.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه














هەر لەشیرەخۆرەییەوە تا پیری، ژنان تەندروستترن لەپیاوان. لەكۆی 15 هۆكاری یەكەمی مردنی ئەمەریكییەكان، پیاوان لە 14 دانەیاندا پشكی شێریان بەردەكەوێ، ئەوەی تریش نەخۆشیی ئەڵزایمەرە وا دیارە پیاوان ئەوەندە تەمەندرێژ نابن ئەو نەخۆشییەش زیاتر بگرن!!
هەرچەندە جیاوازی ژنان و پیاوان بەرەو كەمبوونەوە دەچێ، ئێستاش بە تێكڕا پیاوان 5 ساڵ لەژنان كەمتر دەژین.
پیاوان كەمتر لە ژنان سەردانی پزیشك دەكەن و ئەوكاتەی سەردان دەكەن ئەگەرێكی زیاتری هەیە نەخۆشییەكی ترسناكیان هەبێ لەچاو ژنان.
لەگەڵ ئەمانەشدا هەڕەشەكانی سەر تەندروستی پیاوان نهێنی نین: زانراون و بڵاون و زۆربەشیان دەتوانرێ رێگەیان لێبگیرێ. وا لەخوارەوە 6 هۆكاری هەرەبڵاوی مردنی پیاوانتان دەخەینە پێشچاو، لەگەڵ ڕێگاكانی خۆپاراستن لێیان:
هۆكاری یەكەم: نەخۆشییەكانی دڵ و بۆرییەكانی خوێن:
گەورەترین دوژمنی پیاوە و پێشی دەوترێ "ڕەقبوونی خوێنبەرەكان". یەكەمین و دووەمین هۆكاری مردن لەسەر ئاستی جیهاندا بریتین لە جەڵتەی دڵ و جەڵتەی دەماخ كە هەردووكیان بەهۆی ڕەقبوونی خوێنبەرەكانەوەن. كۆلیسترۆل لەسەر رووپۆشی ناوەوەی بۆرییەكانی خوێن كەڵەكە دەبێت و كڵۆیەك دروست دەكات و جگە لە تەسككردنەوەی بۆڕییەكانی خوێن و پاشهاتە ترسناكەكانی، هەندێ جار هەڵدەكەنرێ و بەهۆی سووڕی خوێنەوە دەگوێزرێتەوەو لەشوێنێكدا بۆرییەكی خوێن دەگرێت، بۆری خوێنەكە لە هەر ئەندامێكی لەشدا بێت ئەو ئەندامە تووشی جەڵتە دەبێت. ئەم خاڵانە گرنگن بۆ پێشگیری لە روودانی ئەم مەترسییە:
- لەدوای تەمەنی 25 ساڵییەوە هەر پێنج ساڵ جارێك رێژەی كۆلیسترۆلت بزانە.
- كۆنترۆلی فشاری خوێن و كۆلیسترۆلت بكە ئەگەر بەرزبوون.
- ڕۆژانە نیو كاتژمێر یان زیاتر وەرزش بكە.
- چەوری لە خۆراكتدا كەم بكەرەوە و سەوزە و میوەی تازە زیاد بكە.
- هۆكاری دووەم: شێرپەنجەی سییەكان:
تا بڵیی ترسناكە و هەر زوو بۆ ئەندامەكانی تری لەش بڵاو دەبێتەوەو زیاتر لەنیوەی توشبووان لەماوەی ساڵێكدا دەكوژێ. 90%ی هۆكاری تووشبوون بە شێرپەنجەی سی جگەرەكێشانە! وازهێنان لەجگەرەكێشان لەهەر تەمەنێكدا ئەگەری تووشبوون بەم نەخۆشییە ترسناكە كەمدەكاتەوە.
- هۆكاری سێیەم: شێرپەنجەی پرۆستات
لەئەمەریكا لەهەر 6 پیاوێك یەكێكیان تووشی ئەم شێرپەنجەیە دەبێت، بەڵام تەنها سێیەكی توشبوان بەم هۆكارە دەمرن. ئەمەش چونكە بەهێواشی پەرەدەستێنێ و كەمتریش بۆ ئەندامەكانی تری جەستە بڵاودەبێتەوە.
- هۆكاری چوارەم: خەمۆكی و خۆكوژی:
هەر كە بێتاقەت بووی ئەوە خەمۆكی نییە، بەڵكو ئەو حاڵەتەیە كە تێیدا باڵانسی هۆرمۆنەكانی سترێس لە دەماخ و دەمارەكان تێكدەچێ و لە ئەنجامدا خەو و ئارەزووی خواردن و وزەی ئەو كەسە تێكدەچن. لەرووكەشدا وا دەردەكەوێ ژنان زیاتر تووشی خەمۆكی ببن، ئەمەش بەهۆی ئەوەی پیاوان نیشانەكانی خەمۆكی دەشارنەوەو كەمتر سەردانی پزیشك دەكەن و بەمجۆرە كەمتر لە لێكۆڵینەوەكاندا تۆمار دەكرێن. لەبری دەربڕینی پەژارە و گریان، پیاوانی خەمۆك زیاتر تووڕە و توندتر دەبن و كەمتر پەنا بۆ پزیشك دەبن. هەرچەندە ژنان زیاتر هەوڵی خۆكوژی دەدەن، پیاوان زیاتر لە هەوڵەكاندا سەركەوتوو دەبن و بەڕاستی خۆیان دەكوژن.
ئەگەر نیشانەكانی خەمۆكیت هەیە، سەردانی پزیشك بكە.
- هۆكاری پێنجەم: شەكرە، دوژمنە شاراوەكەی پیاوان:
شەكرە بەبێدەنگی دەست پێدەكات و پیاوان گوێ نادەنێ تا ئەوكاتەی هەست دەكەن زوو زوو تینوویان دەبێ و میز زۆر دەكەن، لەوكاتەشدا ماوەیەكی بەرچاوە نەخۆشییەكەیان هەبووە. وەرزشكردن و ستایلی دروستی خۆراك و دابەزاندنی كێش گرنگترین ڕێگان بۆ خۆبەدوورگرتن لەم نەخۆشییە.
- هۆكاری شەشەم: لەدەستدانی توانای رەپبوونی چووك:
یەكێكە لە هۆكارە گرنگەكانی تووشبوون بە خەمۆكی و ئاماژەیە بەهەبوونی نەخۆشییەكی گشتیی لەو كەسەدا. هۆكاری هەرەگرنگی ئەم حاڵەتە بریتییە لەڕەقبوونی خوێنبەرەكان كە لەسەرەتادا باسمان كرد. 39%ی پیاوان لەدوای تەمەنی 40 ساڵی و 66%ی پیاوان لەدوای تەمەنی 70 ساڵی تووشی ئەم حاڵەتە دەبن.
سڤیل

لهسهر هێڵ نییه









ده سته كانت خؤش بيت سه ندريلا خان بؤ ئه م بابه ته جوانه ت هيواى ته مه ن دريزى و له ش ساغيت بؤ ئه خوازم سه ركه وتو بيت


لهسهر هێڵ نییه








supas bo paiamakat kaka dldar dasty tosh xosh bzhy
لهسهر هێڵ نییه






دهست خۆش بهقوربان سهرکهوتووبیت

لهسهر هێڵ نییه







zor sopas bo am babata hiwadarm sarkawto bit o bardawambit


لهسهر هێڵ نییه








supas bo paiamakantan hawreian dasttan xosh har bzhin
لهسهر هێڵ نییه