.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه













سڵاو هاوڕێیان تکایه هاوکاریم بکه‌ن به‌پێدانی زانیاری له‌سه‌ر (رێکخراوی ته‌ندروستی جیهانی)زۆر سوپاستان ده‌که‌م تکایه هاوکاریم بکه‌ن زۆر پێویستیم پێیه‌تی


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه






به س ئه مه متوانی بگه ریــم
ڕێکخراوی ته‌ندروستی جیهانی (WHO) له‌لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی بڵاوکراوه‌یدا ڕۆژی چوارشه‌ممه، 2008.01.09، ئاشکرایکرد، که نزیکه‌ی 151 هه‌زار ئێراقی له‌ماوه‌ی سێ ساڵی تێپه‌ڕبوو به‌سه‌ر داگیرکردنی ئێراق له‌لایه‌ن وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکاوه کوژراون.
ئه‌نجامه‌کانی لێکۆڵینه‌وه‌ی ڕێکخراوی ناوبراو ده‌ریده‌خه‌ن، که له‌نێوان ئازاری ساڵی 2003 و حوزه‌یرانی 2006دا به‌هۆی کاره توندوتیژه‌کانی ناو ئێراق ژماره‌ی کوژراوه‌کان له 104 هه‌زار بۆ 223 هه‌زار که‌س بووه.
ئاماره‌کانی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه پشتی به ڕووپێوییه‌کانی شالیارێتی ته‌ندروستی ئێراق به‌ستووه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش پرسیار له نزیکه‌ی ده هه‌زار خێزان کراوه، ئه‌م ژماره‌یه‌ش پێنج ئه‌وه‌نده‌ی به‌شداربووانی لێکۆڵینه‌وه‌ی زانکۆی "Johns Hopkins" بوو، ئه‌وه‌ی له‌ساڵی 2006دا بڵاوکرایه‌وه و تێیدا باسی له 600 هه‌زار یان زیاتر کوژاروی ئێراقی ده‌کرد و ئه‌و ژماره‌یه‌ش بوویه جێگای گومان.
"محه‌مه‌د عه‌لی"، پسپۆری ئامار له ڕێکخراوی ته‌ندروستی جیهانی و به‌شداربوو له ئاماده‌کردنی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه‌دا، له لێدوانێکی بۆ ڕۆژنامه‌نووسان له‌ڕێگای ته‌له‌فونه‌وه وتی: "چه‌ند لایه‌نێکی بنبڕ له ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌ڵسه‌نگاندنانه‌دا هه‌یه."
ناوبراو له‌درێژه‌ی په‌یڤه‌کانیدا ئاشکرای ده‌کات، که ئه‌وان به‌هۆی ناله‌باری باری ئاسایشی هه‌ندێك له‌ناوچه‌کانی پارێزگای به‌غدا و ئه‌نبار نه‌یانتوانییه‌وه وه‌ك پێویست ڕووپیوییه‌کی ته‌واو بکه‌ن.
"محه‌مه‌د عه‌لی" پێیوایه، که هه‌ڵهاتنی ژماره‌یه‌کی زۆر له‌خێزانه‌کان بۆته هۆکاری دیارینه‌کردنی ته‌واوی ژماره‌ی کوژراوه‌کان. جابۆیه ژماره‌ی کوژاره‌کان بێگومان هه‌ڵه‌ی تێدایه ده‌رده‌که‌وێت. هاوکات ناوبراو ڕوونی ده‌کاته‌وه، که ژماره‌ی زۆری خێزانه به‌شداربووه‌کان له‌م ڕاپرسییه‌دا دروستییه‌كی باش به ئه‌نجامه‌کانی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه ده‌دات.
