❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / گه‌وره‌یی مروَڤ له‌چی دایه‌ ؟

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-12-31 13:21:18

~هيمن~
:: دڵسۆزی یانه::
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-11-27
دواترین سه‌ردان: 2013-02-02
په‌یامه‌كان: 855
WindowsOpera

گه‌وره‌یی مروَڤ له‌چی دایه‌ ؟

گه‌وره‌یی مروَڤ له‌چی دایه‌ ؟


ئێمه‌ كاتێك له‌دایك بوین به‌گه‌وره‌یی له‌دایك بوین به‌لام زۆر جار به‌هۆی به‌بچوك زانینی خۆمان بچوك ده‌بینه‌وه‌ , یاخود به‌ هۆی تێروانینی هه‌ندێكمان بۆیه‌كتر یه‌كترمان لابچوك ده‌بێته‌وه‌ . گه‌وره‌یی مرۆڤ هه‌رله‌كاتی له‌دایك بونیه‌وه‌ڕائه‌گه‌یه‌نرێ‌ به‌وه‌ی كه‌وابه‌ئازادی  له‌دایك ئه‌بێ‌ و هه‌لبژاردنی كاره‌كانیشی به‌شی زۆری له‌ ده‌ست خۆیه‌تی به‌ویستی خۆیه‌تی ئێمه‌ كه‌دروست ئه‌بین له‌بنه‌ڕه‌تدا له‌سه‌ر بناغه‌ی پێكهاته‌ سه‌ره‌كیه‌كه‌ی ڕه‌سه‌نیه‌كه‌ی مرۆڤ له‌دایك ئه‌بین به‌ دیده‌نه‌ فه‌لسه‌فیه‌كه‌ی به‌مانای مرۆڤ كاتێ له‌دایك ئه‌بێ له‌سه‌ر سروشتێكی‌ پاك له‌دایك ئه‌بێ ، به‌لام ئه‌وه‌ ده‌وروبه‌ره‌ یاخود له‌دایك و باوكیه‌وه‌ دێن ئیش له‌سه‌ر ئه‌م سروشته‌ ئه‌كه‌ن توشی هه‌له‌و لادانی ئه‌كه‌ن وه‌كو [پێغه‌مبه‌ر (صلی‌ الله‌ علیه‌ وسلم ] ئه‌فه‌رموێ دواتر ئه‌م مرۆڤه‌ كه‌ فكریه‌تی شێوێنرا ئه‌بێته‌ مرۆڤێك كه‌ دیده‌نی ژیانی خۆی له‌سه‌ر فه‌لسه‌فه‌یه‌كی هه‌له‌ی به‌راست زانراو بنیات ئه‌نێت .  ئه‌مه‌ش ڕاست كردنه‌وه‌ی زۆر ئه‌سته‌میش نه‌بێ ئه‌وا زوَر گرانه‌ , ئه‌و گه‌وره‌ییه‌ی كه‌پێی به‌خشراوه‌ له‌لایه‌ن به‌دیهێنه‌ری خۆی له‌ده‌ستی ئه‌دا  ئه‌م كه‌سه‌كاتێك پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی خۆی له‌ده‌ست دا ئه‌وكاته‌ ئه‌و كه‌سه‌ پێوه‌ره‌كانی تێك ئه‌چێ دوای لێی رادێنێ خوێندنه‌وه‌ی هه‌له‌ی بۆ بكه‌ن بۆنمونه‌ ئه‌ه‌وكه‌سه‌ی له‌سروشته‌ بنه‌ره‌ته‌كه‌ی خۆی لایدا , له‌وانه‌یه‌ له‌وكاته‌ هه‌مو كه‌سێكی خاوه‌ن فیتره‌ ڕاست گۆیی خۆش ده‌وێ ڕقی له‌درۆ بێت , به‌لام ئه‌و به‌پێچه‌وانه‌وه‌ , یاخود داوێن پاكی كه‌ سیفاتێكه‌ گشت مرۆڤێكی خاوه‌ن ڕه‌سه‌نی خۆی خۆش ده‌وێ به‌رگری لێده‌كات ئه‌و به‌پێچه‌وانه‌وه‌ ڕقی لێیه‌تی وه‌كو [عمر خالید] بانگخوازی ئیسلام ، باس له‌گه‌نجێك ده‌كات له‌سه‌فه‌رێك پێی ده‌گات و پرسیاری سه‌فه‌ره‌كه‌ی لێ ده‌كات ئه‌ویش له‌ولامدا ئه‌لێ:  ئه‌مه‌وێ بچم زینا بكه‌م [م.عمر]یش پێ ی ئه‌لێ حه‌زده‌كه‌ی خه‌لك له‌گه‌ل دایكت زینا بكه‌ن ئه‌ویش ئه‌لێ [به‌لێ] ئه‌مه‌ لادانه‌ له‌ فتره‌ت و خالی  كردنیه‌تی،  ئێمه‌ ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت شارستانیه‌تیێك بنیات بنێین , ئه‌بێ ئه‌ساس و بناغه‌ی ئه‌م شارستانیه‌ته‌ فتره‌ی مرۆڤه‌كان بێت , چونكه‌ ئێستا له‌دوونیا زۆر له‌ ولاتان به‌ناو له‌لیستی ولاته‌ پێش كوتوه‌كانه‌ , به‌لام ئایه‌ گه‌وره‌یی مرۆڤه‌كانی تیادا پارێزراوه‌؟ ئه‌م ته‌كنه‌ لۆجیایه‌ی ئێستا كه‌هه‌یه‌ و خستۆته‌ ژێر ده‌ستی خۆی و مرۆڤ بۆته‌دیلی چه‌ندینیان , كه‌ئه‌مه‌ داڕنینی ئه‌وگه‌وره‌ییه‌ كه‌به‌مرۆڤ به‌خشراوه‌ , ئێمه‌ پێویستمان به‌شارستانیه‌تێكه‌ كه‌ له‌ناخی خۆی هه‌لگری ویژدان و خۆشه‌ویستی و جوانی بێ بۆئه‌وه‌ی له‌گه‌وره‌یی مرۆڤه‌كان كه‌م نه‌كاته‌وه‌ , بۆنمونه‌: له‌زۆر ولاتان نه‌خۆشخانه‌ی زۆر گه‌وره‌ و پێشكه‌وتو هه‌ن كه‌ ئه‌مانه‌ به‌بێ پزیشك نرخیان نامێنێت , به‌لام ئه‌گه‌ر پزیشكه‌كانیش خاوه‌نی فیتره‌و ویژدانێكی ته‌ندروست نه‌بون , ئه‌وكاته‌ بونیان كاره‌ساتێكه‌ له‌ نه‌بونیان گه‌وره‌تره‌ , چونكه‌ دیسان ژیانی مرۆڤه‌كانی ئه‌كه‌ویته‌ مه‌ترسی یه‌وه‌ .
لێره‌وه‌ ئتوانین بلێین گه‌وره‌یی مرۆڤه‌كان به‌نده‌به‌ بۆ [ئه‌هله‌كه‌ی] خۆیان له‌سروشتێكی پاك و خاوه‌ن ویژدان , جا ئه‌گه‌ر مرۆڤ خاوه‌نی فتره‌یه‌كی پاك چاوه‌رێی كاری چاكه‌ی لێ ئه‌كرێ , ئه‌گه‌ر چاكه‌كاریش نه‌بێ پارێزراوئه‌بێ له‌كاری نادروست بۆیه‌ له‌كۆتایدا ده‌لێین گه‌وره‌یی مرۆڤه‌كان په‌یوه‌سته‌ به‌كرده‌وه‌كانیان , تا وای لێدێ ئاسمانیش ستایشی چاكه‌كار بكات و دواتر په‌روه‌ردگار به‌ مه‌لائكه‌ته‌كانی ئه‌فه‌رمێ ئه‌وه‌ فلنه‌كه‌س خۆشه‌ویستی منه‌كه‌ئوكاره‌جوانه‌ی ئه‌نجام دا , كاتێك تۆبتوانی له‌ئاسمان جێ ی باس و شانازی بی به‌دلنیاییه‌وه‌ ئه‌بیته‌چراو ستایشكراویخه‌لكیش له‌سه‌ر زه‌وی.


