❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / سلاو هاوري يفريام كةون تكاية

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-01-06 18:19:04

brwabatasi
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: BATAS
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-09-19
دواترین سه‌ردان: 2014-02-24
په‌یامه‌كان: 2905
ویبگه‌
WindowsXPOpera

سلاو هاوري يفريام كةون تكاية

سلاوتان لي بيت هاو ريَيانى خؤشةويست تكاية هاوكاريم بكةن زؤرم بيويستة
هةندئ بابةتم دةويست لة سةر جةوسانةوة يان لة بارةى ميزووى جةوسانةوة يان جةو سانةوة لة ئة دةب هةرشتيكى تر لة بارةى جةوسانةوة  عرب بيت يان كوردىة كيشة نية زؤر سوباسى هاوكاريتان دةكةم

Kurdzhin

عاده‌تی ئه‌م چه‌رخه‌ وایه‌ ، ئه‌هل دڵ غه‌مگین ئه‌کا
شا هه‌میشه‌ ماته‌ ، پیاده‌ په‌یلی جێی فه‌رزین ئه‌کا

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-01-06 19:03:15

heminab
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-20
دواترین سه‌ردان: 2013-07-10
په‌یامه‌كان: 108
WindowsXPFirefox

Re: سلاو هاوري يفريام كةون تكاية

له‌ جیهانی ئه‌مرۆدا رۆڵی به‌رچاوی ژنان وه‌ک هێزێکی بنچینه‌ی کاری گه‌ری له‌گۆره‌پانی سیاسی دروست کردوه‌، ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگیه‌کان دایه‌ و رۆژ به‌رۆژ زیاتر خۆی ده‌نوێنێ و ئێستا ش ده‌بینین که‌ پرس و رۆڵی ژن بووه‌ته‌ یه‌کێک له‌ باسه‌ سه‌ره‌کیه‌کانی نێو خۆو جیهان، به‌هۆی ئه‌وه ی ‌که‌ به‌درێژای مێژوو ئێستا شی له‌گه‌ڵ بێت سته‌م و چه‌وسانه‌وه‌ و بێ عه‌داڵه‌تی زیاتر له‌ هه‌موو چین وتوێژه‌کانی کۆمه‌ڵگا به‌ دژی ژنان به‌ریوه‌ چووه‌ و به‌رده‌وامه‌، ئێستاش هێدی هێدی به‌ هه‌وڵوو تێکۆشان له‌ پێناو خوێندنه‌وه‌ی تازه‌ له‌سه‌ر ئه‌م کێشه‌ سه‌ره‌کیه‌ له‌ هه‌موو کۆمه‌ڵگاکان هاتوه‌ته‌ ئاراوه‌ و له‌ شووێنه‌ جیا جیاکانی جیهان دا به‌پێی کۆمه‌ڵێک یاساو رێساو سیسته‌مه‌ دیموکراسی و سیاسی و به‌رێوه‌به‌ریه‌کان به‌ چاک وخراپ و لاواز و به‌هێز بۆ گۆرینی بارودۆخی ژیانی ژنان له‌ بواره‌ جۆربه‌ جۆره‌کان دا هه‌نگاویان هه‌ڵگرتوه‌ و له‌هه‌ر ووڵات و کۆمه‌ڵگایه‌ک به‌شیوه‌یه‌کی جیاواز به‌ره‌و پێشه‌وه‌ چونی به‌خۆیه‌وه‌ بینیوه‌.
بۆنموونه‌ له‌ وڵاتانی پێشکه‌وتوی رۆژ ئاوادا.

به‌ڵام له‌ وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌راست دا ئه‌م هه‌نگاوه‌ به‌نسبه‌ت ژیانی ژنان و له‌مه‌ر ئازادی و مافه‌ سه‌ره‌تاییه‌کانی زۆر کزوو که‌م ره‌نگه‌.
رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست که‌ کوردستانیش یه‌کێکه‌ له‌و ناوچانه‌ یه‌ که‌ ئاستی چالاکی سیاسی و ئابوورکانی ژنان به‌گوێره‌ی شوینه‌کانی دیکه‌ی دونیا هه‌یه‌.

به‌درێژایی مێژوو له‌نێو کۆمه‌ڵگادا وه‌ک ره‌گه‌زی دووهه‌م ناوی هاتوه‌، واته‌ هاوڵاتی ده‌ره‌جه‌ دوو، له‌ هه‌موو سه‌رده‌مێکیشدا له‌ لایه‌ن پیاوانی ناو کۆمه‌ڵگاش گرنگی که‌متریان پێ دراوه‌. هه‌ر ئه‌و چاوه‌روانیشه‌ له‌ کۆمه‌ڵگای نوێی دواکه‌وت وده‌کرێ که‌ له‌ چه‌ندین سه‌ده‌ پێس ئێستادا تێروانینیانینی نیگه‌ تیڤیان هه‌بووه‌ له‌ به‌رامبه‌ر ژنان و ژنانیان وه‌ک کۆیله‌ سه‌یر کردوه‌ هێزوو توانای ئه‌وان ته‌نها بۆ به‌خێو کردن و په‌روه‌رده‌ کردنی مناڵ و ئه‌و کارانه‌ی که‌ له‌ چوارچیوه‌ی ماڵ و مناڵدا و هندێک کاری لاوه‌کی دیکه‌ شیاوه‌ و به‌رده‌وام هه‌وڵیان داوه‌ تواناکانی ژن له‌ بواره‌ جیاجیاکانی دیکه‌دا خه‌فه‌ بکه‌ن و وه‌ک بونه‌وه‌رێک سه‌یر نه‌کرێ، به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌و ره‌وته‌ دا سه‌پاوه‌ ناره‌وایه‌، ژنان خولیای حه‌زی زیاتریان بۆ به‌شداری له‌نێو کارو پرۆژه‌کانی نێو کۆمه‌ڵگای ئێستا دا و وه‌ بونیان له‌ پرۆسه‌کانی کاری سیاسی و کاری رۆژانه‌ له‌ خۆیان نیشان داوه‌ و ده‌دن. به‌ڵام هێشتا به‌هۆی سه‌رکۆنه‌ کردنه‌وه‌ و بیانوی جیا جیا و دروستکردنی له‌م په‌ر له‌ به‌رامبه‌روزه‌و تواناکانی ژن دیسان کۆڵێکی قورستر دروست ده‌کات.

ئه‌وه‌شی که‌ حه‌زو ئاره‌زوه‌ کانی ژن ده‌خاته‌ خانه‌ی دڵحۆشییه‌وه‌ ئه‌ویه‌ که‌ بوار بدرێت له‌ رێگای بواره‌ جۆربه‌جۆره‌کانی دیکه‌ وه‌ک بواری سیاسی کۆمالایه‌تی ئابورییه‌ وه‌ پشت به‌ خۆیان ببستن و هه‌تا به‌ڵگه‌یه‌ک بۆ سه‌ر بۆ خۆی هۆیان هه‌بێ.
بێگومان مه‌جالدان و ره‌خساندنی ده‌رفه‌ت بۆ ژنان وبه‌ره‌و پێشه‌وه‌ چونی و هاوکاری کردنیان ده‌بێته‌ هۆکارێک بۆ کۆتایی هێنان به‌ نابه‌رانبه‌ری و کولتوری کۆن و کۆیله‌ی و ژێرده‌ستی ژن وه‌ک مرۆڤ دێنێ و قازانجوو به‌رژه‌وه‌ندیشی ده‌گه‌یه‌نێته‌ بنه‌ماڵه‌و کۆمه‌ڵگا.
خۆپێگه‌یاندنی ژنان له‌ ئاستی سیاسی و وه‌ده‌ست هێنانی مووچه‌یه‌کی باشی ئابوری ئه‌وه‌ ده‌سه‌لمێنێت که‌ژنان توانایان له‌ توانای پیاوان هیچ که‌نتر نیه‌ و زۆرتریشه‌. به‌ڵام به‌ده‌خه‌وه‌ ئه‌وتوانایانه‌ی که‌ژنان هه‌یانه‌ به‌هۆی ئه‌وه‌ که‌ ده‌رفه‌تیان پێ ره‌وا نابینرێت بۆیه‌ ناتوانن خۆیان له‌ مه‌یداندا ده‌ری بخه‌ن وخزمه‌تی زیتر به‌ کۆمه‌ڵگا ببه‌خشن

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2010-01-06 19:05:59

heminab
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-20
دواترین سه‌ردان: 2013-07-10
په‌یامه‌كان: 108
WindowsXPFirefox

