.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1











دەز دەنیــــز
لەبەر سەما كردن و جلوبەرگەكانم سانسۆر لەسەر كلیپیەكانم دانراوە
سەرەڕای ئەوەی كە هونەری كوردی بە پێی قسە و تێبینی ئەو كەسانە كە پسپۆرن لە گۆرانی و موزیكی كوردی ئێستا بێسەرووبەرییەكی بەرچاوی پێوە دیارە و هەر كەسێك بە ویستی شتێك پێشكەش دەكات و بە ناوێكی جیاجیا دەیخاتە بەرگوێچكەی جەماوەر وەك نوێخوازی و پێشكەوتن و هەوڵدان بۆ پێشخستنی هونەری كوردی و رەزگار كردنی لەو چەق بەستنەی كە تێیكەوتووە، هەروەها چەندین ناوی نوێ بۆ ئەو هونەرەی پێشكەشی دەكەن دەدۆزنەوە، تا گەیشتۆتە ئەو رادەیەی زۆر جار وای لێدێ جەماوەر نەزانێـت كامە رەسەنە و كامە پێشكەوتووخواز و نوێخوازییە لە هونەری كوردیدا، ئەوەی پێشكەشیش دەكرێت هەمووی یان لە عەرەبی یان فارسی یان لە توركی وەرگیراوە، بەڵام هونەری راپ یاخود هیپ هۆی كە یەكێكە لەو شێواز و ستایلانەی گۆرانی گوتن كە ئێستا لە رۆژئاوا زۆر باوە و زیاتر گەنجەكان هۆگری ئەو جۆرە هونەرەن بە رادەیەكی زۆر هونەر و هەوادارانی هونەری كوردی پێی نامۆن و ئاشنایەتییەكی زۆریان دەبارەی نییە ئەگەرچی لێرە و لەوێ هەوڵیش هەیە.
دەز دەنیز كچێكی كوردی نیشتەجێی وڵاتی ئەڵمانیایە یەكێكە لەوانەی كە هونەری هیپ هۆپ پێشكەش دەكەن، ئەمە ش تا رادەیەك نامۆیە نەخاسمە بۆ كچە كوردێك.
تەلەفزیۆنە كوردییەكان سانسۆریان لەسەر راپ داناوە
دەز دەنیز لە شاری ماردین لە دایكبووە و خوێندنی تا ناوەندی لە باتمان تەواو كردووەو ئێستاش لە ئەڵمانیا ژیان بەسەر دەبات و ناوبانگی دەركردووە بە هۆی موزیكی راپ كە پێشكەشی دەكات و ئەو جلوبەرگانەی دەیپۆشێت لە هەمان كاتدا ئەو سەمایەی كە لەگەڵ گۆرانییەكانیدا پێشكەشی دەكات بە هیچ شێوەیەك كلیپەكانی لە كەناڵە كوردییەكان نمایش ناكرێن و جۆرێك لە سانسۆریان لەسەر گۆرانییەكانی داناوە، درەباری هۆكاری هەڵبژاردنی ئەم جۆرە هونەرە كە لەنێو كورددا هێشتا نامۆیە دەز دەنیز دەڵێ: لەبەر ئەوەی من لە ئەوروپا گەورە بووم لەوێ زیاتر ئاشنای موزیكی راپ بووم و هەوڵمدا لەو رێگایەوە هەست و هزرەكانی خۆم دەربخەم بە رێگای هونەری هیپ هۆپ كە هونەر و سیاسەت پێكەوە گرێ دەدات. هەرچەندە بەداخەوە تا ئێستا ئەو شێواز و ستایلەی من(هیپ هۆی) بە تەواوەتی لەنێو كۆمەڵگای كوردەواریدا تەقەبول نەكراوە ئەمەش رەنگە بۆ سەما و جوولەكانی من و ئەو جلوبەرگانەی دەیانپۆشم بگەڕێتەوە كە پێیانوایە جلوبەرگی تەسكن و بە ئاشكرا دەڵێن تۆ هۆكارێكی بۆ لە رێی لادانی لاوەكانمان، بەڵام من پێموایە موزیكی راپ لە ماوەی دە ساڵی داهاتوودا دەبێتە موزیكی كوردی، ئەگەر لاوەكانمان گوێ لەو هونەرەی من نەگرن ئەوا بێگومان گوێ لە راپی توركی و ئەوروپی دەگرن.
