❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / سه‌رجه‌م وانه‌کانی مایکرۆسۆفت ئێکسڵ ڕۆژانه‌ لێره‌ ببینه‌

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  

  •  » بەشی کۆمپیوته‌ر
  •  » سه‌رجه‌م وانه‌کانی مایکرۆسۆفت ئێکسڵ ڕۆژانه‌ لێره‌ ببینه‌


#1 2010-01-07 17:36:27

RoOoZ
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: ;-*slemani*-;
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-09-08
دواترین سه‌ردان: 2012-08-30
په‌یامه‌كان: 515
WindowsXPFirefox

سه‌رجه‌م وانه‌کانی مایکرۆسۆفت ئێکسڵ ڕۆژانه‌ لێره‌ ببینه‌

وانه‌ی یه‌که‌م:-

(قه‌رزژمێر Loan Calculator)، مایكرۆسۆفت ئێكسێڵ


پێشه‌كی
بێگومان هه‌ندێ جار ویستووتانه‌ له‌ بانك بڕێ پاره‌ قه‌رز بكه‌ن، ئه‌و پاره‌یه‌ (سوو interest)یه‌‌ك ده‌چێته‌ سه‌ری و پاش ماوه‌یه‌ك ده‌بێ بدرێته‌وه‌. ڕه‌نگه‌ ژماردنی ئه‌وه‌ بۆتان ئاسان نه‌بێ كه‌ چه‌نده‌ له‌سه‌رتان ده‌كه‌وێ و چ بڕێك ده‌بێ بده‌نه‌وه‌.
مایكرۆسۆفت ئێكسێل خۆی (داڕێژه‌ = قالب = template)ێكی ئاماده‌ی هه‌یه‌ كه‌ ده‌توانن به‌كاری بهێنن بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌.

قه‌رز
گریمان ده‌مانه‌وێ بڕی (٠٠٠ ١٠٠) دۆلار یان دراوی هه‌ر وڵاتێكی تر، به‌ (١٠٪) سوو، بۆ ماوه‌ی (٢) ساڵ، له‌ بانكێ قه‌رز بكه‌ین.
داوامان له‌ مایكرۆسۆفت ئێكسێل ئه‌وه‌یه‌ ئه‌و پرۆسه‌یه‌مان بۆ بژمێرێ، بێ ئه‌وه‌ی خۆمان هیچ له‌ بیركاری بزانین. له‌ هه‌ر ساڵێكیشدا (١٢) جار له‌ قه‌رزه‌كه‌ ده‌ده‌ینه‌وه‌.

قه‌رزژمێر له‌ ئێكسێلدا
ئێمه‌ لێره‌ تاقیكارییه‌كه‌مان به‌ مایكرۆسۆفت ئێكسێلی ٢٠٠٣ ده‌كه‌ین كه‌ به‌ زمانی ئینگلیزییه‌، بێگومان بۆ زۆر وه‌شانی تر و به‌ هه‌ر زمانێ تریش ده‌بێ:
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-520f162fb3.jpg
پرۆگرامی مایكرۆسۆفت ئێكسێل بكه‌نه‌وه‌ و پاشان بچن بۆ:
١. (په‌ڕگه‌ File)، دوایی (نوێ... New...):
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-01d9cd3f74.jpg
له‌ لای ڕاستی لاپه‌ڕه‌كراوه‌كه‌ی ئێكسێل لیسته‌یه‌كتان بۆ ده‌رده‌چێت
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-fcf3dab3a5.jpg
٢. كرته‌ بكه‌نه‌ سه‌ر (له‌سه‌ر كۆمپیوته‌ره‌كه‌م... On my computer...).
په‌نجه‌ره‌یه‌كتان بۆ ده‌رده‌چێت، كرته‌ بكه‌نه‌ سه‌ر (زمانه‌ tab)ی (Spreadsheet solutions) و پاشان له‌ژێریدا (قه‌رزدانه‌وه‌ Loan Amortization) ده‌ستنیشان بكه‌ن و دواتر (OK)ی لێ بده‌ن.
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-f40412bf6f.jpg