Re: سلاو هاوري يفريام كةون تكاية

عه‌داڵه‌ت خۆازی و یه‌كسانی ماف هه‌رده‌م وه‌كوو ئامانجێك مرۆڤه‌كان له‌ سه‌ره‌تای ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه‌ به‌ دوایدا رۆیشتوون و له‌ قۆناغه‌ جیاجیاكانی مێژودا هه‌ر ده‌م خه‌باتی بۆ كردووه‌. ژنان وه‌ك نێوه‌ی كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی هه‌ر ده‌م له‌ خه‌باتی یه‌كسانی خۆازی مرۆڤایه‌تێدا ڕۆڵی كاریگه‌ریان بووه‌ به‌ڵام به‌ داخه‌وه‌ به‌ هۆی زاڵبوونی دیارده‌و كولتووری پیاوسالاریدا ئه‌و جۆره‌ی كه‌ ده‌بوواو شایان بێت له‌ ده‌سكه‌وته‌كانی ئه‌و خه‌باته‌ چ له‌ باری یاسایی و چ له‌ باری كۆمه‌ڵایه‌تی ماڤی ژنان نه‌چه‌سپاوه‌ و هه‌ركات له‌ ژێر تێغی ره‌خنه‌ی باوك، برا، خال و كه‌سه‌ نزیكه‌كانیان دان. كاتێك ئاڵوگۆڕێكی به‌ رواڵه‌ت بنه‌ڕه‌تی له‌ هه‌ر وڵاتێك پێك دێت، هه‌موان وا ده‌زانن كه‌ ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه‌ له‌ بواری فیكری و ئایدۆلۆژی وكولتووریدا، ئاڵوگۆڕی به‌ سه‌ردا هاتووه‌ كه‌ ئه‌ویش هه‌ڵده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ مرۆڤه‌كان له‌ روانگه‌یه‌كی ساكارانه‌وه‌و به‌ رواڵه‌ت هه‌ست به‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ چۆن سیسته‌مێكی ده‌سه‌ڵات وه‌ لا نراوه‌ و ده‌سه‌لاتی نۆی هاتوه‌ته‌ ئاراوه‌، ئێتر ئاڵوگۆری بنه‌ره‌تی به‌ سه‌ر وڵاته‌كه‌یدا هاتووه‌.

سالی 1991 له‌ مێژوی گه‌لی كوردا وه‌ك به‌هاری ته‌مه‌نی كورد ناسێنراوه‌ چون له‌و ساڵه‌دا بوو كه‌ ده‌سه‌لاتی سه‌دام له‌ كوردستان وه‌ده‌ر نراو كوردستانی باشور بوو به‌ مه‌كۆی ئازادی. هه‌ر هه‌مومان چاوه‌روانی به‌ دێهاتنی خه‌ونی سه‌دان ساڵه‌ی دامه‌زراندنی پارله‌مان و حكومه‌ت بووین، ئه‌و پارله‌مانه‌ی كه‌ به‌رهه‌می خۆینی هه‌زاران شه‌هید و هه‌زاران مرۆڤی ئه‌نفالكراوو، كه‌ هه‌مویان بۆ نه‌هێشتنی زۆلم و چه‌وسانه‌وه‌ دژبه‌ هه‌مو چینێكی كۆمه‌ڵ چونه‌ سه‌نگه‌رو سه‌ربه‌رزانه‌ له‌و رێگایه‌شدا شه‌هید بوون، ئه‌وانه‌ی كه‌ ئێستا نوێنه‌ری پارڵه‌مانن ئه‌و ده‌م زۆربه‌یان پێشمه‌رگه‌ بوون و خوازیاری یه‌كسانی ژن و پیاو بوون، كه‌ چی له‌ رۆژی 27 ئۆكتوبری 2008دا له‌و په‌ری بێ باوه‌ریدا و له‌ سه‌رده‌می مودێرنێته‌و گلوبالیزم دا، پارله‌مانی هه‌ریمی كوردستان هه‌ڵگه‌رایه‌وه‌ بۆ سه‌له‌فیه‌ت و بنه‌ما كۆنه‌كانی سه‌دری ئێسلام و سه‌رده‌می حه‌ره‌مسه‌رای پادشاو وه‌زیره‌كانی ده‌سه‌لاتی ساسانی و عۆسمانی مێژوی كۆنی پێش گه‌شه‌ی مرۆڤایه‌تی. به‌ جێگای ئه‌وه‌ی هه‌نگاو به‌ره‌و پێش بنێین و كۆمه‌ڵگا به‌ره‌و شارستانیه‌تی نۆی ببه‌ن و مێژۆییه‌كی مۆدێرن و هاوچه‌رخ بۆ نه‌وه‌ی نۆی تۆمار بكه‌ن، ڕێگای گه‌رانه‌وه‌ بۆ سه‌رده‌می تاریكی پێشان نه‌وه‌ی نۆی ده‌درێت.

سه‌باره‌ت به‌ یاسای كۆنی فره‌ژنی، زۆر جار له‌ لایه‌ن پسپۆرانی ئه‌م بواره‌وه‌ بابه‌تگه‌لی پڕ ناوه‌رۆك و زانستیانه‌ له‌ گۆڤارو، رۆژنامه‌و میدیاكانه‌وه‌ بڵاو كراوه‌ته‌وه‌ و لایه‌نه‌ خراپه‌كانی ئه‌م یاسایه‌ نه‌ك هه‌ر هه‌مو تاكێكی كۆمه‌ڵ لێی ئاگادارن به‌ڵكو باش ده‌زانن كه‌ چۆن شیرازه‌ی خێزان لێك ده‌ترازێنێ و هه‌موو بنه‌ما خۆشه‌ویستیه‌كانی نێوان ژن و پیاو، باوك و منداڵ ده‌باته‌ ژێر پرسیار، چۆن ده‌بیته‌ به‌ربه‌ستێك له‌ نێوان هه‌موو خۆشه‌وێستییه‌ك. تۆ بلێی نوێنه‌رانی په‌رله‌مان مرۆڤی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه‌ نه‌بن و بێ ئاگا بن له‌م خه‌ساره‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌؟ تۆ بڵێی به‌رژه‌وه‌ندی تاكی نێو په‌رله‌مان پاڵنه‌رێك بوبیت بۆ په‌سه‌ند كردنی ئه‌م یاسایه‌؟یان زاڵ بوونی یاساو كولتووری مێژوی كۆنی سه‌رده‌می كۆن؟ به‌ڵی ئێمه‌ی كورد به‌ هۆی تێكه‌ڵاوی و هاو سنوور بوون له‌گه‌ڵ گه‌لی عه‌ره‌ب و سه‌پاندنی یاساو ڕێساكانی خۆیان به‌ سه‌رماندا، پاش سه‌دان سال هێشتا ئاسه‌واری ئه‌و كولتووره‌ له‌ نێو ئێمه‌شدا نه‌ك هه‌ر ماوه‌ به‌ڵكو له‌ ژێر كاریگه‌ری ئه‌و كڵتوره‌دایه‌ كه‌ نۆێنه‌رانمان قه‌راری وا ده‌كه‌ن به‌ یاساو ده‌یسه‌پێنن به‌ سه‌رماندا.

