.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه















ده‌رووندروستی
ئایا تۆ كه‌سێكی ده‌رووندروستیت؟ ده‌ركت كردووه به‌وه‌ی که‌ئایا هیچ كێشه‌و گرفتێكی ده‌روونیت هه‌یه؟ باست كردووه؟ هه‌وڵت داوه بۆ چاره‌سه‌ركردنی؟ یان ئامۆژگاری و ئاڕاستهكراویت له‌لایه‌ن كه‌سانی تایبه‌ت به‌م لایه‌نه‌وه؟
ئه‌مانه‌و زۆرێكی تر له‌پرسیار هه‌یه كهدهکرێت مرۆڤ له‌خۆی بکات بۆ ئه‌وه‌ی بزانێت تاچه‌ند نامۆیه به‌م لایه‌نه گرنگه یان چه‌ند گه‌یشتۆته ئه‌و ئاسته‌ی كه‌گرنگی به‌لایه‌نی ده‌روونیی خۆی بدات.
وه‌ك ئاشكرایه مرۆڤ له‌هه‌ر سێ لایه‌نی (جه‌سته‌یی، ده‌روونی، كۆمه‌ڵایه‌تی) پێك هاتووه كه‌هه‌ر یه‌كێكیان ته‌واوكه‌ری ئه‌وی تریانه‌و په‌یوه‌ندی پته‌و و ڕاسته‌وخۆیان هه‌یه به‌یه‌كه‌وه، به‌شیوه‌یه‌ك هه‌ر كێشه‌و گرفتێك له‌هه‌ر یه‌كێكیاندا هه‌بێت ئه‌وا ڕه‌نگدانه‌وه‌ی نه‌رێنی و كاریگه‌ری خراپی ده‌بێت له‌سه‌ر لایه‌نه‌كانی تر‌و دیاری كردنی كه‌سایه‌تی و جۆری ژیان و دیاری كردنی دواڕۆژی تاك.
ئه‌وه‌ی ده‌مانه‌وێت باسی بكه‌ین فه‌رامۆش كردن و گرنگی پێنه‌دانی لایه‌نی ده‌روونییه له‌ناو كۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا كه‌به‌داخه‌وه هێشتا له‌كه‌لتوری ئێمه‌دا گرنگی پێویستمان به‌م لایه‌نه نه‌داوه كهههروهكو چۆن كه‌سێك هه‌ست به‌خراپی باری ته‌ندروستی جه‌سته‌یی بكات ڕاسته‌وخۆ سه‌ردانی پزیشك و پسپۆری تایبه‌ت ده‌كات بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه‌ی یاخود نه‌خۆشیه‌كه‌ی كه‌ئه‌وه له‌خۆیدا گرنكیدان به جه‌سته هه‌ڵوێستێكی باش و ئه‌رێنیه، ئاوه‌هاش ده‌بێت له‌کاتی بوونی گرفتی ده‌روونیدا سه‌ردانی پسپۆر و ڕاوێژکاریی ده‌روونی بکرێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی داخه گرنگی نه‌دانه به‌لایه‌نی ده‌روونیمان كه تائێستا ناتوانین باس له‌گرفته دهروونیهكانمان بكه‌ین له‌به‌رئه‌وه‌ی شاره‌زای ئه‌وتۆمان نیه بۆ ده‌رك پێكردنی یاخود وه‌كو جۆرێك له‌عه‌یبه لێیده‌ڕوانرێت، كه‌نابێت باس لهتێكچوونهكانی ئه‌م لایه‌نه‌مان بكه‌ین، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاگاداربین له‌سه‌ر ئاكامه خراپه‌كانی ئه‌م فه‌رامۆشکردنه. ئه‌مه‌ش دیارده‌یه‌كی زۆر مه‌ترسیداره له‌به‌رئه‌وه‌ی پشت گوێخستن و فه‌رامۆش كردنی لایه‌نی ده‌روونی و مانه‌وه‌ی گرفته‌كه به‌بێ چاره‌سه‌ر ئه‌بێته هۆی تووش بوون به‌نه‌خۆشیه ده‌روونییه‌كان و هه‌ست كردنی تاك به‌نائارامی و ململانێ و هه‌ستنه‌كردن به‌ئاسووده‌یی و ڕه‌شبینی و خه‌مۆكی و دواكه‌وتنی تاك لهبهرهوپێشچوونهكانی ژیان و نه‌مان و كه‌مبوونه‌وه‌ی توانا بۆ گه‌یشتن به‌ئامانجه‌كان. له‌هه‌مان كاتدا نه‌خۆشییه ده‌روونییه‌كان هه‌وڵێكی زۆرتری ده‌وێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی به‌به‌راورد به نه‌خۆشی جه‌سته‌یی ئه‌ویش به‌هۆی ئالۆزی ده‌روون كه‌شتێكی نه‌بینراوه‌و ته‌نها ده‌رك پێكراوه‌و شتێكی به‌رجه‌سته نییه تاكو بتوانرێت جۆر‌و هۆكارو چاره‌سه‌ر به‌ئاسانی و به‌ماوه‌یه‌كی كورت دیاری بكرێت، له‌یه‌ك چوونی نیشانه‌ی نهخوشییهكانیش تاڕاده‌یه‌ك گرفته‌كه ئالۆزتر ده‌كات.
جگه له‌وه‌ی كهگرفته ده‌روونیه‌كان هه‌ندێ جار ده‌گۆڕێ بۆ نه‌خۆشی جه‌سته‌یی –ده‌روونیی كه‌ناسراوه به‌نه‌خۆشی ( سایكۆسۆماتییهکان)، وه‌ك ده‌ركه‌وتنی یه‌كێك له‌م بارانه (سوتانه‌وه‌ی گه‌ده و دوانزه گرێ – ته‌نگه نه‌فه‌سی – ڕه‌بۆ – فشاری خوێن - كۆلۆن…تد). واته نیشانه‌كانی له‌سه‌ر جه‌سته ده‌رده‌كه‌وێت به‌ڵام له‌بنچینه‌دا هۆكاره‌كه‌ی ئه‌گه‌رێته‌وه بۆ ئه‌و گرفته ده‌روونیانه‌ی كه له‌ئه‌نجامی ده‌رنه‌بڕینی ههڵچوونهكانهوه( ترس و دڵه‌ڕاوكێ و خه‌م و په‌ژاره‌و…تد) پێشدێت، كه‌تاك نه‌یتوانیوه وه‌ك پێویست و له‌كاتی خۆیدا گوزارشتیان لێبكات و له‌ناخی تاكدا په‌نگی خواردۆته‌وه‌و له‌ئاكامدا به‌یه‌كێك له‌و شێوازانانهی ئاماژه‌مان پێدا له‌سه‌ر جه‌سته ده‌رده‌كه‌وێت.
نه‌خۆشییه ده‌روونییه‌كان جگه له‌وه‌ی ژیانی تاك ئاڵۆز ده‌كات، له‌هه‌ندێ باردا به‌خۆكوشتن و كۆتایی پێهاتنی ژیانی تاك به‌كۆتا دێت و ژانکۆیه‌کی گه‌وره‌شه بۆ ده‌وروبه‌ر.
جا بۆئه‌وه‌ی مرۆڤ ئاسووده‌و به‌خته‌وه‌رو به‌رهه‌م هێن و داهێنه‌ر بێت، پێویسته زوو به‌ده‌م گرفته دهروونیهكانییهوه بچێت و هه‌وڵی چاره‌سه‌ری گونجاوی بۆ بدات و به‌بێ شه‌رم سه‌ردانی كه‌سانی پسپۆر بکات به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردن .
بۆ ئه‌وه‌ی تاك دڵنیا بێت لهدهرووندروستی خۆی، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی كۆمه‌ڵه خه‌سڵه‌تێک هه‌یه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ڕووی ده‌روونییه‌وه دهرووندروستن، له‌وانه:
1. هه‌ست كردنی تاك به ئارامی و نه‌بوونی دڵه‌ڕاوكێ، تاك تێڕوانینێكی گه‌شبینانه‌ی هه‌بێت بۆ ژیان و دووركه‌وتنه‌وه له‌هه‌ستكردن به‌ترس و ڕه‌شبینی.
2. هه‌ڵچوونه‌كانی تاك كامڵ بووبێت واته تاك بتوانێت له دنیای خه‌یاڵ بێته ده‌ره‌وه‌و له‌گه‌ل واقعدا مامه‌ڵه بكات و توانای خۆ كۆنترۆڵ كردنی هه‌بێت و بتوانێت گوزارشت لهههڵچوونهكانی بكات به‌پێی پێویستی ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی كه‌تاكی تێدایه و دووربكه‌وێته‌وه له‌شێوازی سه‌رده‌می منداڵی له‌ده‌ربڕینی ههڵچوونهكانیدا.
3. تاك بتوانێت کار له‌سه‌ر جێبه‌جێکردنی به‌هره‌و توانا‌و ئاره‌زووه‌كانی بكات و توانای به‌رهه‌مهێنان و خۆگونجاندنی هه‌بێت.
4. تاك خاوه‌نی كه‌سایه‌تی سه‌ربه‌خۆی خۆی بێت و بتوانێت به‌سه‌ربه‌خۆیی و دوور له‌كاریگه‌ری كه‌سانی تر بڕیاری دروست بدات.
ده‌رونناسی

له‌سه‌ر هێڵ نییه






ده‌سته‌کانت خۆش بێت تینا گیان سه‌رکه‌وتو بیت
زۆر گرنگه ئه‌م بابه‌ته سه‌رکه‌وتو ته‌مه‌ن درێژ بیت بۆ ئه‌م بابه‌ته جوانانه


له‌سه‌ر هێڵ نییه









سوپاس لهنه گیان ده‌ستی تۆس خۆشبێت ئازیزم
له‌سه‌ر هێڵ نییه