❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / چۆن ئاسه‌واره‌كانی‌ ته‌ڵاق وه‌لاده‌نێیت

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-01-08 16:23:55

frishtaykurd
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: * کوردستان *
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-15
دواترین سه‌ردان: 2014-02-03
په‌یامه‌كان: 6926
WindowsVistaMSIE7

چۆن ئاسه‌واره‌كانی‌ ته‌ڵاق وه‌لاده‌نێیت

[http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-c4c2457f7d.jpg/center]
ته‌ڵاق یه‌كێكه‌ له‌هۆكاره‌كانی‌ تێكدانی‌ ژیانی‌ ژن، چاكبوونه‌وه‌‌و هه‌نگاونانی‌ پۆزه‌تیڤانه‌ كارێكی‌ سه‌خته‌، هه‌ندێك ناتوانن له‌كاریگه‌رییه‌ نێگه‌تیڤه‌كانی‌، كه‌ ته‌لاَق ده‌یخوڵقێنێت ڕزگارییان ببێت.

هه‌ندێكیش ده‌توانن به‌سه‌ر كۆسپ‌و ئاسته‌نگه‌كاندا زاڵببن سه‌ره‌ڕای‌ ئه‌و ئازار‌و سه‌رئێشه‌یه‌یی‌ تووشیان بووه‌ به‌و هۆیه‌وه‌، له‌ ناخیاندا ده‌یهێڵنه‌وه‌‌و هه‌موو ترسێكیان ئه‌وه‌یه‌ چۆن به‌و تاقیكردنه‌وه‌ قورس‌و ناخۆشه‌دا زاڵببنه‌وه‌ جارێكی‌ تر.
بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر ئاسته‌نگه‌كانی‌ ته‌لاَق‌و نه‌هێشتنی‌ ئازاره‌كانی‌ زانایانی‌ ده‌روناسی‌ ده‌ ڕێگای‌ ئه‌فسوانویان داناوه‌، بۆ خۆشگوزه‌رانی‌‌و ده‌سته‌به‌ركردنی‌ په‌یوه‌ندییه‌كی‌ باش كه‌ ئاینده‌ گه‌ش ده‌كات:

1 ـ غه‌م‌و ناخۆشیه‌كان به‌ئازادانه‌و بێ‌ شاردنه‌وه‌ ده‌رببڕه‌: زۆر كه‌س له‌ده‌ربڕینی‌ هه‌ستی‌ ناخۆشی‌، دڵه‌ ڕاوكێ‌، خه‌مۆكی‌‌و توڕه‌بوون به‌ ئازادانه‌ ده‌ترسن، به‌لاَم بۆ پاراستنی‌ ته‌ندروستیت خۆت له‌هه‌ستی‌ ناخۆشی‌ هه‌نگاو به‌هه‌نگاو دووربكه‌وه‌ره‌وه‌، چونكه‌ ئه‌و هه‌سته‌ هه‌تا هه‌تایه‌ درێژه‌ ناكێشێت، گه‌ر خه‌مه‌كانی‌ ناخت هه‌ڵبڕێژیت‌و ئاشكرایبكه‌یت هه‌ڵه‌ نیت ، هه‌ڵه‌ له‌وه‌دایه‌ هه‌سته‌كانت خه‌فه‌بكه‌یت‌و ئاشكرای‌ نه‌كه‌یت كه‌ ئه‌و بێده‌نگیه‌ ده‌گۆڕێت بۆ نه‌خۆشی‌ ترسناكی‌ وه‌ك نه‌خۆشی‌ قۆڵۆنی‌ ده‌رونی‌، برینی‌ گه‌ده‌، نه‌خۆشی‌ دڵ، شه‌كره‌، خه‌مۆكی‌‌و دواتر خۆكوشتنی‌ به‌دوادا دێت.

2 ـ هه‌ست به‌ خه‌م‌و خه‌فه‌ت بكه‌ به‌م شێوازه‌: (نه‌هێڵیت جارێكی‌ دیكه‌ دووباره‌ ببێته‌وه‌).
كاتێك هه‌ست به‌ خه‌فه‌تێك ده‌كه‌یت بۆ خۆ ڕاهێنان له‌سه‌ر ئه‌زموونی‌ ته‌لاَق، پێویست ناكات هه‌ست به‌ خه‌تاباری‌ خۆت بكه‌یت، له‌وانه‌یه‌ ئه‌و بیركردنه‌وه‌یه‌ ژیانت تێكبشكێنێت، تۆ كه‌سێكیت هه‌میشه‌ شكست ناهێڵێت له‌په‌یوه‌ندییه‌كانت سه‌ركه‌وتوبێت، به‌لاَم پێویسته‌ باوه‌ڕ به‌خۆت بهێنیت كه‌ هه‌ڵه‌كان دووباره‌ نابێته‌وه‌، گه‌رهیوا‌و خه‌ونت هه‌بێت، بێگومان هه‌وڵده‌ده‌یت جارێكی‌ دیكه‌ ئامانجه‌كانت به‌ده‌ستبهێنیته‌وه‌، بێگومان سه‌ركه‌وتنیش له‌ڕێگه‌ت ده‌بێت له‌ئاینده‌دا.

3 ـ كاتێكی‌ باش له‌گه‌ڵ كه‌سانی‌ به‌وه‌فاو ئامۆژگارییه‌كانیاندا ببه‌ره‌سه‌ر:
كاتێك ده‌ست نیشانبكه‌ بۆ به‌سه‌ربردنی‌ كاته‌كانت له‌گه‌ڵ ئه‌و جۆره‌ كه‌سانه‌دا، كه‌ له‌توانایاندایه‌ به‌باشی‌‌و خۆشه‌ویستیه‌وه‌ گوێت لێبگرن، لێت تێبگه‌ن، له‌هه‌ست‌و ئه‌و بارودۆخه‌ی‌ تێیدایت تێبگه‌ن كه‌ تێپه‌ڕاندنی‌ كێشه‌ی‌ ته‌لاَقه‌، به‌ته‌نها ئه‌وه‌ به‌س نیه‌ خه‌مه‌كانی‌ دڵت بۆ خۆت باس بكه‌یت، پێویسته‌ له‌گه‌ڵ یه‌كێكی‌ كه‌دا گفتوگۆ بكه‌یت بۆ ئه‌وه‌ی‌ هه‌ست به‌ حه‌وانه‌وه‌ بكه‌یت، ڕزگارت بێت له‌و خه‌مانه‌ی‌ له‌ناختدایه‌.


له‌به‌ر ئه‌وه‌ پێویسته‌ كه‌سێكی‌ شیاو گوێت بۆ ڕاگرێت، هاوبه‌شی‌ خه‌مه‌كانت بێت‌و ئامۆژگاری‌و هاوكاریت بكات به‌شێوه‌یه‌كی‌ نه‌رم‌و نیان پڕ بێت له‌خۆشه‌ویستی‌، له‌ به‌رژه‌وندی‌ تۆ بێت، هه‌ندێك كه‌س هه‌ن حه‌ز به‌وه‌ ناكه‌ن گوێبیستی‌ خه‌م‌و كێشه‌كانی‌ كه‌سێكی‌ دیكه‌ ببن، هه‌ستی‌ باش دروست ناكه‌ن بگره‌ كاریگه‌ری‌ خراپیش ده‌كه‌نه‌ سه‌ر حاڵه‌تی‌ ده‌رونی‌ خاوه‌ن كێشه‌كه‌.

4 ـ پێویسته‌ له‌هۆكاره‌كانی‌ ته‌لاَق بگه‌یت ‌و ددان به‌هه‌ڵه‌كانتدا بنێیت گه‌ر هه‌بوو:
پێویسته‌ ده‌ستنیشانی‌ هۆكاره‌كان بكه‌یت كه‌ تۆی‌ گه‌یاندووته‌ خاڵی‌ ته‌لاَق، گه‌ر چاره‌سه‌ریش ببێت، بۆ خودی‌ خۆت ژیانێك دابمه‌زرێنه‌ به‌تاڵبێت له‌و كێشه‌و نه‌رێنیانه‌ی‌ پێشوو.
پێویسته‌ له‌گه‌ڵ خۆتدا ڕاستگۆبیت، ئه‌وه‌ی‌ له‌سه‌رت پێویسته‌ ده‌ستنیشانكردنی‌ كێشه‌كه‌یه‌‌و وه‌رگرتنی‌ ئه‌زمونیشه‌ بۆ داهاتوو.

