.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














ئێمه رۆژانه چه‌ندین ئه‌ركی جیاجیا ئه‌نجام ده‌ده‌ین و چه‌ندین كێشه‌و گرفتیشمان هه‌یه، وه‌كو كار، كاری خۆبه‌خشانه، یارمه‌تیدانی مندالانی هه‌رزه‌كار، ژن و مێردی پڕكێشه، دۆستی غه‌مبار، یاخود دایك و باوكی به‌سالاچوو. سه‌رباری نیگه‌رانیی به‌رامبه‌ر داڕمانی ره‌وشی ئابووری و بارودۆخی دنیا، كه‌واته ئه‌نجامه‌كه‌ی چییه؟ ئه‌نجامه‌كه‌ی ههستكردنمانه به‌فشار له‌سه‌رمان و گرژی و نه‌بوونی توانای چڕكردنه‌وه‌ی زه‌ینت. ئێمه په‌له‌مانه چالاكییه‌كانی خۆمان ئه‌نجام بده‌ین بێئه‌وه‌ی سه‌رنجی ده‌وروبه‌ری خۆمان بده‌ین. ژه‌مێكی سووك یان بڕێكی زۆری خۆراك ده‌خۆین بێئه‌وه‌ی تێبینی ئه‌وه‌بكه‌ین. گوێ له‌قسه‌ی دۆست و هاوكاران ده‌گرین بێ ئه‌وه‌ی به‌ڕاستی گوێمان لێیان بێت. لێره‌دا یه‌كێك لهرێگهچارهكان، پیاده‌كردنی چڕكردنه‌وه‌ی زه‌ینه.
چڕكردنه‌وه‌ی زه‌ین چییه؟
چڕكردنه‌وه‌ی زه‌ین ئامرازێكی پراكتیكییه بۆئه‌وه‌ی سه‌رنج له‌ئێستا بده‌ین بێ ئه‌وه‌ی بایه‌خ به‌شته‌كانی دیكه له‌باره‌ی پاشه‌ڕۆژ یاخود رابردووه‌وه بده‌ین، یان بكه‌وینه داوی حوكمدان به‌سه‌رئه‌و شتانه‌ی كهڕوودهدهن. زۆربه‌ی ئاینه‌كان جۆره پرۆسه‌یه‌كی له‌م بابه‌ته‌یان تێدایه، كهمهبهستهكه ئه‌وه‌یه زه‌ینمان له‌په‌رته‌وازه‌یی یان بایه‌خدان به‌شته رۆژانهییهكان دووربخه‌ینه‌وه به‌ره‌و روانگه‌یه‌كی دیكه بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌وساته وه‌خته‌ی كه‌تێیدا ده‌ژین.
بهڵگهزانستییهكان گریمانه ده‌كه‌ن كه‌ئه‌م پرۆسه‌یه ده‌توانێت چێژی ژیان زیاتر بدات و ته‌ندروستی سۆزداری و جه‌سته‌یی باشتربكات، جگه‌له‌وه‌ش شێوازه‌كانی چڕكردنه‌وه‌ی زه‌ین یاریده‌ده‌رن بۆ هێوركردنه‌وه‌ی گرژی و كه‌مكردنه‌وه‌ی تینی هه‌ندێك حاڵه‌تی وه‌ك به‌رزبوونه‌وه‌ی پاڵه‌په‌ستۆی خوێن و ئازاری درێژخایه‌ن و كێشه‌ی خه‌وزڕان و گرفته‌كانی كۆئه‌ندامی هه‌رس.
ئه‌و كه‌سانه‌ی پرۆسه‌ی چڕكردنهوی زه‌ین پیاده‌ده‌كه‌ن، ده‌ڵێن كه‌متر سه‌رقاڵی سه‌ركه‌وتن و شكۆمه‌ندیی تاكهكسین و زیاتر به‌رووی دروستكردنی رایه‌ڵی قووڵ له‌گه‌ڵ كه‌سانی دیكه‌دا كراوه‌ن.
پسپۆڕان چی ده‌ڵێن؟
حاڵی حازر زۆرێك له‌پسپۆڕانی چاره‌سه‌ری ده‌روونی، په‌نا بۆپرۆسه‌ی چڕكردنه‌وه‌ی زه‌ین ده‌به‌ن به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی وه‌ك: خه‌مۆكی و تلیاك كێشان و كێشه‌كانی ژن و مێرد‌و، نیگه‌رانی، ئه‌گه‌رچی شێوازه‌كانی چڕكردنه‌وه‌ی زه‌ین شوێنی چاره‌سه‌رو داوده‌رمانه كلاسیكییه‌كان ناگرنه‌وه، به‌لام ده‌توانن یاردهدهربن له‌زیادكردنی كاریگه‌ری ئه‌و چاره‌سه‌رانه‌دا.
