.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














ته‌ڵاق یه‌كێك له‌و دیاردانه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تیه كه له‌هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌كان بوونی هه‌یه چونكه ئه‌گه‌ر زه‌واج و پێكهێنانی ژیانی هاوبه‌ش هه‌بێت ده‌بێ چاوه‌ڕوانی تهڵاقو جیابوونه‌وه‌شمان هه‌بێت. كاتێك ژن و پیاوێك بریارده‌ده‌ن ژیانی هاوبه‌ش پێك بێنن ره‌نگه رۆژێك له‌ڕۆژان به‌و ئاكامه بگه‌ن كه كۆتایی به‌و ژیانه هاوبه‌شه بێنن. واته هیچ شتێك هه‌میشه‌یی نییه‌و ده‌بێ باوه‌ڕیشمان به‌وه هه‌بێت كه ژیانی هاوبه‌شیش مه‌رج نییه هه‌تاهه‌تایی بێت. ئه‌مڕۆكه ئه‌م دیارده‌یه له‌كۆمه‌ڵگه پێشكه‌وتووه‌كاندا زۆر به‌ئاسایی وه‌رده‌گیرێت، به‌ڵام هێشتاكه له‌وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی زۆر به‌شتێكی ناحه‌ز ناوی ده‌به‌ن. له‌كوردستانیش هێشتا ئه‌م دیارده‌یه وه‌ك دیارده‌یه‌كی ناحه‌ز چاوی لێدهكهنو زۆرجار رێگه ناده‌ن كه ژن‌و پیاوێك كه هیچ سۆز‌و خۆشهویستیهكیان بۆ یه‌ك نه‌ماوه له‌یه‌كتر جیا بنه‌وه. له‌كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا جیابوونه‌وه به‌تایبه‌ت بۆ ژن عه‌یبه‌و ئه‌و ژنانه‌ی جیا ده‌بنه‌وه زۆر جار رووبه‌رووی ده‌یان كۆسپ‌و ته‌گه‌ره ده‌بنه‌وه. له‌كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا هێشتاكه نه‌یانتوانیوه به‌ته‌واوی قسه له‌سه‌ر ته‌ڵاق بكهنو بیكه‌ن به‌بابه‌تێكی گشتی و چ ژنان و چ پیاوان وشیار بكه‌نه‌وه كه زۆر جیابونه‌وه ده‌توانێت به‌ر به‌هه‌ندێك دیارده‌ی ناشیرین وه‌ك خیانه‌تی زه‌وجی، لهشفرۆشیو درۆكردن بگرێت. لێره‌دا چاوێك به‌سه‌ر دیارده‌ی ته‌ڵاقدا ده‌خشێنین.
ته‌ڵاق یه‌كێك له‌ئاڵۆزترین دیارده كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی ئه‌م سه‌ده‌یه‌یه كه تێیدا ده‌ژین. ئه‌م دیارده‌یه چاره‌سه‌رێكی یاسایی‌و باوه بۆ كاتێك كه ژن‌و مێرد، ناكۆكی زۆریان هه‌یه له‌ژیانیاندا، به‌واتایه‌كی تر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بناغه‌ی خێزان‌و پچڕانی یه‌كجاره‌كی په‌یوه‌ندی نێوان ژن‌و مێرد‌و هه‌روه‌ها تێكچوونی په‌یوه‌ندی نێوان دایك‌و باوك‌و مناڵهكانیانه.
پێشینه‌ی ته‌ڵاق بۆ زیاتر له‌بیست سه‌ده له‌مه‌وبه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه. زۆربه‌ی ئایینه‌كان به‌هه‌مان شێوه كه سه‌باره‌ت به‌ژیانی هاوبهشو په‌یوه‌ندی هاوسه‌ری له‌نێوان ژن‌و پیاودا هه‌ندێ پرسپێكتیڤو پێوانه‌ی جۆراوجۆریان داناوه، هه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ش به‌نسبه‌ت پچڕانی ئه‌م په‌یوه‌ندییه‌وه هه‌ندێ رێنوێنی‌و شێوازی جیاوازیان داناوه، به‌ڵام ئه‌م كێشه‌یه وه‌ك كێشه‌یه‌كی جدی كۆمه‌ڵایه‌تی ته‌نیا له‌م چه‌ند ده‌یه‌ی دواییدا كه‌وتۆته به‌ر باس‌و لێكۆڵینه‌وه. ئه‌مه‌ش له‌لایه‌كه‌وه ئاماژه به‌وه ده‌دات كه كێشه‌و گرفته‌كانی نێوان ژن‌و پیاو له‌چوارچێوه‌ی خێزاندا پێشینه‌یه‌كی كۆنیان هه‌یه‌و له‌لایه‌كی تریشه‌وه به‌ڵگه‌یه‌كه كه ده‌یسه‌لمێنێت بناغه‌ی خێزان له‌ڕابردوودا پته‌وتر له‌ئێستا بووه‌و ته‌ڵاق كارێكی كه‌م وێنه‌و ده‌گمه‌ن بووه‌و بارودۆخی رووخان‌و تێكچوونی بناغه‌ی خێزانه‌كان ته‌نیا له‌م سه‌رده‌مه‌دایه كه بۆته كێشه‌ی قورسی كۆمه‌ڵایه‌تی.
بارودۆخ‌و فاكته‌ره‌كانی دروستكه‌ری ته‌ڵاق له‌هه‌موو وڵاتانی جیهاندا وه‌ك یه‌ك نییه‌و له‌وڵاتێكه‌وه بۆ وڵاتێكی دیكه ده‌گۆڕێت، بۆنمونه هۆكاره‌كانی له‌یه‌ك جیابوونه‌وه له‌وڵاتێكی جیهانی سێهه‌م جیاوازه له‌وڵاتێكی پێشكهوتووداو هه‌روه‌ها ئه‌م فاكته‌رانه له‌نێوان شارێكی گه‌وره‌و شارێكی بچو‌وكدا یه‌كسان نین. ئه‌م نایه‌كسانییه بێجگه له‌هۆكاره‌كانی روودانی ته‌ڵاق، له‌ئه‌نجامه‌كانی ته‌ڵاقیشدا به‌دی ده‌كرێت. بۆنمونه بناغه‌ی خێزان لهلادێكان پته‌وتره له‌بناغه‌ی خێزان لهشارهكانو هه‌روه‌ها رێژه‌ی ته‌ڵاقدان له‌وڵاتانی رۆژئاوا زۆر زیاتره له‌وڵاته رۆژهه‌ڵاتییه‌كان.
كۆمه‌ڵگه‌ی پیشه‌سازی كار ده‌كاته سه‌ر بارودۆخی بنیاتی خێزان له‌ڕێگه‌ی گه‌شه‌پێدانی تاك، هێنانه كایه‌ی ژنان بۆ ناو ئیش‌و كاری كۆمه‌ڵایه‌تی بهرههمهێنهرو به‌هێزكردنی سه‌ربه‌ستی ئابووری تاكهكانو به‌گوێره‌ی ئه‌وه‌ش كه‌مبوونه‌وه‌ی لهسهرخۆییو تاقه‌تی ژنان‌و پیاوان به‌رامبه‌ر به‌یه‌كتری، به‌ئاگابوونی ژنان لهمافهكانیانو زیادكردنی رۆژ له‌دوای رۆژی ئه‌و مافانه، ژیانی شارستانیه‌تی، كۆچكردن، زیاتربوونی چالاكییه كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ئابوورییهكانو هه‌روه‌ها په‌ره‌سه‌ندنی په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی، كه‌مبوونه‌وه‌ی دهستڕۆیشتووییوزاڵبوونی پیاو به‌سه‌ر خێزانهكهیداو هه‌روه‌ها زۆر هۆكاری دیكه. دروستبوونی گۆڕانكاری له‌ڕۆڵی (بهرههمهێنانو به‌كاربراوی) خێزانێكی كلاسیك‌و هه‌روه‌ها گونجاندن‌و به‌یه‌ك گرێدان‌و سپاردنی ئه‌م بنه‌ماڵه نه‌ریتییه بهبنیاته جۆراوجۆره‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی نوێ‌دا، له‌ناوچوونی به‌شێنه‌یی ئه‌مجۆره خێزانانه‌ی به‌دواوه ده‌بێت. سه‌رقاڵ بوونی ژنان له‌كارو باری كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌روه‌ها، هۆكارێكی دیكه‌یه بۆ به‌دیل بوونی خێزانێكی كلاسیك به‌خێزانێكی مۆدێرن.
پێناسه‌ی ته‌ڵاق:
(ته‌ڵاق) یه‌كێكه له‌جۆره‌كانی لێك پچڕانی په‌یوه‌ندی هاوسه‌ری. رێوشوێنێكی گونجاوی گرێبه‌ست كراوه كه له‌زۆربه‌ی كۆمه‌ڵگه‌كاندا په‌سه‌ند كراوه‌و رێگه ده‌دات به‌ژن یان پیاو یاخود به‌هه‌ردووكیان (له‌حاڵه‌تی ره‌زامه‌ندی هه‌ردوولادا) تاوه‌كو له‌ژێر هه‌ندێ ههلومهرجو پێوانی چه‌ند قۆناغێكی یاسایی، په‌یوه‌ندی هاوسه‌رییان بپچڕێننو هه‌ریه‌كه‌و به‌دوای ژیانی تاكه‌كه‌سی خۆیاندا بڕۆن. ته‌ڵاق پچڕانی په‌یوه‌ندی هاوسه‌ری له‌نێوان ژن‌و مێردێكدایه له‌ماوه‌ی ژیانیاندا.
ته‌ڵاق لهكۆمهڵگهكاندا به‌دوو شێوه ده‌كه‌وێته به‌ر باس‌و لێكۆڵینه‌وه. هه‌ندێجار وه‌ك دیارده‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و هه‌ندێجاریش وه‌ك كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی. ته‌ڵاق بهناحهزترین شته رێگه‌پێدراوه‌كان ناسراوه.
ته‌ڵاق له‌شه‌ریعه‌تی ئیسلامدا هه‌ر چه‌ند كه به‌كارێكی قێزهونو سه‌ركۆنه‌كراو ناوی لێ ده‌برێت، به‌ڵام وه‌ك دوایین رێگه چاره په‌سه‌ند كراوه. ته‌ڵاق ئه‌و كاته‌ی وه‌ك دیارده‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی باسی له‌سه‌ر ده‌كرێت، رێگه‌ی سروشتی خۆی ده‌پێوێت، كه ئه‌مه‌ش وه‌ك دیارده كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی دیكه به‌شێكی جیانه‌كراوه لهكۆمهڵگهیه. هه‌روه‌ها ئه‌و كاته‌ی كه له‌دۆخی سروشتی خۆی دێته ده‌ره‌وه‌و سه‌رئه‌نجام ده‌گاته راده‌ی تێكدان‌و له‌به‌رچاو نه‌گرتنی رهوشتو ئایینی باو‌و ره‌تكردنه‌وه‌ی شته باش‌و به‌به‌هاكان، ئه‌و كات وه‌ك كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی باسی له‌سه‌ر ده‌كرێت. ئه‌و كاته‌ی كه ته‌ڵاق وه‌ك دیارده‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌رده‌كه‌وێت، ده‌بێت به‌دیارده‌یه‌كی به‌ڕه‌وشتی بزانین‌و ته‌نانه‌ت كرده‌وه‌ی ئه‌رێنیشی بۆ له‌به‌رچاو بگرین. ئه‌م دیارده‌یه له‌به‌ر ئه‌وه به‌ڕێوو شوێنێكی دروست داده‌نرێت، چونكه ده‌توانێت بۆ جارێكی دیكه هه‌مئاهه‌نگی ده‌سته‌به‌ر بكات بۆ ئه‌و هاوسه‌رانه‌ی كه له‌یه‌كتر جیابوونه‌ته‌وه به‌پشت به‌ستن به‌هه‌ندێ ده‌ستووری كۆمه‌ڵایه‌تی‌و له‌خێزانێكی دیكه‌دا. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌م دیارده‌یه بۆ چه‌نده‌ها جار رووبدات ئه‌وا ده‌بێت به‌كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی (به‌واتای نه‌خۆشییه‌كه‌ی) كه هه‌ندێ كرده‌وه‌ی راستهوخۆو ناراسته‌وخۆی لێ به‌ده‌ر ده‌كه‌وێت كه هۆكاره‌كانی ده‌ستدرێژی كردنه‌سه‌ر شته باش‌و به‌به‌هاكانی كۆمه‌ڵگه ده‌سته‌به‌ر دهكاتو رێگه‌خۆشكه‌ره بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و كاره دوور لهڕهوشتو خراپانه‌ی كه به‌پێچه‌وانه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی كۆمه‌ڵگه‌دایه. ئه‌م دیارده‌یه‌ش هه‌روه‌ك دیارده‌كانی تری كۆمه‌ڵگه ناوه‌ڕۆكێكی چه‌ند لایه‌نه‌ی هه‌یه‌و به‌درێژایی مێژوو وه‌ك گرێبه‌ستێكی كۆمه‌ڵایه‌تی خوڵقاوه كه به‌هه‌ندێ رێسا‌و سیستمی تایبه‌ت له‌كۆمه‌ڵگه‌دا كاری پێ ده‌كرێت.
بۆ به‌ده‌ستهێنانی زانیاری زیاتر له‌سه‌ر ته‌ڵاق ده‌بێت زۆر به‌باشی بنیاتی خێزان‌و پڕۆسه‌ی هاوسهرگیریو ئه‌و كرده‌وانه بناسین كه ته‌ڵاق دروست دهكهنو له‌ڕه‌وتی گه‌شه‌سه‌ندنی كۆمه‌ڵگه‌دا، كار ده‌كه‌نه سه‌ر گۆڕینی فۆرمی خێزانه‌كان له‌شێوه‌ی به‌ربڵاو بۆ شێوه‌ی ناوه‌كی. له‌خێزانێكی به‌ربڵاودا په‌یوه‌ندییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی رووبهڕوونو ئهركو رۆڵی خێزان بێجگه له‌پاراستنی كه‌شی ناو خێزانه‌كه، هه‌ندێ شتی دیكه‌شه وه‌ك په‌سه‌ندكردنی كۆمه‌ڵگه، په‌سه‌ندكردنی كه‌لتوورو...هتد. به‌پێی نه‌ریت گه‌وره‌ی خێزانه‌كه سهرپهرشتیو چاودێری هه‌موو ئه‌ندامانی خێزانه‌كه ده‌كات. ئه‌ندامانی ئه‌مجۆره خێزانانه یه‌كترییان خۆش دهوێتو زۆر به‌ئاسانی له‌گه‌ڵ یه‌كتردا سازگار ده‌بن. زمانی هاوبهشو بیركردنه‌وه‌ی نزیك له‌یه‌ك، هاودڵی له‌نێوانیان دروست دهكاتو زۆر به‌باشی له‌یه‌كتر تێده‌گه‌ن، بۆیه بۆ ماوه‌ی چه‌ندین ساڵ‌و له‌ژێر سه‌قفێكدا پێكه‌وه ده‌ژین. له‌مجۆره خێزانانه‌دا، چه‌شنه حه‌قیقه‌تێك وه‌ك هاوڕێیهتیو یه‌كگرتنه‌وه‌ی گهرموگوڕو نزیك له‌یه‌ك زاڵه به‌سه‌ر خێزانه‌كه‌دا، كه له‌تێگه‌یشتن‌و رێككه‌وتن له‌سه‌ر هه‌موو مه‌سه‌له‌كان، سه‌رچاوه‌ی گرتووه‌و هه‌رگیز دژایه‌تییه‌كی قوڵ له‌نێوان ژن‌و مێرددا روونادات كه ببێته هۆی جیابوونه‌وه‌و تهڵاقو ئه‌و تهڵاقانهش كه زۆر به‌كه‌می رووده‌ده‌ن وه‌كو دیارده‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی دێنه ئاراوه.
به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌ی خێزانه به‌ربڵاوه‌كان، له‌خێزانێكی ناوهكیدا، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك یه‌كگرتنه‌وه‌و رێككه‌وتن له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌كان بوونی نییه. هه‌ر شتێك كه له‌مجۆره خێزانه‌دا رووده‌دات لهویستو ئاره‌زووی ئه‌ندامانی ئه‌م خێزانه سه‌رچاوه‌ی گرتووه، تا ئه‌و راده‌یه كه ده‌بێته هۆی درووستبوونی ململانێ‌و دژایه‌تی له‌نێوان ژن‌و مێرددا، بۆیه ته‌ڵاق وه‌ك كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی دێته ئاراوه، به‌جۆرێك كه رێژه‌ی ته‌ڵاق له‌چوار ساڵی یه‌كه‌می ژیانی ژن‌و مێردایه‌تیدا، 250 به‌هه‌زاره.
كاتێك كه ته‌ڵاق وه‌ك كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌كه‌وێته به‌ر باس، كاریگه‌ری ناخۆش‌و تێكده‌ری هه‌یه له‌سه‌ر تاكی كۆمه‌ڵگه. بۆیه پێویست ده‌كات كه به‌تێگه‌یشتنێكی قوڵ‌و هه‌مه لایه‌نه له‌مه‌سه‌له‌كه، به‌فكری نوسینه‌وه‌ی به‌رنامه‌یه‌ك بین بۆ رێگر بوون لهتهڵاقو كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌كه‌ی، بۆ ئه‌وه‌ی مه‌سه‌له‌ی شوومی ته‌ڵاق، منداڵانی ناوخێزانهكهو تاكه‌كانی تری كۆمه‌ڵگه نه‌كێشێته ناو لیتاوی فهوتاندنو له‌ناوچوون
زيانةوه


له‌سه‌ر هێڵ نییه







dast xosh bet bo am babata


له‌سه‌ر هێڵ نییه








زؤؤر سوباس
له‌سه‌ر هێڵ نییه





ده ست خؤشبيت بابه تيكى جوانه


له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده ستت خؤش بيت بابه تيكي باشه

له‌سه‌ر هێڵ نییه








زؤؤر سوباس ئازيزان
ئيشالله ئةم كيشةيه كؤتايى بيت
له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌سته‌کانت خۆش بابةتيكى بة هيزة

له‌سه‌ر هێڵ نییه








زؤؤر سوباس ئايزيزم
له‌سه‌ر هێڵ نییه