ئێسته‌ ئیتر داڕێژه‌ ئاماده‌كراوی ئێكسێلتان له‌به‌ر ده‌ستتایه‌ و ته‌نها چه‌ند زانیارییه‌كی بده‌نێ، خۆی هه‌موو شتێكتان بۆ ده‌ژمێرێ.
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-66b4e480c4.jpg
ئێمه‌ له‌ ژێر (نرخه‌پێدراوه‌كان Enter Values)دا، زانیارییه‌كانی سه‌ره‌وه‌ی ده‌ده‌ینێ:

١. له‌ خانه‌ی به‌رده‌م (بڕی قه‌رز Loan Amount) بڕی ئه‌و پاره‌یه‌ ده‌نووسین كه‌ ده‌مانه‌وێ قه‌رزی بكه‌ین، واته‌: 100000 كه‌ لێره‌ به‌ دۆلاره‌، به‌ڵام ده‌توانی وای دابنێی كه‌ یه‌كه‌ی پاره‌ی ئه‌و وڵاته‌یه‌ كه‌ مه‌به‌ستته‌.
٢. له‌ خانه‌ی به‌رده‌م (ڕاده‌ی سووی ساڵانه‌ Annual Interest Rate) ڕاده‌ی ئه‌و (سوو Interest)ه‌ ده‌نووسین كه‌ ساڵانه‌ ده‌چێته‌ سه‌ری، كه‌ (١٠٪)ـه‌.
٣. له‌ خانه‌ی به‌رده‌م (قۆناغی قه‌رز به‌ ساڵ Loan Period in Years) قۆناغی ئه‌و چه‌ند ساڵه‌ ده‌نووسین كه‌ قه‌رزه‌كه‌ ده‌خایه‌نێ، كه‌ ئێمه‌ به‌‌ (٢) ساڵ دامان ناوه‌.
٤. له‌ خانه‌ی به‌رده‌م (ژماره‌ی دانه‌وه‌كان له‌ ساڵدا Number of Payments per Year) ژماره‌ی ئه‌و جارانه‌ ده‌نووسین كه‌ له‌ ساڵێكدا قه‌رزه‌كه‌ ده‌دینه‌وه‌، كه‌ (١٢) جاره‌ له‌ ساڵێكدا.
٥. له‌ خانه‌ی به‌رده‌م (ده‌ستپێكی ڕێكه‌وتی قه‌رز Start Date of Loan) ڕێكه‌وتی ده‌ستپێكی قه‌رزكردنه‌كه‌ ده‌نووسین.
٦. له‌ خانه‌ی به‌رده‌م (زێده‌ دانه‌وه‌ خۆویسته‌كان Optional Extra Payments) ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ هه‌ر جارێك سه‌ره‌ڕای بڕی قه‌رزه‌كه‌، بڕێكی زێده‌ش بده‌ینه‌وه‌، كه‌ ئێمه‌ هیچی تێدا نانووسین.
٧. له‌ ژێرتره‌وه‌ له‌ به‌رده‌م (ناوی قه‌رزده‌ر Lender Name) ئه‌گه‌ر پێمان خۆش بوو ناوی قه‌رزده‌ره‌كه‌ ده‌نووسین، كه‌ ئێمه‌ هیچی تێدا نانووسین.

ئیتر ده‌بینین كه‌ ئێكسێل له‌ ژێره‌وه‌، خۆی مانگ به‌ مانگ، هه‌تا ماوه‌ی (٢) ساڵه‌كه‌، كه‌ (٢٤) مانگه،‌ بۆمان ده‌ژمێرێ كه‌ ده‌بێ چه‌نده‌ قه‌رز بده‌ینه‌وه‌:


