.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














ده‌ریای خۆشه‌ویستی
ده‌ریای خۆشه‌ویستی
*** *** ***
له یه‌که‌م ساڵی غوربه‌تیم
هه‌تا ئه‌مڕۆ
که‌شتی دڵم
له‌نێو ده‌ریای خۆشه‌ویستیت
خۆی. به‌ده‌م بای ئه‌شقه‌وه‌دا
* * *
له‌یه‌که‌م ساڵی غوربه‌تیم
هه‌تا ئه‌مڕۆ
له‌سه‌ر دوندی چیای ئه‌شقدا
له‌ژێر داری خۆشه‌ویستیت
به‌ڕۆژانه
سه‌یری جوانی خۆرم ده‌کرد
له‌ئاوێنه‌ی ڕوخساری خۆردا
تۆم ده‌بینی.
* * *
ئازیزه‌که‌م
کاتێ که ڕۆژ ئاوا ده‌بوو
مه‌لی شه‌وگار شاباڵی ئه‌دایه به‌ر هه‌تاو
ئاسمان ئه‌بوو به‌شه‌وه زه‌نگ !
زه‌ویی داماو ئه‌بوو بهتاریکستانێ.
ئه‌ستێره‌کان هه‌ر هه‌موویان له پهناهگایهکی تاریک دووشدامابوو
چاوه‌ڕوانی ڕووناکی هه‌تاویان ده‌کرد
منیش تریفه‌ی ڕووخساری تۆ!
* * *
له‌پاش چه‌ن سات و چرکه‌یه‌ک
تریفه ده‌رکه‌وت
چۆن تریفه‌یه‌ک
تریفه‌ی جووتێ مانگی چوارده
گه‌ش و بێ گه‌رد وه‌ک ئاوی مه‌نگ
نهم ده‌زانی
کامیان مانگ بوو
کامه‌یان تۆ
به‌ڵام هه‌ردووم خۆش ده‌ویستن.
* * *
باوه‌ڕبکه نازداره‌که‌م
ئه‌ی شاباڵی مه‌لی ئاوات و ژیانم
ئه‌ی جوانترین گوڵی باخی نیشتمانم
خۆشه‌ویستیت وای لێکردم
ئه‌ستێره و مانگ ، ده‌ریا و هه‌تاو.
زه‌ویی و ئاسمان. هه‌مووجیهانم خۆش بویه...!
*** *** ***
عارف عه‌زیزی،سوێد.

له‌سه‌ر هێڵ نییه








dast xosh bet har sarkawto bet azezm

له‌سه‌ر هێڵ نییه