❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ده‌ خونچه‌ له‌ شیعری ماچ و خۆشه‌ویستی

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-12-27 13:13:04

سۆز
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: *Swed*
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-10-10
دواترین سه‌ردان: 2010-01-23
په‌یامه‌كان: 1127
WindowsXPMSIE7

ده‌ خونچه‌ له‌ شیعری ماچ و خۆشه‌ویستی

ده‌ خونچه‌ له‌ شیعری ماچ و خۆشه‌ویستی



• كه‌ژاڵ ئیبراهیم خدر•

   
1
خه‌ون
دوێنێ شه‌وێ خه‌وم بینی
له ‌خه‌ونمدا
له‌ژێر دارگوێزه‌که‌ی به‌رماڵتاندا
تێرتێر ماچ بارانم کردی
که ‌سپێده‌ خۆر بانگمی کرد
هه‌زاران خونچه‌ گوڵی لێو
له‌ژێر دارگوێزه‌که‌ رووابوون؟

2
ماچ
چه‌ند حه‌زده‌که‌م که‌ ئه‌تبینم
هه‌موو جه‌سته‌م بێ به‌ده‌م و
تێر ماچت که‌م
به‌ڵام ئازیز
زۆر ده‌ترسم رۆژێک دابێ
له‌ناو هه‌موو ماچه‌کانا
خۆم ون بکه‌م؟

3
رۆژوو
هه‌رگیز ئه‌و رۆژه‌م بیرناچێ
به ‌هه‌ڵه‌داوان گه‌یشتمه‌ لات
پڕ له‌ هه‌وری ماچ بوو گه‌رووم
تۆ به‌ده‌ست پاڵت پێوه‌نام
وتت دوورکه‌وه‌ به‌رۆژووم.

4
له‌یه‌ک چوون
منداڵه‌ نه‌شمیله‌که‌ی دراوسێمانم
زۆر خۆش ده‌وێ
بۆ ئه‌وه ‌نا !
خه‌پۆڵه‌‌یه ‌و چاوی جوانه ‌و پێده‌که‌نێ
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
که‌مێک ره‌نگه‌ ئه‌سمه‌ره‌که‌ی
له ‌تۆ ده‌چێ؟

5
هێلانه‌
که ‌تۆم خۆش ویست
رقم له ‌هه‌موو که‌سێک بۆوه‌
چونکه‌ دڵم ته‌نها جێگه‌ی
تۆی تیا بۆوه‌

6
جوانی
له‌ناو کۆمه‌ڵێ هاورێدا دانیشتبووم
باسی جوانی مرۆڤێکیان بۆ ده‌کردم
تووڕه‌بووم و هه‌ستام له‌وێ
ئێستا له‌خۆم ده‌پرسم
بشێ له‌تۆ جوانتر هه‌بێ؟

7
توانه‌وه‌
وا ده‌زانی زویر ده‌بم
فڵان و فیسار وا ده‌ڵێن
که‌ من به‌نده‌ی چاوانت بم!
که‌ی عاشقم، گه‌ر گوێ بگرم
ئه‌م چی ده‌ڵێ و ئه‌و چی ده‌ڵێ ؟!

8
سنوور
ده‌ڵێم نه‌ڕۆی
ئه‌و سنووره‌ دوور دوورانه‌
به‌بێ په‌ساپۆرت ناپسێ
ئه‌وه‌ سنووری دڵم نییه‌
هه‌زاران جار بێیت و برۆی
که‌س هه‌واڵی
ناو ناسنامه‌ت لێ نه‌پرسێ؟

9
پرسیار
خوێندکارێک بووم
تۆم خۆش ده‌ویست
مامۆستاکه‌م هات و پرسی
کێ ده‌زانێ، چ شتێ ،
بێ ئه‌وی دی ناژی
خوێندکاره‌که‌ی ته‌نیشتم هه‌ستا و ووتی :
ماسی بێ ئاو
ئه‌وی تریان
مرۆڤ بێ هه‌تاو و نیشتیمان
خوێندکارێکی تر له‌و لاوه‌
مناڵ به‌بێ نازی دایک و
هه‌نگیش بێ گوڵ
من حه‌په‌سام هه‌رچه‌ندم کرد
زمانم بۆ نه‌هاته‌ گۆ
چونکه‌ من وام زانی بوو
ئه‌وه‌ی به‌بێ یه‌کدی ناژی منم بێ تۆ؟

10
ده‌رگا
بۆ ده‌رگاکه‌ت داخستووه‌
کێونشینان ده‌رگایان واڵایه‌ بۆ میوان
له ‌هه‌موو ئاوایی و گوندێ
بۆ ده‌رگاکه‌ت داخستووه‌
هه‌ستی شه‌شه‌م پێی نه‌ووتی
میوانت دێ؟!

• • •

Kurdzhin
‌گه‌ر که‌س له‌ دونیا وه‌فای بۆم نه‌بێت
هه‌رگیز خه‌فه‌ت ناخۆم تا تۆم هه‌بیت
I LOVE YOU...........................P

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-12-27 16:07:21

zhyar1983
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: dukan
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-02-09
دواترین سه‌ردان: 2011-08-25
په‌یامه‌كان: 1754
WindowsXPFirefox

Re: ده‌ خونچه‌ له‌ شیعری ماچ و خۆشه‌ویستی

dasto panjat xosh bet har sarkawto bet

Kurdzhin
گوڵ بۆ که‌سێکه‌ که‌ خۆشی گوڵ بێت
وه‌ک تۆ وه‌فادار منی له‌ بیر بێت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-12-29 13:55:34

سۆز
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: *Swed*
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-10-10
دواترین سه‌ردان: 2010-01-23
په‌یامه‌كان: 1127
WindowsXPMSIE7

Re: ده‌ خونچه‌ له‌ شیعری ماچ و خۆشه‌ویستی

zorrrrrr supase haste jwant dakam hawre azizakam zhyar gyan daste tosh xoshbeyt bo payamakan chawakam

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net