.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1










ده‌رگای دڵت بكه‌ره‌وه كاتێك له ده‌رگای ماڵت ده‌درێت...
به‌پرسیاره‌وه پێم وت: ئایا زۆر پێویستیان پێ یه؟ واته زه‌روورن؟ به‌خێرایی وتی: به‌ڵێ، به‌ڵام من چه‌ند تایبه‌تمه‌ندی یه‌كم هه‌یه پێویسته رێزی لێ بگرن! به‌نه‌رمی یه‌كه‌وه وتم: ناپرسیت هۆكاری ئه‌وه چی یه؟ بۆچی به تایبه‌ت له‌ده‌رگای ماڵی تۆ ده‌ده‌ن؟
هاورِێ یه‌كم به تورِه‌یی یه‌وه وتی: هه‌ندێ كه‌س بێزاریان كردووم كاتێك به‌دره‌نگانی شه‌و له ده‌رگای ماڵم ده‌ده‌ن!
به‌پرسیاره‌وه پێم وت: ئایا زۆر پێویستیان پێ یه؟ واته زه‌روورن؟
به‌خێرایی وتی: به‌ڵێ، به‌ڵام من چه‌ند تایبه‌تمه‌ندی یه‌كم هه‌یه پێویسته رێزی لێ بگرن!
به‌نه‌رمی یه‌كه‌وه وتم: ناپرسیت هۆكاری ئه‌وه چی یه؟ بۆچی به تایبه‌ت له‌ده‌رگای ماڵی تۆ ده‌ده‌ن؟
هاورێی ئازیزم: خه‌ڵكی له‌كاتی ته‌نگانه و پێویستی دا چاویان له‌سه‌ر كه‌سانی گه‌وره‌و چاكه‌خواز و به‌هێزه‌كانه نه‌ك له‌سه‌ر لاواز و بێ ده‌سه‌ڵات و كه‌سانی ساده...
هه‌ندێ كه‌س كه چاكه‌یان به‌رامبه‌ر ده‌كرێت ده‌بنه دیلی ئه‌و چاكه‌یه!!
كه‌سانێ كه چاكه خواز و هاوكار و به‌خشه‌رن كه‌سانی مه‌زنن له‌هه‌موو سه‌رده‌مێكدا... كه‌سانی هه‌موو هه‌ڵوێسته‌یه‌كن و هێمای هه‌موو زه‌مانێكن.
ئه‌و كه‌سانه‌ن ئه‌گه‌ر داوای زۆریان لێ بكرێت ... بێزار بكرێن ... په‌ستانی زۆریان بخرێته سه‌ر ئه‌وا وه‌ڵامیان هه‌موو كات به‌چاوان له خزمه‌تتدام كاره‌كانی هاورِێ و دۆست و ده‌وروبه‌ریان راده‌په‌رێنن..
ئیمامی عه‌لی خوای لێ رازی بێت رۆژێك ده‌ستی كرد به گریان لێیان پرسی چی ده‌تگریه‌نێت: وتی: حه‌وت رۆژه كه‌س له ده‌رگای ماڵی نه‌داوم، ده‌ترسم خوای گه‌وره ئیهانه‌ی كردبم.
یان ێلاح الدینی ئه‌یوبی ده‌ڵێت: \\\" راگرتنی دڵی كه‌سێكم لاپه‌سه‌ندتره وه‌ك له گرتنی قه‌ڵایه‌ك \\\"
ئه‌مه ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه ئێمه بتوانین هه‌رده‌م مۆم ئاسا بۆ رۆشن كردنه‌وه‌ی ده‌وروبه‌رمان له كاركردندا بین و خزمه‌ت بكه‌ین.. زۆرجار له‌وانه‌یه ئێمه كارێك به ساده یان كه‌م سه‌یر بزانین به‌ڵام خۆی له خۆی دا كاریگه‌ری باشی بۆ به‌رامبه‌ر ده‌بێت ...
لابردنی دلڕ ته‌نگی و ناخۆشی هاورِێ یه‌ك.. دڵخۆشكردنی كه‌سێك.. ئاسان كردنی كاروباری خه‌ڵك .. سرِینی فرمێسكی لێقه‌وماوێك .. زه‌رده‌خه‌نه به‌رامبه‌ر به كه‌سێكی به‌ته‌مه‌ن و رێزگرتنی هه‌موو ئه‌مانه ده‌بنه مایه‌ی به‌خته‌وه‌ركردنی و هه‌ست كردن به‌وه‌ی جێی بایه‌خی به‌رامبه‌رن.
هه‌ندێ كه‌س ده‌توانن یارمه‌تی به‌رامبه‌ره‌كه‌ی بدات و ئاسانكاری بۆ بكات به‌ڵام ناتوانێت له‌گه‌لڕ ئه‌وه‌شدا به روویه‌كی گه‌ش و دڵێكی فراوان هاوكاری بكات واته وا له به‌رامبه‌ر ده‌كات كه شه‌رم بكات و جارێكی تر بیر له‌وه نه‌كاته‌وه كه داوای یارمه‌تی لێ بكات، كه‌واته بۆ ئه‌وه‌ی هه‌میشه ببیته جێ متمانه‌ی به‌رامبه‌ر به‌وه‌ی كه گیانی یارمه‌تی و هاوكاری كه‌سانی ترت مه‌به‌سته، كه‌سێك بیت ببیته ئارامگه‌یه‌ك بۆ ئه‌وانه‌ی به‌دوای ئارامی رۆحی و ده‌روونی دا ده‌گه‌رِێن، تا به بینینت ئاسووده و شادمان ببن، ئه‌وا هه‌موو كات با دڵت ئاوه‌ڵا بێت و هه‌میشه به‌شێوه‌ی به‌سۆزی دایك بۆ جگه‌رگۆشه‌كه‌ی مامه‌ڵه بكه... هه‌روه‌ك ده‌زانین دایك هه‌موو ده‌مێك خۆی بۆ خزمه‌تی رۆڵه‌كانی ته‌رخان ده‌كات بێ ئه‌وه‌ی چاوه‌رێی پاداشت بكات.
