.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه
















[center][ئاڵۆزییەكانی نەخۆشی شەكرە
نەخۆشی شەكرە Diabetes درێژخایەنە، تا ئێستا چارەسەرێكی بنبڕ و یەكجارەكی بۆ پەیدا نەبووە، تووشبوو دەبێ تا لە ژیاندا ماوە پابەندی پارێزی خۆراك و دەرمان و رێنماییەكان بێت بە مەبەستی كۆنترۆلكردنی شەكرە و خۆپاراستن لە ئاڵۆزییەكانی. ئامانج لە كۆنترۆلكردنی شەكرە دابینكردنی ژیانێكی ئاسایی و رێگرتن لە ئاڵۆزییەكانی شەكرەیە كە زۆربەیان مەترسی دەخەنە سەر ژیانی تووشبووان. گرنگترین ئاڵۆزییەكانی نەخۆشی شەكرە بریتین لە: بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن، جەڵتەی مێشك، نەخۆشی دڵ، نەخۆشی گورچیلە، هەوكردنی دەمارەكان بەتایبەتی دەمارەكانی دەورووبەر، نەخۆشی تۆڕەی چاو كە هەندێك جار دەبێتە ئەگەری كوێربوون، ئاوی سپی لە هاوێنەی چاودا Cataract، سەقەتی زگماكی لە كۆرپەدا ئەگەر ئافرەت لەكاتی دووگیانیدا شەكرەی هەبێت، لەبارچوون، تێكچوونی سیستەمی بەرگری لەش، نەخۆشییەكانی پوك. لە ئامارەكاندا هاتووە كە نزیكەی 65%ی نەخۆشانی شەكرە بە هۆی جەڵتە و نەخۆشی دڵەوە گیان لەدەست دەدەن، هەروەها ئەگەری مردن لەبەر نەخۆشی دڵ لە ئاكامی نەخۆشی شەكرەدا لە تووشبوواندا سێ جار لە كەسانی ئاسایی زیاترە. ئەگەری تووشبوونی نەخۆشانی شەكرە بە بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن 2-3 جار لە خەڵكی ئاسایی پترە. نزیكەی 20-40%ی تووشبووان بە نەخۆشی شەكرە كە بە باشی كۆنترۆل نەكرابێت دوچاری نەخۆشی گورچیلە دەبنەوە. تووشبووان بە شەكرە بۆ ماوەیەكی زۆر، بە رێژەی 60% ئەگەری تووشبونیان هەیە بە نەخۆشی لە تۆڕەی چاودا كە مەترسی كوێربوونی لێدەكرێت.
gulan/center]

ئاخۆ ئێستا وهك چۆن من بيرى تۆ ئهکهم
تۆش بير له من ئهکهیتهوهوه؟

لهسهر هێڵ نییه