ئه‌گه‌ر به‌ شێوه‌ی گشتی سه‌یری هه‌رێمی كوردستان بكه‌ین، بۆمان ده‌ر ده‌كه‌وێت كه‌ ئه‌و ناوچانه‌ی كه‌ هاوسنووری گه‌ڵی عه‌ره‌بن زیاتر دیارده‌ی فره‌ژنی تێدا ده‌بینرێت تا باقی شوێنه‌كانی دیكه‌ی كوردستان، ئێستا ئێمه‌ی مرۆڤی یه‌كسانیخۆازی كوردستان و سه‌رجه‌م بزوتنه‌وه‌ی فێمێنیستی ده‌بێت چ هه‌نگاوێك هه‌ڵ بگرین بۆ لابردنی ئه‌م یاسایه‌ و چ ڕێگایه‌ك بگرینه‌ پێش؟ ئایا ده‌كرێت ئه‌م بڕیاره‌ی په‌رله‌مان له‌ چوار چێوه‌ی یاسادا بێنینه‌ ده‌رو كۆمه‌ڵ چه‌ند هه‌نگاو به‌رینه‌ پێش؟ راسته‌ بڕیاری له‌و چه‌شنه‌ ده‌بێت هه‌ر له‌ لایه‌ن په‌رله‌مان و ده‌نگی نای پێ بگوترێت و تا له‌ بوونی به‌ یاسای نێو كۆمه‌ڵی كۆردستان پێشی پێ بگێرێت ئه‌مه‌ش خه‌باتێكی بێ وچانی ده‌وێت و هیمه‌تێكی نه‌ته‌وه‌یی.ده‌بێت بزوتنه‌وه‌ی ژنان بۆ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ئه‌م یاسایه‌ ده‌ست بداته‌ خه‌باتێكی چڕو پڕ و شێڵگیرانه‌ ده‌ست بده‌نه‌ هه‌مو چه‌شنه‌ خه‌باتێكی سیاسی، مه‌ده‌نی‌و ڕێپێوانی هێمنانه‌و شارستانیانه‌ ئه‌نجام بده‌ن و هێزو توانای ناوه‌نده‌ رۆشنبێری و ڕێكخراوه‌ ناحوكمیه‌كان بخه‌نه‌ گه‌ر و كۆرو كۆمه‌لی زیاتر بگێردرێت له‌ نێوان توێژی روناكبیر و نوێخوازی كۆردستان باقی توێژه‌كانی كۆمه‌ڵ وزیاتر ده‌نگی ژنان بگه‌یه‌نن به‌ ده‌سه‌ڵات و پردێك بن له‌ نێوان جه‌ماوه‌رو ده‌سه‌ڵات و ڕه‌خنه‌و پێشنیاری به‌ كه‌ڵك ئاراسته‌ی په‌رله‌مان بكه‌ن. ئه‌م ناوه‌نده‌ نا حوكمیانه‌ ده‌بێت پێك هێنه‌ری كلتووری نۆی‌وبێری نۆی بن و ده‌ست بده‌نه‌ بارهێنان و ڕاهێنانی نه‌وه‌ی نۆێخوازو پێشكه‌وتنخۆاز و ئه‌مه‌ش هه‌ر وا كارێكی ئاسان نیه‌و وزه‌و توانی تایبه‌تی خۆیی ده‌وێت. كۆمه‌ڵگای كۆردستانیش وه‌ك هه‌موو كۆمه‌ڵگایه‌ك خاوه‌نی ئه‌و تاێبه‌تمه‌ندیه‌یه‌ كه‌ گۆڕانی به‌ سه‌ردا بێت چ له‌ باری چه‌سپاندنی ماڤه‌كانی ژنان، كرێكاران، گه‌شه‌ی ئابووری، گه‌شه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و كولتوریش. ده‌بیت خه‌بات بكه‌ین و بێ هێوا نه‌بین. ئه‌و كۆمه‌ڵگا پێشكه‌وتوانه‌ش كه‌ ئه‌مڕۆ بوونه‌ته‌ ره‌مزی پێشكه‌وتنخۆازی جیهانی، ده‌یان سال خه‌باتیان كردوه‌و قۆناغه‌ جیاجیاكانی مێژویان تێپه‌راندووه‌ تا گه‌یشتوون به‌م ئاسته‌ له‌ گه‌شه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌ڵام به‌ خۆشیه‌وه‌ تا بێت كۆمه‌ڵ به‌ره‌و جیهانێكی مۆدێڕنتر هه‌نگاو ده‌نێت و هیچ كه‌س یا ناوه‌ندێكی حوكمی ناتوانێت هه‌تا سه‌ر به‌ربه‌ستێكی سه‌ره‌كی بۆ پێك بێنێت بۆ به‌ دی هاتنی جێهانێكی بێ چه‌وسانه‌وه‌ .

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2010-01-06 19:13:10

brwabatasi
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: BATAS
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-09-19
دواترین سه‌ردان: 2014-02-24
په‌یامه‌كان: 2905
ویبگه‌
WindowsXPOpera

Re: سلاو هاوري يفريام كةون تكاية

دةستةكانت خؤش بيت heminab كيان زؤر سوباس هةر سةر كةوتوو بيت بس كيانةكةم سةرى بابةتةكةت بؤ نة نو سيوم ئة كةر بينو سيت زؤر سو باست دةكةم ئةكةر ئيتريش هة بيت بؤمى بنيرى زؤر سوباست دةكةم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2010-01-06 19:13:53

heminab
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-20
دواترین سه‌ردان: 2013-07-10
په‌یامه‌كان: 108
WindowsXPFirefox

Re: سلاو هاوري يفريام كةون تكاية

زۆر نه‌ته‌وه‌یی بنده‌ستی ئه‌م جیهانه‌ هه‌بوون که‌ وڵاتیان داگیرکرابوو، زۆربه‌ی هه‌ر زۆری ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ به‌ هۆێ هه‌وڵ و تێکۆشانی به‌رده‌وامیان توانیویانه‌ سه‌ربه‌خۆیی خۆیان به‌ ده‌ست بێنن، به‌ڵام مخابن کورد که‌ یه‌کێک له ‌گه‌وره‌ترین نه‌ته‌وه‌کانى ئه‌م جیهانه‌یه‌، تا ئێستاش نه‌بووه‌ته‌ خاوه‌نى کیان و ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی خۆى، واته‌ کورد گه‌وره‌ترین نه‌ته‌وه‌ی بێ ده‌وڵه‌تی جێهانه له‌م سه‌رده‌مه‌دا‌. ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه‌ که ‌خاوه‌نى فه‌رهه‌نگێکى له‌مێژینه ‌و خه‌باتێکى بێپسانه‌وه‌و دوورودرێژ و خوێناوییه‌، هه‌زاران ساڵه‌ له‌و نیشتمانه‌ پڕپیت و به‌ره‌که‌ته‌ی ده‌ژى که‌ ناوى "کوردستان"ه‌. کۆڵنه‌ده‌رانه‌ و بێوچان هه‌رده‌م بۆ پاراستنى زمان، کولتوور و ناسنامه‌ى نه‌ته‌وایه‌تیى خۆى که ‌له‌ لایه‌ن داگیرکه‌رانه‌وه‌ هه‌وڵى له‌ناوبردن و سڕینه‌وه‌ى دراوه‌، تا گه‌یشتن به ‌کاروانى شارستانیه‌تى جیهان و ژیانێکى سه‌ربه‌ست و ئازاد خه‌باتى کردووه‌. هه‌رچه‌نده‌ له‌م پێناوه‌دا تووشى هه‌ڵدێر و که‌ندوکۆسپ و زۆر جارانیش به‌ په‌لامارى هه‌میشه‌یی دوژمن که‌وتۆته‌ به‌ر هه‌ڕه‌شه‌ى جینۆسایدى ڕه‌گه‌زى، کیمیاباران و ئه‌نفال و تا چاوترسان و تیرۆر، به‌ڵام چرکه‌ساتێکش له ‌خه‌باتى خۆى له ‌به‌رامبه‌ر دوژمنى شۆڤینیستی نه‌وه‌ستاوه ‌و شێلگیرانه‌ به‌ربه‌ره‌کانێی کردووه‌. ئه‌گه‌ر ئاوڕێک له‌ مێژووى نه ‌زۆر دوورى نه‌ته‌وه‌که‌مان بده‌ینه‌وه‌ باش بۆمان ڕوون ده‌بێته‌وه‌ که‌چۆن سه‌دان ساڵه‌ کورد له‌ژێر دڕندانه‌ترین سته‌م و په‌لامار و ئازاردا بووه‌ و چه‌نده‌ قاره‌مانانه‌خۆڕاگر بووه‌ تا کاروانى خه‌باتى تا ئێره‌ گه‌یاندوه‌، مێژووی هه‌تاهه‌تایی‌ بۆ خۆى تۆمار کردووه. پاش هه‌وه‌ڵین دابه‌شبوونى کوردستان له‌نێوان ئیمپراتۆرییه‌کانى عوسمانى و سه‌فه‌وى ( ١٥١٤)ی ز.، ئیتر به‌ته‌واوى کورد و خاکى کوردستان که‌وته‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتى ئه‌م دوو ئیمپراتۆرییه‌وه‌، هه‌ر له‌و ده‌مه‌دا به‌شێوه‌ى سیستماتیک وبه‌رنامه‌ بۆ داڕێژراو کار بۆ له‌ناوبردن وتواندنه‌وه‌ى گه‌لى کورد کرایه‌ گه‌ڵاڵه ‌و ده‌ستوورى کارى دوژمنانى گه‌لى کورد، و ‌به‌ته‌واوى هێزه‌وه‌ که‌وتنه‌ دژایه‌تى وخنکاندن و ڕاوه‌دوونانى ئازادیخوازان وسه‌رکوتى جووڵانه‌وه‌کانى گه‌لى کورد، وه‌ک مێژووى شۆڕشه‌کانى بابان له‌ساڵى (١٨٠٥)، حه‌مه‌پاشاى ڕه‌واندوز (١٨١٤)، به‌درخانییه‌کان (١٨٤٢)، شێخ عوبه‌یدوڵڵای نه‌هرى (١٨٨٠) که‌ به‌ دڵنیایه‌وه‌ هه‌ر هه‌مو ئه‌و شۆڕشانه‌ بۆ سه‌ربه‌خۆیی و یه‌کپارچه‌ییی خاکى کوردستان هه‌ڵگیرسا بوون.
دواى کۆتاییى جه‌نگى یه‌که‌مى جیهانی و ئاشکرابوونی پیلانى ( سایکس پیکۆ) که‌ ده‌ره‌نجامه‌که‌ى دابه‌شبوونى کوردستان بوو به‌سه‌ر چوار ده‌وڵه‌تى داگیرکه‌ردا. به‌ڵام کوردان ئه‌و دابه‌شکردنه‌ نامرۆڤانه‌یه‌یان په‌سه‌ند. مێژووى بزووتنه‌وه‌ یه‌ک له‌دواى یه‌که‌کانى کوردى تا ئه‌م قۆناغه‌ش ده‌یسه‌لمێنێ که‌ چه‌نده‌ شێلگیرانه‌تر بۆ به‌رگری له ماف و‌ داخوازییه‌کانیان خه‌باتیان کردووه ‌و به‌رده‌وامیش خه‌بات ده‌که‌ن، هه‌روه‌ها به ‌شێوه‌کانی سیاسیی سه‌رده‌مى خۆیان و ڕێکخستنێکى نیزامى و ڕێکوپێک و ژیرانه هه‌نگاویان ناوه ‌و خۆیان ده‌رخستووه‌.  شۆڕشه‌کانى شێخ محموودى نه‌مر (١٩١٩)، سمکۆخانی شکاک (١٩٢١)، شێخ سه‌عیدى پیران (١٩٢٥)، شۆڕشى ئارارات، به‌ ڕێبه‌ریی ئیحسان نوورى پاشا (١٩٣٩)، بارزان (١٩٣١)، ڕاپه‌ڕینى ده‌رسیم به ‌ڕێبه‌ریى سه‌ید ڕه‌زا (١٩٣٧)، کۆماری کوردستان به‌ سه‌رۆکایه‌تی پێشه‌وا قازی موحمه‌مه‌د له‌ (١٩٤٥) ئه‌م ڕاستییانه‌ ده‌ر ده‌خا.