5 ـ پێویسته‌ له‌هۆكاره‌كانی‌ ده‌ستنیشانكردنی‌ هاوسه‌ر‌و هاوبه‌شی‌ ژیانی‌ پێشوت بگه‌یت:
هه‌موو ژنێك هاوسه‌رێك له‌به‌ر چه‌ند هۆكارێك ده‌ستنیشان ده‌كات به‌هۆی‌ بوونی‌ چه‌ند خاسێتێكی‌ جیاوازه‌وه‌، باوترین هۆكاریان خۆشه‌ویستیه‌، وه‌ك ئاشكرایه‌ خۆشه‌ویستی‌ خانمان نابینایه‌، هیچ كه‌م ‌وكوڕییه‌ك له‌كه‌سێتی‌ لایه‌نی‌ دووه‌م نابینێت، ژن واده‌زانێت كه‌سێكی‌ خۆشبوێت له‌ دوای‌ ته‌لاَق هه‌ڵه‌ بووه‌ له‌وه‌ی‌ هیچ شتێكی‌ باشی‌ له‌هاوسه‌ره‌كه‌یدا به‌دینه‌كردووه‌، كه‌ پێشترهه‌بووه‌.

لێره‌ هه‌ندێك هۆكار هه‌ن كه‌سه‌كان یه‌كتری‌ هه‌ڵده‌بژێرن بۆ هاوبه‌شیكردن له‌ژیاندا: ـ پێویسته‌ هه‌ستێك هه‌بێت كه‌ تۆ په‌سه‌ندی‌ ، هه‌روه‌ها كه‌سێك هه‌بێت به‌و هه‌ستته‌ ڕازیببێت، هه‌وڵدانێكی‌ زۆر بۆ به‌ده‌ستهێنانی‌ خۆشه‌ویستی‌ ‌و پاراستنی‌، ئومێدی‌ گۆڕانكاری‌ له‌كه‌م‌و كوڕییه‌كانی‌ له‌ئاینده‌دا ( كێشه‌ی‌ دواكه‌وتنی‌ هاوسه‌رگیری‌)، ترس له‌ته‌نهایی‌ وا له‌خانمان ده‌كات هاوسه‌ر قبوڵ بكات كه‌ پێشتر ئه‌وه‌ی‌ قبوڵ نه‌ده‌كرد، گه‌ڕان به‌دوای‌ ئارامیدا كه‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی‌ بۆ فه‌راهه‌م بكات، پێداویستیه‌كانی‌ ژن به‌ پیاو بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی‌ پێداویستسه‌كانی‌ ژیان‌و قه‌یرانی‌ دارایی‌، خواستی‌ بوونی‌ منداڵ.

گه‌ر توانای‌ ڕاشكاویت هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ خۆت، ڕووبه‌ڕووی‌ هۆكاره‌ ڕاسته‌قینه‌كان به‌، كه‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی‌ پێشوت له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ی‌ پێت ده‌ست نیشانكردووه‌، له‌وانه‌یه‌ توانای‌ ئه‌وت هه‌بێت هه‌ڵه‌كانی‌ تووشی‌ ده‌بیت ده‌ستنیشانی‌ بكه‌یت ‌و هه‌وڵی‌ وه‌لا نانیان بنێیت.

