.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه
















کۆچی دوایی نووسه‌ر و شاعیر خالید جوتیار
شه‌وی پێنجشه‌ممه له سه‌ر هه‌ینی، خالید جوتیار نووسه‌ر، شاعیر و حه‌یران ناس، به‌هۆی نه‌خوشییه‌وه ماڵئاوایی له ژیان کرد.
خالید جوتیار له سه‌ره‌تای ساڵی 1972 ده‌ستیکردوه به نووسین و 12 کتێبی چاپکراوی هه‌یه، ئه‌ندامی لقی هه‌ولێری یه‌کێتی نووسه‌رانی کورد و ئه‌ندامی کارای سه‌ندیکای رۆژنامه‌نووسانی کوردستان بوو، ماوه‌یه‌کی زۆربوو خه‌ریکی کارکردن بوو له ئاماده‌کردنی گۆڤاری (میتۆلۆژیا)، که گۆڤارێکی تایبه‌ته به بواری ئه‌فسانه و میتۆلۆژیا، له هه‌مان کاتدا خۆی خاوه‌ن ئیمتیاز و سه‌رنووسه‌ری گۆڤاره‌که بوو، به‌ڵام مه‌رگ مه‌ودای نه‌دا ئه‌و خه‌ونه‌ی نه‌هاته دی.
خالید جوتیار له ساڵی 1953 له گوندی که‌ندێناوه له‌دایکبووه، خوێندنی سه‌ره‌تایی له گوندی لهێبان ته‌واو کردووه، خوێندنی ناوه‌ندی و ئاماده‌یی له شاری هه‌ولێر ته‌واوکردووه، له ساڵی 1976 به‌کالۆریۆسی له به‌شی کوردی زانکۆی به‌غدا به‌ده‌ستهێناوه.
تا ئێستا 12 کتێبی چاپکراوی هه‌یه، که بریتین له: (به‌ره‌و فۆلکلۆر)، ئه‌میندارێتی گشتی رۆشنبیری و لاوان، چاپخانه‌ی حهوادپ، به‌غداد 1984، (فۆلکلۆر)، گۆڤار، سێ ژماره، 1983، (پیاسه‌ی ئێوارانی هه‌ولێر)، 1998، (داستانی قه‌ڵای دمدم)، 1999، (تارمایی ئه‌فسانه‌ی کوردی)، 2001، (سه‌مای ئه‌جندان)، حه‌کایه‌ت و لێکۆڵینه‌وه، بڵاوکراوه‌کانی کتێب‌فرۆشی سۆران/ هه‌ولێر، چاپخانه‌ی سیما، سلێمانی 2006، (دڵم دایمه‌ن له هه‌ولێرێ)، 2003، (تراژیدیای که‌رایه‌تی)، زامداریات، 2001، (دیۆ)، کۆمه‌ڵه حه‌کایه‌ت، 2006، (ده‌شتی هه‌ولێر)، په‌ندو رازی شیرین، کتێبی گیرفان، وه‌زاره‌تی رۆشنبیری، چاپخانه‌ی رۆشنبیری، هه‌ولێر 2005، (بۆنی بێگانان دێ)، ده‌زگای موزیک و که‌له‌پووری کورد، چاپخانه‌ی موکریانی هه‌ولێر 2008 ، له رێوره‌سمێکی شایسته به ئاماده‌بوونی رۆشه‌نبیران و به‌رپرسانی حزبی و حکومی دوێنی له شاری هه‌ولێر به خاك سپێردرا.
zagros

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بير‌ى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟

له‌سه‌ر هێڵ نییه