ئه‌وه‌ی كه زۆر گرنگه ئاماژه‌ی پێ بكه‌م ئه‌وه‌یه كه زانایان بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی فشاری ده‌روونی یان حه‌وانه‌وه‌ی ده‌روون و هه‌ست كردن به ئارامی و دووركه‌وتنه‌وه له فشاره‌كانی رۆژانه ئامۆژگاری ئه‌وه ده‌كه‌ن كه رێگه‌یه‌ك بگرنه به‌ر بۆ پته‌وبوونی په‌یوه‌ندی یه‌كان له‌گه‌ڵ كه‌سانی لاواز و بێ توانا ئه‌ویش له رێگه‌ی یارمه‌تیدان و گوێگرتن بۆ كێشه و ئازاره‌كانیان، له‌وانه‌یه هه‌ندێكمان نه‌توانین له رووی ماددیه‌وه یارمه‌تی پێش كه‌ش بكه‌ین به‌ڵام زۆر به ئاسانی ده‌توانین هۆكارێك بین بۆ دڵنه‌وایی یان ئارام كردنه‌وه‌یان، دكتۆره (دین ڕورنیسن) جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه یارمه‌تیدانی كه‌سانی تر به‌هه‌رشێوه‌یه‌ك بێت ده‌بێته مایه‌ی خێرا باش بوون و شیفای نه‌خۆشی!
ڕورنیسن له زانكۆی كالیفۆرِنیا داوای له دوو نه‌خۆش كرد كه په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ یه‌كتری باش نه‌بوو و به‌شه‌رِ هاتبوون كه هه‌ریكه‌یان هه‌ستێت به شتنی جل و به‌رگی ئه‌وی تر چونكه بۆ هه‌ریه‌كێكیان سوودی تایبه‌تی خۆی ده‌بێت ... هه‌ر ئه‌وه‌ش بووه هۆی زوو چاكبوونه‌وه‌ی هه‌ردووكیان!
ئه‌م په‌یوه‌ندی یه ته‌نانه‌ت له جیهانی گیانه‌وه‌ران و رووه‌كه‌كانیش دا به‌دی ده‌كرێت، هه‌روه‌ك جۆرێك باڵنده هه‌یه له چاوه‌كانیدا ده‌ردراوێك ده‌رژێت ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌و ده‌ردراوه بگه‌رِێته‌وه ناو چاوه‌كانی ئه‌وا بێگومان به‌هۆی پێكهاتنه‌كه‌یه‌وه چاوه‌كانی كوێر ده‌بن هه‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش خوای گه‌وره جۆره په‌پوله‌یه‌كی تایبه‌تی بۆ ده‌رِه‌خسێنێ تا ئه‌و ده‌ردراوه وه‌ك خواردنێك نۆش بكات و باڵنده‌كه‌ش له كیس چوونی چاوه‌كانی رزگار بكات!
ئه‌وه‌ی پێویسته بووترێ ئه‌وه‌یه ئێمه‌ی مرۆڤ له پێشترین و پێویسته هۆكارێك بین بۆ خه‌نده‌ی لێوانی موحتاجان و یارمه‌تی دانیان چونكه سوودی زیاتره بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی كه یارمه‌تی ده‌ر یا ده‌ستپێشخه‌ره!
هه‌روه‌ها یارمه‌تی و دڵخۆشكردنی كه‌سانی تر یه‌كێكه له ئاكاره‌كانی كه‌سانی خۆش ویستراو و سه‌رنج راكێش له ژیانی رۆژانه‌یاندا.
كه‌واته بۆ ئه‌وه‌ی ئاسووده بین ... تا ئارام و دڵ گوشاد بین ... تا له‌لای كه‌سانی تر خۆشه‌ویست و سه‌رنج راكێش بین ... تا كه‌سایه‌تیه‌كی به‌هێزمان هه‌بێت له‌ناو كۆمه‌ڵدا پێویسته ده‌ستی یارمه‌تی به روویه‌كی گه‌شه‌وه بۆ موحتاجان درێژبكه‌ین و هه‌ركاتێ له‌ده‌رگای ماڵه‌كانمان درا سه‌ره‌تا ده‌رگای دڵمانیان بۆ ئاوه‌ڵابكه‌ین .... به‌هیوای ژیانێكی ئاسووده و كامه‌ران بۆ هه‌موان
به‌خته‌وه‌ر
ی