بارودۆخی ئه‌مڕۆی جیهان
له‌ پاش ڕووخانی یه‌کێتیی سۆڤێتی پێشوو و  سه‌ربه‌خۆیی گه‌لانی بنده‌ستی ئه‌و وڵاته‌ جیهان یه‌ک قوتبی بۆوه‌وه‌‌ و بازاڕی ئازاد سه‌رمه‌ست له‌ بردنه‌وه‌ی شه‌ڕی سارد، به‌ شوێن ته‌سویه‌ حیساب له‌ گه‌ڵ یاخی بووه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌وه‌ سه‌رنجیان به‌ره‌و ئه‌و ناوچه‌ پڕ له‌ نه‌وت و به‌ره‌که‌ته، که‌ کوردستانیش له‌ خۆ ده‌گرێت،‌ ڕاکێشرا! به‌ واتاێکیتر ململانێی زلهێزه‌کانی جیهان له‌ دژی دیکتاتۆران و ملهوڕانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ده‌بو ئیتر بچێته‌‌ قۆناخی ئه‌نجامدران! ڕوداوه‌کانی یازده‌ی سێپتامبری 2001ی نیۆیۆڕک له‌ ئه‌مریکا که‌ بووه‌ هۆی کوژرانی زیاتر له‌ 3000 مرۆڤ کوژران، باشترین به‌هانه‌ بو بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌. ئه‌وه‌ بو که‌ دوای ئه‌م ڕوداوه‌ ناخۆشه‌ ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانه‌کانی هێڕشیان کرده‌ سه‌ر ڕژیمی دواکه‌وتوی تاڵیبان له‌ ئه‌فغانیستان، و به‌ دوا ئه‌ویشدا هێڕشیان کرده‌ سه‌ر ڕژیمی دواکه‌وتو و فاشیستی به‌عس له‌ ئێراق که‌ خۆشبه‌ختانه‌ ئه‌مه‌ی دووهه‌مییان ڕزگاریی به‌شی زۆری خاکی باشووری کوردستانی بنده‌ستیی داگیرکه‌رانی به‌عسیی به‌ دواوه‌ بو.
ئه‌مڕۆ ناوچه‌که‌ چاوه‌ڕێی ئاڵوگۆڕی دیکه‌یه‌. هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌مریکا و چه‌ند وڵاتی دیکه‌ له‌ دژی ڕێژیمه‌ کۆنه‌په‌ر‌ست و دیکتاتۆر و داگیركه‌ره‌كانی ئێران و سووریا، وه‌ڵامنه‌دانه‌وه ‌و که‌له‌شه‌قی کۆماری ئیسلامی و به‌تایبه‌ت لێدوانی سه‌رۆککۆماره‌ توندڕه‌وه‌کانی به‌ دژ‌ی ئاشتی له‌ جیهاندا، نه‌رم بوونی سیاسه‌تی ده‌وڵه‌تی ئیستایی تورکیا بۆ چاره‌سه‌ری دۆزی کورد له‌و وڵاته‌دا، ڕێگاخۆشکه‌ره‌ بۆ ئه‌م ئاڵوگۆڕه‌ چاوه‌ڕوانکراوانه‌ له‌ ئێڕان و خۆرهه‌ڵاتی کوردستانیش. که‌واته‌ ده‌توانین بڵێین که‌ خه‌بات بۆ به‌ ده‌ست هێنانی مافیی چاره‌ی خۆ نوسین یا به‌ ده‌سته‌وه‌ گرتنی چاره‌نوسی گه‌لانی بنده‌ست و یه‌ک له‌وانه‌ گه‌لی کوردیش به‌ ده‌ستی خۆیان، خه‌بات بۆ دابینکردنی مافه‌ دیمۆکراتیيه‌کان و مافی مرۆڤ، هه‌وڵی ‌دیموکراتیزه‌کردنی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، تێکۆشان بۆ قه‌ده‌خه‌کردنی ‌چه‌کی فره‌كوژی یا چه‌که‌ کۆمه‌ڵکوژیه‌کان وهتد...  هه‌مو ئه‌مانه‌ دواڕۆژی ناوچه‌که‌ به‌ره‌و ڕوودانی كۆمه‌ڵێك ئاڵوگۆڕ وئاڵۆزی ده‌به‌ن.
خه‌بات و بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی گه‌لی کوردستان به‌ گشتی
له‌ هه‌لومه‌رجی باسکراوی ئه‌مڕۆی جیهاندا، هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌کی 50 میلیۆنی وه‌ک میلله‌تی کورد بنده‌ست و بێبه‌ش له‌ مافی ئاسايی نه‌ماوه‌ته‌وه‌ وله‌ شێوه‌ی کۆڵۆنیدا ڕانه‌گیراوه‌، بێجگه‌ له‌و به‌شه‌ی باشووری کوردستان که‌ به‌خۆشییه‌وه‌ سه‌رکه‌وتنی گه‌وره‌ی به‌خۆوه‌ بینییوه‌، له‌ بنده‌ستی  گه‌وره‌ترین دیکتاتۆری ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤیندا نه‌جاتیان بووه‌و، نیمچه‌ سه‌ربه‌خۆییه‌کیان هه‌یه‌، سه‌ره‌ڕای ئه‌و سه‌رکه‌وتنانه‌ی باشووری کوردستان،  هاوکات جوڵانه‌وه‌ و ڕاپه‌ڕین و به‌رخۆدان له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان دژی ڕێژیمی داگیرکه‌ر‌ به‌رده‌وام بووه ‌و به‌ دڵنیایه‌وه‌ تا لوتکه‌ی سه‌رکه‌وتن هه‌ر وا به‌رده‌وام ده‌مێنێت. هه‌روه‌ها تێکۆشانی ڕؤڵه‌کانی گه‌لی کورد له‌ باکوری وڵات ده‌وڵه‌تی تورکیایی ناچار به‌ پاشه‌کشه‌یه‌کی مێژوویی کردوه‌. ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ داگیرکه‌ره‌‌ که‌ هیچکاتێک حازر نه‌ده‌بو ته‌نانه‌ت ناوی کوردیش ببیستێت و حاشای له‌ بونی نه‌ته‌وه‌یه‌ک به‌ ناوی کورد ده‌کرد، ئه‌مڕۆکه‌ ئیتر دان به ‌ناسنامه‌ و زمانی کوردیدا ده‌نێت و ئه‌وه‌تا تلویزیۆنی ده‌وڵه‌تی به‌ زمانی کوردی داناوه‌!
له‌به‌شی ڕۆژئاوا یا باشوری بچوکی کوردستانیش به‌رخۆدان به‌رده‌وامه‌، به‌خۆشییه‌وه‌ له‌ هه‌موو ناوچه ‌داگیرکراوه‌کانی کوردستان، خه‌بات بۆ وه‌ده‌ستهێنانی مافی چاره‌ی خۆ‌نووسین به‌رده‌وامه‌.
نه‌ته‌وه‌ی کورد که‌ نێشتمانه‌که‌ی دابه‌شکراوه‌، قه‌ت ئه‌و سنووره‌ ده‌ستکرد و زۆره‌ملییه‌ی داگیرکه‌رانی به ‌ڕه‌سه‌ن و به‌ ڕه‌سمی نه‌ناسیوه‌، چونکه‌ له‌ باری زمان و زێد و نیشتمان و شێوه‌ی ژیان و به‌ڕێچوون وداب و نه‌ریت و شۆێنی کۆمه‌ڵایه‌تی و کولتووره‌وه‌ یه‌ک نه‌ته‌وه‌یه‌. سنوورکیشانی زۆره‌ملی له‌ کوردستاندا هه‌رگیز نه‌یتوانیوه‌ له‌تبوونی نیشتمان و لێکدابڕانی مه‌عنه‌وی و میللی به‌ کورد بسه‌لمێنی. کۆماری دیمۆکراتی کوردستان له‌ مه‌هاباد به‌ڵگه‌ی ڕوونی ئه‌م راستییه‌يه،‌ که‌ له‌ هه‌موو به‌شه‌کانی کوردستان تێکۆشه‌رانی کورد بێ ئه‌وه‌ی گوێ بده‌نه‌ سنووری ده‌ستکرد ویاسای حکوومه‌ته‌کان، ڕوویان ده‌کرده‌ ئه‌و به‌شه‌ی نیشتمانی ئازادکراویان و به‌شداریی خه‌باتیان ده‌کرد