http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-bb995f532c.jpg
هه‌روه‌ها له‌ لای ڕاستیشه‌وه‌ ده‌بینن كه‌ (پوخته‌ی قه‌رز‌ Loan Summary)ه‌كه‌مان پیشان ده‌دات، بۆ نموونه‌ ده‌بینین كه‌ تێكڕای قه‌رزدانه‌وه‌كه‌ له‌ مانگدا‌، ژماره‌ی ئه‌و جارانه‌ی كه‌ قه‌رزه‌كه‌ ده‌ده‌ینه‌وه‌ و هه‌روه‌ها ده‌بینین كه‌ (سه‌رجه‌م سوو Total Interest)ه‌كه‌مان چه‌نده‌، واته‌ ئه‌و پاره‌ زێده‌یه‌ی كه‌ سه‌ره‌ڕای قه‌رزه‌كه‌مان ده‌بێ بیده‌ینه‌وه‌:
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-e7fa1312b8.jpg
پوخته‌
له‌م بابه‌ته‌دا توانیمان له‌ مایكرۆسۆفت ئێكسێل وه‌كوو "قه‌رزژمێر"ێك كه‌ڵك وه‌رگرین تا بزانین له‌ ڕه‌وتی قه‌رزدانه‌وه‌یه‌كدا چه‌نده‌ ده‌بێ پاره‌ بده‌ینه‌وه‌.
خۆتان ده‌توانن ڕاده‌ی پاره‌كه‌ یان ساڵه‌كان یان ڕاده‌ی سووه‌كه‌ بگۆڕن تا جیاوازییه‌كه‌تان بۆ ده‌ركه‌وێت.
تاقیی بكه‌نه‌وه‌ ئه‌گه‌ر بتانه‌وێ بڕی دوو ملیۆن بۆ كڕینی خانوویه‌ك قه‌رز بكه‌ن له‌ ماوه‌ی سی ساڵدا به‌ سوویه‌كی (٦٪)، ده‌بێ له‌ كۆتاییدا چه‌نده‌ سوو بده‌نه‌وه‌. جارێكی تر هه‌ر هه‌مان پاره و ماوه‌،‌ به‌ڵام به‌ سوویه‌كی (٥٪) بژمێرن، بزانن جیاوازییه‌كه‌ی چه‌نده‌.

سه‌رچاوه‌ی بابه‌ت ZKURD

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن RoOoZ (2010-01-08 12:07:15)

Kurdzhin
ده‌بێ بژیت بۆ نوسین نه‌ک بنوسیت بۆ ژیان

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-01-08 11:25:36

~هيمن~
:: دڵسۆزی یانه::
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-11-27
دواترین سه‌ردان: 2013-02-02
په‌یامه‌كان: 855
WindowsOpera

Re: سه‌رجه‌م وانه‌کانی مایکرۆسۆفت ئێکسڵ ڕۆژانه‌ لێره‌ ببینه‌

ده ست خؤش بيت

Kurdzhin



له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2010-01-08 12:08:12

RoOoZ
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: ;-*slemani*-;
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-09-08
دواترین سه‌ردان: 2012-08-30
په‌یامه‌كان: 515
WindowsXPMSIE

Re: سه‌رجه‌م وانه‌کانی مایکرۆسۆفت ئێکسڵ ڕۆژانه‌ لێره‌ ببینه‌

زۆر سوپاس بۆ تۆ هیوادارم سودت لێ وه‌رگرتبێت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2010-01-08 12:14:12

RoOoZ
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: ;-*slemani*-;
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-09-08
دواترین سه‌ردان: 2012-08-30
په‌یامه‌كان: 515
WindowsXPMSIE

Re: سه‌رجه‌م وانه‌کانی مایکرۆسۆفت ئێکسڵ ڕۆژانه‌ لێره‌ ببینه‌

وانه‌ی دووه‌م:--

فۆرمۆلێ بۆ قه‌رزدانه‌وه، مایكرۆسۆفت ئێكسێڵ

پێشه‌كی
له‌ وانه‌یه‌كی پێشوودا له‌ژێر ناونیشانی (قه‌رزژمێر Loan Calculator)، مایكرۆسۆفت ئێكسێڵ (٢) باسی [داڕێژه‌ = template = قالب] ێكی ئاماده‌كراوی ئێكسێڵمان كرد بۆ ژماردنی قه‌رزێك. له‌وێدا لیسته‌یه‌كی دوورودرێژمان بۆ ده‌رده‌كه‌وت له‌ هه‌موو ئه‌و مانگانه‌ی كه‌ پاره‌كه‌ ده‌ده‌ینه‌وه‌، واته‌ مانگ به‌ مانگ، له‌ كۆتاییشدا ده‌مانتوانی بزانین سه‌رجه‌م چه‌نده‌ سوو ده‌ده‌ینه‌وه‌. به‌ڵام ئێسته‌ ده‌مانه‌وێ فۆرمۆلێ بنووسین كه‌ تێكڕا بزانین له‌ مانگێكدا ده‌بێ چه‌نده‌ له‌ قه‌ررزێك بده‌ینه‌وه‌ تا بۆ ماوه‌یه‌كی دیاریكراو قه‌رزه‌كه‌ بدرێته‌وه‌. واته‌ هه‌م بڕی قه‌رزه‌كه‌ و هه‌م بڕی سووه‌كه‌ش تێكڕا.

وای دابنێن پاره‌یه‌كمان له‌ بانكێكدا قه‌رز كردووه‌ بۆ كڕینی خانوویه‌ك، ده‌مانه‌وێ بزانین له ماوه‌ی ئه‌و ساڵانه‌دا كه‌ قه‌رزه‌كه‌ ده‌ده‌ینه‌وه‌، ده‌بێ مانگێ چه‌نده‌ قه‌رز بده‌ینه‌وه‌.

زانیارییه‌كانی قه‌رزه‌كه
١. بڕی قه‌رزه‌كه‌: (٠٠٠ ٢٠٠٠).
٢. ماوه‌ی دانه‌وه‌: (٣٠) ساڵ، ساڵی (١٢) جار.
٣. سووی قه‌رزه‌كه‌: (٦٪) له‌ ساڵدا و‌ ساڵی (١٢) جار.

فۆرمۆلی دانه‌وه‌
ده‌مانه‌وێ به‌ نووسینی كۆدێك له‌ خانه‌یه‌كی ئێكسێڵدا بزانین مانگانه‌ ده‌بێ چه‌نده‌ له‌و قه‌رزه‌ بده‌ینه‌وه‌. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ له‌ خانه‌یه‌كی ئێكسێڵدا ئه‌مه‌ ده‌نووسین:


=PMT(6%/12;30*12;2000000)


http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-1b14f75509.gif

ڕوونكردنه‌وه‌
١. هێمای (=) واته‌ ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه‌ فۆرمۆلێكه‌.
٢. (PMT) كورته‌ی (PAYMENT)ه‌ واته‌ ”دانه‌وه، پاره‌دانه‌وه‌"‌.
گرنگ: له‌بیرتان نه‌چێ كه‌ ئه‌مه‌ بۆ پرۆگرامێكی ئێكسێڵه‌ كه‌ زمانی سه‌ره‌كییه‌كه‌ی ئینگلیزی بێت، ئه‌گه‌ر ئێكسێڵه‌كه‌تان به‌ زمانێكی تره‌ ده‌بێ هه‌وڵ بده‌ن بزانن(PMT) به‌و زمانه‌ ده‌بێته‌ چی، بۆ وێنه‌ به‌ سویدی ده‌بێ بنووسرێ: (BETALNING)، سه‌رنج بده‌ كه‌ له‌‌ سویدی ته‌نانه‌ت كورته‌ی وشه‌كه‌ش نانووسرێت به‌ڵكوو هه‌موو وشه‌كه‌ ده‌نووسرێت.
٢. (12 / 6%)، سووی قه‌رزه‌كه‌مانه‌ كه‌ دابه‌شمان كردووه‌ به‌سه‌ر (١٢) مانگدا بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سووی مانگێكمان بۆ ده‌ركه‌وێت.
٣. (12*30)، ماوه‌ی قه‌رزدانه‌وه‌كه‌مانه‌ كه‌ (٣٠) ساڵه‌ و له‌گه‌ڵ (١٢)دا (لێكدان = ضرب)مان كردووه چونكوو له‌ ساڵێكدا (١٢) جار ده‌یده‌ینه‌وه‌.
٤. (2000000) بڕی قه‌رزه‌كه‌مانه‌ له‌ ئه‌مڕۆدا.
٥. كاتێ ئه‌و فۆرمۆله‌ بنووسین و پاشان ده‌ست بنێین به‌ دوگمه‌ی (Enter)دا ده‌بینین كه‌ بڕی قه‌رزه‌كه‌مان به‌ ڕه‌نگی سوور پیشان ده‌دات كه‌ مانگانه‌ ده‌بێ بیده‌ینه‌وه‌. بۆیه‌ سووره‌ چونكوو ئه‌نجامی ئه‌و فۆرمۆله‌ (ڕه‌نووس = رقم)ێكه‌ ده‌بێ بدرێته‌وه‌ و خۆی هێمای (-) ی له‌ ته‌نیشتی داناوه‌ كه‌ واته‌ ئه‌م (ڕه‌نووس = رقم) ه‌ (نه‌رێیی = ناقص، منفی) یه‌ و ئێكسێڵ‌ ئه‌و چه‌شنه‌ ڕه‌نووسانه‌ به‌ سوور پیشان ده‌دات. هه‌روه‌ها كورته‌ی یه‌كه‌ی پاره‌ی وڵاته‌كه‌ش له‌ ته‌نیشتی ده‌نووسێت.

