.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه
















مەشقی وەرزشی بۆ دابەزاندنی چەوری لەش
لەو مەشقانەی كە سوودبەخشن بۆ كەمكردنەوەی چەوری لەش یان دابەزاندنی كێش رۆیشتنی خێرا یان لێخوڕینی پایسكل رۆژانە دوو جار هەر جارەی كەمتر نەبێت لە نیو كاتژمێر كە ببێتە ئەگەری زیادبوونێكی كەمی تێكڕای لێدانەكانی دڵ. ئەگەر مەشقێكی توندتر ئەنجام بدەیت كە دوچاری هەناسەڕاوكێ بیت و تێكڕای لێدانەكانی دڵ زۆر بەرز بێتەوە، لەشت كاربۆهیدرات و كلایكۆجینی ماسوڵكە بەكاردەهێنێت وەكو سەرچاوەیەكی وزە نەك چەوری لە خانە چەورییەكانەوە، بە مانایەكی دیكە لەگەڵ مەشقی توند سەرەتا لەش كاربۆهیدراتی خەزنكراوی چڕ واتە كلایكۆجین Glycogen كە لە جگەر و ماسوڵكەكاندا خەزن كراوە وەكو وزە دەسووتێنێت بۆ ماوەی 20 خولەك بەلای كەمەوە، پاشان دەست دەكات بە وەرگرتنی وزە لە چەوری خەزنكراوی لەش. بۆیە پێویستە كە مەشقی وەرزشی بۆ دابەزاندنی كێشی لەش لەسەرەخۆ و بەرە بەرە دەستپێبكرێت نەك بە گوڕ و خێرا، هەروەها نابێ كە مەشقەكە ببێتە هۆی هەناسەڕاوكێ یان ئازار لە هیچ بەشێكی لەشدا، چونكە بەردەوامی لەسەر مەشقی وەرزشی پێویستە بۆ دابەزاندنی كێشی لەش دەكرێ كە ماوەی مەشقەكە درێژبكرێتەوە لە نیو كاتژمێر بۆ 45 خولەك یان یەك كاتژمێر رۆژانە دوو جار. كە چەوری لەش دادەبەزێت، سەرەتا لەو شوێنەی لەشدا دادەبەزێت كە دوایین كات خەزنی كردووە واتە بە پێچەوانەی رێزبەندی نیشتنی چەوری لە لەشدا، بۆ نموونە ئەگەر دوایین جار چەوری لە ناوچەی سەرەوەی ڕانەكاندا كۆبووبێتەوە ئەوا لەگەڵ دەستپێكی دابەزاندنی كێش چەوری سەرەتا لەم شوێنەی لەشدا دادەبەزێت ئینجا لە شوێنەكانی تری لەش.
gulan

ئاخۆ ئێستا وهك چۆن من بيرى تۆ ئهکهم
تۆش بير له من ئهکهیتهوهوه؟

لهسهر هێڵ نییه