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2010-01-06 19:17:28

heminab
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-20
دواترین سه‌ردان: 2013-07-10
په‌یامه‌كان: 108
WindowsXPFirefox

Re: سلاو هاوري يفريام كةون تكاية

له‌ش فرۆش یان له‌ش لێ‌ سه‌ندراو لێ‌ داگیركراو -         ڕوناك عوسمان محمه‌د



كاتێ‌ په‌رتوكی (ئۆقیانوسێك له‌ تاوان) كه‌وته‌ به‌ر دیده‌م ئاره‌زویه‌كی زۆرم هه‌بوو له‌ خوێندنه‌وه‌ی هه‌رچه‌نده‌ خۆم بۆ ماوه‌ی دووساڵ وه‌ك توێژه‌ر له‌ پرۆژه‌ی گرتوخانه‌ی سه‌ر به‌ ڕێكخراوی خانزاد كارم كردوه‌‌و هاتوچۆی ئه‌و گرتوخانه‌یه‌م كردوه‌ كه‌ ئه‌م توێژینه‌وه‌ی تیادا ئه‌نجام دراوه‌، هه‌ندێ‌ له‌و چیرۆكانه‌ی كه‌ تیایدا تۆمار كراون له‌ خودی كه‌یسه‌كان زانیاریم وه‌رگرتوه‌ ‌و هه‌ستاوم به‌كاركردن بۆیان له‌ ڕێی كاره‌كه‌مه‌وه‌ ئاشنای چیرۆكه‌كانیان بووم، ئازارێكی زۆرم چه‌شتوه‌ به‌ بیستنیان، كاتێك قسه‌م له‌گه‌ڵ كه‌یسه‌كان ده‌كرد‌و پرسیاری چۆنێتی توشبونیان‌و گرتنیان‌و شێوازی ژیانكردنیانم لی ده‌كردن ته‌واو خۆم توشی شۆك ده‌بووم‌و قوڕگم پڕده‌بوو له‌ گریان به‌زۆر خۆم ده‌گرت تا له‌ ڕوخسارما تێكچونی باری ده‌رونیم ده‌رنه‌كه‌وێ‌ بۆیان، هه‌ر له‌و ماوه‌ی كاركردنه‌مدا له‌گه‌ڵ ڕێكخراوی خانزاد بۆ پرۆژه‌ی گرتوخانه‌ ته‌واو نا ئارام بووم له‌به‌رامبه‌ر هه‌موو پیاوێك، هه‌موو كه‌سم لا خراپ بوو لا پیس بوو نه‌م ئه‌توانی به‌ ئاسایی سه‌یری پیاوانی چوارده‌ورم بكه‌م پرسیارێكی زۆر له‌ ده‌رونمدا دروست ده‌بوو، ده‌شێ‌ ئه‌مانه‌ ڕاستی بن یان فلیمن‌و دورن له‌ راستیه‌وه‌؟ ئه‌ی ئه‌م هه‌موو مافخورا‌و قوربانیانه‌ هه‌یه‌ له‌ كۆمه‌ڵگای ئێمه‌ وكه‌سیش وه‌ك قوربانی نایانبینێ‌؟ یان ئایا پیاوێكی خاوه‌ن ڕه‌وشتی مرۆڤانه‌ له‌ وڵاته‌كه‌ی مندا ماوه‌؟ باوه‌ڕناكه‌م ڕه‌نگه‌ هێنده‌بن به‌ په‌نجه‌ی ده‌ست بژمێردرێن.
هه‌ركات په‌رتوكه‌كه‌م ده‌گرت به‌ده‌ستمه‌وه‌ چه‌ند تامه‌زرۆی خوێندنه‌وه‌ی بوم هێنده‌ش له‌ خوێندنه‌وه‌ی ده‌ترسام كه‌ ئه‌و هه‌سته‌ نائارامیانه‌م بۆ بگه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ له‌وكاتانه‌ی كارم كردوه‌ له‌ ناو گرتوخانه‌كه‌دا بۆیه‌ ته‌نها سه‌یری ئه‌و وێنانه‌م ده‌كرد كه‌ كاتی خۆی من پێم كردبوون ئیتر دام ئه‌نایه‌وه‌ نه‌م ئه‌خوێنده‌وه‌، به‌ڵام ئه‌مه‌ ڕاكردن بوو له‌ هه‌ستكردن به‌و ڕاستیه‌ به‌ ئێشانه‌ هه‌ستكردن به‌ به‌رپرسیارێتی وه‌ك ژنێك كه‌ ده‌بوو هه‌ڵوێستێكی كرداریم هه‌بێ‌ له‌به‌رامبه‌ر به‌رده‌وامكردنی ئه‌م تاوانانه‌ی له‌سه‌ر لاشه‌ی ژنان ئه‌نجام ده‌درێ‌. ده‌نا بانگه‌وازی من بۆ به‌ده‌ستهێنانی ته‌واوی مافه‌كانی ژنان‌و به‌دی هێنانی ئازادی مرۆڤایه‌تی هیچ واتایه‌كی نامێنێ‌، بۆ وه‌رگرتنی هه‌ڵوێستێكی ته‌واو پێویسته‌ ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ی خاتوو خه‌ندان بخوێنمه‌وه‌ كه‌ به‌ ناوی ( ئۆقیانوسێك له‌ تاوان)ه‌. هه‌ره‌وها هه‌ندی راو بۆچونیشم ده‌بیست له‌ به‌رنامه‌ ته‌له‌فیزیۆنه‌كان‌و ڕادوێكانه‌وه‌ یان له‌ كه‌سایه‌تیه‌وه‌ كه‌ گوایه‌ توێژینه‌وه‌كه‌ی خه‌ندان له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی زانستی ئه‌كادیمی نیه‌‌و هیچ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی خۆی تێدا نیه‌ ته‌نها چیرۆكه‌كانی گێڕاوه‌ته‌وه‌‌و به‌س منیش چونكه‌ نه‌مخوێند بۆوه‌ نه‌م ئه‌توانی هیچ ڕایه‌كم هه‌بی له‌سه‌ری، ئیتر خۆم ناچاركرد بیخوێنمه‌وه‌ چه‌ندیش به‌ ئازار بێت.
كه‌وتمه‌ خوێندنه‌وه‌ی كه‌ وورده‌ وورده‌ گه‌یشتمه‌ نیوه‌ی توێژینه‌وه‌كه‌ هه‌ستم كرد ئه‌وه‌ی كه‌ من بیستبووم و بینیبووم له‌ ماوه‌ی ئه‌و دووساڵه‌ی كاركردنم له‌ ڕوی ڕاستیه‌ شاراوه‌كانه‌وه‌ هه‌ر هیچ نه‌بووه‌ و ته‌نیا گه‌ردیله‌یه‌كی ناو ئۆقیانوسه‌كه‌ش نه‌بووه‌.
