❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / فه‌یس بووك بووه‌ته‌ هۆی دواكه‌وتنی خوێندكارانی زانكۆ ‌

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-01-09 20:26:58

RoOoZ
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: ;-*slemani*-;
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-09-08
دواترین سه‌ردان: 2012-08-30
په‌یامه‌كان: 515
WindowsXPMSIE

فه‌یس بووك بووه‌ته‌ هۆی دواكه‌وتنی خوێندكارانی زانكۆ ‌

ئه‌وه‌ لای هه‌موومان روون و ئاشكرایه‌ كه‌ له‌دنیای ئه‌مڕۆماندا پێشكه‌وتنێكی زۆر رۆژ له‌دوای رۆژ به‌به‌رچاومان ده‌كه‌وێت به‌تایبه‌تی له‌دنیای داهێنان و  دۆزینه‌وه‌و ته‌كنه‌لۆژیادا، به‌لام له‌گه‌ڵ ئه‌و پێشكه‌وتنه‌ به‌رچاوه‌ی جیهان كێشه‌كانیش رۆژ به‌ڕۆژ له‌زیادبووندان یه‌كێك له‌و پێشكه‌وتنه‌ به‌رچاوانه‌ی ئه‌مڕۆمان دنیای ئینته‌رنێت و سایته‌ ئه‌لكترۆنییه‌كانن كه‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر له‌خه‌ڵك به‌كاریده‌هێنن ئه‌ویش وێب سایتی (فه‌یس بووك)ه‌ كه‌ئێستا رێژه‌یه‌كی زۆر له‌گه‌نجانی به‌خۆیه‌وه‌ سه‌رقاڵكردووه‌ به‌هۆی ئه‌و سایته‌وه‌ ده‌توانن درێژه‌ به‌یه‌كترناسین و په‌یوه‌ندییه‌كانیان بده‌ن، به‌لام نابێت ئه‌و لایه‌نه‌ش فه‌رامۆش بكرێت كه‌زۆر له‌وێب سایته‌كان و ته‌نانه‌ت وێب سایتی (فه‌یس بووك)یش بۆته‌ هۆی نانه‌وه‌ی كێشه‌و گرفت به‌تایبه‌ت گرفتی كۆمه‌لایه‌تی  تێكچوونی شیرازه‌ی زۆربه‌ی خێزانه‌كان به‌تایبه‌ت له‌ولاتی خۆرئاوادا.
كێشه‌كانی فه‌یس بووك
له‌مباره‌یه‌وه‌ رۆژنامه‌ی (ده‌یلی میلی) به‌ریتانی ئه‌وه‌ی بلاوكردۆته‌وه‌ كه‌وێب سایتی (فه‌یس بووك) هه‌رچه‌نده‌ وێب سایتێكی پێشكه‌وتووه‌، به‌لام دوو ئه‌وه‌نده‌ش لایه‌نی خراپی زیاتر تێدایه‌ كه‌به‌كارهێنه‌ران رووبه‌ڕووی ده‌بنه‌وه‌، شایانی باسه‌ كه‌ له‌به‌ریتانیادا له‌كۆی ژماره‌یه‌ك له‌حاڵه‌تی ته‌لاق و جیابوونه‌وه‌ دوو حاڵه‌تیان به‌هۆی به‌كارهێنانی ئه‌و وێب سایته‌ بووه‌ كه‌كێشه‌ی خستۆته‌ ناو خێزانه‌كان و شیرازه‌ی خێزانه‌كانی تێكداوه‌ به‌تایبه‌ت ژنان یان پیاوان ئه‌وانه‌ی كه‌هاوسه‌ردارن  به‌دوای دۆستێكدا ده‌گه‌ڕێن، بۆیه‌ ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ لێك هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی خێزانه‌كان، له‌مباره‌یه‌شه‌وه‌ كه‌نیسه‌ی (كاسۆلیكی) به‌ریتانی به‌توندی ره‌خنه‌ی له‌به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌م وێب سایته‌ گرتووه‌ كه‌بۆته‌ هۆی نانه‌وه‌ی كێشه‌و گرفت له‌ناو خێزانه‌كانداو به‌رپرسانی وێب سایته‌كه‌ تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن.  هه‌روه‌ها رۆژنامه‌ی (ده‌یلی به‌ریتانی) ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو كه‌ ئه‌و قوتابیانه‌ی كه‌ له‌زانكۆن و سایتی (فه‌یس بووك) به‌كارده‌هێنن هه‌میشه‌ له‌ وانه‌كانیاندا دواكه‌وتوون و ئاستی فێربوونیان زۆر لاوازه‌ له‌چاو ئه‌و خوێندكارانه‌ی كه‌سایتی (فه‌یس بووك) به‌كارناهێنن، (ئارین رۆبه‌رت) كه‌توێژه‌رێكی كۆمه‌لایه‌تییه‌ له‌زانكۆی (ئۆهایۆ) له‌ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا باسی له‌وه‌ كردووه‌ كه‌ له‌م دواییانه‌دا توێژینه‌وه‌یان له‌سه‌ر 30 قوتابی ناو زانكۆ ئه‌نجامداوه‌ ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ئه‌و قوتابیانه‌ی كه‌وێب سایتی (فه‌یس بووك) به‌كارده‌هێنن ئاستی تاقیكردنه‌وه‌كانیان له‌وانه‌كانیاندا زۆر لاوازه‌، ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد كه‌79%ی قوتابیانی زانكۆ له‌ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا وێب سایتی (فه‌یس بووك) به‌كارده‌هێنن و ئه‌وه‌ش كاریگه‌ریی خراپ ده‌كاته‌ سه‌ر قوتابیان و ئه‌و رێژه‌ی دانیشتووانه‌ی كه‌ به‌كاریده‌هێنن له‌زۆربه‌ی جیهاندا.

