.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1







![Mozilla/5.0 (Windows; U; Windows NT 6.0; fi; rv:1.9.1.6) Gecko/20091201 Firefox 79780703 [xSP_2:a6bb6b87c1124af321e1acd56a3bc3d0_249] (.NET CLR 3.5.30729) WindowsVista](img/user_agent/os/windowsvista.png)
![Mozilla/5.0 (Windows; U; Windows NT 6.0; fi; rv:1.9.1.6) Gecko/20091201 Firefox 79780703 [xSP_2:a6bb6b87c1124af321e1acd56a3bc3d0_249] (.NET CLR 3.5.30729) Firefox](img/user_agent/browser/firefox.png)

ئه‌و ساته‌ی جگهرهکێشێك واز له جگه‌ره‌کێشان ده‌هێنێت، وامی بۆ خۆراك به‌ره‌وو باشی ده‌ڕوات و به‌هۆیه‌وه کێشی باشتر ده‌بێت. ئێستا لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی ئه‌نجامدراو به‌به‌شداری هه‌زاران که‌س نیشانیداوه، که وازهێنان له جگه‌ره‌کێشان ده‌بێته هۆکاری به‌رزبوونه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری تووشبوون به نه‌خۆشی شه‌کره.
ئه‌م هه‌واڵه بۆ جگه‌ره‌كێشان و ئه‌وانه‌ی چیتر ئاره‌زووی جگه‌ره‌کێشان ناکه‌ن، هێنده خۆش نییه: جگه‌ره‌کێش جارێك زیاتر ئه‌گه‌ری تووشبوونی به نه‌خۆشی شه‌کر لێده‌کرێت، له‌کاتێکدا ئه‌وانه‌ی وازیان له جگه‌ره‌کێشان هێناوه، دووئه‌وه‌نده زیاتر دووچاری شه‌کره ده‌بنه‌وه.
"Hsin-Chieh Yeh" و هاوه‌ڵه‌کانی له "Johns Hopkins University" له "Baltimore" سه‌ر به‌ناوچه‌ی "Maryland" له‌میانه‌ی لێكۆڵینهوهیهکدا پشکنینیان بۆ نزیکه‌ی 11 هه‌زار مرۆڤ کرد. به‌شداربووان بۆ یه‌که‌مین جار له ساڵی 1987 تا 1989 پشکنینیان بۆ کرا و دواتر و به‌درێژایی 17 ساڵ چاودێری پزیشکیان بۆ کرا. به‌شێوه‌یه‌کی به‌رده‌وام ئاستی شه‌کره‌ی خوێن، کێش و ڕه‌فتاری جگه‌ره‌کێشانی به‌شداربووان له‌لایه‌ن توێژه‌رانه‌وه وه‌رگیرا.
ئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵسه‌نگاندنی داتا وه‌رگیراوه‌کان ده‌ریانخستبوو، که جگه‌ره‌کێشه‌کان به‌به‌راوردکردن له‌گه‌ڵ جگهرهنهکێشهکاندا له 30% زیاتر ئه‌گه‌ری تووشبوونیان به جۆری دووه‌می شه‌کره لێكرا. ئه‌وانه‌ی له شه‌ش ساڵی پێشوودا وازیان له جگه‌ره‌کێشان هێنابوو، ئه‌گه‌ری تووشبوونیان به ڕێژه‌ی له 70% بووه، هه‌روه‌ك "Hsin-Chieh Yeh" و هاوه‌ڵه‌کانی له‌سه‌ر ڕووپه‌ری گۆڤاری "Annals of Internal Medicine"دا نووسیویانه.
توێژه‌ران بۆیان ده‌رکه‌وتبوو، که ئه‌وانه‌ی وازیان له جگه‌ره‌کێشان هێناوه له‌سێ ساڵی یه‌که‌مدا ئه‌گه‌ری تووشبوونیان به‌شه‌کره لهوپهڕیدابووه. له‌سێ ساڵی یه‌که‌می دوای وازهێنان له‌جگه‌ره‌کێشان کێشی به‌شداربووه‌کان نزیکه‌ی چوار کیلۆگرام ڕووی له‌زیادبوون کردووه.
ئایا به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر جگه‌ره‌کێشان له‌جیاتی نانخواردن باشتره؟ "Hsin-Chieh Yeh" و هاوه‌ڵه‌کانی هیچ کات ئامۆژگارییه‌کی له‌مجۆره به‌به‌شداربووان ناده‌ن. توێژه‌ران بۆیان ده‌رکه‌وتووه، که دوای ده ساڵ له جگه‌ره‌کێشان ئه‌گه‌ری تووشبوون به شه‌کره له‌نێو به‌شداربوواندا بۆ هه‌مان ئاست ئه‌وانه دابه‌زیووه، که به‌هه‌موو ژیانیان جگه‌ره‌یان نه‌کێشاوه. له ژێر تیشکی ئه‌نجامه‌کانی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه زانستییه‌وه توێژه‌ران داوا له‌وانه ده‌که‌ن، که وازیان له جگه‌ره‌کێشان هێناوه، ئاگاداری کێشی خۆیان بن و به‌شێوه‌یه‌کی به‌رده‌وام ئاستی شه‌کره‌ی خوێنی خۆیان پێوهربکهن.
Xozga

له‌سه‌ر هێڵ نییه








dasto panjat xosh bet azezm har sarkawto bet

له‌سه‌ر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
