❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ته‌كنۆلۆژیا، نه‌وه‌ی نوێ زیاتر تووشی خه‌مۆكی ده‌كات

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-01-04 14:41:50

frishtaykurd
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: * کوردستان *
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-15
دواترین سه‌ردان: 2014-02-03
په‌یامه‌كان: 6926
WindowsVistaMSIE7

ته‌كنۆلۆژیا، نه‌وه‌ی نوێ زیاتر تووشی خه‌مۆكی ده‌كات

[http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-eb7dc6d9ee.jpg/center]
[center]ته‌كنۆلۆژیا، نه‌وه‌ی نوێ زیاتر تووشی خه‌مۆكی ده‌كات 
لێكۆڵه‌ران له‌وبڕوایه‌دان هه‌رچه‌نده‌ سه‌یروسه‌مه‌ره‌كانی ته‌كنۆلۆژیا ژیان بۆ مرۆڤه‌كان ئاسان ده‌كاته‌وه‌، له‌هه‌مانكاتدا ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی، له‌نێوان نه‌وه‌ی نوێدا ژماره‌ی مرۆڤه‌ خه‌مۆكه‌كان زیاتربێت.

به‌پێی وته‌كانی ده‌روونناس «دانیه‌ل گیلمه‌ن»، مرۆڤه‌كانی ئه‌مڕۆ،ِ له‌چاو نه‌وه‌ی پێشوو زیاتر خه‌مۆكن، كه‌ ئه‌و خه‌مۆكییه‌ په‌یوه‌ندی به‌ پێشكه‌وتنه‌ ته‌كنۆلۆژیكییانه‌ هه‌یه‌. به‌ زیادبوونی رۆڵی مۆبایله‌كان، كۆمپیوته‌ره‌كان‌و ئینته‌رنێت له‌ژیانی مرۆڤدا، كۆمه‌ڵێك ئه‌ركی نوێ بۆ كۆنترۆڵی به‌رده‌وامی نامه‌كانی ئه‌لكترۆنی‌و مه‌سیجه‌ ئینته‌رنێتییه‌كان، ئاپده‌یتكردنی فه‌یس بوك، مای سپیس‌و LinkedIn بۆ مرۆڤه‌كان هاتووه‌ته‌ ئاراوه‌، كه‌ هه‌موو ئه‌وانه‌ رۆژانه‌ فشارێكی رووحی ده‌خه‌نه‌ سه‌ر مرۆڤه‌كان.

گیلمه‌ن له‌و بڕوایه‌دایه‌ كه‌ ته‌كنۆلۆژیا، كاریگه‌رییه‌كی ئه‌وتۆی له‌سه‌ر ته‌ندرووستی‌و خۆشی مرۆڤه‌كانی ئێستا داناوه‌‌و پێویسته‌ مرۆڤه‌كان پێویسته‌ به‌زووترین كات، له‌ژێر ئه‌و كاریگه‌رییه‌ بێینه‌ ده‌رێ.

به‌زیادبوونی ریكلامه‌كان، مێردمنداڵ‌و منداڵه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی رووله‌زیادبوون ئه‌وه‌ به‌سه‌ر خۆیان ده‌سه‌پێننن، كه‌ بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ستێكی خۆشیان له‌ژیاندا هه‌بێت، پێویسته‌ نوێترین مودیله‌كان‌و نوێترین ڤێرژنی ئامێره‌ ئه‌لكترۆنیكییه‌كان هه‌بێت. لێكۆڵینه‌وه‌ نوێیه‌كانی كه‌ له‌لایه‌ن لێكۆڵه‌رانی كۆلیژی ناكس له‌ گالزبیرگ ئه‌نجامدراه‌و نشانده‌دات كه‌سانێك كه‌ ئامانجی مادییان هه‌یه‌، له‌چاو كه‌سانێك كه‌ مادیگه‌را نین، زۆر زیاتر تووشی خه‌مۆكی ده‌بن.

وه‌ك باسده‌كرێت «كات ئاڵتوونه‌»، ئه‌و رسته‌ باوه‌، به‌رده‌وام به‌كارده‌هێنرێنرێت بۆ ئه‌وه‌ی هۆكارێك بۆ پێویستی به‌كارهێنانی به‌ردوامی لاپ تۆپ‌و هانده‌ هۆشمه‌نده‌كان بخه‌نه‌ڕوو، تا به‌مشێوه‌یه‌ مه‌ودای نێوان شوێنی كارو ماڵه‌كه‌یان له‌ناوبه‌رن، كه‌ له‌ناوبردنی ئه‌و مه‌ودایه‌ كێشه‌ بۆ په‌یوه‌ندی نێوان مرۆڤه‌كان درووست بكات.

به‌پێی راپۆرتی نیوساینتیست ئه‌و ته‌كنۆلۆژیایانه‌ ده‌توانن تێڕوانینی رووله‌داهاتووی مرۆڤ له‌ناوبه‌رن‌و ببنه‌ هۆی ئه‌وه‌ی كه‌سه‌كه‌ ته‌نیا بیر له‌ئامانجه‌كانی ئێستای بكاته‌وه‌. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ كۆمه‌ڵگه‌ی پێشكه‌وتوو له‌ژێر ئه‌و گوشارانه‌دا مه‌ترسی گۆڕینه‌وه‌ی «ستانداردی ژیانی» به‌ «كواڵیتی ژیان» هه‌یه‌.

گیلمه‌ن ده‌ڵێت سه‌ربه‌خۆیی، روحیه‌تی ركابه‌رایه‌تی، به‌ستنی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌رییه‌كان‌و بیركردنه‌وه‌ی ره‌خنه‌گرانه‌ كۆمه‌ڵێك رێگه‌چاره‌ی به‌سوودن بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤه‌كان بتوانێت ژیانێكی ئاساییان هه‌بێت به‌نیسبه‌ت ته‌كنۆلۆژیاوه‌‌و ته‌ندرووستی خۆیان باشتربكه‌ن.



zagros

Kurdzhin

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بيرى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟


http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-a99a538f0a.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net