پوخته‌
له‌م وتاره‌دا فۆرمۆلێك و نموونه‌یه‌كمان نووسی بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین له‌ ئێكسێڵدا به‌كاری بهێنین تا بزانین بڕی قه‌رزێك له‌ مانگدا چه‌نده‌، ئێوه‌ ده‌توانن لای خۆتان ماوه‌ی دانه‌وه‌ یان بڕی قه‌رز و سووه‌كه‌ بگۆڕن. دیاره‌ به‌ ئه‌نجامی جۆربه‌جۆر ده‌گه‌ن.

سه‌رچاوه‌ی بابه‌ت ZKURD

//چاوه‌ڕوانی وانه‌کانی تر بن....................

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2010-01-12 21:36:00

RoOoZ
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: ;-*slemani*-;
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-09-08
دواترین سه‌ردان: 2012-08-30
په‌یامه‌كان: 515
WindowsXPMSIE

Re: سه‌رجه‌م وانه‌کانی مایکرۆسۆفت ئێکسڵ ڕۆژانه‌ لێره‌ ببینه‌

وانه‌ی سێیه‌م؛
ماوه‌ی قه‌رزدانه‌وه‌یه‌ك، مایكرۆسۆفت ئێكسێڵ(3)

پێشه‌كی
ده‌مانه‌وێ بزانین ئه‌گه‌ر بڕی پاره‌یه‌ك له‌ كه‌سێك قه‌رز بكه‌ین و سوویه‌كی بچێته‌ سه‌ر و، مانگانه‌ بڕێكی دیاریكراوی لێ بده‌ینه‌وه‌، پاش چ ماوه‌یه‌ك ده‌توانین قه‌رزه‌كه‌ بده‌ینه‌وه‌. واته‌ لێره‌ بڕه‌ پاره‌كه‌ و ڕاده‌ی سووه‌كه‌ و ئه‌و بڕه‌ش كه‌ مانگانه‌ ده‌یده‌ینه‌وه‌ دیاره،‌ ده‌مانه‌وێ بزانین چه‌نده‌ كات ده‌خایه‌نێ بیده‌ینه‌وه‌.
لێره‌ نموونه‌یه‌ك ده‌هێنینه‌وه‌:

زانیارییه‌كانی قه‌رزه‌كه
١. بڕی قه‌رزه‌كه‌: (٤٥٠٠٠).
٢. سووی قه‌رزه‌كه‌: (٥٪) له‌ ساڵدا و‌ ساڵی (١٢) جار.
٣. بڕی دانه‌وه‌ له‌ مانگدا: (١٠٠٠).
٣. ماوه‌ی دانه‌وه‌: (؟).

فۆرمۆلی دانه‌وه‌
ده‌مانه‌وێ ئه‌و زانیارییانه‌ تێكه‌ڵی فۆرمۆلێ بكه‌ین تا ماوه‌ی دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كه‌مان بۆ دیاری بكات. بۆ ئه‌و فۆرمۆله‌ش كه‌ڵك له‌ (NPER) وه‌رده‌گرین كه‌ بریتییه‌ له‌:‌

=NPER(5%/12;-1000;45000)
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-9995224349.gif

ئه‌گه‌ر پاش ئه‌وه‌ی فۆرمۆله‌كه‌مان نووسی (Enter) لێ ده‌ین، ئه‌نجامی فۆرمۆله‌كه‌مان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت:

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-3d26cd32b4.gif

ڕوونكردنه‌وه‌
١. هێمای (=) واته‌ ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه‌ فۆرمۆلێكه‌.
٢. (NPER) كورته‌ی ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه‌یه‌ كه‌ بۆ ئه‌م فۆرمۆله‌ به‌كار ده‌چێت.

