ناوه‌ختم بۆ نی‌یه، له‌نیوه‌ی شه‌ودا له‌ئیش ده‌گه‌ڕێمه‌وه، هه‌ر له‌و كاتانه‌شدا ماڵ به‌جێده‌هێڵم و ده‌چمه سه‌ر كاره‌كه‌م، دیاره به‌مه‌ش بێزارت ده‌كه‌م و له‌خه‌وی خۆشی به‌یانیانیش بێبه‌ریت ده‌كه‌م.
كچه‌كه به‌زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌كی پڕ له‌هیواوه‌و به‌دڵێكی لێوان‌لێو له‌شادمانی، له‌پی ده‌ستی خسته سه‌رده‌می كوڕه‌كه و پێی وت: شتی وام بۆ مه‌ڵێ! ئاخر من له‌به‌ر ئه‌م دڵه ساف و بێگه‌رده‌ته ئه‌وه‌نده‌م خۆش ئه‌وێیت، باشت ده‌ناسم، ده‌زانم هه‌میشه بیر له‌كه‌سانی تر ده‌كه‌یته‌وه نه‌ك خۆت، له‌به‌رئه‌وه نامه‌وێ گوێم له‌م وتانه‌ت بێ.. بابڕۆین.
***
ژیانی هاوسه‌رییان پێكهێنا، زۆر به‌خۆشی و كامه‌رانی ده‌ژیان، خۆشه‌ویستیشیان هه‌ر له‌كڵپه‌دا بوو، رێزی یه‌كتریان ده‌گرت، ده‌رودراوسێ له‌ناو خۆیانا ده‌یانوت، بووك و زاوایه‌كی بێ وێنه‌ن، ژن و مێردییان وه‌ك یه‌كه‌م رۆژی گواستنه‌وه‌ی بووك وایه، هه‌میشه ستایشیان ده‌كردن و به‌نموونه ده‌یانهێنانه‌وه.
***
پێش تاقیكردنه‌وه‌ی كۆتایی ساڵ به‌دوو هه‌فته، گه‌لێ ئیش و كار به‌سه‌ر ژنه‌كه‌دا كه‌ڵه‌كه‌ی كرد، له‌لایه‌ك ده‌بوایه هه‌موو ئه‌و باسانه هه‌ڵبسه‌نگێنێ كه خوێندكاران ئاماده‌یان كردبوو، له‌لایه‌كی تره‌وه ده‌بوو پرسیاری تاقیكردنه‌وه دابنێ به‌مه‌رجێ له‌شێوه‌ی تاقیكردنه‌وه‌ی به‌كالۆریادا بێ، بۆ ئه‌م مه‌به‌ستانه شه‌وان تا دره‌نگانێ چاوه جوانه‌كانی به‌سه‌ر ده‌فته‌رو كتێب و كاغه‌زدا شۆڕده‌كرده‌وه، به‌یانیانیش ده‌بوایه سه‌عات شه‌ش و نیو له‌خه‌و هه‌ستێ، به‌هۆی ئه‌و شه‌ونخوونی و ماندووبوونه‌وه، وای لێهاتبوو چاوه‌كانی سوور هه‌ڵگه‌ڕابوون، سه‌ر روومه‌ته‌ئاڵه‌كه‌ی ئاودێرییه‌كه‌ی جارانی نه‌مابوو. شه‌وێكیان سه‌عات دوو بوو، كه مێرده‌كه‌ی له‌ئێزگه‌ی شه‌مه‌نه‌فه‌ره‌وه گه‌ڕایه‌وه، زۆر به‌هێواشی ده‌رگاكه‌ی كرده‌وه، له‌سه‌ر نووكی په‌نجه‌ی پێی هاته ژووره‌وه، بێ چركه‌و به‌ئه‌سپایی چراكه‌ی داگیرساند، كه‌چی واش ژنه‌كه‌ی هه‌ر به‌ئاگاهات، چاوه ماندووه خه‌واڵووه‌كانی كردنه‌وه‌و وتی: هاتیته‌وه خۆشه‌ویسته‌كه‌م؟
