.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه
















ئافرەت و هۆرمۆنی تێستۆستیرۆن
لە لەشی ئافرەتدا رێژەیەكی كەم لە هۆرمۆنی نێرینە واتە ئەندرۆجین هەیە بەڵام لەبەر ئەوەی كە رێژەكەی زۆر كەمە لەچاو هۆرمۆنی مێیینە یان ئیسترۆجسن، بۆیە هیچ كاریگەرییەك لە ئافرەتدا پەیدا ناكات. هەندێك جار لەبەر هەندێك هۆكار ئاستی ئەم هۆرمۆنە زیاتر دەبێت لە ئاستی ئاسایی خۆی، لێرەدا دەبێتە ئەگەری دەركەوتنی هەندێك نیشانە. لە هەموو ئەم نیشانانە گرنگتر بریتییە لە زیادبوونی موو لە لەشی ئافرەتدا، هەروەها درشتبوونی مووەكان و تاریكبوونی رەنگیان، بەم دیاردەیەش دەووترێت موودەردان Hirsutism واتە گەشەكردنی موو لەو شوێنانەی ئافرەت كا نابێت مووی تێدا بەدی بكرێت وەكو چەنەگە و سەر لێوی سەرەوە و بن گوێیەكان، ئەمەش كاریگەرییەكی دەروونی زۆر دەكاتە سەر ئافرەتەكە. موودەردان زیاتر لەو ئافرەتانەدا روودەدات كە دوچاری فرەكیسی هێلكەدان دەبنەوە PCOS كە لێرەدا نەخۆش دوچاری نەزۆكییەكی كاتی دەبێت لەبەر ئەوەی كە سووڕی خوێنی مانگانەی تێدەچێت یان دەوەستێت. تێستۆستیرۆن ئەندرۆجینی سەرەكییە، بە رێژەیەكی پتر لە ئاستی ئاسایی خۆی دەبێتە ئەگەری موودەردان. هەروەها نیشانەكانی تری زیادبوونی هۆرمۆنی تێستۆستیرۆن لە ئافرەتدا بریتین لە: قەبەبوونی دەنگ، گەورەبوونی ماسوڵكەكان، لە پیاویشدا زیادبوونی ئاستی هۆرمۆنی تێستۆستیرۆن دەبێتە ئەگەری گرفت لە پرۆستاتدا. هەندێك جاریش موودەردان لەبەر هۆكاری زگماكییەوە روودەدات لە هەندێك خێزاندا، لەو كاتەی كە ئاستی هۆرمۆنی تێستۆستیرۆن ئاساییە و هیچ كیسە لە هێلكەدانەكاندا بەدی ناكرێ.
gulan

ئاخۆ ئێستا وهك چۆن من بيرى تۆ ئهکهم
تۆش بير له من ئهکهیتهوهوه؟

لهسهر هێڵ نییه