گرنگ: له‌بیرتان نه‌چێ كه‌ ئه‌مه‌ بۆ پرۆگرامێكی ئێكسێڵه‌ كه‌ زمانی سه‌ره‌كییه‌كه‌ی ئینگلیزی بێت، ئه‌گه‌ر ئێكسێڵه‌كه‌تان به‌ زمانێكی تره‌ ده‌بێ هه‌وڵ بده‌ن بزانن(NPER) به‌و زمانه‌ ده‌بێته‌ چی، بۆ وێنه‌ به‌ سویدی ده‌بێ بنووسرێ: (PERIODER)، سه‌رنج بده‌ كه‌ له‌‌ سویدی ته‌نانه‌ت كورته‌ی وشه‌كه‌ش نانووسرێت به‌ڵكوو هه‌موو وشه‌كه‌ ده‌نووسرێت.
٢. (12/ 5%)، سووی قه‌رزه‌كه‌مانه‌ كه‌ دابه‌شمان كردووه‌ به‌سه‌ر (١٢) مانگدا بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سووی مانگێكمان بۆ ده‌ركه‌وێت.
٣. بڕی قه‌رزه‌كه‌ (٤٥٠٠٠).
٤. ئێسته‌ به‌و فۆرمۆله‌ ده‌بینین كه‌ (49,9372)مان بۆ ده‌ركه‌وت. كه‌ تۆزێ كه‌متر له‌ (٥٠) مانگه‌. واته‌ به‌و مه‌رجانه‌ی سه‌ره‌وه‌، قه‌رزه‌كه‌مان نزیكه‌ی (٥٠) مانگ ده‌خایه‌نێ تا بدرێته‌وه‌.

پوخته‌
له‌م وتاره‌دا فۆرمۆلێك و نموونه‌یه‌كمان نووسی بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین له‌ ئێكسێڵدا به‌كاری بهێنین تا بزانین چ ماوه‌یه‌ك ده‌خایه‌نێ تا قه‌رزێك كه‌ مانگانه‌ به‌شێكی لێ ده‌دینه‌وه‌ و به‌ سووش هێنراوه‌، بدرێته‌وه‌.
چاوه‌ڕوانی وانه‌کانی تر بن..................
ZKURD

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن RoOoZ (2010-01-12 21:36:52)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2010-01-14 18:47:51

Liza"92
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: " سلێمانی "
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-12-25
دواترین سه‌ردان: 2011-07-21
په‌یامه‌كان: 327
ویبگه‌
WindowsXPMSIE

Re: سه‌رجه‌م وانه‌کانی مایکرۆسۆفت ئێکسڵ ڕۆژانه‌ لێره‌ ببینه‌

ده‌ســــــــــــت خـــــــــۆش زۆر به‌ســـــووده‌ ســـــه‌رکه‌وتوبیت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#7 2010-01-14 21:01:05

RoOoZ
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: ;-*slemani*-;
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-09-08
دواترین سه‌ردان: 2012-08-30
په‌یامه‌كان: 515
WindowsXPMSIE

Re: سه‌رجه‌م وانه‌کانی مایکرۆسۆفت ئێکسڵ ڕۆژانه‌ لێره‌ ببینه‌

زۆر سوپاس بۆ تۆ به‌ هیوای سود وه‌رگرتن

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#8 2010-01-15 14:22:55

RoOoZ
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: ;-*slemani*-;
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-09-08
دواترین سه‌ردان: 2012-08-30
په‌یامه‌كان: 515
WindowsXPMSIE

Re: سه‌رجه‌م وانه‌کانی مایکرۆسۆفت ئێکسڵ ڕۆژانه‌ لێره‌ ببینه‌

وانه‌ی چواره‌م:
كرده‌ سه‌ره‌كییه‌كانی بیركاری، مایكرۆسۆفت ئێكسێڵ (4)

