.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1










ئه‌گه‌ر هێشتا خۆشه‌ویستییه‌كه‌ی یه‌كه‌مت بیرنه‌چووه‌ته‌وه‌و له‌هزر‌و بیرتدایه‌و خۆشتده‌وێت، چۆن ده‌توانیت په‌یوه‌ندییه‌كی نوێ دروست بكه‌یت؟
ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت په‌یوه‌ندییه‌كی نوێ دروست بكه‌یت، پێویسته به‌ڕاستی په‌یوه‌ندییه كۆنه‌كه‌ت بیرچووبێته‌وه، پێویسته زۆر به‌جدی دڵنیابیت له‌وه‌ی كه هیچ هه‌ستێكی سۆزداریت له‌دڵدا نه‌ماوه به‌رامبه‌ر به‌هاوڕێ یان هاوسه‌ره كۆنه‌كه‌ت، چونكه ئه‌گه‌ر خۆشه‌ویسته كۆنه‌كه‌ت له‌مێشكدا مابێت، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ڕاست نی‌یه كه به‌هاوڕێ نوێیه‌كه‌ت بڵێیت (خۆشه‌ویست).
ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌و په‌یوه‌ندییه كۆنه‌ت له‌مێشكدا مابێت‌و په‌یوه‌ندییه‌كی نوێ دروست بكه‌یت، وه‌كو ئه‌وه وایه به‌بێ ئه‌وه‌ی خۆت ئاماده‌كردبێت بۆ ژیانێكی نوێ، له‌سه‌ره‌تاوه ده‌ستپێكێكی هه‌ڵه دروست ده‌كه‌یت، ئه‌وه‌ش تاوانی ئه‌و كه‌سه نوێیه نی‌یه كه دێته‌وه ژیانته‌وه، چونكه ئه‌گه‌ر خۆشه‌ویست‌و هاوڕێ یاخود هاوسه‌ره كۆنه‌كه‌ت له‌مێشكدا مابێت، له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویسته نوێكه‌ت بۆ هه‌ر كوێیه‌ك بڕۆیت كۆنه‌كه‌شت له‌گه‌ڵ دێت.
بۆچوونی هه‌ندێك وایه، كه له‌بیركردنی خۆشه‌ویستی پێشوو، به‌مانای ئه‌وه نایات كه به‌ته‌واوی ئه‌و كه‌سه له‌ژیانی خۆی ده‌ربكات، چونكه په‌یوه‌ندییه‌كی تر هه‌یه كه پێی ده‌ڵێن (هاوڕێیه‌تی).
*چۆن وه‌كو هاوڕێ ده‌مێننه‌وه؟
بۆ ئه‌وه‌ی برینی دڵتان چاكبێته‌وه، پێویسته ماوه‌یه‌ك چاوه‌ڕوان بن‌و كاتێك بده‌ن به‌خۆتان، به‌دڵنیاییه‌وه كه‌سێك بۆ كه‌سێكی تر‌و په‌یوه‌ندییه‌ك بۆ په‌یوه‌ندییه‌كی تر ده‌گۆڕدرێت، به‌لاَم ئه‌گه‌ر هه‌ست ده‌كه‌ن كه هێشتا دڵشكاون‌و برینه‌كانتان ساڕ‌ێژ نه‌بووه‌ته‌وه، پێویسته له‌سه‌ر چاوه‌ڕوانیكردن به‌رده‌وام بن.هاوسه‌ر یان هاوڕێ گه‌وره‌ترین ڕازه له‌ژیانی مرۆڤه‌كاندا، ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ت له‌ده‌ستدا، كه‌واته ئه‌و ڕازه‌شت له‌ده‌ست ده‌چێت، به‌لاَم دوای جیابوونه‌وه ده‌توانیت ئه‌و ڕازه له‌ده‌ست خۆت نه‌ده‌یت‌و به‌دوای كه‌سێكی دیكه‌دا نه‌گه‌ڕێیت كه نهێنی دڵی خۆتی لاباس بكه‌یت.
*پێویسته زۆر دڵنیابیت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه به‌ڕاستی ده‌ته‌وێت له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سه‌ی كه جیابوویته‌وه، ببیت به‌هاوڕێ، یان ئه‌مه شتێكی باشه بۆ تۆ‌و بۆ ئه‌و كه‌سه‌ش؟ئه‌گه‌ر ده‌زانیت ئاماده‌نیت هاوڕێیه‌تی له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سه‌دا دروست بكه‌یت، زۆر له‌خۆتان مه‌كه‌ن، چونكه ئه‌مه به‌مانای ئه‌وه نایات كه ئێستا هاوڕێیه‌تی ناكه‌یت، له‌ڕۆژانی داهاتووشدا نابن به‌هاوڕێی یه‌كتر.ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كی نوێت گرێدا‌و چاوپێكه‌وتنت هه‌بوو له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویسته كۆنه‌كه‌تدا، ئه‌وا به‌مانای ئه‌وه دێت كه پێشوازی له‌ئاژاوه‌و كێشه ده‌كه‌یت، ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆی دروستكردنی ئیره‌یی‌و شه‌ڕ له‌نێوانتاندا.ئه‌گه‌ر ده‌زانیت به‌ڕاستی ئه‌و كه‌سه له‌دڵتدا ده‌رچووه‌و هیچ هه‌ستێكی سۆزداریت به‌رانبه‌ری نه‌ماوه‌و ته‌نها ده‌ته‌وێت ببی به‌هاوڕێی، ئه‌وا ده‌توانیت وه‌كو هاوڕێ به‌خۆشه‌ویسته نوێكه‌تی بناسێنێت، هه‌روه‌ها پێویسته له‌كه‌سی به‌رامبه‌ریش دڵنیابیت كه به‌ڕاستی ده‌یه‌وێت ببێت به‌هاوڕێی تۆ، تاوه‌كو له‌پێش چاوی خۆشه‌ویسته نوێكه‌ت، باسی په‌یوه‌ندییه كۆنه‌كه‌تان نه‌كات‌و قسه‌ی له‌باره‌وه نه‌كات، چونكه ئه‌وه ده‌بێته هۆی دوورخستنه‌وه‌ی تۆ له‌خۆشه‌ویسته نوێكه‌ت‌و دروستكردنی ئاژاوه‌و ئیره‌یی له نێوانتاندا، بڕواشی به‌و هاوڕێیه‌تییه نامێنێت كه له‌نێوان تۆ‌و خۆشه‌ویسته كۆنه‌كه‌تدا هه‌یه.ئه‌گه‌ر ژنێك له‌هاوسه‌ره‌كه‌ی جیابووه‌وه‌و منداڵێك له‌نێوانیاندا هه‌بوو، ئه‌وا پێویسته ببن به‌هاوڕێ یان به‌و شێوه‌یه خۆیان پیشان بده‌ن، چونكه هه‌موو كاتێك منداڵ زۆر دڵخۆش ده‌بێت كه دایك‌و باوكی پێكه‌وه ده‌بینێت‌و له‌گه‌ڵیاندا كات به‌سه‌ر ده‌بات، جا له‌به‌ر ئه‌و هۆیه‌وه له‌ڕابردوودا هه‌رچۆنێك له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره كۆنه‌كه‌تدا ژیابیت، پێویسته بیخه‌یته لایه‌كه‌وه‌و هه‌وڵبده له‌كاتی بینینیدا ڕق‌و كینه له‌دڵ نه‌گرێت، ئه‌گه‌ر ژیانێكی نوێت پێكهێناوه یان هاوڕێیه‌كی نوێت هه‌یه، پێویسته له‌سه‌ره‌تادا ئه‌و بابه‌ته‌ی بۆ باس بكه‌یت‌و ڕه‌وشه‌كه‌ی پێ قبوڵ بكه‌یت‌و تێی بگه‌یه‌نی، كه پێویسته چاوت به‌هاوسه‌ره كۆنه‌كه‌ت بكه‌وێت، له‌به‌ر هه‌بوونی منداڵك له‌نێوانتاندا، به‌لاَم پێویسته به‌ڕاستی تێیبگه‌یه‌نیت كه هیچ هه‌ستێكی سۆزداری له‌نێوان تۆ‌و هاوسه‌ره كۆنه‌كه‌تدا نه‌ماوه، تاكو دڵنیابێت‌و بڕوات پێبكات‌و كێشه له‌نێوانتاندا دروست نه‌بێت.
شه‌فه‌ق

بــه گه‌نجــــی مه‌ستی به پیری سستـــی
ئه‌ی کـــه‌ی خــودا ئه‌پرستـــی
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه









ده‌ستت خۆشبێت به‌ڕاستی بابه‌تێکی زۆۆۆۆر جوانه هه‌ر سه‌رکه‌وتوبیت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








ده‌ست خۆش تینا گیان سوپاس بۆ په‌یامه‌که‌ت هیوام وایه سودمه‌ند بووبیت هاوڕێ گیان سه‌دکه‌وت و بیت له‌کاره‌کانتدا هیوای خۆشی و به‌خته‌وه‌ریت بۆ ئه‌خوازم کاتت گـــــوڵ،،
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه
پهڕهكان: 1