له‌به‌ر شه‌وقه كزه‌كه‌ی چراكه‌دا ده‌وروپشتی چاوی ژنه‌كه‌ی بینی چۆن شین و مۆر هه‌ڵگه‌ڕاوه، بۆ ساتێك تاس بردیه‌وه‌و خه‌م دایگرت، پاشان بیرۆكه‌یه‌ك به‌خه‌یاڵیا هات بووه هۆی ئه‌وه‌ی ته‌می خه‌می دڵی بڕه‌وێته‌وه، ته‌نانه‌ت رووخساریشی گه‌شتر بووه، بێئه‌وه‌ی هیچ ورته‌یه‌كی لێوه بێت.
***
ژنه‌كه، به‌یانییه‌كیان له‌دڵی خۆیدا وتی: (زۆر سه‌یره، ئه‌مه سێ به‌یانییه له‌سه‌ر یه‌ك، له‌سه‌عات شه‌ش و نیوی ته‌واودا، له‌و كاته‌دا من له‌خه‌و هه‌ڵده‌ستم و له‌ناوجێ دێمه ده‌ره‌وه، ئاله‌وكاته‌دا ئه‌ویش خۆی به‌مالا ده‌كا) له‌به‌رئه‌وه ناچاربوو لێی بپرسێ: ده‌مه‌وێ بزانم، ئه‌مه سێ به‌یانییه، چۆن وا له‌م كاته‌دا ده‌گه‌یته ماڵه‌وه.
-رێكه‌وته، كه‌ی شه‌مه‌نه‌فه‌ر گه‌یشته دواقۆناغی، دیاره ئه‌و كاته‌ش شۆفێره‌كه‌ی ده‌چێته‌وه ماڵی خۆی.
دوای ئه‌م وه‌لامه، له‌سه‌رخۆو به‌هێمنی و به‌سۆزه‌وه له‌ژنه‌كه‌ی پرسی: ئه‌ی تۆ چۆنی؟ باش نوستووی؟ تێرخه‌وبوویت؟ ژنه‌كه‌شی به‌پێزانینه‌وه وه‌لامی دایه‌وه: به‌ڵێ زۆر به‌باشی نوستووم، سوپاس بۆ ئه‌م به‌ته‌نگه‌وه هاتنه‌ت.
***
ئه‌وه‌ی وت و چوو بۆ لای ده‌ستشۆره‌كه تا ده‌ستوده‌موچاوی بشوا، سه‌یری كرد سێ قنچكه جگه‌ره‌و هه‌ندێ سووتوو له‌نزیك ده‌رگاكه‌وه كه‌وتوون، ده‌ستی بۆ پشت ده‌رگاكه‌وه برد تا گسكه‌كه رابكێشێ بۆ لابردنی قنچكه جگه‌ره‌كان و سووتوه‌كه، كوت‌وپڕ بیری كه‌وته‌وه كه دوێنێ ئێواره دوای گه‌ڕانه‌وه له‌قوتابخانه ئه‌م ناوه‌ی ماڵیوه، ئه‌ی ئه‌م قنچكه جگه‌رانه‌و ئه‌م سووتووه فڕێدراوه چۆن ئه‌مشه‌و گه‌یشتنه ئێره.
گه‌ڕایه‌وه ژوورێ، سه‌یری كرد مێرده‌كه‌ی له‌سه‌ر تاكه قه‌نه‌فه‌یه‌ك پاڵكه‌وتووه، به‌هێواشی ده‌ستی بۆ گیرفانی چاكه‌تی مێرده‌كه‌ی برد، خشته‌ی نۆره‌كاری شۆفێره‌كانی لێده‌رهێناو چاوێكی پێدا گێڕا، بۆی ده‌ركه‌وت ئه‌م سێ رۆژه‌ی رابردوو شه‌مه‌نه‌فه‌ره‌كه‌ی ئه‌م سه‌عات چوار‌و نیو گه‌یشتۆته ئێزگه. سه‌عاتێكیش دابنێین بۆ ئاڵوگۆڕكردنی نێوان شۆفێره‌كان و هاتنه‌وه‌ی بۆ ماڵه‌وه. واته ده‌بێ سه‌عات پێنج و نیو بگاته ماڵه‌وه، ئه‌ی كه‌واته چۆن و بۆچی ئه‌م له‌سه‌عات شه‌ش و نیودا خۆی به‌ماڵدا ده‌كا؟ ئێستا مه‌سه‌له‌كه روون و ئاشكرایه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م له‌خه‌و نه‌كات، هه‌موو رۆژێك یه‌ك سه‌عات له‌به‌رده‌رگا داده‌نیشێ تا ئه‌م له‌خه‌و هه‌ڵده‌سێ، ئای.. سێ جگه‌ره له‌سه‌عاتێكدا.
