.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه
















نادین نجیم: پێویستە مرۆڤ لە ناخەوە جوان بێت
نادین نجیم لە ساڵی 2004دا توانی نازناوی شاجوانی لوبنان بەدەست بهێنێت دوای ركابەرییەكی بەهێز لەنێوان ژمارەیەك كچی بەشدار بوو لە پێشبڕكێیەكەدا، تا رادەیەك هەڵبژاردنی نادین چاوەڕوان نەكراو بوو، بەڵام لیژنە لە كۆتاییدا دەنگی پێدا، دواتریش رووی لە كاری نواندن كرد و یەكەم جار لە زنجیرەیەكی تەلەفزیۆنی لوبنانیدا دەركەوت بەناوی (خطوة حب) و ئێستاش بەردەوامە لەسەر نواندن دوای ئەوەی سەركەوتنی بەدەستهێنا.
نادین لە رێگای شادی نجیمی برا و بەڕێوەبەری كارەكانییەوە بەم شێوەیە وەڵامی چەند پرسیارێكی گوڵانی دایەوە.
* تایبەتمەندییەكانی شاجوان چین؟
- بێگومان ئەو كەسەی دەبێتە شاجوان دەبێت هەندێك جیاوازی هەبێت لەرووی جوانییەوە ئەمەش وەك مەرجێك وایە، بەڵام پێویستە شاجوان كەمێ زانیاری لەسەر هەموو شتەكان هەبێت، هیچ مرۆڤێك كامڵ نییە، بەڵام جۆرێك لە گونجان لەنێوان جوان لەش و رووخساری كچدا هەبێت پێموایە ئەوانەی نازناوی شاجوان بەدەست دەهێنن بەشی هەرە زۆریان ئەم گونجانەیان هەیە.
* چۆن بوو رووت لەكاری نواندن كرد؟
- رەنگە تا رادەیەكی زۆر رێكەوت رۆڵی هەبووبێت لەوەی كە من ببم بە ئەكتەر و كاری نواندن بكەم، بێگومان هاندانی دەورووبەر و ئەوانەی لێم نزیكن ئەویش رۆڵی هەبوو لەوەی كە من بەم كارە رازی بم و هەوڵ بدەم تێیدا سەركەوتوو بم.
* ئەگەر یەكێك رەخنەت لێ بگرێت لە بواری نواندنەوە چۆن وەڵامی دەدەیەوە؟
- من وەڵامی رەخنەگران نادەمەوە بەتایبەتی ئەگەر بزانم رەخنەكەی لەجێیە و لە كۆتاییدا سوودی بۆ من دەبێت یان دەبێتە هۆی دەستنیشانكردنی هەڵەكانم، چونكە هەموو مرۆڤێك هەڵە دەكات.
* هەستت چی دەبی ئەگەر نازناوی باشترین ئەكتەر بەدەست بهێنێت؟
- بێگومان هەست بە خۆشییەكی زۆر دەكەم، بەڵام لە هەمان كاتدا دەترسم، چونكە ئەگەر یەكەمیش بم تا هەتایە بەردەوام نابم.
* ئایا جوانی تەنیا جوانی رووخسار و بەژن و باڵایە؟
- نەخێر بەر لەوەی روخسار و دەموچاوی مرۆڤ جوان بێت، پێویستە لە ناخەوە مرۆڤ جوان و پاك بێت، دەتوانم بڵێم تەواوكەری یەكترن.
* لوبنانیەكان بەوە تاوانبار دەكرێن كە تەنیا پشت بە جوانی خۆیان دەبەستن ئەمە تا چەند راستە؟
- ئەمە دوورە لە راستی، چونكە لوبنانیەكان لە زۆر بواردا بلیمەت و بەهرەمەندن كە هیچ پەیوەندی بە جوانییەوە نییە.
* ئایا جوانی هۆكارێكی سەرەكییە بۆ سەركەوتن وناوبانگ دەركردن؟
- تا رادەیەك رۆڵی هەیە، بەڵام ناتوانین بڵێین جوانی هۆكاری سەرەكی یان تاكە هۆكارە كە ئافرەت بەتایبەتی پشتی پێ ببەستێت لە ژیاندا.
* وەك ئەكتەرێك و شاجوانێك ئێستا ژیانت چۆن بەسەر دەبەی؟
- لەناو ژینگەی ماڵەوە وەك جاران ژیانم ئاساییە، بەڵام لەدەرەوە بێگومان هەر كەسێك كە لەسەر شاشە دەركەوت جا ئەكتەر بێت یان گۆرانیبێژ یان بێژەر ئەوا ژیانی دەگۆڕێت.
* دوای ئەوەی رووت لە كاری هونەری كرد ژیانت گۆڕانی بەسەردا هات؟
-بەڵێ، چونكە من ئێستا هەمیشە لە گەڕاندام بۆ ئەنجامدانی كارەكانم و وەك جاران كاتم نییە، ئەمەش كاریگەری دەبێت لەسەر ژیانم و بەشێوەیەكی تۆماتیكی ژیانم گۆڕاوە.
* وەڵامدانەوەی پرسیارەكانی لیژنەی ناوبژیوانان ترس لە دڵی شاجوانان دروست ناكات؟
- دوای تەواوبوونی پرسیارەكان من پێداچوونەوەیەكی خۆم كرد و بۆم دەركەوت كە دەمتوانی بەشێوەیەكی باشتر وەڵامی پرسیارەكانیان بدەمەوە، بەڵام رەنگە لەرووی دەروونییەوە تا رادەیەك وەستانم لەبەردەم ئەم لیژنەیە كاریگەری هەبووبێت بەسەر وەڵامەكانمەوە.