پێشه‌كی
له‌ ئێكسێڵدا ده‌توانی هه‌موو چوار كرده‌ سه‌ره‌كییه‌كانی بیركاری (كۆ، لێده‌ركردن، لێكدان، دابه‌شكردن) به‌ئاسانی به‌كار بهێنی و به‌ ئه‌نجامه‌ دڵخوازه‌كانت بگه‌ی. واته‌ به‌ شێوه‌ی فۆرمۆل به‌كاریان بهێنی. به‌ڵام ده‌بێ ئه‌وه‌مان له‌بیر بێت كه‌ هه‌موو فۆرمۆلێكی ئێكسێڵ به‌ هێمای یه‌كسان (=) ده‌ست پێ ده‌كات. له‌م وتاره‌دا باسی چوار كرده‌ سه‌ره‌كییه‌كانی بیركاری ده‌كه‌ین كه‌ هێماكانیان بریتین له‌ (+)، (-)، (*) و (/).

كرده‌ سه‌ره‌كییه‌كانی بیركاری
كۆ (+)
ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ دوو ژماره‌ی (٢٣) و (١٤) پێكه‌وه‌ كۆ بكه‌ینه‌وه‌، مشكه‌كه‌مان ده‌خه‌ینه‌ ناو خانه‌یه‌كی ئێكسێڵ و له‌ پێشدا هێمای (=) ده‌نووسین پاشان دوو ژماره‌كه‌ كۆ ده‌كه‌ینه‌وه‌:



=23+14
پاشان ده‌ست ده‌نێین به‌ دوگمه‌ی (Enter)دا و خێرا له‌و شوێنه‌ی كه‌ كۆده‌كه‌مان نووسیوه‌ وه‌ڵامه‌كه‌ی ده‌بینین كه‌ ده‌كاته‌ (٣٧).
له‌بیرتان نه‌چێ كۆده‌كان هه‌میشه‌ به‌ هێمای یه‌كسان (=) ده‌ست پێ ده‌كه‌ن.
بۆ باقیی كرده‌ سه‌ره‌كییه‌كانی بیركاری هه‌مان كار ده‌كه‌ین.

لێده‌ركردن (-):


=50-25
كه‌ ئه‌نجامه‌كه‌ی ده‌بێته‌ (25).

لێكدان، كه‌ڕه‌ت(x) كه‌ لێره‌ به‌ هێمای ئه‌ستێره‌ دیاری ده‌كرێت (*):



=3*4
كه‌ ئه‌نجامه‌كه‌ی ده‌بێته‌ (١٢).




دابه‌شكردن (/):


=50-25

كه‌ ئه‌نجامه‌كه‌ی ده‌بێته‌ (2).

سه‌یری ئه‌م وێنه‌یه‌ی خواره‌وه‌ بكه‌ن:

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-22b6b822c0.gif

پوخته‌
له‌م وتاره‌دا باسمان كرد كه‌ له‌ ئێكسێڵ ده‌كرێ هه‌موو كرده‌ سه‌ره‌كییه‌كانی بیركاری وه‌كوو فۆرمۆلێك به‌كار بهێنین بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ڵامی مه‌به‌ست وه‌رگرین. ته‌نها ده‌بێ له‌بیرمان نه‌چێ كه‌ هه‌ر فۆرمۆلێك له‌ ئێكسێڵدا به‌ هێمای یه‌كسان (=) ده‌ست پێ ده‌كات.
تێگه‌یشتن له‌م وتاره‌ ساده‌یه‌ بنه‌مایه‌كه‌ بۆ به‌كارهێنانی ئێكسێڵ به‌ پانتاییی بیر و خه‌یاڵ.


