.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه














لەدوای پەرەسەندنی بڵاوبوونەوەی مۆبایل لەناوەڕاستی نەوەدەكانی سەدەی ڕابردووەوە، مشتومڕێكی زۆر لە نێوەندە زانستییە پزیشكییەكاندا بڵاوبووەوە سەبارەت بەپەیوەندی نێوان بەكارهێنانی مۆبایل و زیادبوونی ئەگەری تووشبوون بەشێرپەنجەی دەماخ، بەو پێیەی بنەمای كاركردنی مۆبایل تیشكە و تیشكیش یەكێكە لەهۆكارەكانی تووشبوون بەشێرپەنجە.
3ـی ئەم مانگە ئەنجامی لێكۆڵینەوەیەكی زانستیی فراوان بڵاوكرایەوە، كە لەسەر 60،000 ژن و پیاو لەتەمەنەكانی 20 تا 79 ساڵی و دوای بەكارهێنانی مۆبایل بۆ ماوەی 5 تا 10 ساڵ لەوڵاتەكانی سوید و نەرویج و فینلەندا و دانمارك ئەنجام دراوە.
لەكۆتایی لێكۆڵینەوەكەدا پسپۆڕان هەموو لایەكیان دڵنیا كردەوە، كە بەكارهێنانی مۆبایل ئەگەری تووشبوون بەشێرپەنجەی دەماخ زیاد ناكات و ئەو تیشكەی لەئەنجامی بەكارهێنانی مۆبایل بەرمان دەكەوێت، بەبەراورد بەتیشكی سینی بڕەكەی زۆر كەمە، كە ڕۆژانە لەنەخۆشخانەكاندا بەكاردێت.
بەو پێیەی لێكۆڵینەوەكە لەسەر ژمارەیەكی زۆری خەڵكانی لەتەمەن و ڕەگەزی جیاواز و بۆ ماوەیەكی زۆر و لەلایەن تیمێكی پسپۆڕەوە ئەنجام دراوە، دەزگای خۆراك و دەرمانی ئەمەریكی دانی بەئەنجامەكەی دا نا..
svil

لهسهر هێڵ نییه