❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / وا زم لێ بێــــنه‌

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-01-06 19:34:20

rawandkurd
شاعیری یانه‌
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-05-08
دواترین سه‌ردان: 2025-07-09
په‌یامه‌كان: 375
WindowsXPMSIE

وا زم لێ بێــــنه‌



وا زم لێ بێــــنه‌

من نـه‌م زانـی ڕازه‌کانت هـــی دڵــت نێن هــه‌ڵبه‌ستـراون
وه‌کوو ئـه‌کـتـه‌رێك بۆ شـــانۆ ، پێشـتر پــرۆڤه‌ پێــکراون
من ڕوحم کرد به‌ سابات بۆت تۆ هه‌ر ئه‌‌سرینت پێ ڕشـتم
به‌ده‌ر لـــه‌ خــه‌م و ئــه‌ندێشه‌ کوا ؟ چیترت بۆ جێهێشتــم
لــه‌م ووڵاتــی غــــه‌ریبیه‌دا کــه‌سێك نـی یــه‌ بمدووێنـــێ
ببێته‌ مــیوانــــی دڵـم چــه‌مکــی بــێ ده‌نــگـی بشکێنـــێ
خــۆزگــه‌کــانــم گشتی مـردن بۆم داناون خـــه‌م و پرســه‌
تۆش هه‌ر ئاوابێ ویژدان به ته‌نها جارێك لێم مه‌پرســــــه
له‌و ڕۆژه‌وه‌‌ی دڵ غـــه‌ریبه لــی تۆراوه‌ ئه‌شق وئـه‌ویــن
ته‌مه‌نیشم هـه‌نگاو ده‌نێ بــۆ ده‌ڤــــه‌رێك لـــه‌ هه‌ڵوه‌رین
تۆ هه‌میشه‌ هه‌ردڵ ڕه‌ق بووی نوقوم بوی له‌بێ ویژدانــی
ئـیـتـر به‌سـیـه‌ وازبـێـنـه‌ لێـــــم دادت نـــادا پــه‌شیـمانــی‌

ڕه‌وه‌ند په‌شێو

1- 11 - 2007   



تێبینیەك بۆ هاوڕێیان

ئەم هۆنراوەیەی کە ئەیخوێننەوە بەناونیشانی( وازم لێبێنە) هەرچەندە تا ئێستا لە ماڵپەری خۆشەویستی کوردژین دا بڵاوم نەکرۆتەوە بەڵام کاتی خۆی لە یانەی خۆشەویستان دا بڵاوم کردەوە بەڵام بەداخەوە هەندێ کەس ئەم هۆنراوەیان تەعریب کردوە بەناوی کەسی جۆراو جۆرەوە لە سایت و ماڵپە‌ڕەکانی تردا کە پێم خۆش نیە ناویان بێنم بڵاویان کردۆتەوە بەڕاستی ئەوە کارێکی ناشیاوە ئەپرسم ئەو کەسانە چۆن ویژدانیان قبوڵ دەکات هۆنراوەی کەسانی ترببەن و بەناوی خۆیان بڵاوی بکەنەوە.؟

لەگەڵ دەریایەك ڕێزو خۆشەویستیم بۆ هاوڕێیان

هاوڕێتان ڕەوەند پەشێو

Kurdzhin
تۆ هه‌تا دێیت نزیك ده‌بی که‌چی هێشتا له‌من دوری
له‌ ئه‌ویندا سنور نی یه‌ که‌چی تۆ له‌ و دیو ســـنوری

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-01-06 20:07:32

SaRaB1
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: kurdstan_slimany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-10
دواترین سه‌ردان: 2014-02-01
په‌یامه‌كان: 3657
WindowsXPMSIE

Re: وا زم لێ بێــــنه‌

dast   uc hawt  xosh  bet  kak rawand  zor  zor  jwana aw wshna

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-bcaa9e24f4.gif

کەدەلێن کەسـێک بێ غەمە .... شێـتـە یان ئــەقلـــی کەمــە

ئەقلی ھەبێ وغەمی نەبی .... ناکرێ و نابێت لەو سەردەمە

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2010-01-07 19:28:45

rawandkurd
شاعیری یانه‌
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-05-08
دواترین سه‌ردان: 2025-07-09
په‌یامه‌كان: 375
WindowsXPMSIE

Re: وا زم لێ بێــــنه‌

زۆر سوپاس ئازیزم
SaRaB1
ده‌ست و چاوی تۆش خۆش بێت
هاوڕێت ڕه‌وه‌ند په‌شێو

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net