ئه‌وه‌ی خه‌ندان كۆیكردۆته‌وه‌‌و زۆر چاونه‌ترسانه‌ له‌ (ئۆقیانوسێك له‌ تاوان) به‌ بیر و بۆچونێكی زۆر مرۆڤانه‌‌و زانستیانه‌ هه‌موو تاوانه‌ ڕاستیه‌كانی خستۆته‌ ڕوو كه‌م وێنه‌یه‌، من لێكۆلینه‌وه‌ی خۆم هه‌یه‌‌و به‌دواداچونی خۆم هه‌یه‌ سه‌باره‌ت به‌ مێژوی ژن و ناسینی كه‌سایه‌تی ڕاسته‌قینه‌ی ژن‌و تێكۆشانیشم هه‌یه‌ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی مافه‌كانمان‌و نه‌هێشتنی چه‌وسانه‌وه‌ له‌سه‌ر هاوڕه‌گه‌زه‌كانم، هه‌ركات به‌دوای قوربانیه‌كانی ناوكۆمه‌ڵگا ده‌گه‌ڕێم به‌ڵام نه‌متوانیبوو ئاوا به‌ زیندووی ئاستی چه‌وساندنه‌وه‌ی قوربانیه‌كانی ژنان ببینم وه‌ هه‌رگیز باوه‌ڕم نه‌ده‌كرد هێنده‌ له‌ش دزینی ژن‌و چه‌وساندنه‌وه‌ی له‌ به‌رزترین ئاستی نامرۆڤایه‌تیدا بێت، ژێر به‌ژێر تاوانه‌كانی كه‌ پیاوان ئه‌نجامی ده‌ده‌ن له‌به‌رامبه‌ر ژنان بۆ یه‌كتری په‌رده‌پۆشی بكه‌ن‌و ژنه‌ قوربانیه‌كانیش په‌راوێز بخه‌ن. ئای چه‌ند سه‌خت‌و قورسه‌ هه‌ستكردن به‌م هه‌موو تاوانانه‌ كه‌ هیچ سزایه‌كیش تاوانكاران ناگرێته‌وه‌، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ قوربانیه‌كان ده‌خرێنه‌ ناو به‌ندیخانه‌‌و سزا ده‌درێن.
له‌ سه‌ر زانیاری پێشوتری خۆم‌و كۆتایی خوێندنه‌وه‌ی توێژینه‌وه‌كه‌ گه‌یشتمه‌ ئه‌و بڕوایه‌ی كه‌ وا ژنی له‌ش فرۆش به‌ واتای ڕاسته‌قینه‌ی له‌ش فرۆشی نیه‌ له‌ كوردستاندا به‌ڵكو ده‌توانین بڵێن ژنی له‌ش داگیركراو یان له‌ش دزراو هه‌یه‌ له‌ كوردستاندا. ئایا كچێك له‌ دوای مردنی دایكی به‌ ته‌مه‌نی 16 ساڵی باوكی بیات به‌ ژن به‌ ماڵێك كه‌ هه‌موویان شێت بن‌و ئیتر ده‌ستی لی هه‌ڵبگرێ‌ ئه‌و ماڵه‌ یان ئه‌و مێرده‌ شێته‌ به‌ داریا بات به‌ به‌ردیا بات به‌ پاره‌ بیفرۆشێ‌ سواڵی پێ‌ بكات هیچ كه‌س نه‌بی به‌رگری لێبكات‌و خۆشی هانا بۆ ڕێكخراوه‌كان به‌رێت به‌ڵام ئه‌وانیش له‌به‌ر كه‌م توانایی خۆیان راده‌ستی مێرده‌ شێته‌كه‌ی بكه‌نه‌وه‌، ئه‌وانیش ده‌ریبكه‌نه‌ سه‌ر شه‌قام له‌سه‌ر شه‌قامیش پیاوه‌ نامرۆڤه‌ چلێسه‌كانی سێكسیش وه‌ك دڕنده‌ بكه‌ونه‌ گیانی ئه‌مه‌ له‌ش فرۆشه‌ یان قوربانی ده‌ستی باوك‌و كۆمه‌ڵگا‌و یاسایه‌، كه‌وا هیچ یاسایه‌ك نیه‌ له‌ باوكان بپرسێته‌وه‌ له‌ به‌رامبه‌ر تاوانه‌كانی ده‌یكه‌ن به‌رامبه‌ر كچه‌كانیان. ئه‌ی ئه‌و كچه‌ی كه‌ له‌ دایك بووه‌ فڕێدراوه‌‌و ماڵێك هه‌ر به‌ نیازی ئه‌وه‌ی بازرگانی به‌ جه‌سته‌یه‌وه‌ بكه‌ن ده‌یبه‌نه‌وه‌ به‌خێوی ده‌كه‌ن به‌ڵام چۆن به‌خێوكردنێك هه‌موو توند‌و تیژیه‌كی له‌گه‌ڵ به‌كاردێنن‌و وه‌ك مرۆڤێك مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ناكه‌ن‌و نایخه‌نه‌ قوتابخانه‌ ئه‌و كوڕانه‌ی له‌ ماڵه‌كه‌دا وه‌ك برا و باوك و خاڵا بینیونیه‌ته‌وه‌‌و له‌گه‌ڵیان گه‌وره‌بووه‌ له‌ته‌مه‌نی دوانزه‌ ساڵیدا ده‌ستدرێژی بكه‌نه‌ سه‌ر كه‌رامه‌تی‌و پاشان بیفرۆشن به‌ ژنێكی خاوه‌ن بازاری سێكس ئه‌ویش هه‌ر ڕۆژه‌ی به‌ سه‌دان پیاو بیفرۆشێ‌، جه‌سته‌یه‌كی ته‌مه‌ن دوانزه‌ساڵ كه‌ هێشتا سوڕی مانگانه‌ی دروست نه‌بوه‌ هاوته‌مه‌نه‌كانی له‌ باوه‌شی دایكو باوكیاندا بۆ بوكه‌شوشه‌ ده‌گرین، ئه‌میش توشی سه‌دان شۆكی یه‌ك له‌ دوای یه‌ك بوو، بێ ئه‌وه‌ی بزانێ‌ ئه‌م ڕووداوانه‌ی بۆ به‌سه‌ر دێنن، ئه‌م قوربانیه‌ به‌ كام یاسا له‌شفرۆشه‌؟..
ئه‌ی ئه‌و كچه‌ چوارده‌ ساڵه‌ی كه‌ باوكی له‌ ئه‌نجامی گوێچكه‌ بڕنی خۆی له‌لایه‌ن پیاوانی سه‌دامه‌وه‌ ماڵه‌كه‌ی كردۆته‌ به‌ندیخانه‌یه‌ك‌و توندی تیژی بێ‌ سنوری تێدا به‌ڕێوه‌ ده‌بات له‌ سه‌ر ژن و مناڵه‌كانی تایبه‌ت ئه‌م كچه‌ بچوكه‌ی، مامه‌ڵی توندوتیژی باوكو براكانی ده‌بێته‌ هۆی ڕاكردنی له‌ماڵ‌و به‌هۆی بیستنی هه‌بونی ڕێكخراوی پاراستنی ژن له‌ كوردستان هانا بۆگه‌راجی سلێمانی ده‌بات تا به‌ره‌و ئه‌و ڕێكخراوانه‌ بچێت كه‌ له‌ سلێمانی داكۆكی له‌مافه‌كانی ژنان ده‌كه‌ن. به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ هه‌زاران جار به‌داخه‌وه‌ ده‌كه‌وێته‌ ده‌ستی بانده‌كانی كه‌ بازرگانی به‌ لاشه‌ی ژنانه‌وه‌ ده‌كه‌ن‌و یه‌كێ‌ له‌ پیاوه‌ گه‌وره‌كانی وڵاتمان كچێنیه‌كه‌ی ده‌كڕێ‌ به‌ چه‌ند سه‌د دۆلارێ‌و تا به‌یانی بێ‌ سنور ده‌ستدرێژی لی ده‌كات‌و هێزو توانای پیاوه‌تی پیسی خۆی له‌سه‌ر تاقیده‌كاته‌وه‌، سه‌ڕای كچه‌ كه‌ باسی خۆی بۆ ئه‌كات‌و ده‌ڵێت (من نامۆم به‌م هه‌موو مامه‌ڵانه‌ی له‌گه‌ڵم ده‌كه‌ن باوكم بزانێت ده‌مكوژێت) ئه‌ویش ئامۆژگاری له‌شفرۆشتنی ده‌كات كه‌وا ئه‌و كاره‌ بۆ ئه‌و باشتره‌ خۆش گوزه‌رانی بۆ به‌دی دێنێ‌. هه‌ر خۆشی ڕاده‌ستی بازرگانێكی ژنانی ده‌كات‌و پێشی ده‌ڵی تا گیانت گه‌وره‌ نه‌بوه‌ زوو زوو وه‌ره‌وه‌ بۆلام. له‌و ڕۆژه‌وه‌ به‌ هه‌زاران جار ده‌ست درێژی ده‌كرێته‌ سه‌ر‌و كه‌سانی تر پاره‌ی له‌سه‌ر ده‌خۆن بێ‌ ئه‌وه‌ی ده‌ستی بگات به‌و ڕێكخراوانه‌ی كه‌ خه‌ونی پێوه‌ ده‌بینی داكۆكی له‌ پاراستی مافه‌كانی بكه‌ن‌و ئێستا به‌ له‌شفرۆشێكی به‌غایی له‌م ماڵ بۆ ئه‌و ماڵی ده‌به‌ن جه‌سته‌ی كراوه‌ته‌ كاڵایه‌كی بی ڕۆحی خاڵی كردنه‌وه‌ی هه‌موو ڕكو كینێكی سێكسیانی پیاوه‌ گه‌نده‌ڵه‌كان. من له‌ خوێنه‌ر ده‌پرسم ئا ئه‌م قوربانیه‌یه‌ كه‌ پێی ده‌ڵێن له‌شفرۆش؟..
