.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه











که‌روێشک و کیسه‌ڵ
که‌روێشک له لای ئاژه‌ڵه‌کانی دیکه به‌رده‌وام هه‌ر به خۆیدا هه‌ڵده‌گوت تاریفی هه‌ڵاتنه‌که‌ی خۆی ده‌کرد:"تاکوو ئێستا هیچکه‌س نه‌بوه له منی به‌رێته‌وه،کێ ئازایه و خۆی به پیاو ده‌زانێ بۆم بێته به‌ری مه‌یدان و کێبه‌رکێیه‌کم له گه‌ڵ بکات..".کیسه‌ڵه‌که زۆر به له‌سه‌ره خۆییه‌و کوتی:"ئه‌من ده‌یکه‌م ،حازرم کێبڕکێیه‌کت له گه‌ڵ بکه‌م."که‌روێشکه‌که پێی پێکه‌نی و کوتی:"وه‌للا بابه ته‌واوه.به شۆخیته.؟ کوڕه جا تۆ چی؟! مه‌گه‌ر به درێژایی رێگاکه به ده‌ورت دا هه‌ڵپه‌ڕم."کیسه‌ڵ کوتی:"باشه جارێ ئه‌و هه‌ڕ و گیفه‌ت راگره بۆ ئه‌و کاته‌ی ده‌یبه‌یه‌وه ،وه‌ره با بزانین کێ خێرا تره".ئاژه‌ڵه‌کانی تر هاتن خه‌ت و نیشانیان دیاری کرد و کێبڕکێیان راگه‌یاند.که‌روێشک وه‌ک فیشه‌ک ده‌رپه‌ڕی وهه‌ڵات تا له‌به‌رچاوان ون بوو.ئاوڕی داوه ،سه‌یری کرد کیسه‌ڵ له هیچ کوێ دیار نیه.راوه‌ستا تا هه‌ندێک گاڵته‌ی پێ بکات.له‌و لاشه‌وه کێسه‌ڵه‌که ئارام ئارام و بێ راوه‌ستان ملی رێگای گرتبوو و به کێشه کێش هه‌ر ده‌هات و ده‌هات.که‌روێشکه‌که له پڕ خه‌به‌ری بۆوه و که سه‌یری کرد دیتی کیسه‌ڵه‌که خه‌ریکه ده‌گاته خه‌تی کۆتایی.هه‌رچی کرد تازه هیچی پێ نه‌کرا و کیسه‌ڵ زۆر به له سه‌ره خۆیی بردیه‌وه.پاشان رووی کرده که‌روێشکه‌که و گوتی:"هه‌میشه ئه‌وه‌ت له بیر بێ ،ئه‌و که‌سه‌ی به له سه‌ره خۆیی و بێ راوه‌ستان هه‌نگاو ده‌نێ ئاخیری ده‌یباته‌وه."
وه‌رگێڕانی له ئینگلیسییه‌وه: ره‌سوڵ سۆفی سوڵتانی
سایتی قه‌ڵه‌م


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه







له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه





زۆر سوپاس بۆ تۆش
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه