❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / بیر بكــــــه‌ره‌وه‌ و سوپاسگوزاربه‌...

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-12-29 15:29:50

کوره‌ هه‌ژار
پڕشنگی یانە
شوێن: Finland
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-07-10
دواترین سه‌ردان: 2014-02-08
په‌یامه‌كان: 1010
WindowsXPMSIE7

بیر بكــــــه‌ره‌وه‌ و سوپاسگوزاربه‌...

( ‌واتاكم من كل ما سالتموه و ان تعد نعمت الله لا تحصوها ان الانسان لظلم كفار14:34 (واته‌: وه‌ له‌ هه‌ر شتێك داواتان كردبێ و پێویستی ژیانتان بوبێ پێ ی داون ئه‌وانه‌یش وا باسمان كردن بۆتان، هه‌ندێ بوون له‌ نیعمه‌ته‌ بێ ژماره‌كاره‌كانی خوا، خۆ ئه‌گه‌ر ئێوه‌ بتانه‌وێ‌ نیعمه‌ته‌كانی خوا بژمێرن، هه‌رگز له‌ ئه‌ژمار نایه‌ن بۆتان، به‌ڕاستی مرۆڤی لاڕێ زۆر سته‌م كارو كوفر كه‌رو سپڵه‌یه‌! بۆیه‌ له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌موو به‌خششانه‌وه‌ ئه‌وه‌نده‌ بد نمه‌كه‌و پێ ی نازانێت! پێغه‌مبه‌ری خوا سوپاسی خوای ده‌كردو ده‌یفه‌رموو( اللهم لك الحمد غیره مكفی، و لا مودع، و لا مستغنی عنه ربنا) ته‌فسیری رامان.

له‌ش ساغی، ئاسایش، رزق و رۆزی، جل و به‌رگ، ئاو و هه‌وا- هه‌موویان ده‌لاله‌ت له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ئه‌م دونیاییه‌ بۆ ئێوه‌ دروست كراوه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ستی پێ ی ناكه‌ن؟

