❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / slaw barezan

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-01-06 16:39:45

darin-kurdish
ناچالاک کراوه‌
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-05-29
دواترین سه‌ردان: 2010-03-19
په‌یامه‌كان: 76
WindowsXPMSIE

slaw barezan

pewestm ba honrawaya lasar jazhne ladaek bun zor zarurm agar ba ark nabet bom danen

Kurdzhin
کام گووڵ له‌م دنیا زۆر جوان و ئاڵه‌
له‌ چاو جوانی تۆ هێشتاکه‌ کاڵه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-01-06 16:47:21

heminab
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-20
دواترین سه‌ردان: 2013-07-10
په‌یامه‌كان: 108
WindowsXPFirefox

Re: slaw barezan

تۆ ئه‌مشه‌و هاتی بۆ ژیان

* ئه‌مشه‌و
له‌ ختوره‌کانی شاعیرێکی بێناونیشان
شیعرێ
درێژه‌ وه‌ک ڕووبار
شاکارێکه‌
هه‌تا ئێستا نابیستراو‌
له‌دایکبوو.

* به‌هار
به‌ به‌فری چیایه‌ک
سکیی پڕه‌ و
ئه‌ویش ئه‌مشه‌و گوڵێکی بوو.
ده‌ڵێن له‌ شاخێکدا بووه‌
مشتێ خۆلی تێدا نیه‌ و هه‌مووی تاشه‌به‌ردی ڕه‌قه‌،
هه‌تا ئێستا
چڵه‌ گیایه‌ک چیه‌ له‌وێدا نه‌رواوه‌.

* ده‌گێڕنه‌وه‌
ماوه‌یه‌ک به‌ر له‌ ئێستاکه‌
خۆر گیرابوو،
مانگی یه‌کشه‌و
زه‌فه‌ر به‌ تاریکی ده‌بات
خۆی ده‌گه‌یه‌نێته‌ شوێنی خه‌وی ڤینۆس،
که‌ینوبه‌ینی درووست ده‌بێت
هه‌ر خوا ده‌زانێ چی ده‌که‌ن،
ڕۆژ هاتو چوو
هه‌فته‌و مانگ هه‌موو تێپه‌ڕین
ئه‌مشه‌و ئه‌ستێره‌یه‌کیان بوو.
ده‌ڵین خوا بڕیاریداوه‌
له‌ زه‌وی ئه‌و ئه‌ستێره‌یه‌ دا
پڕۆژه‌ی به‌هه‌شتی مه‌زن
جێبه‌جێکات.
‌
** تۆش
ئه‌م شه‌وه‌ له‌دایک بوویت.

هه‌موو ساڵی
له‌م شه‌وه‌دا
له‌هه‌رکوێبیت
له‌و زه‌مینه‌ گوڵ ده‌بارێ
مانگ پڕ پڕه‌ له‌ رووناکی
ڤینۆس پڕ پره‌ له‌ جوانی
ئه‌ستێره‌کان
هه‌موو به‌ به‌رگی بریسکه‌ و ئاڵو واڵا
خۆیان هاتوون
شاعیران مه‌ستی ئه‌وینن
چرۆکان ده‌بن به‌ گه‌ڵا و
خونچه‌کان ده‌م ده‌که‌نه‌وه‌

من و شیعر و سروشت هه‌موو
به‌خته‌وه‌رترین مه‌خلوقی
نێو ئه‌م شه‌وه‌ین

سروشت
بۆ به‌هه‌شتی مه‌زن
بۆ گوڵی نێو دڵی به‌ردێ

شیعر
بۆ ڕووباری ووشه‌
بۆ ئه‌و هه‌موو داهێنانه‌
بۆ دنیایه‌ک ڕه‌وانبێژی

منیش بۆ تۆ
بۆ جه‌ژنی له‌دایکبوونت
ئه‌وه‌نده‌ به‌ ئاسوده‌یی دێم و ده‌چم
هه‌موو  دروستکراوێکی خودای گه‌وره‌
ئیره‌یی به‌م دڵه‌م ده‌به‌ن

من شه‌و ده‌ڕازێنمه‌وه‌ و
پێکه‌نین له‌ شیعر ده‌چنم
تۆش په‌ریه‌کی خودایی
پڕی له‌ نور
له‌ شنه‌ و له‌ له‌ ناز و له‌نجه‌

گومانێکی بێمانا به‌سه‌رمدادێت
ده‌ترسم له‌وه‌ی سبه‌ینێ
بتبه‌نه‌وه‌ بۆ پارادیس.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2010-01-06 16:50:00

heminab
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-20
دواترین سه‌ردان: 2013-07-10
په‌یامه‌كان: 108
WindowsXPFirefox

Re: slaw barezan

پیرۆزبێت ساڵ یادی

له‌دایک بوونی تۆ

هه‌موو ته‌مه‌نم هه‌ڵوه‌رێت و

ببێته‌ یه‌ك نه‌فه‌س بۆ تۆ..

چون من ته‌نیا تۆم هه‌یه‌ ،

سه‌ره‌تاکه‌م ئه‌ی کۆتایم..

هێنده‌ی مه‌زنی ئه‌م گه‌ردوونه‌

خۆشم ئه‌وێیت...

ئه‌ ی بابه‌ گیان ،،

تاقانه‌که‌م...

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2010-01-06 16:50:39

cendrella
:: گـوڵـی یـانه‌ ::
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-12-05
دواترین سه‌ردان: 2011-10-06
په‌یامه‌كان: 1220
WindowsVistaFirefox

Re: slaw barezan


له‌م ڕۆژه‌ تۆ له‌ دایک بووی
بۆیه‌ شاریش ئاوا جوانه‌
سۆزی خۆشه‌ویستیم ئه‌مڕۆ
به‌سه‌ر باڵات گوڵبارانه‌

نازانم بۆ ئه‌م ڕۆژه‌ی تۆ
جوانی له‌ مانگا ده‌ربێنم
بان بۆ جه‌ژنی سه‌ری ساڵت
بێم و دڵم داگیرسێنم

وه‌کو دیاریش هیچ شک نابه‌م
بینێرم دڵ له‌ دڵ نه‌ده‌ی
هه‌موو گیانم وا کۆرسێکن
پێت ده‌ڵێن هه‌پی بێرز ده‌ی

ده‌رباز یونس

Kurdzhin
xwaia nury ma7abat basar mnda bbarena
dargay ra7mm le bkarawa ba agrt mamsutena

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2010-01-06 16:54:17

darin-kurdish
ناچالاک کراوه‌
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-05-29
دواترین سه‌ردان: 2010-03-19
په‌یامه‌كان: 76
WindowsXPMSIE

Re: slaw barezan

zooor supastan akam

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net