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








Dastakant xosh tina Barezm babatiki zor jwana


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه









سوپاس ده‌ستی تۆش خۆشبێت به‌قوربان
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه
ده‌ستت خۆش بێت بو ئه م بابه ته ...
دوينى له مــالـبه رى خــوازراو خــويندمه وه
خوازيارم هاورييانيش سودمه ند بن به خويندنه وه ى
به‌سود بوو هه‌ر سه‌رکه‌وتوبیت...بـه‌هيواى به‌رده وام بونت دلى من

زۆربـەی کـات وا خـۆمـان دەرئـەخەیـن..!
گـوێ بـەو روداوە ناخـۆشانە نـایەین کـە لە ژیـانمان بەسـەرمان هاتـووە
بـەلام لە راسـتییا هەمو کاتێـک لە ناخـەوە ئەمان کـوژێت.!
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه







dastt xosh be barezm


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








ده‌سته‌كانت خۆش هیوادارم سه‌ركه‌وتوو بیت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه









ده‌ستی ئێوه‌ش خۆسبێت سوپاس بۆ په‌یامه جوانه‌کانتان هه‌ر بژین
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه







د ه ست خؤش بيت تانيا خان خوداى بالاده ست باداشتى خيرت بداته وه
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه









سوپاس به‌ڕێزم ده‌ستی تۆش خۆشبێت هه‌ر سه‌رکه‌وتوبیت
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه
پهڕهكان: 1
