.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه















دوبه‌ی به كردنه‌وه‌ی تاوه‌ری (خه‌لیفه) یان تاوه‌ری دوبه‌ی لاپه‌ڕه‌ی شكسته داراییه‌كانی داده‌خات كه به‌هۆی ئه‌و قه‌یرانه ئابوورییه‌ی توشی بوو جیهانی هه‌ژاند، به‌تایبه‌تی دوای كێشه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی دوبه‌ی جیهانی.
دوێنێ 4/1 جێگری سه‌رۆكی میرنیشینی عه‌ره‌بی یه‌كگرتوو و سه‌رۆك وه‌زیران و حاكمی دوبه‌ی شێخ محه‌مه‌د بن را‌شد ئال مه‌كتوم دوای چه‌ندین دواخستن له‌مه‌راسیمێكی قه‌شه‌نگ و بێ وێنه‌دا تاوه‌ری دوبه‌ی كرده‌وه.
ئه‌و تاوه‌ره به‌رزترین تاوه‌ره له جیهاندا و به‌رزییه‌كه‌ی 800 مه‌تر زیاتره و پشكی كۆمپانیای (ئیعمار بۆ عه‌قاری) له پله‌ی یه‌كه‌م دێت له نێوان كۆمپانیاكانی كاریان تێدا كردووه، پاش ئه‌ویش بۆرسه‌ی ئیمارات دێت، بریسم ئینته‌رناشنال ئاهه‌نگی كردنه‌وه‌كه‌ی رێكخست كه چه‌ندین كه‌سایه‌تی جیهانی به‌شدارییان كرد.
به‌ر له‌كردنه‌وه‌ی ته‌لاره‌كه، بییر ماركوه سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری كۆمپانیای بریسم ئینته‌رناشوناڵ به‌ڵێنی ئه‌وه‌ی داوه كه دوبه‌ی و جیهان به‌گشتی له‌گه‌ڵ رووداوه بێ هاوتاكانی كۆمپانیاكه‌ی به‌تایبه‌تی بۆ ئاهه‌نگی كردنه‌وه‌ی بورجی دوبه‌ی ئاماده كراوه سه‌رسام بن، له‌و ئاهه‌نگه‌دا ده‌سه‌ڵاتداران و شێخه‌كانی خانه‌واده‌ی پاشایه‌تی ئیمارات به‌شدارییان كرد.
كردنه‌وه‌ی تاوه‌ری دوبه‌ی هاوكاته له‌گه‌ڵ یاده‌وه‌ریی گرتنه ده‌ستی ده‌سه‌ڵات له لایه‌ن شێخ محه‌مه‌د بن را‌شد ئالمه‌كتوم له ئیماراتی عه‌ره‌بی.
كۆمپانیای راسپێردراو بۆ سازدانی ئاهه‌نگی كردنه‌وه‌ی تاوه‌ری دوبه‌ی به‌هێزترین خستنه‌ڕووی له‌ڕووی داهێنان و ئه‌فراندن له نێوان ئه‌و ئاژانسه جیهانییانه‌ی كه بۆ سازدانی ئاهه‌نگه‌كه كێبڕكێیان ده‌كرد خسته‌ڕوو.
له یه‌كه‌م ره‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و رووداوه بییر ماركوه ده‌ڵێت: له‌به‌ر گرنگی و گه‌وره‌یی ئه‌و رووداوه بێ هاوتایه كه دڵخۆشم به‌هره‌كانم پێشكه‌شی دونیا بكه‌م، ئێمه له‌وپه‌ڕی شادی و شانازیداین كه توانیمان ئه‌و هه‌لی كاره له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌كی بێ هاوتای ناوچه‌كه به‌ده‌ست بهێنین كه كاری ئه‌و پرۆژه‌ی كردووه ئه‌ویش اعمار العقاریه كه به ده‌سكه‌وتێكی بێ هاوتای تاك داده‌ندرێ، هه‌موو كاتێكیش به‌شداریكردن له رووداوێكی بێهاوتای ئه‌وها هه‌لێكه تاكو باشترین نیشاندان و داهێنانی خۆمان پێشكه‌ش بكه‌ین.
شایانی وتنه بیر كاركوه لێپرسراوی جێبه‌جێ كردن و ده‌رهێنه‌ر و به‌رهه‌م هێنی ئه‌و خستنه‌ڕووه گه‌وره‌یه، چه‌ندین ئاهه‌نگ و چالاكی له جیهاندا له ساڵی 1997 دا رێكخستووه و نوێترین هۆكاری بێهاوتای به‌كار هێناوه، له‌و رووداوه‌شدا ئامانجی ئه‌وه‌ی هه‌یه كه ئه‌زمونه‌كه‌ی بۆ هه‌موولایه‌ك زیندوو بكاته‌وه له میانه‌ی به‌كارهێنانی تاوه‌ری دوبه‌ی وه‌ك باكگراوندێكی و هێنانه خواره‌وه‌ی له ئاهه‌نگی كردنه‌وه‌ی ئه‌و تاوه‌ره‌دا.
دوای نیوه‌ڕۆی رۆژی 3/1/2010 پشكی (اعمار) به پله‌ی یه‌كه‌م هات له نێوان كۆمپانیا كاراكاندا، 0,51 ملیار درهه‌می تۆمار كرد كه دابه‌شی 0,12 ملیار پشك دابه‌ش بوو له میانه‌ی 2,895 سهفقهدا، له‌كاتی داخستندا رێژه‌ی 7,77% له نرخی 4,16 درهه‌م تۆمار كرد.
تاوه‌ری ناوبراو به‌رزاییه‌كه‌ی 160 نهۆمه و 330 هه‌زار مه‌تر سێ جا كونكریتی تێدا به‌كارهاتووه و 31400 تۆن ئاسنی له هه‌یكه‌لی بیناكه‌ی به‌كارهاتووه 57 مهسعدی تێدایه، تێچوونی تاوه‌ری دوبه‌ی كه ده‌توانرێ له دووری 95 كیلۆمه‌تر ببیندرێ له سه‌ره‌تای پرۆژه‌كه به ملیارێك دۆلار مه‌زه‌نده ده‌كرا كه‌چی تێچوونی راستی ئه‌و ژماره‌شی تێپه‌ڕاند.
ئه‌و كابرایه ده‌ڵێت: كاتێ كه نووسینگه‌كه‌مان له كێ بركێی بنیاد نانی ئه‌و تاوه‌ره‌ی بردیه‌وه وامان ده‌زانی كه ئه‌و تاوه‌ره هه‌ندێ به‌رز تر ده‌بێ له به‌رزترین تاوه‌ر له دونیا (تایبیه 101 ــ508 مه‌تر) به‌ڵام كۆمپانیای اعمار به‌ره به‌ره داوای لێ ده‌كرین به‌رزاییه‌كه‌ی زیاتر بكه‌ین ئه‌وه‌ش بۆ چه‌ند جارێك رووی دا‌و بهرزاییهكهمان زیاد ده‌كرد و دیزاینهكهمان ده‌گونجاند وه‌كو ئامێری موسیقا ته‌سمیمی تاوه‌ره‌كه له بنیادێكی سێ گۆشه‌ییه و له ناوه‌ڕاستیدا تاقێكی كونكریتی هه‌یه، تاوه‌ره‌كه هه‌رچه‌نده به‌رز بێته‌وه به‌قۆناغ له لاكانی سێگۆشه‌كه‌وه باریك تر ده‌بێ و تاكو ده‌گاته لوتكه‌ی تاوه‌ره‌كه كه به كانزا داپۆشراوه له سه‌رووشیه‌وه ئاسنێكی هه‌یه.
گرنگترین ئه‌و به‌ربه‌ستانه‌ی كه له كاتی كاركردن له‌و تاوه‌ره گه‌یاندنی كۆنكریت بوو به‌ر له‌وه‌ی توند بێت له به‌رزایی سه‌رووی 605 مه‌تردا كه دوای ئه‌و به‌رزاییه هه‌یكه‌لی تاوه‌ره‌كه ده‌بێته كانزا.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه جورج ئیفستاپیو به‌ڕێوه‌به‌ر له كۆمپانیای S.O.M كه لێپرسراوی راسته‌وخۆی جێبه‌جێ كردنی راسته‌وخۆی پرۆژه‌ی تاوه‌ری دوبه‌ی بوو ده‌ڵێت: بناغه سێگۆشهییهكهی تاوه‌ره‌كه كه به وای شایب ناوی ده‌بات (بنچینه‌یه‌كی پته‌وی به تاوهرهرێكی وا به‌رز به‌خشیوه) ده‌شڵێت: له شێوازیدا پشتمان به ئه‌ندازه‌ی ئیسلامی و تاقی ورد به‌ستوه هه‌رچه‌نده بۆ به‌رزایی تاوه‌ره‌كه ههڵدهكشاین هه‌روه‌ك كێشه‌كانمان كه‌م ده‌كرده‌وه له‌به‌ر كاریگه‌ری ره‌شه‌با و بۆران، سه‌باره‌ت به كاریگه‌ری ره‌شه‌با و له‌ره‌له‌ری سه‌رووی تاوه‌ره‌كه ده‌ڵێت: تاوه‌ره‌كه ته‌لارێكی ئارامه و زۆر به هه‌ست به هه‌ندێ باو بۆران ناكات له‌وانه‌یه ئه‌گه‌ر به‌هێز بێت هه‌ستی پێده‌كات به‌شێوه‌یه‌كی گشتی تاوه‌ره‌كه له سه‌رجه‌م تاوه‌ره‌كانی دونیا كه بهرزاییشیان له‌وه كه‌متره به‌ڵام ئارامتر ده‌بێت.
ئه‌و تاوه‌ره كه له‌ساڵی 2004 ده‌ستی به كاره‌كانی كرد هاوشێوه‌ی تاوه‌ره‌كانی سامسونگی كۆری و بیسیكسی به‌لجیكی و ئهرابیسكی ئیماراتیه.
تاوه‌ری دوبه‌ی هه‌زار شوقه له 49 نهۆمی مه‌كته‌بی تێدایه سه‌رباری ئۆتێلێك له نهۆمه‌كانی ژێره‌وه‌ی تاوه‌ره‌كه هه‌یه كه جێ په‌نجه‌ی دیزاینه‌ری ئیتالی جورجیو ئه‌رمانی پێوه دیاره كه‌چی نهۆمه‌كانی سه‌ره‌وه هه‌روه‌ك بیكر ده‌ڵێ نووسینگه‌ی ئه‌نجام دانی رێوڕه‌سمی تێدایه واتا كۆبوونه‌وه‌ی ره‌سمی تێدا ده‌كرێ و به‌كار نایه‌ت تاكو به به‌رده‌وامی به‌كار بێت.
چه‌ند رۆژێك به‌ر له كردنه‌وه‌ی تاوه‌ره‌كه هه‌ندێ له كڕیارانی عه‌قاری به فرانس پرێسیان راگه‌یاند كه دواكاری له‌سه‌ر یه‌كه‌كانی تاوه‌ره‌كه به‌رز بۆته‌وه له‌كاتێكدا به‌ر له‌ساڵێك هه‌موویان فروشراون دوای ساڵێكی دژواری كه‌رتی عه‌قارات له دوبه‌ی كه رێژه‌ی نرخه‌كان 50% دابه‌زیوه دوا ئه‌وه‌ی له‌ساڵانی رابردوو به‌رزاییه‌كی بێوێنه‌ی به‌خۆیه‌وه بینی كه‌چی دابه‌زینی نرخ له تاوه‌ری دوبه‌ی هه‌روه‌ك ئه‌وانه ده‌ڵێن كه‌م نه‌بوو.
پیاوێكی كاری فه‌له‌ستینی كه نه‌یویست ناوی بێت به فرانس پرێسی راگه‌یاند: ساڵی 2008 شوقه‌یه‌كم كڕی كه ده‌كه‌وێته نهۆمی هه‌شته‌می تاوه‌ره‌كه به سێ ملیۆن دۆلار به‌وه‌ش زه‌ره‌ره‌كه زۆرتره له‌وه‌ی له‌به‌ر چاوانه له‌گه‌ڵ دابه‌زینی نرخه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌بوونی شوقه‌یه‌كی له‌و تاوه‌ره خۆشی ده‌روونیم پێده‌به‌خشێ.
نرخی هه‌ر مه‌تر دوجایهك له چوارچێوه‌ی روبه‌ره بازرگانیه‌كانی تاوه‌ره‌كه له نێوان 4500 تا 5500 دۆلار ده‌بێ.
چاودێران وای ده‌بینن كه تاوه‌ری دوبه‌ی جێگای 100 هه‌زار كه‌سی تێدا ببێته‌وه، به‌مه‌ش ده‌كرێ بوترێت شارێكی ستونییه كه باڵای له‌گه‌ڵ هه‌وردا شه‌ڕده‌كات.
هه‌ندێ وای بۆ ده‌چن كه به كردنه‌وه‌ی ئه‌و تاوه‌ره نرخی یه‌كه‌ی عه‌قاری له دوبه‌ی به‌رزاییه‌كی زۆر به‌خۆیه‌وه ببێنێ هه‌ر بۆیه هه‌ندێ له بازرگانانی عه‌قاری ئێستا موڵكه‌كانیان نافرۆشن به هیوای ئه‌وه‌ی پاره‌ی زیاتریان بۆ بكات، به‌ڵام هه‌ندێ به پێچه‌وانه‌وه وای ده‌بینن كه كاریگه‌رییه‌كی ئه‌وتۆی نه‌بێت.