( الم ترو ان الله سخر لكم ما فی السماوات و ما فی الارض و اسبغ علیكم نعمه ظاهره‌ و باطنه‌ و من الناس من یجادل فی الله بغیر علم و لاهدی و لا كتاب منیر31:20
(واته‌: ئه‌ی خه‌ڵكینه‌! ئاخۆ نه‌تان دیوه‌ كه‌ خوا ئه‌وه‌ی له‌ ئاسمانه‌كان و زه‌وی دایه‌، هه‌مووی بۆ ئێوه‌ رام كردووه‌ وه‌ نیعمه‌ته‌كانی به‌ ئاشكراو نهێنی بۆ ته‌واو كردوون كه‌چی له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو به‌ڵگانه‌شدا بۆ بوونی خوا...هه‌ندێ كه‌س هه‌ن بێ هیچ زانیاری و به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك بۆیان روون بكاته‌وه‌ له‌ بابه‌ت خواوه‌_كێشه‌و هه‌را ئه‌كه‌ن! ته‌فسیری رامان.
(فبای ‌الا‌ء ربكما تكذبان 55:13) واته‌: جا ئیتر به‌كام نیعمه‌ت له‌ نیعمه‌ته‌كانی په‌روه‌ردگارتان( ئه‌ی گرۆی ئاده‌می و جننی!) ناشوكری ئه‌كه‌ن ده‌كه‌ن؟ حه‌قتانه‌ كه‌ سه‌یری ئه‌و هه‌موو به‌هرانه‌ ده‌كه‌ن بڕوا بێنن و خۆتان یه‌كلای بكه‌نه‌ه‌ بۆی،( عه‌بدوڵڵای كوڕی عومه‌ر) ئه‌ڵێت: په‌یامبه‌ر صلی الله علیه و سلم جارێك سوڕه‌تی(ره‌حمان) ی به‌سه‌ر هاوه‌ڵاندا خوێنده‌وه‌و بێ ده‌نگ بوون! ئه‌ویش فه‌رمووی: بۆچی وه‌لاچم ناده‌نه‌وه‌؟ بۆچی هه‌ركات بم وتایه‌(فبای ‌الا‌ء ربكما تكذبان) جنییه‌كان ئه‌یان وت( لا بشی من نعمك ربنا نكذب فلك الحمد) ترمژی هێناویه‌تی و (حاكم) یش به‌ ڕه‌واو دروستی داناوه‌. ته‌فسیری رامان.
ئایا هیچ كات به‌ بێ پێ یه‌كانت رێ ی رۆشتنت كردووه‌. له‌ كاتێكدا ئێوه‌ به‌ هۆی ئه‌و ئاسووده‌یه‌تانه‌وه‌ ده‌چنه‌ خه‌و، له‌ كاتێكدا كه‌سانێك له‌ جێگای به‌دبه‌ختی و ناراحه‌تی شه‌و تا به‌یانی ئه‌م لاو ئه‌و لا ده‌كات. ئایا ئێوه‌ له‌بیرتان كردووه‌؟ كه‌ ئێوه‌ له‌ خواردنی خۆش و جۆره‌ها خواردنه‌وه‌ چێژ وه‌رده‌گرن، ئه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ به‌ هۆی نه‌خۆشی و بێ هێزیان دڵیان ناچێته‌ سه‌ر خواردن و خواردنه‌وه‌كان. بیر بكه‌نه‌وه‌ له‌ هه‌ستی بینین و بیستن كه‌ خوای گه‌وره‌ پێ ی به‌خشیوون. وه‌ به‌و پێسته‌ ته‌ندروسته‌ كه‌ هه‌تانه‌، كه‌ خوای گه‌وره‌ له‌ نه‌خۆشییه‌ پێسته‌كان دووری كردوون سوپاسی بكه‌ن. پاشان بیر له‌و هێزی بیركردنه‌وه‌ییه‌ بكه‌نه‌وه‌ كه‌ هه‌تانه‌ و وه‌ به‌ بیری خۆتانی بهێننه‌وه‌ ئه‌وانه‌ كه‌ نه‌خۆشی ده‌رونی و دوودڵیان هه‌یه‌. ئایا ئاماده‌ی كه‌ یه‌كێك له‌و پێنج هه‌سته‌كه‌ت كه‌ هه‌ته‌ له‌به‌رامبه‌ر بڕه‌ پاره‌ییه‌ك بیفرۆشی. ؟ ئه‌گه‌ر به‌ ئه‌ندازه‌ی كێوی( ئوحود)یش بێت؟ راستییه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ چاكه‌ییه‌كی زۆر به‌سه‌رتانه‌وه‌ هه‌ڵرژاوه‌ ، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ چاو پۆشی لێ ی ده‌كه‌ن. به‌ بێ ئاگا بوون، خواردنی گه‌رم، ئاوی سارد، خه‌وێكی خۆش و له‌شێكی ساغ...هه‌ست به‌ دڵگیری و بێ تاقه‌تی، به‌ڵام سه‌باره‌ت به‌و شتانه‌ی كه‌ نیتانه‌ بیر ده‌كه‌نه‌وه‌ وه‌ سوپاسی ئه‌و شتانه‌ی كه‌ هه‌تانه‌ به‌جێ ی ناهێنن. له‌ تووش بوون به‌ نه‌خۆشییه‌ك هه‌موو یادگارییه‌كانت بیر ده‌چێت، له‌كاتێكدا كه‌ كلیلی خۆشبه‌ختی و نیعمه‌تێكی زۆر له‌به‌رده‌ستان دایه‌: بیر بكه‌وه‌و سوپاسگوزار به‌.


( و فی الارض ‌ءایات للموقنین* و فی انفسكم افلا تبصرون 51:20-21) واته‌: وه‌ له‌ زه‌ویدا گه‌لێ نیشانه‌و به‌ڵگه‌ی گه‌وره‌و مه‌زن هه‌یه‌ بۆ ئه‌وانه‌ی له‌ ئیمان و بڕوادا بێ گومانن، چونكه‌ سه‌یری ئه‌و هه‌موو جۆره‌ گیاو گوڵ و ئاژه‌ڵ و كێوو شاخ و چیاو ده‌شت و ده‌ره‌ ئه‌كه‌ن، ده‌ره‌نجام به‌و شێوه‌یه‌ش بۆ خوا مل كه‌چ ئه‌بن. ته‌فسیری رامان.

