.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه











كچه غه‌یره زمانه‌كه
له‌لام پرسیاره و نایزانم
چاوه‌كانت ،
گه‌رمی و تیژی ڕوانینت ،
له خۆره‌تاوی گه‌رمیانی وڵاتم ده‌كا ؟!
یاخود سپێتی گۆناته
يان هه‌وای هه‌ناسه‌تن
له كزه‌بای به‌فرانباری كویستانم ده‌چن ؟
پرسيار گه‌لیكن ، به بێ وه‌ڵام
به زه‌ینمدا گوزه‌ر ده‌كه‌ن .. دێن و ده‌چن ؟!.
چه‌ند ئه‌سته‌مه كه ناتوانم وه‌ك ده‌مه‌وێت
واش له‌گه‌ڵ تۆدا بپه‌یڤم
تا پێت بڵێم له مه‌ریخه‌وه نه‌هاتوم
ئافره‌تی زۆرم بینیوه و ئاوێزانی باڵایان بوم
به‌ڵام قه‌ت نه‌مدیوه به چاو
له وه‌رزی به‌فرباریندا
ئا به‌م چه‌شنه
تیژی و گه‌رمایی خۆره‌تاو !،
دڵ پڕ ئه‌وین .. ناسكه په‌ری
تۆی كچه تورك .. تۆی مه‌سته چاو
له وڵاتی من بویتایا
یان ناویا لێ ده‌نایت كوێستان ،
یان پێیان ده‌وتیت هه‌تاو ،
به‌خیلی ده‌به‌م به‌و كه‌سه‌ی
كه هه‌رگیز پێت ناڵێت ماڵ ئاوا و
هه‌ر یه‌كجار پێت ده‌ڵێت سڵاو.
باکۆ جه‌لال ..تورکیا

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه









هۆنراوه‌یه‌کی زۆۆۆۆۆر جوانه ده‌سته‌کانت خۆشبێت ئازیزم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه