.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه






مریەمی تەمەن 61 ساڵ، ئێستا دوایین ساڵەكانی تەمەنی لە زیندانی چاكسازیی ژنان لەشاری سلێمانی دەباتەسەر، كەمتر لە كیلۆمەترێك دوور لە زیندانەكەی مریەم، (ك)ی مێردیشی خەریكی ژماردنی رۆژەكانی زیندانییەتی لەبەشی پیاوان، سزای هەردووكیان حوكمی هەتاهەتاییە بەتاوانی كوشتنی كچە گەورەكەیان.
ئەم ژن ومێردە یەكێكن لەو خێزانانەی بوونە قوربانی خراپ بەكارهێنانی مۆبایل. خێزانە شەش كەسییەكەی (ك) و مریەم، وەك ئاردی بابردوو هەریەكەیان كەوتنە بن دڕكێك، دووانیان بۆ زیندان، دووانیان بۆ ژێرخاك، دووانیان بۆ ژێر دەستی فەرمانگەكانی حكومەت بۆ بەخێوكردن. مریەم دەڵێ "هەموو شتێكمان لەدەستدا".
ماڵوێرانی لێرەوە دەستیپێكرد
وەك هەموو رۆژەكانی دیكە (ك) چووە سەر كارەكەی لە پێشانگەی فرۆشتنی ئۆتۆمبێل لە خۆرئاوای شاری سلێمانی، لەوێ یەكێك لە هاوڕێكانی پێیدەڵێ "ئێوارە دەعوەتی ماڵێكین ژنەكەی گەنجێكی جوانەو لەشفرۆشە، تۆش وەرە كەمێك رابوێرین"، هاوڕێكەی (ك) مۆبایلەكەی دەكاتەوەو وێنەی ئەو ژنە لەشفرۆشەی پێنیشاندەدات، (ك) بەبینینی وێنەی ناو مۆبایلەكە پاڵەپەستۆی خوێنی بەرز بووەوە و یەكڕاست چووەوە بۆ ماڵەوە بەبێ ئەوەی هیچ شتێك بدركێنێ.
دوای بیستنی ئەو قسانە (ك) هەموو شەوێك دەچێتە خانوویەكی تەواو نەكراوی نزیك ماڵی شەهلای كچی، تاوەكو بزانێ ئەو قسەیەی هاوڕێكەی كردی ئەسڵی هەیە یان نا، لەوێ خۆی دادەگرێ بێ ئەوەی بهێڵێ كەس پێی بزانێ "بەڵام دەركەوت ئەوەی گوترا راست بوو، خەڵكێكی زۆر دەچوونە ماڵی شەهلا". ئیدی (ك) راستی مەسەلەكە بۆ مریەمی ژنی دەگێڕێتەوە.
رۆژێكی دیكە هەمان ئەو هاوڕێیەی وێنەی ناو موبایلەكەی نیشاندابوو، بێ ئەوەی بزانێ ئەوە كچی (ك)ی هاوڕێیەتی تەلەفۆنی بۆ دەكات و پێیدەڵێ "ئەو ژنە جوانەی باسمكرد ئێستا لەگەڵ دوو كچی جوانی عەرەب لای منن، ئەگەر تاقەتت هەیە وەرە، حەز دەكەی قسەی لەگەڵ بكە". (ك)یش قسە لەگەڵ ژنە لەشفرۆشەكەدا دەكات "خۆی بوو، تەواو دڵنیابوو ئەو دەنگە دەنگی شەهلا بوو". شەهلایش دەنگی باوكی دەناسێتەوە خێرا تەلەفۆنەكە فڕێدەدات، ئەویش ئیدی لەحەوسەڵەیدا نامێنێ لەناخی خۆیدا بیهێڵێتەوەو لەگەڵ مریەمی ژنی راست دەچن بۆ ماڵی كچەكەیان لە گەڕەكێكی لاپەڕگەی سلێمانی.
مریەم دەیگێڕێتەوە (ك) بەپەلە خۆی كرد بەژووردا و یەكسەر پەلاماری هاوڕێكەی خۆیدا، دواتر پەلاماری زاواكەشیانی دا، دواتر شەهلا لەگەڵ خۆیان دەهێننەوە.
بە تەكلیفی مەلا ناردییەوە
دوای 20 رۆژ لەهێنانەوەی كچەكەیان، زاواكەیان دەست دەكات بەتەكلیفكردن و پاڕانەوەو خەڵك ناردن تا ژنەكەی بدەنەوە، شەهلاش زۆر بەو رۆشتنەوەیە خۆشحاڵ دەبێ، بەڵام باوكی هەموو ئەو عاقیبەتە خراپانە دەخاتە بەرچاوی كچەكەی كە ئەگەر بچێتەوە لای مێردەكەی "شەرەفمان دەچێ من كەسێكی ناسراوم، خاوەن عەشیرەتم، ئەو مێردەت گەوادی بەسەر تۆوە دەكات وازی لێبێنە "، بەڵام شەهلا هیچ لەو قسانەی بە مێشكدا ناچێ و سوور دەبێ لەسەر رۆیشتنەوە، بەتەكلیفی مەلایەكی ئاینی باوكی دەهێننە سەر ئەو باوەڕەی كچەكەی بنێرێتەوە لای مێردەكەی.
شەهلا و مێردەكەی ئەو تۆبەیە دەشكێنن كە لەبەردەم باوكیاندا دایان، بۆ ئەوەی واز لەكاری لەشفرۆشی و دەڵاڵی بێنن، ئەوجار سەرەداوەكە لەدەستچوو، شەوێك یەكێك لەموشتەرییەكانی شەهلا بە مۆبایل هەموو پەیوەندییە سێكسییەكان تۆمار دەكات، زۆر نابات گرتەی سێكسی شەهلا دەكەوێتە گیرفانی زۆر لە گەنجان و دانیشتوانی شاری سلێمانی و تەنانەت شارەكانی دیكەش.
رۆژێك كوڕێكی خوشكەزای (ك) بەنیگەرانییەوە خۆی دەكات بەماڵیانداو دەستدەكات بەسەركۆنەكردنی خاڵی "ئەوە تۆ بەنیازبووی ببی بە سەرۆك عەشیرەتی ئێمە، كەچی ئێستا بەرەڵڵایی كچەكەت بەهەموو شاردا بڵاوبووەتەوە". (ك) دوای ئەوەی سەیری گرتە سێكسییەكەی كچەكەی دەكات بەخوشكەزاكەی دەڵێ "لایبە ئیتر كاتی ئەوەیە چارەی بكەین". دایكی شەهلا دەڵێ "خۆی بوو شەهلا بوو لەگەڵ كەسێكی دیكە ئیشی خراپیان دەكرد، چاك دەناسرایەوە، هی ئەوە نەبوو گومانمان لێی هەبێ". دواتر شەهلا لای دایك وباوكی دان بەوە دادەنێ 600 دۆلاری لەبری ئەو گرتەیە وەرگرتووە.
كوشتن دواین بڕیارە
رێگەیەكی دیكە لەبەردەم باوكیدا نەمایەوە جگە لەوەی كچەكەی بەتەڵاقدان بدات، شەش مانگ دوای تەڵاق وەرگرتن، دەمەوبەیانێك شەهلا لەماڵ هەڵدێ و دیسان دەگاتەوە مێردەكەی و دەستدەكەنەوە بەكارەكەی پێشوویان، ئەمجارە جگە لەسلێمانی دەچنە كەركووك و موسڵیش.
دواتر لەڕێگەی ژنە دەڵاڵێكەوە شەهلا دەگەیێنرێتەوە دەستی باوكی. هەرچەندە زیندانیكراوەكان نایانەوێ وەك تاوانبار دەربكەون و زۆر كەم لەوان ئامادەن چیرۆكی راستەقینەی تێوەگلانی خۆیان لەو تاوانەی پێی حوكمدراون بگێڕنەوە. بەڵام مریەمی دایكی شەهلاش وەك هەر بەندییەكی دیكە چیرۆكی كوشتنی كچەكەی بۆ(رووداو) بەم شێوەیە گێڕایەوە "لەدەمەوبەیانێكی زوودا بەناوی بردنی بۆ سەردانی ماڵی خزمان لەهەولێر، (ك) لەگەڵ خوشكەزایەكیدا شەهلا دەبەن و خوشكەزاكەی (ك) هەر لە رێگە بەدەمانچەی (ك) شەهلا دەكوژێ و دواتر تەرمەكەشی دەسووتێنێ". مریەم دەڵێت ئەو دەستی لە كوشتنی شەهلادا نەبووە، بەڵام خوشكەزاكەی (ك) ئیعترافی لەسەر ئەویش كردووە گوایە لەگەڵ مێردی پیلانی كوشتنی كچەكەیان داڕشتووە.
(ك) و مریەم كچێك و دوو كوڕی دیكەشیان هەبوو. (م)ی كچیان شووی بە پیاوێك كرد، بەڵام پێكەوە نەگونجان، لەبەر ئەوە خۆی سووتاند و گیانی لەدەستدا. ئێستا دوو كوڕە بچووكەی مریەم لەخانەی كوڕان لەشاری سلێمانی بەخێو دەكرێن.سهرچاوهکورد کۆمپیتهر


لهسهر هێڵ نییه





dast xosh awa
copem krdw ba ba
print
wa dare axam ba asta3at axwenmawa
dastesht xosh bet sarkawtubet.

لهسهر هێڵ نییه







zor badaxawa ka mobile zor law shewa 3ailana tek adan
awash ba hoy away ka kurd nazanet mobile bakar benet
dastakant xosh bet w hamisha serkaw tu bet barez


لهسهر هێڵ نییه









dastakanet xosh bet beray azizm
kak dariyan her bardawam bit inshalla

ئاخۆ ئێستا وهك چۆن من بيرى تۆ ئهکهم
تۆش بير له من ئهکهیتهوهوه؟

لهسهر هێڵ نییه
gule-hawlery دهست خۆش ئهزیزم هیوادارم جێگای سوودمهندی بێت بۆت
Kwestan_D سووپاس ماڵهکهم سهرکهووتووبیت گیانهکهم
frishtaykurd خۆشهوویستیم ههیهبۆت خووشکهئهزیزهکهم سووپاسی سهرجهم پهیامهکانت ئهکه م
لهسهر هێڵ نییه




دةست خوش بةريز daryan هةر سةركةوتوبيت


لهسهر هێڵ نییه







دةستةكانت خؤش بيت

لهسهر هێڵ نییه