ئه‌و كچه‌ی كه‌ له‌ ته‌مه‌نی 12 ساڵیه‌وه‌ باوكی ئه‌یدا به‌ شو به‌ پیاوێك كه‌ ته‌مه‌نی 35 ساڵه‌و به‌ بڕی 3500 ی سیوسری پاره‌كه‌شی ئه‌دا به‌ سه‌ته‌لایتێك كه‌وا هه‌موو شه‌وێك بۆ سه‌یركردنی فلیمه‌ سێكسیه‌كان، ئه‌ویش ناتوانی به‌رگه‌ی داواكاری شه‌وانه‌ی پیاوێكی كه‌ 23 ساڵ له‌ خۆی گه‌وره‌ تره‌ بگرێت، هه‌ر بۆیه‌ ڕاده‌كاته‌وه‌ لای باوكی له‌ پاش تێهه‌ڵدانی هه‌مووڕۆژێكی له‌ هه‌مان ساڵدا جارێكی تر ئه‌یداته‌ شێتێك كه‌ به‌رده‌وام سیكۆتین ده‌خوات، له‌گه‌ڵ ئه‌ویشدا ئه‌و داماوه‌ ناتوانێ‌ ژیان به‌رێته‌ سه‌ر به‌ ژیانی ژن‌و مێردایه‌تی، ئه‌مانه‌و زۆر به‌سه‌رهاتی تری ئیتر ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر جاده‌‌و هه‌مووشمان ده‌زانین له‌سه‌ر جاده‌ كێی توش ده‌بێت‌و به‌ره‌و چ ئاقارێكی ده‌به‌ن، جارێكی تر ده‌پرسم ئه‌مانه‌ له‌ش فرۆشن؟..
ئه‌ی ئه‌و كچه‌ی باوكی له‌ ته‌مه‌نی 13 ساڵی به‌ زۆر به‌ناوی شوكردنه‌وه‌ ده‌یفرۆشی به‌ 12000ی سیوسری ‌و قه‌رزی خۆی پێ‌ ئه‌داته‌وه‌ بێ‌ ئه‌وه‌ی هیچ بیر له‌ چاره‌نوسی كچه‌كه‌ی بكاته‌وه‌ كه‌ به‌ره‌و كوێی ناردوه‌.
ئه‌ی ئه‌وه‌ی به‌ 14 ساڵی باوكی له‌كه‌ركوكه‌وه‌ به‌ره‌وه‌ سلێمانی ده‌یهێنێ‌‌و به‌ ماوه‌ی هه‌فته‌ هه‌فته‌ ئه‌ی فرۆشێ‌ له‌ ژێر ناوی ئه‌وه‌ی ئه‌م كاری نیه‌و ناتوانی بژێوی خێزان دابین كات بۆیه‌ ئه‌م كچه‌ی كردۆته‌ قوربانی‌و ئه‌م كاره‌ی پێ‌ ده‌كات.
ئایا یاسا‌و دین ده‌بنه‌ وه‌ڵامی ته‌واو بۆ سزادانی تاوانه‌كانی پیاو له‌به‌رامبه‌ر ژنان ؟
ئه‌مانه‌ و هه‌زارن نموونه‌ی تری وه‌ك ئه‌مانه‌ كه‌ له‌ توێژینه‌وه‌كه‌‌و له‌ ده‌ره‌وه‌ی توێژینه‌وه‌كه‌ی خه‌ندان هه‌ن هه‌موو هۆكاره‌كان باوك‌و مێرد‌و پیاوانی كۆمه‌ڵگاكه‌مانن كه‌ ده‌بنه‌ هۆی له‌شدزینی یان داگیركردنی ونكرنی نموونه‌ی ئه‌م كچه‌ ڕۆح پاكانه‌ی كوردستان.
هه‌ر بۆیه‌ ده‌ڵێم له‌ش فرۆشی ژن له‌ كوردستاندا نیه‌ ئه‌مانه‌ هه‌مو له‌ش لێ‌ دزراون لێ‌ زه‌وت كراون لێ‌ داگیر كراون ئه‌گه‌ر له‌شفرۆش هه‌بی له‌ كوردستان ئه‌وا پیاوانن كه‌ لاشه‌ی ژنان به‌یه‌كتری ده‌فرۆشن نه‌ك ژن بۆخۆیان، هه‌رگیز ژنان به‌ بڕیاری خۆیان لاشه‌ی خۆیان نه‌خستۆته‌ به‌ر فرۆشتن. هۆكاری سه‌ره‌كی له‌ناو خێزان‌و له‌ ناو كۆمه‌ڵگا‌و له‌ ناو ده‌وڵه‌تیش بۆ زیادبوونی ئه‌م دیارده‌ی له‌شفرۆشتن‌و كڕینه‌ هه‌ر پیاوانن. ئه‌م ئه‌نجامه‌ له‌ توێژینه‌وه‌كه‌ی خاتو خه‌ندانیشدا به‌رئه‌نجام بووه‌.
من تێناگه‌م ئه‌و پیاوانه‌ی له‌ئاستێكی به‌رزدان له‌ ناو سیاسه‌ت‌و به‌ڕێوه‌بردنی وڵات چۆن ئه‌م هه‌موو تاوانه‌ نامرۆڤایه‌تیانه‌ قبوڵ ده‌كه‌ن كه‌ له‌ هاوجنسه‌كانیانه‌وه‌ ئه‌نجام ده‌درێت، كه‌وا ئه‌و پیاوانه‌ی خه‌ریكی ئه‌م كاره‌ن زۆرباش لای ده‌وڵه‌تیش ناسراون كه‌چی یاساو رێسایه‌كی وا به‌كارناهێنن تا سزایه‌كی هێنده‌ توند بدرێن‌و بكرێن به‌ عیبرت بۆ هه‌موو كه‌سێك، كه‌س نه‌توانی جه‌ساره‌ت بكات بۆ كڕین‌و فرۆشتنی لاشه‌ی ژنان. هه‌موو چاویان له‌ تاوانه‌كانه‌‌و كه‌چی لێشی بێده‌نگن‌و قوربانیه‌كانیش گه‌ر بۆمافی خۆیان سكاڵایه‌ك به‌رزبكه‌نه‌وه‌ بۆخۆیان ده‌كه‌ونه‌ ناو به‌ندیخانه‌وه‌ نه‌ك بكه‌ری تاوانه‌كان له‌م كاته‌دا بۆئه‌وه‌ ده‌چین كه‌واته‌ تاوانه‌كان گه‌وره‌پیاوانیش بۆخۆیان ده‌ستیان تێدا هه‌یه‌ بۆیه‌ كارناكه‌ن یان هه‌وڵناده‌ن بۆ كه‌م كردنه‌وه‌ی پیاوانی له‌شكڕ له‌ ناو ده‌وڵه‌ت‌و دام ده‌زگای حكومه‌ت‌و پاشان له‌ناوكۆمه‌ڵگا، له‌به‌ر خه‌م ساردی ئه‌وان تا دێ‌ كه‌سه‌ له‌ش كڕه‌كان‌و بكه‌ری تاوانه‌كانی سه‌ر لاشه‌ی ژنان زیاد ده‌كات‌و به‌ ئازادیش ده‌سوڕێنه‌وه‌.