بیر بكه‌نه‌وه‌ له‌ خزمانتان، هاوڕێ یانتان وه‌ ته‌واوی ئه‌و دونیاییه‌ی كه‌ له‌ ده‌وروبه‌رته‌.
(یعرفون نعمت الله ثم ینكرونها و اكثرهم الكافرون 16:83(واته‌: نیعمه‌ت و به‌خششی خوا ده‌ناسن و، پاشانیش نكۆڵی ده‌كه‌ن، زۆربه‌شیان كافرو بێ باوه‌ڕن. ته‌فسیری رامان. (و قلیل من عبادی الشکور34: 13)
واته‌: به‌ڵام له‌ به‌نده‌كانم كه‌مێكیان سوپاسگوزاران، واته‌: ده‌ ئێوه‌ وامه‌بن. ته‌فسیری رامان.

سه‌رچاوه‌/yektapersty

Kurdzhin
نــاز مه‌كه‌ به‌سـه‌ر خاكا به‌هێواشی پێی لێنێ
چـونكه‌ ئه‌و خــاك وخۆڵه‌ پۆڵاش بیت ده‌ترزێنێ

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-01-11 17:45:53

~هيمن~
:: دڵسۆزی یانه::
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-11-27
دواترین سه‌ردان: 2013-02-02
په‌یامه‌كان: 855
WindowsOpera

Re: بیر بكــــــه‌ره‌وه‌ و سوپاسگوزاربه‌...

د ه  ست خۆش بیت خودای گه ور باداشتی خیرته باته و بتخات سه ر ریگا راست كه ی خۆی

Kurdzhin



له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2010-01-11 17:51:22

SaRaB1
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: kurdstan_slimany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-10
دواترین سه‌ردان: 2014-02-01
په‌یامه‌كان: 3657
WindowsXPMSIE

Re: بیر بكــــــه‌ره‌وه‌ و سوپاسگوزاربه‌...

xwa  padasht  bdatwa  kak  kura hazhar bo am babta  jwana sarkwtu  bet hamesha

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-bcaa9e24f4.gif

کەدەلێن کەسـێک بێ غەمە .... شێـتـە یان ئــەقلـــی کەمــە

ئەقلی ھەبێ وغەمی نەبی .... ناکرێ و نابێت لەو سەردەمە

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2010-01-12 15:17:11

؟دنـــا ؟
کازیوەی یانە
شوێن: ♥ ســلێمانی دڵ♥
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-09-11
دواترین سه‌ردان: 2014-02-23
په‌یامه‌كان: 1483
WindowsXPMSIE

Re: بیر بكــــــه‌ره‌وه‌ و سوپاسگوزاربه‌...

Dastakant xosh bet sarkatu bet

Kurdzhin

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-2830f3b407.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2010-01-12 15:58:33

zhyar1983
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: dukan
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-02-09
دواترین سه‌ردان: 2011-08-25
په‌یامه‌كان: 1754
WindowsXPFirefox

Re: بیر بكــــــه‌ره‌وه‌ و سوپاسگوزاربه‌...

dasto panjat xosh bet azezm har sarkawto bet

Kurdzhin
گوڵ بۆ که‌سێکه‌ که‌ خۆشی گوڵ بێت
وه‌ک تۆ وه‌فادار منی له‌ بیر بێت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2010-01-13 23:46:05

کوره‌ هه‌ژار
پڕشنگی یانە
شوێن: Finland
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-07-10
دواترین سه‌ردان: 2014-02-08
په‌یامه‌كان: 1010
WindowsVistaMSIE7

Re: بیر بكــــــه‌ره‌وه‌ و سوپاسگوزاربه‌...

zor supas xoshawestan hiwadrm mnish badli ewa bubiw swdikm gayandbi

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net