سه‌رچاوه‌ی بابه‌ت ZKURD

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن RoOoZ (2010-01-15 14:28:10)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#9 2010-01-22 14:58:10

RoOoZ
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: ;-*slemani*-;
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-09-08
دواترین سه‌ردان: 2012-08-30
په‌یامه‌كان: 515
WindowsXPMSIE

Re: سه‌رجه‌م وانه‌کانی مایکرۆسۆفت ئێکسڵ ڕۆژانه‌ لێره‌ ببینه‌

وانه‌ی پێنجه‌م:كرده‌ سه‌ره‌كییه‌كانی بیركاری، مایكرۆسۆفت ئێكسێڵ (٥)
پێشه‌كی
له‌ ئێكسێڵدا ده‌توانی هه‌موو چوار كرده‌ سه‌ره‌كییه‌كانی بیركاری (كۆ، لێده‌ركردن، لێكدان، دابه‌شكردن) به‌ئاسانی به‌كار بهێنی و به‌ ئه‌نجامه‌ دڵخوازه‌كانت بگه‌ی. واته‌ به‌ شێوه‌ی فۆرمۆل به‌كاریان بهێنی. به‌ڵام ده‌بێ ئه‌وه‌مان له‌بیر بێت كه‌ هه‌موو فۆرمۆلێكی ئێكسێڵ به‌ هێمای یه‌كسان (=) ده‌ست پێ ده‌كات. له‌م وتاره‌دا باسی چوار كرده‌ سه‌ره‌كییه‌كانی بیركاری ده‌كه‌ین كه‌ هێماكانیان بریتین له‌ (+)، (-)، (*) و (/).

كرده‌ سه‌ره‌كییه‌كانی بیركاری
كۆ (+)
ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ دوو ژماره‌ی (٢٣) و (١٤) پێكه‌وه‌ كۆ بكه‌ینه‌وه‌، مشكه‌كه‌مان ده‌خه‌ینه‌ ناو خانه‌یه‌كی ئێكسێڵ و له‌ پێشدا هێمای (=) ده‌نووسین پاشان دوو ژماره‌كه‌ كۆ ده‌كه‌ینه‌وه‌:



=23+14
پاشان ده‌ست ده‌نێین به‌ دوگمه‌ی (Enter)دا و خێرا له‌و شوێنه‌ی كه‌ كۆده‌كه‌مان نووسیوه‌ وه‌ڵامه‌كه‌ی ده‌بینین كه‌ ده‌كاته‌ (٣٧).
له‌بیرتان نه‌چێ كۆده‌كان هه‌میشه‌ به‌ هێمای یه‌كسان (=) ده‌ست پێ ده‌كه‌ن.
بۆ باقیی كرده‌ سه‌ره‌كییه‌كانی بیركاری هه‌مان كار ده‌كه‌ین.

لێده‌ركردن (-):


=50-25
كه‌ ئه‌نجامه‌كه‌ی ده‌بێته‌ (25).

لێكدان، كه‌ڕه‌ت(x) كه‌ لێره‌ به‌ هێمای ئه‌ستێره‌ دیاری ده‌كرێت (*):



=3*4
كه‌ ئه‌نجامه‌كه‌ی ده‌بێته‌ (١٢).




دابه‌شكردن (/):


=50-25

كه‌ ئه‌نجامه‌كه‌ی ده‌بێته‌ (2).

سه‌یری ئه‌م وێنه‌یه‌ی خواره‌وه‌ بكه‌ن:

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-91a07978c2.gif
پوخته‌
له‌م وتاره‌دا باسمان كرد كه‌ له‌ ئێكسێڵ ده‌كرێ هه‌موو كرده‌ سه‌ره‌كییه‌كانی بیركاری وه‌كوو فۆرمۆلێك به‌كار بهێنین بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ڵامی مه‌به‌ست وه‌رگرین. ته‌نها ده‌بێ له‌بیرمان نه‌چێ كه‌ هه‌ر فۆرمۆلێك له‌ ئێكسێڵدا به‌ هێمای یه‌كسان (=) ده‌ست پێ ده‌كات.
تێگه‌یشتن له‌م وتاره‌ ساده‌یه‌ بنه‌مایه‌كه‌ بۆ به‌كارهێنانی ئێكسێڵ به‌ پانتاییی بیر و خه‌یاڵ.

سه‌رچاوه‌ ZKURD

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 
  •  » بەشی کۆمپیوته‌ر
  •  » سه‌رجه‌م وانه‌کانی مایکرۆسۆفت ئێکسڵ ڕۆژانه‌ لێره‌ ببینه‌


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net