.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1









ماڵپه‌ڕی ئه‌مان/ ڕه‌وێن
دادگای گشتیی وڵاتی یه‌مه‌ن له‌دورگه‌ی عه‌ره‌بی داوای له‌سێداره‌دانی پیاوێكی یه‌مه‌نیی كرد له‌به‌رئه‌وه‌ی چه‌ندجارێك چوار كچی منداڵی خۆیی له‌ڕووی سێكسییه‌وه زه‌وت كردووه. ئه‌م حوكمه‌ی ئه‌م دادگایه له‌پاش حوكمێكی تری دادگایه‌كی ناوخۆیی ئه‌و وڵاته‌وه ده‌رچووو كه بڕیاری دابوو ئه‌و پیاوه ته‌نها 15 ساڵ زیندانی بكرێت له‌سه‌ر ئه‌و تاوانانه‌ی كه كردوونی.
پێداچووه‌نه‌كه‌ی دادگای باڵا له‌سه‌ر داوایه‌كی رێكخراوی (السیاج)ی یه‌مه‌نی هاتووه كه رێكخراوێكه كار بۆ پاراستنی مافی منداڵان ده‌كات‌و ئه‌م رێكخراوه وه‌ك لایه‌نی پارێزه‌ر چووه‌ته ناو كێشه‌ی ئه‌و كچانه‌وه‌و بووه‌ته لایه‌نی به‌رگریكار لێیان. له‌پاش ده‌رچوونی حوكمی دادگا ناوخۆییه‌كه‌وه داوای پێداچوونه‌وه‌ی كردووه‌و هه‌ر له‌و داوایه‌دا ده‌زگای باڵای دادوه‌ریی ئه‌و وڵاته‌ی خشتۆته به‌ر به‌رپرسیاریی له‌سێداره‌دانی ئه‌و تاوانباره‌و له‌به‌رئه‌وه‌ی چه‌ند تاوانی گه‌وره‌ی دوابه‌دوای یه‌كدای له‌ناو خێزانه‌كه‌ی خۆیدا ئه‌نجام داوه.
دوایین حوكمی دادگا له‌وڕووه‌وه هاتووه‌و كه ئیسلامیش هه‌ر حوكمی كوشتن به‌سه‌ر كه‌سێكی وادا ده‌دات، كه به هۆشیاریی‌و ئاگاییه‌وه تاوانی به‌رده‌وام ئه‌نجام بدات.
رێكخراوی (ئه‌لسیاج) پێیوایه‌و كه ئه‌گه‌ر ئه‌م كابرایه به‌و هه‌موو تاوانه‌وه ته‌نها پانزه ساڵ زیندانی بكرێت، ئه‌وا ئه‌م حوكمه ده‌بێـه هانده‌ر بۆ چه‌ندان كه‌سی تری له‌شێوه‌ی ئه‌و كابرایه‌و كه كاری خراپی وا له‌ناو خێزانی خۆیاندا ئه‌نجام بده‌ن.
هه‌ر له‌م رووه‌وه وه‌زاره‌تی ناوخۆی یه‌مه‌نی رایگه‌یاندا كه له‌شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا (92) تاوانی زه‌وتكردنی سێكسی له‌شانزه پارێزگای ئه‌و وڵاته‌دا تۆماركراوه. زۆرترین ژماره‌ی ئه‌و زه‌وتكردنانه له‌ناو پارێزگای (الحدیده) دا بوو‌و كه (29) تاوانی تێدا تۆماركراوه‌و له‌پاش ئه‌ویشه‌وه سه‌نعای پاپیته‌ختی وڵاته‌كه دێت، كه (21) تاوانی تێدا تۆماركراوه‌و له‌پاش ئه‌ویشه‌وه پارێزگای (عه‌ده‌ن) دێت چوارده تاوانی
زه‌وتكردنی به‌ڕه‌سمی تێدا تۆماركراوه.


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه







dastt xosh be


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








زؤؤر سوباس
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه
پهڕهكان: 1