من باوەڕم بە خۆم هەیە و بەردەوام دەبم، من لەو باوەڕەدام كە پێویستە كۆت و بەندەكان بشكێنرێن، پێموایە لەمەودوا ئیدی نابێ ئافرەتانی كورد تەنیا بە یەك شێواز گۆرانی بڵێن هەرچەندە باوەڕ ناكەم ئێستا ئافرەتی كورد هەبێت گۆرانی بە شێوازی راپ بڵێت، بەڵام هیوادارم ئەم شێوە هونەرە لەنێو ئێمەی كوردیشدا پێش بكەوێت.
دەمەوێ منداڵی كورد بگەڕێتەوە بۆ كلتوورەكەی
راپ یەكێكە لەو هونەرانەی كە لە رۆژئاوا بە گشتی ناسراوە، بەڵام ئایا دەز دەنیز وەك هونەرمەندەكانی دیكە ناسراوە لەسەر ئاستی ئەوروپا و دەیەوێ لە رێگای ئەم هونەرەوە چ پەیامێك بگەیەنێت ـ دەنیز دەڵێت: من لەسەر ئاستی ئەڵمانیا ناسراوم، بەڵام بە شێوەیەكی زۆر نا، لە فیستیڤاڵەكاندا بەشداری دەكەم كە كوردەكان رێكی دەخەن، لەزۆربەی كۆنسێرتەكانی لاوان و ئافرەتان ئامادە دەبم، هەرچەندە من هونەری راپ پێشكە دەكەم، بەڵام لەبەر ئەوەی بە زمانی كوردییە زۆر نەناسراوم.
دەربارەی ئامانج و پەیامی خۆی لە پێشكەش كردنی ئەم هونەرە دەنیز دەڵێ: هەوڵ دەدەم گیان و مێشكی لاوانی كورد بۆ سەر هونەر و زمانی رەسەنی كوردییان بگەڕێنمەوە، چونكە خەریكە ئەوانە لە كلتووری خۆیان دوور دەكەونەوە و لەو رێگایەشەوە خزمەتێك بە هونەر و كلتووری كوردی بكەم.
هەروەها سەبارەت بە ناوەڕۆكی ئەو گۆرانیانەی كە بە شێوەی راپ پێشكشەیان دەكات دەنیز دەڵێت: دیارە ئەم شێوازە هونەرە گۆرانی و سیاسیەت بەیەكەوە دەبەستێتەوە، بۆیە گۆرانییەكانی من زیاتر تایبەتن بە بواری پرسەكانی لاوان، ئافرەتان، سیاسیەت، تەندروست، خێزانی هەروەها ئاشتی كە ئەمانە هەموویان بابەتی كۆمەڵایەتین.
پشتیوانی لە ئاشتی دەكەم
دەز دەنیز دەربارەی ناسنامە و شوناسی خۆی دەڵێت، ئێستا لەو شوێنەی ژیان بەسەر دەبەم و هەوڵی ئەوە دەدەم زیاتر بە زمانی كوردی گۆرانی بڵێم و هیواخوازم لە كەناڵە كوردییەكان دەركەوم و كلیپەكانم نمایش بكرێن بە شێوەیەكی ئازاد بۆ ئەوەی منیش سوودی لێ ببینم،من تا ئێستا ژیانی هاوسەریتێم پێك نەهێناوە و دەتوانم بڵێم ژیانی تایبەتی من لەگەڵ كارەكەمدایە و لە هەموو شتێك زیاتر گرنگی پێ دەدەم بۆ ئەوەی بە تەواوی تێیدا سەركەوتوو بم.
gulan

ئاخۆ ئێستا وهك چۆن من بيرى تۆ ئهکهم
تۆش بير له من ئهکهیتهوهوه؟

لهسهر هێڵ نییه








dast xosh azizm,
pewista gorani hamacor dabnren la kanalakan hich kasek agar xawan birw raiaky cegir be wa zu nagore
hunary kurdy peswisty bawaia law chwar chewa taska beta darawa ka nawy folklora emash pewistman ba hunara ciawazakan u stila hamacorakan haia

لهسهر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