له‌و لێكدانه‌وه‌و بۆچوونه‌یدا ئه‌وه‌نده‌ی تر مێرده‌كه‌ی لاشیرینتر بوو، چه‌ندجارێك ویستی باوه‌شی پێدا بكات و به‌نازه‌وه پێی بڵێ(خۆشه‌ویسته دڵپاكه‌كه‌م)، به‌لام خۆی گرت، نه‌یویست له‌خه‌وی بكات. به ئه‌سپایی و بێ خشپه چوو په‌توویه‌كی قه‌راغ چنراوی هێناو به‌سۆزو خۆشه‌ویستییه‌وه دایپۆشی، له‌به‌رچاوی بووبووه ساوایه‌كی شیره‌خۆره نه‌ك پیاوێكی پته‌وی ته‌واو.
***
بۆ شه‌وی دوایی ژنه‌كه‌ی قورمیشی سه‌عاته‌كه‌ی خسته سه‌ر پێنج و نیو، هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی له‌وكاته‌دا سه‌عاته‌كه لێیدا، خێرا له‌سیسه‌مه‌كه‌ی هاته‌خواره‌وه‌و چوو ده‌رگاكه‌ی كرده‌وه، مێرده‌كه‌ی بینی له‌به‌رده‌رگاكه‌دا هه‌ڵتروشكاوه... ئیتر ئه‌مجاره‌یان خۆی پێنه‌گیراو به‌وپه‌ڕی خۆشه‌ویستییه‌وه چووه باوه‌شه گه‌رم و گوڕه‌كه‌یه‌وه‌و ده‌ستی كرده ملی، زۆر به‌ناسكی و به‌په‌رۆشه‌وه پێی وت: ئای خۆشه‌ویسته نموونه‌ییه دڵپاكه‌كه‌م!
سه‌رچاوه: گۆڤاری (بنا‌ء الێین) ژماره 12ساڵی 1989 ل 544 كه به‌عه‌ره‌بی ده‌رده‌چوو كراوه‌ته كوردی.
*پێشكه‌شه به‌و وه‌فده‌مان كه ئێستا له‌شوێنی رووداوی ئه‌م چیرۆكه‌ن.
kurdistani nwe

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بير‌ى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








dasto panjat xosh bet freshata gyan har sarkawto bet

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه







دةستةكانت خؤش بيت ئةزيزم سةركةوتووبى

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








ده‌ستت خۆش بێت گوڵه‌که‌م به‌راستی بابه‌تێکی جوان بوو

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه









zr supas hawren dasti wash xosh bet bo peyama ranginatan
hiway bardawami u peshkawtan bo ewa axwazm
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه







brya hamu dllakan wak amana layak bgaishtban
awkat be wafaey sary haldagrt lanaw ema

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه