.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه















سواربوونی شه‌مه‌نده‌فه‌رێك به‌هه‌ڵه
زۆرجار گوێ بیستی ئه‌و وشه‌و ده‌سته‌واژه‌یه ده‌بین كه به‌كچانی ڕه‌به‌ن(ئه‌وانه‌ی نه‌چوونه‌ته ژیانی هاوسه‌رییه‌وه)، ده‌وترێت: گه‌رهاتوو كه‌سێك هاته خوازبێنیت باش بیری لێبكه‌ره‌وه و ئه‌م هه‌له له‌كیس خۆت مه‌ده، نه‌وه‌ك شه‌مه‌نده‌فه‌ری هاوسه‌رگیری به‌جێتبهێلێیت، به‌م پێودانگه ژیانی هاوسه‌رگیری به‌واتای شه‌مه‌نده‌فه‌ری ژیان دێت. ڕاسته ژیان له‌پێكه‌وه ژیانی نێوان هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز پێكهاتووه و هه‌ر ئه‌مه‌شه ده‌بێته هۆی درێژه‌پێدانی وه‌چه‌ی مرۆڤایه‌تی و به‌ره‌و پێشچوونی كۆمه‌ڵگه،لێره‌دا ده‌ڵێم ژماره‌یه‌كی زۆر له‌كچان و كوڕان كه‌به‌پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیریدا تێپه‌ڕیون له‌وانه‌یه به‌شێكی زۆریان به‌و تێروانینی شه‌مه‌نده‌فه‌ره بڕیاری هاوسه‌رگیری دابێت، ئایا هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌له‌ناو شه‌مه‌نده‌فه‌ری هاوسه‌رگیریدا ده‌ژین تاچه‌ند ئاسووده‌ن؟ تاچه‌ند له‌یه‌ك ڕازین؟ ئایا به‌خواستی خۆیان یه‌كتریان هه‌ڵبژاردووه؟ ئایا خۆشه‌ویستی هه‌وێنی هاوسه‌رگیرییه‌که‌یان بووه؟ یاخود به‌و بیرۆكه‌یه‌ی كه به‌ته‌نیا نه‌مێنێنه‌وه هه‌نگاویان ناوه؟. وه‌ڵامی هه‌ریه‌ك له‌و پرسیارانه پێویستی به‌چه‌نده‌ها شرۆڤه و شیكاری ده‌روونی هه‌یه.
ڕاستیه‌ك هه‌یه كه‌ئه‌ویش كێشه‌ی خێزانی نێوان ژن و مێرد که وه‌ک دیارده‌یه‌ک له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا بوونی هه‌یه، هه‌رچه‌نده ڕێژه و جۆری ئه‌م کێشه و گرفتانه له‌كۆمه‌ڵگه‌یه‌كه‌وه بۆكۆمه‌ڵگه‌یه‌كی تر جیاوازه و ده‌گوڕێت، هۆکاری ئه‌م جیاوازییه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ جیاوازی له‌شێوازی په‌روه‌رده‌كردن و كه‌لتورو ئاستی تێگه‌یشتنی تاکه‌کان بۆ ژیان و خێزان و…تد. لێره‌دا پرسیارێك دێته پێشه‌وه ئایا كامیان باشتره، پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری ئه‌نجام بدرێت به‌بێ بوونی لێک تێگه‌یشتن و خۆشه‌ویستی و یه‌كتر په‌سه‌ندكردن که‌ده‌ر‌ئه‌نجام كۆمه‌ڵی كێشه‌ی خێزانی لێبکه‌وێته‌وه و کاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر باری ده‌روونی ژن و مێرد و منداڵ دروست ببێت؟ له‌م باره‌دا له‌وانه‌یه ژماره‌یه‌كی زۆر له‌و که‌سانه له‌ناو ئه‌و شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌دا بن و هه‌ریه‌كه‌یان به‌هۆی ڕێگرییه‌كه‌وه نه‌توانن له‌و شه‌مه‌نده‌فه‌ره دابه‌زن، نازانن چی بكه‌ن، ئایا به‌رده‌وام له‌ناو ئه‌و شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌دا بمێننه‌وه له‌گه‌ڵ بوونی ئه‌و كێشه‌و گرفتانه‌و سڕبوونی هه‌سته‌كانیان به‌رامبه‌ر به‌یه‌كتر؟ تاده‌گاته ئه‌و ئاسته‌ی بوون و نه‌بوونیان به‌یه‌كه‌وه وه‌ك یه‌ك وابێت، یاخود خۆیان فڕێده‌نه خواره‌وه‌ی شه‌فه‌نده‌فه‌ره‌که؟ به‌ڵام زۆرجار که له‌په‌نجه‌ره لێڵه‌کانی ناو شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌که‌وه ده‌ڕواننه ده‌ره‌وه، دنیایه‌کی پڕ مه‌ترسی..هه‌ڕه‌شه..بێ چاره‌نووسی و…تد، به‌دی ئه‌که‌ن که‌وایان لێده‌کات به‌و هه‌موو ژانکۆیه‌وه له‌ناو شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌که‌دا بمێننه‌وه. بۆیه له‌م باره‌دا ئه‌م جۆره سه‌رنشینانه‌ی ناو شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌که له‌وانه‌یه خۆزگه به‌ژیانی ئه‌و كه‌سانه بخوازن كه له‌ده‌ره‌وه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌که‌دان یاخود شه‌مه‌نده‌فه‌ری ژیان جێیهێشتوون.
ڕاسته هیچ که‌سێک و هیچ ژیانێک له‌که‌موکوڕی و خاڵی لاواز به‌ده‌رنییه، به‌ڵام زۆر گرنگه كاتێك تاك ده‌یه‌وێت بڕیار بدات له‌پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری پێویسته زۆر به‌وردی پپرسێت له‌خۆی، ئایا ئاماده‌یه بۆ ئه‌و قۆناغه؟ ئایا ئامانج چییه له‌و پرۆسه‌ی پێكه‌وه‌ژیانه؟ ئایا به‌رامبه‌ره‌كه‌ی ئه‌و كه‌سه‌یه كه‌ده‌یه‌وێت هه‌نگاو بنێت بۆ قوناغێكی نوێی ژیان؟ ئایا ئاماده‌یه ببێت به‌هاوسه‌رێکی باش و گونجاو تاله‌كۆتاییدا هه‌ردووكیان ببنه دایك و باوكێكی وه‌ها که‌بتوانن منداڵه‌كانیان به‌شێوه‌یه‌كی ده‌رووندروستانه په‌روه‌رده بكه‌ن؟.
كه‌واته ده‌بێت له‌هه‌ڵبژاردنی هاوسه‌ردا ڕه‌چاوی ئه‌و بنه‌مایانه بکرێت که‌ئاماژه‌مان پێدا، چاو ته‌نها له‌سه‌ر ئێستا نه‌بێت به‌ڵکو ده‌بێت خوێندنه‌وه بۆ ئایینده‌ش بکرێت، وه‌نابێت حه‌ز و سۆز به‌ته‌نها باڵ به‌سه‌ر بڕیاری هه‌ڵبژاردنی هاوسه‌ر یان چوونه ژیانی هاوسه‌ریی بکێشێت.
له‌كۆتاییدا من له‌خوێنه‌ر ده‌پرسم كامیان باشتره، شه‌مه‌نده‌فه‌ری ژیان به‌جێت بهێلێیت؟ یاخود سواری شه‌مه‌نده‌فه‌رێك ببیت به‌هه‌ڵه كه‌نه‌زانیت یاخود نه‌توانیت هیچ بكه‌یت
ده‌رونناسی

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








dastakant xosh har bzhy dada tina gian,babatakat zor cwana sarkawtuby gulakam
ba ray mn chuna naw prosay hawsargiry tanha bo aw amanca nabe ka rzgar by la taniay balku abe aw kasay abeta hawbashy zhiant tegaishtny habe bo to,ba ray mn xoshawisty bnagha nabe bo pekhenany hawsargiy chunka zor la takakan la tamaneky zwawa xoshawisty akan u xoshawisiaky saqat,balkupewista iaktr qbul krdn u tegaishtn habe u la iak ast bn aw kata xoshawistiaky cwan drwst abe....
bzhy gulakam

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه









زۆر راسته قسه‌کانت ئازیزم ده‌ستی تۆی گوڵیش خۆشبێتو هه‌ر سه‌رکه‌وتوبیت
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه






ده‌ست خۆش تیا گیان به‌راستی له ناو نیشانی بابه‌ته‌که
کۆمه‌ڵێک شتی جوان فێر ئه‌بین زۆر زۆر به‌پێز بوو ئه‌م بابه‌ته ده‌سته‌کانت خۆش


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه









خۆشحاڵم به دڵی تۆی گوڵه بابه‌ته‌که ده‌ستی تۆش خۆشبێت به‌قوربان
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه