.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه













وەك لەوانەیە ئاگادار بن پێرێ دووشەممە ڕێکەوتی (١٤٣١/١/١٨ی کۆچی- ٢٠١٠/١/٤ی زایینی) تاوەری خەلیفە -پێشتر ناوی تاوەری دوبەی بوو- ئاسمانڕووشێنێکە کە بەرزترین بینا و درێژترین تاوەرە کە مرۆڤ لەسەر گۆی زەوی بنیاتی ناوە بە بەرزاییی ٨٢٨ مەتر، لە میرنشینی دوبەی کرایەوە.
شایەنی باسە کە دەستکردن بە دروستکردنی ئەم تاوەرە ئەندازەیییە بێوێنەیە دەگەڕێتەوە بۆ نزیکەی شەش ساڵ لەمەوبەر و سێ مانگ لەمەوبەریش ساختاری دەرەکی بیناکەیان تەواو کرد.
ئەم تاوەرە ٨٢٨-مەترییە لە ١٦٠ نهۆم پێکدێت و تێچووی گشتیی گەیشتۆتە ٥ر١میلیار دۆلاری ئەمریکایی.
هەروەها دەگوترێت کە دروستکردنی ئەم تاوەرە بە خێراییی ١ نهۆم لە ٣ ڕۆژدا بووە.
ئەم بینایە لە کاتی ئێستادا ئەم ژمارە پێوانەیییانەی هەیە:
•بەرزترین ئاسمانڕووشێن تا لووتکەی تاوەرەکە ٨٢٨ م (٢٧١٧ پێ) (پێشتر: تایپەی ١٠١- ٥٠٩,٢ م (١٦٧١ پێ))
•بەرزترین بینا لە مێژوودا ٨٢٨ م (پێشتر: تاوەری ڕادیۆی وارشۆ ٦٤٦,٣٨ م)
•بەرزترین بینای بەرپاکراو: ٨٢٨ م (پێشتر تاوەری تەلەفزیۆنیی (KVLY)- ٦٢٨.٨ م)
•بینا بە زۆرترین ژمارەی نهۆم: ١٦٠ (پێشتر: تاوەری ویلیس - ١٠٨ نهۆم)
•بەرزترین دامەزراوەی بەسەربەر (مصعد) لە جیهاندا
•خێراترین بەسەربەرەکانی جیهان بە خێراییی ٦٤ کم /ك (٤٩ملك) یان ١٨ م/چ (٥٩ پێ/چ) (پێشتر: تایپەی ١٠١ - ١٦,٨٣ م /چ)
•بەرزترین مزگەوتی جیهان (کە لە نهۆمی ١٥٨ەمدایە)
•بەرزترین مەلەوانگەی جیهان (نهۆمی ٧٦)
ئەمانە و چەدین ژمارەی پێوانەیی تریش وەکوو بەرزترین سەکۆی دیدەوانیی ڕووکراوە و بەرزترین ساختمانی نیشتەجێبوون لە مێژوودا.
ئەوەش بگوترێت کە ئێستا تاوەرێکی تر بە ناوی (البرج) لە ناوچەی (جبل علي) دوبەی لە قۆناغی نەخشەسازی و داڕێژراندایە بەرزییەکەی ١٢٠٠ مەتر دەبێت ق بەم شێوەیە ژمارەی پێوانەییی تاوەری خەلیفە دەشکێنێت.
ئێستاش فەرموون لەگەڵ چەند وێنەیەكی سەرنجڕاکێشی ئەم شاکارە مرۆیییە:
ئاهەنگی کردنەوەی تاوەری خەلیفە لە دوبەی - میرنشینە عەرەبییە یەکگرتووەکان
بەراوردی چەند قۆناغێکی بیناکە لەماوەی دروستکردنیدا

kurdmax


لهسهر هێڵ نییه







hiwadarm ba dltan bobet
لهسهر هێڵ نییه









وه ى خوايه كيان ئه وه جيه بؤخاترى خوا نه ماوم بؤ ئيمارات ئاواتمه ةالله مرؤف بس له دووبه ى بزيت
ده ستت خؤش بيت جاومه ست كيان


لهسهر هێڵ نییه









dasat xosh bet chaw mast gyan etr ama pey alen peshkwtne wlatt


کەدەلێن کەسـێک بێ غەمە .... شێـتـە یان ئــەقلـــی کەمــە
ئەقلی ھەبێ وغەمی نەبی .... ناکرێ و نابێت لەو سەردەمە
لهسهر هێڵ نییه