.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه
















راو یان ئاسەواری گورجبوون
راو یان ئاسەوارەكانی گورجبوون Stretch Marks زۆر باوە لە ئافرەتدا، زۆربەیان لەپاش یەكەم دووگیانیدا تووشی دەبن، كە بریتین لە هێڵی قاوەیی زەردباو یان هێڵی كاڵ لەسەر پێستی ناوچەی خوارەوەی سك، رانەكان، سینگ و لەسەر نێكەكاندا. ئەم ئاسەوارانە روودەدەن كە شانەكانی ژێر پێست بە توندی لێكدەكشێن لەبەر گورجبوون یان لەبەر گەشەیەكی خێرا. هەر چەندە كە پێست زۆر لاستیكییە و خاوەن سستەمێكی تایبەتە كە تا رادەیەكی باش بەرگەی كشان و گورجببوونێكی دیاریكراو دەگرێت، بەڵام كە زۆر لێكبكشێت و گورج ببێت، دروستبوونی كۆلاجین كە شانە بەستەرەكانی پێست پێكدێنێت دەشێوێت، لە ئەنجامدا ئاسەواری گورجبوون پەیدادەكات كە سەرەتا وەكو هێڵی سوور یان پەمەیی خۆیان نیشان دەدەن پاشان رەنگیان بۆ سپی یان قاوەیی كاڵ دەگۆڕێت. ئاسەوارەكانی گورجبوون بەدی دەكرێن لە زۆربەی كوڕ و كچەكان لەكاتی باڵغبووندا لەبەر زیادبوونی كتوپڕی كێشی لەش. وەرزشكارانی لەشجوانی ئەگەری پەیدابوونی ئەم ئاسەوارانەیان لێدەكرێ لەبەر گۆڕانی كتوپڕ لە شێوەی لەشدا. هەروەها قەڵەوەكان زیاتر تووشی دەبن. ئەوانەی كە هەتوان و كرێمی ستیرۆیدی وەكو كلۆبیتاسۆل و هایدرۆكۆرتیزۆن بۆ پتر لە چەند هەفتەیەك بەكاردێنن، یان دەرمانی ستیرۆیدی وەكو دیكسۆن بە مەبەستی قەڵەوبوون بۆ چەند مانگێك یان پتر بەكاردێنن تووشی ئەم ئاسەوارانە دەبن. هەندێك جاریش زۆر بەكارهێنانی لیفكەی دڕ بە توندی لەسەر پێستدا لەگەڵ زۆر مانەوە لە گەرماوی گەرمدا دەبێتە هۆی دەركەوتنی ئەم ئاسەوارانە. چارەسەری ئاسەوارەكانی گورجبوون لە لایەن دكتۆری نەشتەرگەری جوانكارییەوە ئەنجام دەدرێت و زۆر جار ئەنجامەكەی بە دڵی نەخۆش نابێت.
gulan

ئاخۆ ئێستا وهك چۆن من بيرى تۆ ئهکهم
تۆش بير له من ئهکهیتهوهوه؟

لهسهر هێڵ نییه