ئاسووده يى

Kurdzhin



له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-12-31 17:06:03

((namo))
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: ســـــلێمانـــی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-10-04
دواترین سه‌ردان: 2010-12-18
په‌یامه‌كان: 1509
WindowsXPFirefox

Re: گه‌وره‌یی مروَڤ له‌چی دایه‌ ؟

ده‌سته‌کانت خۆش کاکه‌ هێمن بابه‌تێکی جوانه‌ زۆر به‌سوده‌ سه‌رکه‌وت و سه‌رفرازبیت به‌ڕێزم هیوای له‌ش ساخی و به‌خته‌وه‌ریت بۆ ئه‌خوازم هیوام وایه‌ له‌و بابه‌ته‌ جوانانه‌ بێ به‌شمان نه‌که‌یت هاوڕێ گیان
کاتت شــــاد،،

Kurdzhin

بــه‌ گه‌نجــــی مه‌ستی به‌ پیری سستـــی
ئه‌ی کـــه‌ی خــودا ئه‌پرستـــی


http://kurdzhin.org/uploads/ea3485faeb.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-12-31 17:38:00

~هيمن~
:: دڵسۆزی یانه::
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-11-27
دواترین سه‌ردان: 2013-02-02
په‌یامه‌كان: 855
WindowsOpera

Re: گه‌وره‌یی مروَڤ له‌چی دایه‌ ؟

زۆرسوباس كاك نامۆگیان خوشحاڵت كرده م به قوربان ده ستی تۆش خوش بیت
ئه زیزی منی به به یامه جوانكه ت كه بر له وشه وی رزاوه و جوان ده زانم دی نرخینم
دیسان ده ست خۆش بیت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2010-01-20 12:24:57

sara..special
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-01-14
دواترین سه‌ردان: 2010-08-03
په‌یامه‌كان: 38
WindowsXPMSIE

Re: گه‌وره‌یی مروَڤ له‌چی دایه‌ ؟

ده ست خۆش كاك هێمنی به ریز هیه‌ای له ش سا غی و به رده وامیت بۆ ده خوازم.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2010-01-20 12:43:32

~هيمن~
:: دڵسۆزی یانه::
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-11-27
دواترین سه‌ردان: 2013-02-02
په‌یامه‌كان: 855
WindowsXPOpera

Re: گه‌وره‌یی مروَڤ له‌چی دایه‌ ؟

[size=16]زؤر سوباس به ريزsara..specialتوئازيزى منى خوشحال بومه يه به يامه كه ت سه ركه وتوبيت له شه ساغ
ده بيت انشاء الله سوباس ده كه مش[/
size]

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net