❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / هاووڵاتییه‌كی ئه‌مریكی ئۆتۆمبێلێكی‌ وشكاوه‌كی دروستكرد

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-12-22 15:57:10

((namo))
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: ســـــلێمانـــی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-10-04
دواترین سه‌ردان: 2010-12-18
په‌یامه‌كان: 1509
WindowsXPFirefox

هاووڵاتییه‌كی ئه‌مریكی ئۆتۆمبێلێكی‌ وشكاوه‌كی دروستكرد

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-770a8f036c.jpg
اوڵاتیه‌كی‌ دانیشتووی وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، ئۆتۆمبێلێكی‌ وشكاوه‌كی‌ دروستكرد كه‌ ده‌توانێت به‌هه‌مان

خێرایی‌، له‌سه‌ر وشكانی‌ ‌و له‌سه‌ر ئاویش بڕوات بێ ئه‌وه‌ی نقوم بێت.دیف مارش كه‌ هاووڵاتیه‌كی‌ ئه‌مریكییه‌ و خولیای دروستكردن و لێخوڕینی ئۆتۆمۆبێل ‌و به‌له‌می خێرایه‌، توانی هه‌ردوو خولیاكه‌ی‌ له‌ڕێگه‌ی‌ دروستكردنی‌ ئۆتۆمۆبێلێكی‌ وشكاوه‌كییه‌وه‌ به‌ناوی‌ "فایتۆن" بێنێته‌دی، وشه‌ی فایتۆن واته‌ "ماری گه‌وره‌".مارش سه‌باره‌ت به‌ ئه‌و داهێنانه‌ی، ده‌ڵێت: له‌ ساڵی‌ 2006ه‌وه‌ كار له‌سه‌ر ئه‌و ئۆتۆمۆبێله‌ ده‌كه‌م و ناوی "فایتۆن"م لێناوه‌ و ده‌توانرێت له‌سه‌ر وشكانی‌ ‌و له‌سه‌ر ده‌ریاش بڕوات.مارش ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات له‌ساڵی‌ 1976ه‌وه‌ له‌ دوكانێكی‌ چاككرنی به‌له‌مدا له‌شاری‌ فاونتن فالی له‌ ویلایه‌تی كالیفۆرنیا كاری كردووه‌، له‌و كاته‌وه‌ ورده‌ ورده‌ خه‌ونی‌ دروستكردنی‌ ئۆتۆمبێلێكی‌ وشكاوه‌كی‌ له‌ مێشكیدا دروستبووه‌.هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "له‌و دوكاندا زۆر كه‌س توانیان ئۆتۆمبێلی وشكاوه‌كی دروست بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌و ئۆتۆمۆبێلانه‌ ته‌نها ده‌یانتوانی له‌سه‌ر ئاو بوه‌ستن، ئه‌وه‌ی‌ من مه‌به‌ستم بوو ئۆتۆمۆبێلێك دروست بكه‌م بتوانێت به‌هه‌مان خێرایی‌ رۆیشتنی‌ له‌سه‌ر وشكانی‌ له‌سه‌ر ئاوی‌ ده‌ریاش بڕوات".مارش جه‌خت له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ "فایتۆن" خێراترین ئۆتۆمۆبێلی وشئاوه‌كییه‌ له‌جیهاندا و خێرایی‌ له‌سه‌ر ئاو ده‌گاته‌ 60 میل واته‌ "96.6" كیلۆمه‌تر له‌ سه‌عاتێكدا و ژماره‌یه‌كی كه‌می لێ دروستكردووه‌ و تا ئێستاش 12 دانه‌ی لیچفرۆشتووه‌ و نرخی یه‌ك ئۆتۆمۆبێلیش له‌و جۆره‌ 200 هه‌زار دۆلاره‌.

                                                                                                                                                سه‌رچاوه‌   shafaaq

Kurdzhin

بــه‌ گه‌نجــــی مه‌ستی به‌ پیری سستـــی
ئه‌ی کـــه‌ی خــودا ئه‌پرستـــی


http://kurdzhin.org/uploads/ea3485faeb.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-12-22 16:09:58

zhyar1983
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: dukan
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-02-09
دواترین سه‌ردان: 2011-08-25
په‌یامه‌كان: 1754
WindowsXPFirefox

Re: هاووڵاتییه‌كی ئه‌مریكی ئۆتۆمبێلێكی‌ وشكاوه‌كی دروستكرد

ده‌سته‌کانت خۆسبێت هه‌ر سه‌رکه‌وتوبیت

Kurdzhin
گوڵ بۆ که‌سێکه‌ که‌ خۆشی گوڵ بێت
وه‌ک تۆ وه‌فادار منی له‌ بیر بێت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net