.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1










موعته‌سه‌م قه‌زافی كه به هانیبال ناسراوه‌و كوڕی (موعه‌مه‌ر قه‌زافی) سه‌رۆكی لیبیایه، له میانه‌ی گه‌شته‌كه‌ی بۆ له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیا له نیوه‌شه‌ودا له یه‌كێك له هۆتێله شازه‌كانی ئه‌و شاره‌دا، به هۆی كێشه‌یه‌كه‌وه په‌لاماری هاوسه‌ره‌كه‌یداوه و سه‌روچاوی تێك‌شكاند.
به‌پێی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ڕی شیعه نیوز، موعته‌سه‌م قه‌زافی له یه‌كێك له به‌شه‌كانی هۆتێلێكی به‌ناوبانگی به‌ریتانیا، كه له‌گه‌ڵ هاوسه‌ر و منداڵه‌كانی سه‌ردانی ئه‌و وڵاته‌یان كردبوو، كاتژمێر 1:30ی خووله‌كی شه‌و، په‌لاماری هاوسه‌ره‌كه‌ی داوه و كارمه‌ندانی هۆتێلهكهش له‌و كاته‌دا به ئاگا هاتوون، كه ئافره‌تێك داوای هاوكاری ده‌كات، بۆیه ئه‌وانیش ده‌ستبه‌جێ په‌یوه‌ندییان به پۆلیسه‌وه گرتووه و له‌رووداوێكی نه‌زانراو ئاگاداریان كردوونه‌ته‌وه.
به‌پێی هه‌واڵه‌كه، ئه‌و كاته‌ی پۆلیس گه‌یشتوونه‌ته هۆتێله‌كه، كوڕه‌كه‌ی موعه‌مه‌ر ده‌رگای به‌شه‌كه‌ی كلیل داوه و له هه‌مان كاتیش‌دا پاسه‌وانه تایبه‌ته‌كانی موعته‌سه‌م پێشیان به پۆلیسه‌كان گرتووه‌و رێگریان كردووه له‌وه‌ی بچنه ژووره‌وه، به‌ڵام پۆلیسه‌كان سێ له پاسه‌وانه تایبه‌ته‌كانی موعته‌سه‌میان به تۆمه‌تی رێگریكردن له‌به‌رده‌م پۆلیس راپێچ كردووه.
دوای ئه‌وه‌ی پۆلیس له هوتێله‌كه ده‌رچوون، موعته‌سه‌م په‌یوه‌ندیی به باڵیۆزخانه‌ی لیبیا له له‌نده‌ن كردووه و به ئۆتۆمبێلێكی تایبه‌تی باڵیۆزخانه هوتێله‌كه‌ی جێهێشتووه و هاوسهكهرهكهشی ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراوه، به‌ڵام له‌وێ له میانه‌ی لێپرسینه‌وه‌دا به پۆلیسی گوتووه كه به‌هۆی كه‌وتنی سه‌روچاوی برینداربووه و هیچ رووداوێكی لێدانی به‌سه‌ر نه‌هاتووه.
له باره‌ی ئه‌و رووداوه‌دا، شایه‌دحاڵێك گووتوویه‌تی: من بینیم كارمه‌ندانی هوتێله‌كه ههوڵیاندهدان ئه‌و ئافره‌ته‌ی داوای هاوكاری ده‌كرد رزگاری بكه‌ن، چونكه ئه‌وه‌ی ده‌بیندرا ئافره‌ته‌كه سه‌روچاوی تێكشكا بوو، هه‌روه‌ها به‌هۆی خراپی بارودۆخی ته‌ندروستی ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی لێده‌كرا پێویستی به نه‌شته‌رگه‌ری هه‌بێت، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك پۆلیس گه‌یشتنه هوتێله‌كه و هه‌ندێكیان چه‌كدار بوون، كارمه‌نده‌كان له هه‌وڵه‌كانیان سڵًیان كرد.
جێی ئاماژه‌یه، هه‌رچه‌نده تا ئێستا هۆكاری لێدان و كوتانی هاوسه‌ره‌كه‌ی به ده‌ستی موعته‌سه‌مه قه‌زافی ئاشكرا نه‌كراوه، له‌م باره‌یه‌وه باڵیۆزخانه‌ی لیبیاش هیچ شتێكی نه‌دركاندووه، به‌ڵام به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ ئه‌مه سێیه‌مین جاره له ئه‌وروپا (موعته‌سه‌م - 33 ساڵ) په‌لاماری (ئالین ئیسكاف – 29 ساڵ)ی هاوسه‌ری ده‌دات.
بةيامنير


له‌سه‌ر هێڵ نییه








دةستةكانت خؤش بؤ هه والةكةت

له‌سه‌ر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