به‌راستی توێژینه‌وه‌كه‌ی خاتوو خه‌ندان كارێكی زۆر به‌جه‌ساره‌ته‌ ‌و ئه‌نجام و سودێكی زۆریش ده‌بێت ، ده‌كرێت بڵێین تاكه‌ سه‌رچاوه‌ی ڕاستیه‌كانی كێشه‌كانی ژنان له‌ دیارده‌ی زۆربوونی له‌شفرۆشی بازرگانیكردن پێیانه‌وه‌، ئۆقیانوسێك له‌ تاوان ئه‌و به‌رهه‌مه‌یه‌ كه‌ هه‌ركه‌س بیخوێنێته‌وه‌ هه‌ست به‌به‌ر پرسیارێتی خۆی ده‌كات له‌ ناو كۆمه‌ڵگادا كه‌ پێویسته‌ ڕۆڵ ببینێت له‌ چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌ی له‌شفرۆشی له‌ ناو كوردستاندا هه‌روه‌ها ده‌نگی خۆی به‌رز بكاته‌وه‌ بۆ ڕاگرتنی ئه‌و هه‌موو تاوانانه‌ی له‌سه‌ر لاشه‌‌و ڕۆحی ژنان به‌ڕێوه‌ ده‌برێت.
من زۆر به‌ توندی لێره‌دا ده‌ڵێم هه‌ر پیاوێك گه‌ر خۆی به‌ مرۆڤ سه‌یر بكات‌و ڕه‌وشتی خۆی جیابكاته‌وه‌ له‌ ڕه‌وشتی دڕنده‌و ئاژه‌ڵ ئاسا ده‌بێت زۆر زیاتر له‌ ژنان به‌ره‌نگاری ئه‌م دیارده‌ نامرۆڤانه‌یه‌ ببێته‌وه‌ دژی بوه‌ستێ‌ كه‌ له‌مڕۆدا بۆته‌ كارێكی ئاسایی زۆربه‌ی پیاوان. سه‌رجه‌م پیاوانی به‌ڕه‌وشت‌و خاوه‌ن كه‌سایه‌تی مرۆڤانه‌ داوای یاسایه‌ك بكه‌ن كه‌ گرانترین سزا ببڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌و پیاوانه‌ی كه‌ به‌ كاری له‌شفرۆشتن‌و كڕینی ژنانه‌وه‌ خه‌ریكن گه‌ر كاربه‌ده‌ستێكی زۆر به‌رزیش بێت به‌ ئاشكراش بیخه‌نه‌ ناو ڕاگه‌یاندنه‌كانه‌وه‌ تا به‌ته‌واوی پرۆتستۆ بكرێت له‌ لایه‌ن هه‌موو كۆمه‌ڵگاوه‌‌و كاره‌كه‌شی لێ‌ بسه‌ندرێته‌وه‌.
من پێشنیار ده‌كه‌م هه‌موومان له‌ ڕێی ڕێكخراوه‌ مه‌ده‌نی‌و حكومیوكانه‌وه‌ له‌ كه‌سایه‌تیه‌ به‌تواناكانه‌وه‌ كار بۆئه‌وه‌ بكه‌ین كه‌ یاسایه‌كی وا دابنرێت له‌ناو ده‌ستوردا كه‌ كاریگه‌ریه‌كی ته‌واوی هه‌بێت له‌سه‌ر نه‌هێشتنی ئه‌و تاوانانه‌ی له‌لایه‌ن باوكان برایان مێردیان‌و هه‌رپیاوێكی تری ناو كۆمه‌ڵگا كه‌ له‌سه‌ر لاشه‌‌و ڕۆحی ژن ئه‌نجام ده‌درێت، یاسایه‌كی وا دابنرێت كه‌ وا به‌ڕه‌سمی ڕێز بۆ ئه‌و ژنانه‌ دابنرێت كه‌ بازرگانی به‌لاشه‌یانه‌وه‌ كراوه‌، هه‌روه‌ها بۆ قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌ی ئه‌و تاوانانه‌ی به‌رامبه‌ری كراوه‌ حكومه‌ت له‌ پاش خستنه‌ ژێر چاره‌سه‌ری پزیشكیانه‌ ژیانیان بۆ دابین بكات‌و بیانخاته‌ به‌ر خوێندن‌و پاشان له‌ناو كاری به‌ڕێز دایان مه‌زرێنێت‌و به‌ به‌رده‌وامیش چاودێریان بكه‌ن.
خودی سێكس له‌ ڕوی مرۆڤایه‌تیه‌وه‌ بۆ به‌رده‌وامی ژیان كارێكی زۆر پیرۆزه‌و په‌یوه‌ندیه‌كی جوانی نێوان هه‌ردوو ڕه‌گه‌زه‌، به‌ڵام بۆئه‌وه‌ی هه‌ر به‌ پیرۆزی بمێنێته‌وه‌ پێویستی به‌ سنوردانان هه‌یه‌ له‌ ئه‌نجامدانی، ده‌بیت ئه‌و سنورانه‌ش به‌ پێی مافه‌كانی مرۆڤ بێت.
به‌ڵام كاتێ‌ سه‌یری سێكس بازی پیاوانی ئه‌مڕۆ ده‌كه‌ین هێنده‌ بی سنوره‌و به‌ شێوازێكی دڕندانه‌ی دور له‌ ڕه‌وشتی مرۆیانه‌وه‌ به‌ هێرشبردنه‌ سه‌ر لاشه‌ی ژنان‌و ئازاردانیان‌و بریندار كردنیان ‌و تێكدانی ته‌ندوستیان لێدانیان ئه‌نجام ده‌درێت بۆته‌ كارێكی هێجار دزێو ناشرین‌و قێزه‌ون، كه‌وا له‌ ژن ده‌كات هه‌تا له‌ توانایدابێت به‌رگری لی بكات ‌و لێی ڕابكات‌و به‌ كردارێكی زۆر پیس سه‌یری بكات له‌ سنوری مافه‌كانی خۆشیدا نه‌چێت به‌لایدا‌و وه‌ك تاوان بیبینێته‌وه‌. هه‌ربۆیه‌ جارێكی تر پێشنیاری دانانی یاسای گونجا‌و ده‌كه‌م بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان‌و پێكهێنانی به‌ دیمكراسیانه‌‌و به‌بێ‌ جیاوازی كردن، به‌ یاسا ده‌توانین سه‌ركه‌وتو‌و ببین به‌سه‌ر زۆر دیارده‌ی دزێو ناشرینی ناو كۆمه‌ڵگاكه‌مان‌و ژنانیش ڕزگار بكه‌ین له‌و هه‌موو تاوانانه‌ی به‌رامبه‌ری ده‌كرێت. ئه‌گه‌ر ژنانمان ڕزگاركرد ته‌واوی كۆمه‌ڵگاش ئاسوده‌ ده‌بێت.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#7 2010-01-06 19:29:42

brwabatasi
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: BATAS
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-09-19
دواترین سه‌ردان: 2014-02-24
په‌یامه‌كان: 2905
ویبگه‌
WindowsXPOpera

Re: سلاو هاوري يفريام كةون تكاية

دةستة كانت خؤش بيت هةر سةركةوتوو بيت زؤر سودم ليوةركرات  هيوا دارم هةر ساغ بيت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net