رێگای باو بۆهاندانی پرۆسه‌ی چڕكردنه‌وه‌ی زه‌ین، بریتیه له‌ڕامان، كهبهگشتیی به‌م شێوه‌یه ده‌كرێت: بۆماوه‌ی(20-30) ده‌قیقه به‌بێ ده‌نگی دابنیشه به‌به‌كارهێنانی ده‌سته‌واژه‌یه‌كی دووباره یاخود هه‌ناسه‌دان یان وێنه‌یه‌ك، تاوه‌كو یارمه‌تیت بده‌ن له‌چڕكردنه‌وه‌ی زه‌ین و هێوركردنه‌وه‌ی ئه‌و خه‌یاڵه یه‌ك له‌دوا یه‌كانه‌ی كهزهین په‌رته‌وازه ده‌كه‌ن. گه‌ربێت و بیریشت رۆیشت، ئه‌وا تۆ هێدی هێدی به‌ره‌و سه‌رده‌می ئێستا ئاراسته‌ی بكه بهربهرهكانێكه له‌وه‌دایه خۆت له‌چوونه ناو بیرۆكه یاخود هه‌ستێكی دیاریكراو دوور بخه‌یته‌وه.
مرۆڤ پێویستی به‌فێربوونی پراكتیكیی ئه‌م شێوازه هه‌یه، ره‌نگه پێویستی به به‌شداریكردن له‌خولێكی فێربوون هه‌بێت، یان كتێب و كاسێتی تایبه‌ت به‌و مه‌سه‌له‌یه په‌یدا بكات. ده‌شتوانێت به‌هه‌ندێك رێگای ئاسان چڕكردنه‌وه‌ی زه‌ینت زیادبكه‌یت: ریتمی چالاكییه رۆژانهكانت خاوبكهرهوه. هه‌رجاره‌ی یه‌ك شت بكه ته‌واوی زه‌ینی خۆت له‌سه‌ر یه‌ك چالاكی چڕبكهرهوه كه‌ئه‌نجامی ده‌ده‌یت و سه‌رنج بده ئه‌زموونی تایبه‌تی خۆت له‌باره‌ی ئه‌و چالاكییه‌و چۆنه.
هه‌ندێك لایه‌نی چڕكردنه‌وه‌ی زه‌ین
*رۆژانه-كاتێك وه‌لامی ته‌له‌فۆن ده‌ده‌یته‌وه یاخود قایشی ئۆتۆمۆبیل ده‌به‌ستیت- بیری خۆتی بهێنه‌وه كهزهینی خۆت له‌سه‌ر ئێستا چڕبكهیتهوهو بیرلهوكاره بكه‌یته‌وه كه ده‌یكه‌یت و له‌كاتی كاره‌كه‌دا سه‌رنجی خۆت بده.
*كاتێك ئۆتۆمۆبیله‌كه‌ت له‌تیشكی سووری ترافیكلایتدا ده‌وه‌ستێت، ئاگاداری هه‌ناسه‌دانت به.
*به‌دوای ئه‌ركێكدا بگه‌ڕێ كهبهپهستی یاخود بێ ده‌ستی خۆت ده‌یكه‌یت، وه‌كو وه‌ستان له‌سه‌ره‌ی چاوه‌ڕوانی یان، ددان شتن، گشت كاته‌كه بۆسهرنجدانی ته‌واو له‌بیرو ئهوههستانه ته‌رخان بكه كه‌هه‌ستیان پێده‌كه‌یت.
*به‌رله‌وه‌ی بخه‌ویت و له‌كاتی هه‌ڵسان له‌خه‌ودا، چه‌ند جارێك به‌هێواشی هه‌ناسه‌ی قووڵ بده، واته هه‌ناسه‌ی پڕ چڕكردنه‌وه‌ی زه‌ین، سه‌رنجی كاریگه‌ری ههناسهدانهكانت به‌سه‌ر كونجی لوتت و سییه‌كانت و سكت بده.
* ئهگهرلهساته وه‌ختی هه‌نووكه‌ییدا تووشی گرژی هاتوویت، بۆنموونه به‌رله‌وه‌ی وته‌یه‌ك له‌به‌رده‌م جه‌ماوه‌ردا پێشكه‌ش بكه‌یت یان پشكنینێكی پزیشكی ئه‌نجام بده‌یت، سه‌رنج له‌بیرو سۆزت و چۆنیه‌تیی كاریگه‌رییان به‌سه‌ر جه‌سته‌تدا بده‌و لێیان ورد به‌ره‌وه.
کوردستانی نوێ

بــه گه‌نجــــی مه‌ستی به پیری سستـــی
ئه‌ی کـــه‌ی خــودا ئه‌پرستـــی
له‌سه‌ر هێڵ نییه