6 ـ له‌هاوسه‌ری‌ پێشوت ببوره‌، له‌ خراپ هه‌ڵبژاردنی‌ خۆتیش ببوره‌:
كاتی‌ لێبوردن ‌و هه‌ڵدانه‌وه‌ی‌ په‌ڕه‌یه‌كی‌ سپی‌ بێ‌ ڕق‌و كینه‌ هاتووه‌، پێویسته‌ وا له‌خۆت بكه‌یت، كه‌ خۆت‌و هاوسه‌ری‌ پێشوت، زۆر هه‌وڵتانداوه‌ بۆ وه‌لانانی‌ ته‌لاَق‌و هه‌وڵدان بۆ چاكسازی‌، تێبگه‌ له‌و ئازاردان‌و بێزاركردنه‌ی‌  به‌رامبه‌ر یه‌كتر كردووتانه‌ ته‌نها هۆكارێكی‌ ناپه‌رپرسیارانه‌‌و بێئاگاییانه‌ بووه‌  بۆ پاراستنی‌ هاوسه‌رگیری‌.

ڕه‌فتاری‌ توندوتیژیی‌، له‌وانه‌یه‌ بۆ به‌رگریكردن بێت له‌خود ‌و خۆپاراستن، له‌وانه‌یه‌ ئه‌و هه‌سته‌ ئازارت بۆ دروست بكات به‌وه‌ی‌ ئازای‌ یه‌كترتان داوه‌، لێبوردن ‌وبه‌خشین باشترین ڕێگه‌ن بۆ ده‌ستپێكی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ باش.

7 ـ به‌دووربه‌ له‌وشوێنه‌ی‌ هاوسه‌ری‌ پێشوتی‌ لێ نیشته‌جێیه‌:
زه‌حمه‌ته‌ له‌ نزیك هاوسه‌ره‌ كۆنه‌كه‌ته‌وه‌ بیت له‌دوای‌ ته‌لاَق، چونكه‌ به‌رده‌وام كێشه‌و نه‌هامه‌تیه‌كانی‌ ڕابردووت به‌بیر دێنێته‌وه‌‌و هه‌لت بۆ دروست نابێت بۆ له‌بیر چوونه‌وه‌ی‌ ئه‌وه‌ی‌ ڕوویداوه‌ له‌نێوانتاندا، بۆیه‌ پێویسته‌ لێ دوور بكه‌ویته‌وه‌ بۆ ماوه‌ی‌ نزیكه‌ی‌ سێ‌ بۆ شه‌ش مانگ تا یارمه‌تیده‌رێك بێت بۆ ساڕێژكردنی‌ برینه‌كانت‌و له‌بیرچوونه‌وه‌ت، ئه‌وه‌ش به‌هاتوچۆ‌و سه‌ردان‌و قسه‌كردن له‌گه‌ڵ هاوڕێ‌‌و كه‌سی‌ نزیكی‌ دڵسۆز ده‌توانرێت سه‌ره‌تایه‌كی‌ نوێ‌ بۆخۆت بهێنیته‌ كایه‌وه‌.

8 ـ نزیك به‌ره‌وه‌ له‌هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ به‌ سۆزه‌وه‌ قه‌یرانه‌كه‌ت بۆ چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ن:
ته‌لاَق تاقیكردنه‌وه‌‌و ئه‌زمونێكی‌ تاڵه‌، ژن نزیكترین هاوڕێ‌ ‌و كه‌سی‌ له‌ده‌ستده‌دات ئه‌ویش هاوسه‌ره‌كه‌یه‌تی‌، بۆ له‌بیربردنه‌وه‌ی‌ له‌ده‌ستدانی‌ هاوسه‌ر، پێویسته‌ هه‌موو ئه‌وانه‌ی‌ خۆشه‌ویستن‌و نزیكتن له‌ده‌ورت كۆببنه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ له‌و قه‌یرانه‌ قوتارت بكه‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ست به‌وه‌ بكه‌یت كه‌سێك هه‌یه‌ گرنگیت پێده‌دات‌و تۆی‌ لا مه‌به‌سته‌‌و خۆشی‌ ده‌وێیت.
پێویسته‌ ئه‌و كۆمه‌ڵه‌ی‌ هه‌ڵیده‌بژێریت زۆر به‌ورییانه‌ بێت‌و بزانیت هاوكارییه‌كانیان چۆنه‌ ‌و له‌گه‌ڵ حاڵه‌ت‌و بارودۆخی‌ تۆدا ده‌گونجێت.