PUKmedia

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن RoOoZ (2010-01-09 20:27:27)

Kurdzhin
ده‌بێ بژیت بۆ نوسین نه‌ک بنوسیت بۆ ژیان

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-01-09 20:43:29

Rozhan
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-17
دواترین سه‌ردان: 2014-01-16
په‌یامه‌كان: 3727
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

Re: فه‌یس بووك بووه‌ته‌ هۆی دواكه‌وتنی خوێندكارانی زانكۆ ‌

ئمممم هه موشتيك لايه نى بــاش و خراپی هه يــه
وه زورن ئه و شتــانه ى لـايه نى خراپيــان زيــاتره
ديـاه ئه م مــالپه ره ش به هه مان شيوه

سه كه وتوبيت

Kurdzhin

زۆربـەی کـات وا خـۆمـان دەرئـەخەیـن..!
گـوێ بـەو روداوە ناخـۆشانە نـایەین کـە لە ژیـانمان بەسـەرمان هاتـووە
بـەلام لە راسـتییا هەمو کاتێـک لە ناخـەوە ئەمان کـوژێت.!

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2010-01-10 04:34:01

~هيمن~
:: دڵسۆزی یانه::
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-11-27
دواترین سه‌ردان: 2013-02-02
په‌یامه‌كان: 855
WindowsOpera

Re: فه‌یس بووك بووه‌ته‌ هۆی دواكه‌وتنی خوێندكارانی زانكۆ ‌

د ه ست خؤش بيتبوبابه ته كه ت
فیس بووك هه موی مه ژه غول كردوه خوا بنامان بداته

Kurdzhin



له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2010-01-10 06:58:23

suaam
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: Kurdistan
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-12-14
دواترین سه‌ردان: 2013-12-08
په‌یامه‌كان: 1001
WindowsOpera

Re: فه‌یس بووك بووه‌ته‌ هۆی دواكه‌وتنی خوێندكارانی زانكۆ ‌

ده‌سته‌كانت خۆش

Kurdzhin
? SMILE ! its so easy , :) see

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2010-01-10 14:00:51

Momi Temen
کازیوەی یانە
شوێن: hawler
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-12-04
دواترین سه‌ردان: 2013-11-24
په‌یامه‌كان: 2499
WindowsFirefox

Re: فه‌یس بووك بووه‌ته‌ هۆی دواكه‌وتنی خوێندكارانی زانكۆ ‌

زۆر خۆسه‌ سایتێکی هههههههه
ده‌ستت خۆس ىیت

Kurdzhin
                         هاوڕێی نوی بدۆزه‌ره‌وه‌ و هه‌وڵبده‌ هاوڕێ کۆنه‌کانت له‌ یاد نه‌که‌یت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2010-01-10 21:13:53

RoOoZ
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: ;-*slemani*-;
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-09-08
دواترین سه‌ردان: 2012-08-30
په‌یامه‌كان: 515
WindowsXPFirefox

Re: فه‌یس بووك بووه‌ته‌ هۆی دواكه‌وتنی خوێندكارانی زانكۆ ‌

زۆر سوپاس بۆ ئێوه‌ هیوادارم بۆ ئێوه‌ گه‌ر به‌کاریشتان هێنا به‌ شێوه‌یه‌کی باش بێت و زیانی بۆتان نه‌بێت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net