❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / وزەی زیاد كێشی زیاد

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-01-04 09:17:14

frishtaykurd
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: * کوردستان *
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-15
دواترین سه‌ردان: 2014-02-03
په‌یامه‌كان: 6926
WindowsVistaMSIE7

وزەی زیاد كێشی زیاد

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-09a68fb533.jpg


وزەی زیاد كێشی زیاد
وزە Energy زۆر پێویستە بۆ لەش تاكو بتوانێت هەموو زیندە چالاكییەكانی بەڕێوە ببات، مرۆڤ بۆ ئەنجامدانی هەر جوولەیەك پێویستی بە وزەوە هەیە. مرۆڤ تا لە ژیاندا مابێت رۆژانە پێویستی بە بڕێكی دیاریكراوی وزەوە دەبێت، لەكاتی نووستنیش وزەمان پێویستە كە دەكاتە نزیكەی 55 كالۆری لە كاتژمێرێكدا بۆ راپەڕاندنی چەندین زیندە چالاكی لەش. وزە بە كالۆری Calories پێوانە دەكرێت، خۆراك سەرچاوەی ئەم وزەیەیە، یەك گرام پرۆتین 4 كالۆری وزە بە لەش دەبەخشێت، یەك گرام كاربۆهیدرات( شەكر یان نیشاستە) 4 كالۆری بە لەش دەبەخشێت، هەروەها یەك گرام چەوری 9 كالۆری بە لەش دەبەخشێت.ئایا هیچ بیرت لەو بڕە وزەیە كردۆتەوە كە رۆژانە پێویستیت پێیەتی، گەلێك كەس لەوانەیە كە رۆژانە زیاتر یان كەمتر لەم بڕە وزەیەی كە پێویستییانە لە خۆراكەوە وەربگرن، جۆرەكانی خۆراك و شێوەی ئامادەكردنیان رێژەی جیاوازی وزە بە لەش دەبەخشن لەپاش خواردنیان. وەرگرتنی بڕی زیاتری وزە كە زیاتر بێت لە پێویستی رۆژانەت و زیاتر بێت لەو بڕە وزەیەی كە بە جوولە و مەشقی بەدەنی سەرفی دەكەیت ئەوا دوچاری زیادبوونی كێشی لەش و قەڵەوی دەبیتەوە.بڕی پێویستی رۆژانە لە وزە دەگۆڕێ بە پێی تەمەن و تەندروستی گشتی و چەندێتی جوولە یان وەرزش و چالاكی ماسوڵكەیی، بەڵام بە گشتی پیاوێكی ئاسایی كە چالاكی رۆژانەی ئاسایی بێت، ئەوا لە رۆژێكدا تەنها 2500 كالۆری وزەی پێویستە، هەروەها ئافرەتێكی ئاسایی كە چالاكی رۆژانەی ئاسایی بێت ئەوا لە رۆژێكدا تەنها 2000 كالۆری وزەی پێویستە.


gulan

Kurdzhin

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بيرى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟


http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-a99a538f0a.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net