ڕاپۆرتی ئاماده‌کراو له‌لایه‌ن زانکۆی "Johns Hopkins"ی ئه‌مه‌ریکییه‌وه، ئه‌وه‌ی له‌لاپه‌ڕه‌ی 1241ی به‌رگی 368ی گۆڤاری "The Lancet"دا بڵاوکرایه‌وه، پشتی به‌ڕووپێوییه‌کی بچووك به‌ستبوو و بوویه جێگای ڕه‌خنه‌ی زۆری کۆشکی سپی و چه‌ند لایه‌نێکی دیکه، چونکه به‌بۆچوونی ئه‌وان ژماره‌ی کوژراوه‌کان زۆرن و له‌ڕاستییه‌وه دوورن.
له‌لێدوانێکی فه‌ڕه‌می له‌سه‌ر نوێترین ڕاپۆرتی رێکخراوی ته‌ندروستی جیهانی "ساڵه‌ح ئه‌لحه‌سناوی"، شالیاری ته‌ندروستی ئێراقی، ڕایگه‌یاند، که ئه‌نجامه‌کانی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه زۆر دروستن و ئاماژه به ئاماری کوژراوه‌کانی توندوتیژی ناو وڵات ده‌ده‌ن.
له‌لای خۆیه‌وه کۆشکی سپی ئاشکرایکرد، که ئه‌و تاکو ئێستا چاوی به ناوه‌ڕۆکی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی ته‌ندروستی جیهانی نه‌که‌وتووه. به‌ڵام به‌کوژرانی خه‌ڵکی سیڤیلی ئێراق زۆر نیگه‌رانه.
"Tony Fratto"، وته‌بێژ به‌ناوی "کۆشکی سپی"، وتی: "زۆربه‌ی زۆری کوژراوه‌کان له‌ئاکامی کرده‌وه‌ی کوشتنی ویستراو و ئاماده‌کراوه بوون و ئه‌وه‌ش له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌ی خۆیان بۆ کوشتنی بێتاوانه‌کان ته‌رخان کردووه. بێگومان ئه‌و ڕاستییه‌ش به‌هیچ شێوه‌یه‌ك جێگای گومان نی‌یه."
هه‌روه‌ك له‌ناوه‌ڕۆکی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی ته‌ندروستییه‌وه هاتووه، نیوه‌ی کاره توندوتیژه‌کان له‌شاری به‌غداد ڕوویانداوه.
له‌ساڵی یه‌که‌می داگیرکردنی ئێراقدا ڕۆژانه‌ی ژماره‌ی ئێراقه کوژراوه‌کان به‌شێوه‌یه‌کی مامناوه‌ندی ده‌گه‌یشته 128 که‌س. له‌ساڵی دووه‌مدا ژماره‌ی مامناوه‌ندی کوژراوه‌کان 115 بووه و ساڵی سێیه‌میش ژماره‌ی کوژراوه‌کان گه‌یشتبووه 126 که‌س.
ئه‌م ڕاپۆرته‌ی ڕێکخراوی ته‌ندروستی جیهانی ئاشکرای ده‌کات، که ژماره‌ی کوژراوه سیڤیله‌کانی ناو ئێراق به‌هۆی نه‌بوونی سیسته‌مێکی تۆمارکردنی مردنه‌وه نه‌توانراوه به‌شێوه‌یه‌کی دروست ده‌ستنیشان بکرێت.
له‌سه‌ره‌تای داگیرکردنی ئێراقه‌وه نزیکه‌ی 3915 سه‌ربازی ئه‌مه‌ریکی و 174ی سه‌ربازی به‌ریتانی گیانیان له‌ده‌ستداوه. باوه‌ڕ هه‌یه، که له‌نێوان 4900 بۆ 6375 سه‌ربازی ئێراقی کوژرابێتن، هه‌رچه‌ند تاکو ئێستا هیچ ئامارێکی فه‌ڕمی له‌سه‌ره‌تای دروستبوونی هێزی ئاسایش له‌ساڵی 2003دا بڵاونه‌کراوه‌ته‌وه.
جێگای ئاماژه‌یه، که له‌مانگه‌کانی پێشوودا به‌هۆی که‌مبوونه‌وه‌ی هێرشه خۆکوژییه‌کان ژماره‌ی کوژراوه‌کانی ئێراق ڕوویان له‌که‌مبوونه‌وه کردووه.
خۆزگــه

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه







زۆر سوپاس ماندوم کردی سوپاس بۆ هاوکاریت هه‌ربژیت مه‌منون
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه