.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه
















كەرش واتە كێشی زیاد
لەشی مرۆڤ زۆر لەبارە بۆ كۆبوونەوەی چەوری(بەز)، دەتوانێ جێگای بڕێكی زۆری چەوری بكاتەوە. كۆبوونەوەی چەوریش واتە كۆبوونەوەی وزەی یەدەك یان وزەی زیاد كە لەبەر زیاد خواردن و كەمی چالاكی بەدەنییەوە لە لەشدا كۆدەبێتەوە. چەوری زیاد بە گشتی لەژێر پێست خەزن دەبێت. لە كچ و كوڕدا بەر لە تەمەنی باڵغبوون كە كێشی لەشییان زیاد دەكات، چەوری زیاد بە یەكسانی بۆ هەموو بەشەكانی لەش بڵاودەبێتەوە. بەڵام لەكاتی زیادیوونی كێش لە پێگەیشتووەكاندا، هۆرمۆنەكان رۆڵیان هەیە لە چۆنییەتی دابەشبوونی چەوری زیاد بەسەر ناوچەكانی لەشدا، بۆیە دەبینین كە لە سەرەتای هەر زیادبوونێكی كێشدا، چەوری لە ناوچەی كەرش Belly و كەمەردا كۆدەبێتەوە. زۆر جار كە یەكێك تەنها دوو یان سێ كیلۆگرام كێشی زیاد دەكات، یەكسەر هەست بەوە دەكات كە كەمەر و كەرشی گەورە بووە، چونكە نزیكەی هەموو ئەم زیادبوونەی كێش لە كەمەر و كەرشیدا كۆدەبێتەوە پاشان بۆ كەمەر و سمت و سەرەوەی رانەكان، پاشان كە قەڵەوی زۆر زیاتر بوو ئینجا چەوری بەرەو لای سەرەوەی لەش هەڵدەكشێت، بۆ ژێر پێستی سك و سینگ و قۆڵ و باسكەكان و مل و دەموچاو. یەكێكی لاواز یان یەكێك كە كێشی لەشی تەواو بێت بەرانبەر بە درێژی باڵا و تەمەنی، مەحاڵە كە ورگ یان كەرشی هەبێت. بۆ بچووككردنەوەی كەرش، تەنها رێگا بریتییە لە كەمكردنەوەی یان نەهێشتنی چەوری زیاد لەژێر پێستی كەرشدا بە هەمان بەرنامەی دابەزاندنی كێش كە خۆی لە دوو خاڵی سەرەكی ریجیمی خۆراك و وەرزشدا دەبینێتەوە.
gulan

ئاخۆ ئێستا وهك چۆن من بيرى تۆ ئهکهم
تۆش بير له من ئهکهیتهوهوه؟

لهسهر هێڵ نییه