.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه
















كەمخوێنی و كەمبوونەوەی ئارەزووی خواردن
كەمخوێنی بەوە پێناسە دەكرێت كە بریتییە لە كەمبوونەوەی رێژەی هیمۆگلۆبین لەناو خڕۆكە سوورەكانی خوێندا. كەمخوێنی زۆر جۆری هەیە، بەڵام لە هەموویان باوتر ئەو جۆرەی كەمخوێنییەیە كە لە ئەنجامی كەمی كانزای ئاسن لە خۆراك و كەمی ئاسن لە لەشدا روودەدات. كەمخوێنی دەبێتە هۆی گەلێك نیشانە كە لە هەموویان گرنگتر كەمبوونەوەی حەز یان ئارەزووی خواردنە Anorexia لەوكاتەی كە لەش بە توندی پێویستی بە ماددەی خۆراكییەوە هەیە. هەروەها نیشانەی دیكەش لە لەشدا دەردەكەون لە ئەنجامی كەمخوێنیدا وەكو رەنگ زەردبوون، بێ هێزی گشتی، زوو ماندووبوون، سەرسووڕان، دڵەكوتێ، سەرئێشە، كەمبوونەوەی تەركیز، تووشبوون بە هەوركدنەكان لەبەر كزببوونی بەرگری لەش گۆڕان لە رەنگی نینۆۆكەكان، زوو لەبیرچوونەوە، هەڵوەرینی قژ پتر لە رێژەی ئاسایی. كەمبوونەوەی ئارەزووی خواردنیش بە دەوری خۆی دەبێتە هۆی كەمبوونەوەیەكی تری ئاسن و ماددە خۆراكییەكانی تر كە پێویستن بۆ بەرزبوونەوەی ئاستی هیمۆگڵۆبین لەمانە كالسیۆم، فۆلیك ئەسید، ڤیتامین C، ڤیتامین B12، ڤیتامین B6. كانزای ئاسن زۆر گرنگە بۆ لەش، لە هەموو خانەكاندا هەیە، لەگەڵ پرۆتینێكدا بە ناوی هیم یەكدەگرێت بۆ پێكهێنانی هیمۆگلۆبین كە زەروورە بۆ گواستنەوەی گازی ئۆكسجین لە سییەكانەوە بۆ هەموو خانەكانی لەش و گەڕاندنەوەی دووەم ئۆكسیدی كاربۆن لە خانەكانەوە بۆ سییەكان. سەرچاوە خۆراكییەكانی ئاسن دوو جۆرن: ئاسن لەگەڵ پرۆتینی هیم كە لە گۆشت و ئەندامەكانی ئاژەڵدا هەیە، ئاسن بە بێ پرۆتینی هیم كە لە بەرووبوومە رووەكییەكاندا هەیە.ئەو خۆراكانەی كە رێژەیەكی باشیان لە كانزای ئاسن تێدایە بریتیتن لە: گۆشتی سوور، زەردێنەی هێلكە، جەرگ، سپێناغ، نیسك،كوارگ، پاقلەمەنییەكان.
gulan

ئاخۆ ئێستا وهك چۆن من بيرى تۆ ئهکهم
تۆش بير له من ئهکهیتهوهوه؟

لهسهر هێڵ نییه