❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ئه‌مانی ئه‌لسوێسی جوانی تەنیا تەواوكەرێكە بۆ سەركەوتنی هونەرمەندی ئافرەت

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-12-25 14:16:20

frishtaykurd
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: * کوردستان *
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-15
دواترین سه‌ردان: 2014-02-03
په‌یامه‌كان: 6926
WindowsVistaMSIE7

ئه‌مانی ئه‌لسوێسی جوانی تەنیا تەواوكەرێكە بۆ سەركەوتنی هونەرمەندی ئافرەت

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-c46f4f8301.jpg
ئەمانی ئەلسویسی یەكێكە لە قوتابیانی بەرنامەی ستار ئەكادیمی 2 خەڵكی وڵاتی تونسە، بەڵام لە لوبنان و میسر زیاتر ناسرا، لە بەرنامەی ستار ئەكادیمی 2 گەیشتە قۆناغەكانی پێش كۆتایی لەگەڵ زیزی عادل و هیشام عەبدولرەحمان، بەڵام نەیتوانی پلەی یەكەم بە دەست بهێنێت، یەكەم ئەلبوومی بە ناوی (وین) بڵاوكردەوە و تا رادەیەكی زۆر سەركەوتوو بوو، لەم ئەلبوومەدا لەگەڵ هونەرمەند ئاوازدانەری گەورە كاری كرد، دواتر لەگەڵ بنەماڵەی رەحبانییەكان بەشداری كرد لە شانۆگەری ( جبران و النبی)، لەرێگای بەرێوەبەری كارەكانییەوە توانیمان ئەم دیمانەیەی لەگەڵدا ساز بكەین.
* ستار ئەكادیمی بۆ تۆ چی دەگەیەنێت؟
- درەوازەیەك بۆ دەركەوتن و ناوبانگ دەركردن و ناسین لە لایەن جەماوەرە.
* بەر لە بەرنامەكە هەستت بە توانا هونەرییەكانی خۆت دەكرد؟
- بەڵێ، بەهرەی هونەری لە ناخی مندا هەبوو بەر لەوەی بچمە ستار ئەكادیمیش هەر هەبوو، چونكە ئەگەر ئەو بەهرەیەم نەبووایە هەر نەدەچووم.
* چی نوێ خستە سەر ژیانی تایبەتیت لەسەر هەموو ئاستەكان؟
- وەك گوتم بووە هۆكاری ناسینم لەلایەن ژمارەیەكی زۆری خەڵكەوە.
* لە هیچ شتێكی ناو بەرنامەكە پەشیمان نیت؟
- نەخێر، چونكە هیچ كارێكی وام نەكردووە كە كاریگەری بەسەر منەوە هەبێت.
* ئەگەر تر بەڕێوەبەری ستار ئەكادیمی بوایت چیت دەكرد؟
- بێگومان نەم دەتوانی زیاتر لەوەی ئێستا بەڕێوەبەر و ستافی بەرنامەكە دەیكەن من بیكەم .
* ئەگەر ستار ئەكادیمی نەبوایە دەگەیشتی بەو ئاستەی ئێستا؟
- نازانم، بەڵام سەرەتای ناسینی من لە لایەن جەماوەرە بۆ بەرنامەی ستار ئەكادیمی دەگەڕێتەوە.
* زۆر شت دەربارەی ستار ئەكادیمی دەگوترێت چی دەڵێی بۆ وەڵامدانەوەی ئەمانە؟
- خەڵكانێك هەن هەرچۆنێك بێت قسە دەكەن و كەسیش ناتوانێت دەمیان بگرێت.
* ئایا جاری وا هەبووە هاوڕێكانت ناپاكیان لەگەڵدا كردبیت؟
- بێگومان رەنگە ئەمە تەنیا بۆ من نەبێت، بەڵكو هەر یەكێك لە ئێمە رەنگە هەموومان دووچاری ئەم بارودۆخ ببنەوە، زۆر كەس هەبوون من خۆشم ویستن و بڕوام پێیان هەبووە، بەڵام تەنیا درۆیان لەگەڵدا كردووم، بەڵام نامەوێ ناوی كەس بهێنم.
* ئایا هونەر هەموو كاتی تۆی داگیر كردووە؟
- هەموو كاتی منی داگیر نەكردووە، هەرچەندە وەك هەر هونەرمەندێك من گرنگییەكی زۆر بە كارە هونەرییەكانی خۆم دەدەم و كاتێكی زۆریشم بۆ هونەر داناوە، بەڵام ژیانی تایبەتی خۆیشم پشتگوی نەخستووە.
* ئەگەر كۆمپانیایەك داوات لێ بكات گشت كارەكانت بۆ ئەوان بێت رازی دەبێت رازی دەبی؟
- من لەگەڵ ئەو شێوازەی مامەڵە كردندا نیم، چونكە هونەرمەند دەبێ گشتی بێت واتە بۆ هەموو چین و توێژێك گۆرانی بڵێ و خەڵكیش دەیەوێ هونەرمەند لە هەموو شوێنێك ببنێت، ئەگەر گۆرانییەكانی من تەنیا لە یەك كەناڵدا نمایش بكرێن ئەوا دەبێتە هۆی ئەوەی بینەری زیاتر لە بینینی بێبەش بن و لە كۆتاییشدا زیانەكە هەر بەر من دەكەوێت.
* زۆر لە هونەرمەندە تونسییەكان خاوەن بەهرە و توانای هونەرین، بەڵام بۆچی نەیانتوانیوە لە تونس ناوبانگیان دەرنەكردووە، بەڵكو لە لوبنان یان میسر ناسراون؟
- ئەمە راستە، بەڵام نەك تەنیا بۆ تونسیەكان بەڵكو بۆ هونەرمەندانی هەموو وڵاتانی عەرەبی میسر و لوبنان گرنگترین شوێنن بۆ دەركەوتن و ناوبانگ دەركردن.
* هۆكارەكانی سەركەوتنی تۆ چین؟
- هەوڵدانی بەردەوام هەموو هونەرمەندێك دەتوانێت سەركەوتوو بێت و جەماوەرێك بۆ خۆی پەیدا بكات.
* دوور لە هونەری كاتت چۆن بەسەر دەبەی؟
- من هەوڵمداوە كاتەكانم بە تەواوی رێك بخەم بەجۆرێك كە بتوانم هەر كارێك بكەم لەسەر حیسابی ئەویتر نەبێت، ئەگەر كاری هونەریم نەبێت، ئەوا لەگەڵ هاوڕێیان بەسەری دەبەم و بەردەوام بەشێوەی جیاجیا وەرزش دكەم.
* راستە جوانی مەرجێكە بۆ سەركەوتنی هونەرمەندی ئافرەت؟
- نەخێر جوانی بە هیچ شێوەیەك مەرج نییە بەڵكو زۆر جار وەك تەواوكەرێكە، جوانی راستەقینە جوانی ناخ و روحە و هەرچەندە هونەرمەندی ئافرەت جوان بێت ئەوا پێویستە خاوەن رەوشتێكی بەرز بێت لە هەمان كاتدا دڵسۆز بێت بۆ كارەكەی خۆی.
*زانیومانە بە نیازی لە عێراق ئەلبوومە نوێیەكەت بڵاوبكەیتەوە؟
- بێگومان شانازی بەوەوە دەكەم كە لە عێراق ئەلبوومەكەم بڵاو بكەمەوە، بەڵام ئەو قسەیە تەنیا لە دانیشتنێكی نێوان من و چەند هاوڕێیەكم كراوە و بە شێوەیەكی رەسمی نەبووە، بەڵام هیوادارم بتوانم ئەو كارە لە عێراق بكەم.
* ئەو هونەرمەندە كێیە كە دەتەوێ بگەی بە ئاستی؟
- بۆخۆم كاری خۆم دەكەم و خۆم ماندوو دەكەم و سوودیش لە زۆر لە هونەرمەندەكان وەردەگرم، بەڵام پێموایە كەس نابێت كەسی تر.
* هونەرمەندی سەركەوتوو هەمیشە رووبەرووی هێرشی راگەیاندن دەبێتەوە، تۆ هەڵوێستی لەم شێوەت تووش بووە؟
- بێگومان هەر كارێك باجی هەیە بەتایبەتی كاری هونەری كە هەندێك جار باجەكەی زۆر قورسیشە، بەڵام من گوێ بەم جۆرە قسانە نادەم و بەردەوامم لە كاری خۆم.
* خۆشەویستی بۆ تۆ چ دەگەیەنێ؟
- خۆشەویستی بریتییە لە هەموو شتێكی جوان لە ژیانی مرۆڤ و دەبێتە هاندەرێكی بەهێز بۆ پێشكەشكردنی كاری جوانتر.
* مەرجەكانی سوارچاكی خەونەكانت چین؟
- هاوسەری دوارۆژم پێویستە لەگەڵ من بگونجێت پیاوێكی خاوەن هەڵوێست بێت ، زۆر بەهێز و سەرنجڕاكێش بێت.
* لە ئاهەنگێكدا كرێیەكەت چەندە داوای چەند دەكەی؟
- بێگومان پارەیەكی زۆرە، بەڵام كرێ و پارە بۆ من زۆر گرنگ نین، چونكە ئەگەر من هونەرێكی باش پێشكەش بكەم ئەوا بێ ئەوەی داوا بكەم كرێیەكەم زیاد دەبێت.
* لە داهاتوو ناترسی؟
- داهاتوو تەنیا خوا دەزانی چی تێدا روودەدات، بۆیە زۆر خۆم بەوەوە خەریك ناكەم، هەرچەندە جار بە جاری بیریشی لێدەكەمەوە، بەڵام بە شێوەیەكی ئیجابی
* ئەو شتانە چین سازشیان لەسەر ناكەیت؟
- من كەرامەت و سەربەرزی خۆم لەسەرووی هەموو شتێكەوە دادەنێم.
* ئێمە لە كوردستان بەرنامەی لە شێوەی (ستار اكادیمی)مان هەیە، چۆن دەتوانین سوود لە ئێوە وەربگرن؟
- بێگومان پێویستە زیاتر سەیری ئەو جۆرە بەرنامانە بكەن بۆ ئەوەی كەموكوڕییەكتان هەبێت نەیهێڵن.

                                                   gulan

Kurdzhin

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بيرى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟


http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-a99a538f0a.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-12-29 10:22:22

NeKoLa
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-12-07
دواترین سه‌ردان: 2011-03-24
په‌یامه‌كان: 45
WindowsXPMSIE

Re: ئه‌مانی ئه‌لسوێسی جوانی تەنیا تەواوكەرێكە بۆ سەركەوتنی هونەرمەندی ئافرەت

dastt xosh bet barasty amany swisi  kchyky zor jwane naska boya mn zorm xosh awet

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net