9 ـ بێگومان ده‌خوازیت خاڵی‌ به‌هێزی‌ كه‌سێتیت ‌و كاریگه‌ری‌ له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانت بزانیت:
گه‌ر حه‌ز ده‌كه‌یت له‌ ئاینده‌دا په‌یوه‌ندییه‌كی‌ باش‌و سه‌ركه‌وتوت هه‌بێت، مه‌چۆره‌وه‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ پێشتر گه‌یشتویت پێی‌، ده‌بێت شێوازی‌ ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ی‌ هه‌ڵده‌ستیت پێی‌ بزانیت هه‌روه‌ها ئامانجه‌كانی‌ پشته‌وه‌ی‌ ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌چییه‌؟ سیفاته‌ گرنگ‌و پێویسته‌كان چین؟
كه‌ له‌وانه‌یه‌ لایه‌نی‌ به‌رامبه‌ر تێڕوانین‌و ڕایه‌كی‌ تایبه‌تی‌ هه‌بێت‌و سازش نه‌كات لێی‌.

ئه‌وه‌ی‌ ده‌خوازیت نه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی‌ هه‌ست به‌ ڕازیبونێكی‌ ته‌واو بكه‌یت له‌په‌یوه‌ندی‌ ، پێویسته‌ هه‌موو كه‌م‌و كوڕییه‌كانی‌ ناته‌وێت له‌هاوبه‌شی‌ ژیانتدا ده‌ستنیشانبكه‌یت، به‌تایبه‌تی‌ ئه‌و كه‌م‌و كوڕییانه‌ی‌ هاوسه‌ری‌ پێشوت بۆ ئه‌وه‌ی‌ دووباره‌ هه‌ڵه‌كان دروست نه‌بنه‌وه‌.

10 ـ پێویسته‌ گرنگی‌ زۆر به‌ته‌ندروسیت بده‌یت:
كاتێك ژن به‌ ته‌لاَقدا تێده‌په‌ڕێت ناخۆش‌و به‌ ئازاره‌، له‌و كاته‌شدا ڕووبه‌ڕووی‌ چه‌ند نه‌خۆشیه‌ك ده‌بێته‌وه‌ كه‌ په‌یوه‌سته‌ به‌ خه‌م‌و خه‌فه‌ته‌وه‌، بۆیه‌ پێویسته‌ ئه‌وه‌ی‌ به‌‌و ئه‌زموونه‌دا تێده‌په‌ڕێت به‌شێوه‌كی‌ زۆر باش ئاگاداری‌ ته‌ندروستی‌ خۆی‌ بێت، خۆی‌ له‌كاردا ماندوو نه‌كات، ئاگاداری‌ سیستمی‌ خۆراكی‌ بێت، وه‌رزش بكات بۆ پاراستنی‌ له‌ش‌و لاری‌ ‌و ده‌ستكه‌وتنی‌ حه‌سانه‌وه‌ كه‌ جه‌سته‌ پێویستیه‌كی‌ زۆری‌ پێیه‌تی‌ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ چالاكیه‌كانی‌ مێشك‌و ده‌رون، هه‌روه‌ها گه‌شتكردنیش زۆر به‌سوده‌, سه‌ره‌ڕای‌ چاكبوونه‌وه‌ی‌ كاریگه‌رییه‌كانی‌ ته‌لاَق هه‌روا كارێكی‌ ئاسان نیه‌، به‌لاَم ژن به‌ئیراده‌ی‌ به‌هێزی‌ ده‌توانێت سه‌ركه‌وتوبێت له‌ به‌ده‌ستهێنانی‌ ئامانجه‌كانی‌ به‌مه‌رجێك ئاگاداری‌ هه‌نگاوه‌كانی‌ ڕابردووبێت.

[center]سه‌رچاوه‌: ئاژانسه‌كان

Kurdzhin

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بيرى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟


http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-a99a538f0a.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net