.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1

PNA- مه‌نسوور جیهانی/ تاران ـ چه‌ندین كورته فیلمی كوردی له سینه‌ماكارانی كورد و بیانی، له میانه‌ی شه‌شه‌مین رۆژی دووه‌مین خولی فیستیڤاڵی فیلمی كوردی سلێمانی نمایش ده‌كرێن.
به پێی راپۆڕتی تایبه‌تی به‌شی هونه‌ری ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر له راگه‌یاندنی كۆمپانیای "ستاك فیلم" له شاری سلێمانی، ئه‌مڕۆ هه‌ینی له رۆژی شه‌شه‌می دووه‌مین خولی فیستیڤاڵی فیلمی كوردی سلێمانی چه‌ندین كورته فیلم له سینه‌ماكارانی كورد و بیانی له هۆڵی سینه‌ما ئوسكاری شاری سلێمانی نمایش ده‌كرێن، ئه‌م فیلمانه بریتین له:
ـ كورته فیلمی "خه‌ونه بهفرییهكان" له ده‌رهێنانی ساڵم سڵه‌واتی له شاری سنه، له به‌شی كێبڕكێی.
ـ كورته فیلمی "ماسی سوور" له ده‌رهێنانی هاوڕاز محه‌مه‌د له شاری سلێمانی، له به‌شی كێبڕكێی.
ـ كورته فیلمی "هاوڕێی" له ده‌رهێنانی "ئه‌كبه‌ر شه‌هبازی" له شاری سنه، له به‌شی كێبڕكێی.
ـ كورته فیلمی "بۆ؟" له ده‌رهێنانی شیروان قاسم له شاری سلێمانی، له به‌شی لاوه‌كی.
ـ كورته فیلمی "سه‌رباز و رێگا" له ده‌رهێنانی ناهید قوبادی له شاری سنه له به‌شی لاوه‌كی.
ـ كورته فیلمی "ژیان" له ده‌رهێنانی شه‌بنه‌م قولی خانی له شاری تاران، له به‌شی لاوه‌كی.
هه‌روه‌ها دوێنێ پێنجشه‌مه 24ی دیسێمبه‌ر له رۆژی پێنجه‌می دووه‌مین خولی فیستیڤاڵی فیلمی كوردی سلێمانی چه‌ندین كورته فیلم له سینه‌ماكارانی كورد نمایش كران، له‌وانه:
ـ كورته فیلمی "سی 30" له ده‌رهێنانی هاوڕێ سه‌لامی له شاری سلێمانی، له به‌شی كێبڕكێی.
ـ كورته فیلمی "هێلایهنهیهك له‌سه‌ر به‌رد" له ده‌رهێنانی جه‌عفه‌ر نوورمحه‌مه‌دی له شاری ئیلام، له به‌شی كێبڕكێی.
ـ كورته فیلمی "ئاوازێكی ون" له ده‌رهێنانی رێكه‌وت حه‌مه تۆفیق له هه‌رێمی كوردستان، له به‌شی لاوه‌كی.
ـ كورته فیلمی "داخورانی خاك" له ده‌رهێنانی سارۆ یۆنسی له شاری سنه، له به‌شی لاوه‌كی.
ـ كورته فیلمی "ته‌نها شه‌وێك" له ده‌رهێنانی هیوا ته‌ها له شاری سلێمانی، له به‌شی لاوه‌كی.
ـ كورته فیلمی "نه‌ورۆزی ئه‌مساڵ" له ده‌رهێنانی دانش سڵه‌واتی له شاری سنه، له به‌شی كێبڕكێی.
له 20 دیسێمبه‌ر به نمایش كردنی فیلمی سینه‌مایی "شوێنێك بۆ یاری" KICK OFF له ده‌رهێنانی شه‌وكه‌ت ئه‌مین كوركی كه به‌م دوایانه له به‌شی پێشبڕكێی "خه‌ڵاتی مهری عه‌ڕه‌بی" له شه‌شه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "دوبه‌ی" خه‌ڵاتی رێزلێنانی تایبه‌تی ئه‌ندامانی لێژنه‌ی ناوبژیوانی ئه‌م فیستیڤاڵه‌ی پێبه‌خشرابوو، دووه‌مین خولی فیستیڤاڵی فیلمی كوردی سلێمانی له هۆڵی سینه‌ما ئوسكاری شاری سلێمانی ده‌ستی پێكرد.
ئه‌م فیستیڤاڵه به نمایش كردنی 3 فیلمی بڵندی سینه‌مایی به ناوه‌كانی فیلمی سینه‌مایی "سرته له‌گه‌ڵ با" له ده‌رهێنانی شه‌هرام عه‌لیدی، فیلمی سینه‌مایی "بۆنی سێ‌و" له ده‌رهێنانی رێڤین عه‌ساف و فیلمی سینه‌مایی "مناڵانی دیاربه‌كر" له ده‌رهێنانی مێراز بازهر و هه‌روه‌ها به نمایش كردنی 28 كورته فیلم له سینه‌ماكارانی كورد و بیانی بۆ به‌ده‌ستهێنانی "ئاسكی زێڕین"ی فیستیڤاڵ تاكوو رۆژی یه‌كشه‌مه 28 دیسێمبه‌ر درێژه‌ی ده‌بێت.
له ڕێوڕه‌سمی كۆتایی دووه‌مین خولی فیستیڤاڵی فیلمی كوردی سلێمانی كه له رۆژی یه‌كشه‌مه 28 دیسێمبه‌ر به‌ڕێوه‌ده‌چێت، له 5 هونه‌رمه‌ندی پێشه‌نگی سینه‌مای هه‌رێمی كوردستان به ناوه‌كانی؛ "عه‌لی نووری"، "جه‌لیل زه‌نگه‌نه"، "ئه‌خته‌ر كه‌ریم"، "مسته‌فا ئه‌حمه‌د" و "عه‌لی توانا" به بۆنه‌ی ته‌مه‌نێك چالاكی له بواری هونه‌ری سینه‌مادا، به پێشكه‌ش كردنی تابلۆی فه‌خری و خه‌ڵات، رێزیان تایبه‌تیان لێده‌گیرێت.
sarchawa:peyamner
له‌سه‌ر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