puk media

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بير‌ى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟

له‌سه‌ر هێڵ نییه









dastt xosh bet freshta gyan bo amda krdne am twara sarkwtu bet


کەدەلێن کەسـێک بێ غەمە .... شێـتـە یان ئــەقلـــی کەمــە
ئەقلی ھەبێ وغەمی نەبی .... ناکرێ و نابێت لەو سەردەمە
له‌سه‌ر هێڵ نییه




dastt xosh bo danany am babata 
eshala kurdstan bwrje lawa gawra tre teda akretawa 
eshala
له‌سه‌ر هێڵ نییه








dast xosh giana waaaaaaaaaw zor cwana inshala la kurdstanish shty cwan akre

له‌سه‌ر هێڵ نییه








زۆر زۆر به‌رزه من دوێنی سه‌یرم کرد تا کاتی ته‌واو بوونی
ئه‌یوت 20000هه‌زار که‌س ئیشی تیا ئه‌که‌ن هههههههههههه
ده‌ستت خۆش بێت فریشته‌ی کوردژین

له‌سه‌ر هێڵ نییه









zor supas awreyan dasti eway azizu gulish xosh bet bo pyama ranginatan
hiway bardawamiu srkawtn bo eway zor xshawist awazm he a baxtawaru xoshidbezhin kataki per gul bo ewa
له‌سه‌ر هێڵ نییه