.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه
















خۆراكــی قوتووبەند و چەند سەرنجێك
زیاد بەكارهێنانی خۆراكی قوتووبەند Canned Food یەكێكە لە نەرێتە خراپەكانی پەیوەست بە خۆراك. خۆراكی قوتووبەند مێژوویەكی كۆنی هەیە. هەر خۆراكێك كە قوتووبەند دەكرێت، چەندین مادەی كیمیایی تێدەكرێت بە مەبەستی ئەوەی كە بەكتریا لەناویدا گەشە نەكات و خۆراكەكە بۆگەن نەبێت، هەروەها بۆ ئەوەی كە رەنگ و شێوە و بۆن و چێژی پارێزراو بێت. هەرگیز نابێت كەخۆراكی قوتووبەند جێگرەوە بێت بۆ خۆراكی سروشتی. بەهەرحاڵ، ئەگەر لەبەر هەر هۆیەك بێت كە خۆراكی قوتووبەند بەكاربێنیت، هەوڵ بدە كە تا بكرێ بڕی كەم لە خۆراكی قووتووبەند بخۆیت، خۆراكەكەت لە فرۆشیارێك بكڕە كە لە دەستپاكییەكەی دڵنیایت، سەرەتا قووتووەكەت بە باشی بپشكنە،سەیری بەرواری دروستكردن و بەسەرچوونی بكە، زانیاری و راستییە خۆراكییەكان Nutritional Facts بە باشی بخوێنەوە و ئەو جۆرە هەڵبژێرە كە لەگەڵ تەمەن و تەندروستیتدا دەگونجێت. خۆراكی قوتووی قۆپاو بەكارمەهێنە بۆ خواردن، قوتووی كونبوو ئەگەری پیسبوونی بە میكڕۆب لێدەكرێت. ئەگەر خۆراكی ناو قوتووەكە كەرەكیفەی كردبوو ئەوا ئەم خۆراكە بۆ خواردن ناشێت. هەروەها قوتووی ئاوساو شیاو نییە بۆ خواردن و مەترسیدارە بۆ تەندروستی، خۆراكی قوتووی بەسەرچوو لەوانەیە ببێتە هۆی ژاراویبوون بە خۆراك. قوتووی خۆراك كە ژەنگی هەڵهێنابێت بۆ خواردن ناشێ. لەوانەیە كە خۆراكی قوتووبەند بۆ ماوەی 1-2 ساڵ بەبێ گرفت بمێنێتەوە ئەگەر بە شێوەیەكی رێك و زانستییانە خەزن بكرێت، هەروەها پاش كردنەوەی قوتووی خۆراك دەتوانرێت كە بۆ ماوەی رۆژێك یان دوو رۆژ لەناو سەلاجەدا هەڵبگیرێت، ئەمەش لەبیر مەكە كە خۆراكی قوتووبەند كوڵێنراوە و بۆ خواردن ئامادەیە و پێویست بە دووبارە كوڵاندنەوە ناكات. شلەی ناو خۆراكی قوتووبەند مادەی خۆراكیی تواوە لەخۆدەگرێت و بۆ خواردن دەشێت.
gulan

ئاخۆ ئێستا وهك چۆن من بيرى تۆ ئهکهم
تۆش بير له من ئهکهیتهوهوه؟

لهسهر هێڵ نییه