* بەر لەوەی كاری نواندن بكەی هەستت بە زەحمەتییەكانی دەكرد؟
- هەر كارێك بە رادە و ئەندازەی خۆی زەحمەتی تێدایە، هەر شوێنێك تۆ بتەوێ فەرشت بۆ راناخرێ، بەڵام دڵم زۆر خۆش بوو كاتێك هەندێك لە بینەران و خزم و كەسەكانم دەستخۆشییان لێكردم.
* زیاتر حەز لە بینینی چ رۆڵێك دەكەی؟
- زیاتر ئەو رۆڵانە سەرنجم رادەكێشن كە كۆمەڵایەتین و دەبنە هۆكارێك بۆ چارەسەركردنی كێشەیەكی كۆمەڵایەتی كە پەیوەندی بە كۆمەڵگاوە هەیە بەشێوەیەكی گشتی.
* لەوە ناترسی دژایەتیت بكرێت؟
- نەخێر، چونكە من بڕوام بە تواناكانی خۆم هەیە و دەبێ ئەوە بزانن گەورە و بچووكی لە هونەردا نییە و دەرگا واڵایە بۆ ئەو كەسەی بوونی خۆی دەسەلمێنێت.
*رات چییە بەرامبەر ئەو كچە ئەكتەرانەی بەشداری لە كلیپەكاندا دەكەن؟
- هەر كەسێك ئازادە لە كاركردنی، بەڵام سەركەوتن و ناوبانگی ئەكتەرەكان هۆكارێكە بۆ ئەوەی هونەرمەندان لە كلیپەكانیاندا بەشدارییان پێ بكەن جا كچ بن یان كوڕ.
* ناوبانگ و ناسین لای جەماوەر دەبێتە هۆی سەرنجڕاكێشانت؟
- بێگومان تا رادەیەك سەرنجی من رادەكێشن بۆیە پێموایە پێویستە ئەو رێگایەی دەستم پێیكردووە تەواوی بكەم، بەڵام نازانم لە كۆتاییدا بەو شێوەیە بەردەوام دەبم.
*مكیاژ چ رۆڵێكی هەیە لە جوان كردنی ئافرەت؟
- هەندێك جار مكیاژ زۆر پێویستە بۆ ئافرەت، بەڵام هەر ئافرەتێك بە سروشتی خۆی جوانە.
* ئەگەر وێنەیەكی سەرنجڕاكێشی تۆ بڵاوبكرێتەوە هەست بەچی دەكەی؟
- توڕە دەبم و زۆر دڵیشم توند دەبێت بەو جۆرە كارانە، بەڵام هەرچییەك بكەی ئەو كارانە بە بەردەوام هەیە.
* خۆشەویستی چۆن پێناسە دەكەی؟
- خۆشەویستی بزوێنەری ژیانە، چونكە هەموو شتەكان لە خۆشەویستییەوە دەست پێدەكەن واتە ئەگەر خۆشەویستی نەبێت ژیان هیچ تامێكی نابێت.
* رێكخستنی كات بۆ تۆ چەند گرنگە؟
گونجاندنی كات گرنگە بۆ ئەوەی بتوانم گشت كارەكانم بە باشی ئەنجام بدەم، كارێكی ئاسان نییە، بەڵام هەر چۆنێك بێت هەوڵ دەدەم سەركەوتووبم و بەردەوام بوونم هەبێت.
* ئایا چۆنیەتی قسە كردن و گفتوگۆ كار لە كەسایەتی شاجوان دەكات؟
- من لەو كەسانەم كە دەزانم لە چ كاتێك چ قسەیەك بكەم.
* ئەگەر شاجوانی لوبنان نەبویتا، ئایا بەو شێوەیە دەناسرای؟
- نەخێر، چونكە هەمیشە دەبێ هۆكارێك هەبێ بۆ ئەوەی توانا شاراوەكانی مرۆڤ دەربخات، رەنگە ئێستا لە لوبنان بە سەدان كچی تر هەبن توانای هونەری زۆریان هەبێت و خاوەن رووخسارێكی جوانیش بن، بەڵام ئەو دەرفەتەیان بۆ نەرەخساوە وەك ئەوەی بۆ من رەخساوە، مرۆڤ لەرێگایەك دەردەكەوێت ئیتر دواتر دەرگاكانی لەبەردەم دەكرێنەوە.
* ئەنجامدانی وەرزش چەند گرنگە بۆ تۆ؟
- من یەكێكم لەوانەی بەردەوام یارییە وەرزشیەكان ئەنجام دەدەم، بۆ پاراستنی تەندروستی و دوور كەوتنەوە لە كێشی زیادی لەش.
* چ سوودێكت لە شاجوانەكانی پێ خۆت وەرگرت؟
- بەر لە هەموو شتێك من پەیوندیم لەگەڵ زۆریان هەیە وئێستاش لەگەڵ بەشێكی زۆریان ماوە و پەیوەندییەكەشمان زۆر باشە، من لە زۆر رووەوە سوودم لێیان وەرگرت، بۆ نموونە بڕوا بە خۆ بوون و ئارام گرتن و دۆزینەوەی دۆست و هاوڕێی نوێ و شارەزاییەكی زۆر لە مامەڵە كردن لەگەڵ میدیاكان.
* دوا وتەت چییە؟
هیوادارم ئاشتی و ئارامی باڵی بەسەر هەموو جیهاندا بكێشێت و ئیتر مرۆڤەكان دووركەونەوە لەشەڕ و كوشتنی یەكتر.
gulan

ئاخۆ ئێستا وهك چۆن من بيرى تۆ ئهکهم
تۆش بير له من ئهکهیتهوهوه؟

لهسهر هێڵ نییه