❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / کۆڵان

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-12-29 15:04:36

سۆز
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: *Swed*
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-10-10
دواترین سه‌ردان: 2010-01-23
په‌یامه‌كان: 1127
WindowsXPMSIE7

کۆڵان

کۆڵان
شێعری فه‌ره‌یدون موشیری 


بێ تۆ مانگه‌ شه‌وێ، جارێکیتر له‌و کۆڵانه‌ی تێپه‌ڕیم

هه‌موو گیانم کرده‌ چاوو و ورد به‌دووتا ده‌گڕیم

حه‌زی دیداری تۆ سه‌ر رێژ له‌ په‌رداخی وجودم

بوومه‌ ئه‌و‌ ئاشقه‌ دێوانه‌، که‌ بووگم

له‌نه‌هێنخانه‌ی ده‌روونم گوڵی یادی تۆ دره‌وشا

مۆمی سه‌د بیره‌وه‌ری داگیرسا

بۆنی سه‌د بیره‌وه‌ری تێک چرژا

هاتۆ بیرم که‌ شه‌وێک،پێکه‌وه‌ له‌وکۆڵانه‌ تێپه‌ڕین

له‌و چۆڵگه‌ دڵخوازه‌دا،ده‌گه‌ڕاین و ده‌فڕین

کاژمێرێک له‌ قه‌راخ ئه‌و جۆگه‌دا هه‌ڵنیشتین

تۆ هه‌موو سڕی جیهان کۆ له‌ دوو چاووی ره‌شت

من به‌جارێک ون له‌نێو سه‌یری سه‌رنجی زۆر گه‌شت

ئاسمان ساو،شه‌و هێدی

به‌خت یار و زه‌مان لینی

مانگ هێشوی له‌ ئاوا هه‌ڵرژاوه‌

چڵه‌ و ده‌ستی به‌ره‌و مانگ هه‌ڵێناوه‌

شه‌و سه‌حرا و گوڵ و به‌رد

گوێی دڵیان هه‌موو دابوو

به‌گۆرانی مه‌لی شه‌وگه‌رد

له‌بیرم دێت وتت پێم :

خۆ پارێزه‌ له‌م ئه‌وینه‌

بڕێک سه‌یرکه‌ له‌ ئاوی ئه‌م جۆگه‌یه‌

ئه‌شقی رێبواری وه‌ک ئه‌م ئاوه‌یه‌

تۆ که‌ ئه‌مڕۆ گۆمی چاوت

به‌نیگایێک پڕ په‌رۆش و مات ئه‌بێ

چۆن ده‌بێ حاڵت ئه‌وده‌مه‌ی

وا ‌دڵت گیری که‌سێ بێ و، لات نه‌بێ

بۆ له‌بیر بردنه‌وه‌،ماوه‌یێک له‌م شاره‌ بڕۆ

پێم وتیت من: پارێز له‌ ئه‌شق نازانم

قه‌ت له‌تۆ دووربوونه‌وه‌ ناتوانم ،

نا ناتوانم

له‌یه‌که‌م رۆژ که‌ دڵم به‌ته‌مای باخی ئه‌وینی تۆ فڕی

چه‌شنی کۆتر هاتمه‌ گوێی پاساری بانت نیشتمه‌وه‌

تۆ به‌به‌رد دات له‌ من،من، نه‌ هه‌ڵاتم،نه‌ له‌تۆش پسامه‌وه‌

پێم وتیت: من مه‌ڕه‌کێویم و، تۆ ده‌بیته‌ ڕاوکه‌رم

هه‌موو دونیا گه‌ڕاوم تا له‌داوی تۆ که‌وم

خۆ پارێزی له‌ ئه‌وینیش نازانم،

نا نازانم

ئه‌سرین له‌ چاووی چڵ وه‌ری

مه‌لی شه‌و هه‌ربه‌ده‌م ناڵانه‌وه‌

دای له‌باڵ و هه‌ڵفڕی

فرمێسک له‌ چاووی تۆشدا له‌ری

مانگ به‌ ئه‌شقت پێکه‌نی

دێته‌ بیرم

هیچ وه‌ڵامت پێ نه‌بوو بیبیسم

چوومه‌ داوێنی خه‌م و هه‌ڵنیشتم

که‌وته‌ نێو زۆنگاوێکی خه‌م، ئه‌وشه‌وه‌ و شه‌وانی دیکه‌م

چاک ئه‌زانم،قه‌ت نه‌هاتوشه‌ به‌دڵتا :

بابپرسم هه‌واڵێک،له‌و برینداری ئه‌وینه‌م

به‌و کۆڵانه‌شدا ئیتر تێناپه‌ڕی

چۆن بلێم حاڵم که‌ چۆن بوو

کاتێ به‌ بێ تۆ له‌و کۆڵانه‌ی تێپه‌ڕیم

Kurdzhin
‌گه‌ر که‌س له‌ دونیا وه‌فای بۆم نه‌بێت
هه‌رگیز خه‌فه‌ت ناخۆم تا تۆم هه‌بیت
I LOVE YOU...........................P

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-12-29 15:57:40

zhyar1983
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: dukan
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-02-09
دواترین سه‌ردان: 2011-08-25
په‌یامه‌كان: 1754
WindowsXPFirefox

Re: کۆڵان

dasto panjat xosh bet gyana har sarkawto bet azezm

Kurdzhin
گوڵ بۆ که‌سێکه‌ که‌ خۆشی گوڵ بێت
وه‌ک تۆ وه‌فادار منی له‌ بیر بێت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net