❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / راپۆرت له‌سه‌ر ئه‌شکه‌نجه‌

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-01-10 20:24:05

somakkkk
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-11-23
دواترین سه‌ردان: 2014-02-04
په‌یامه‌كان: 103
WindowsXPMSIE

راپۆرت له‌سه‌ر ئه‌شکه‌نجه‌

به‌رێزان من پێویستم به‌ راپۆرتێکه‌ له‌سه‌ر ئه‌شکه‌نجه‌دان سوپاس بۆ هاوکاریتان

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/uploads/79979bcaa4.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-01-10 20:43:03

heminab
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-20
دواترین سه‌ردان: 2013-07-10
په‌یامه‌كان: 108
WindowsXPFirefox

Re: راپۆرت له‌سه‌ر ئه‌شکه‌نجه‌

به‌یاننامه‌ی جیهانی مافی مرۆڤ و

مێژووی ناردن : Saturday, May 06 @ 01:31:13 UTC    
       
   
به‌یاننامه‌ی جیهانی مافی مرۆڤ و پێشێلکاریه‌کانی  ئێران.
ن: سه‌لاح عبدالله‌پوور
له‌ دوای تێپه‌ربوونی سێ سال له‌ شه‌ری دوهه‌می جیهانی و روخانی فاشیسم، له‌ رێکه‌وتی 10ی دسامبری 1948، به‌شی کاروباری ئابووری، کۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان،
   


دوای دو سال کاری زانستی و پسپۆری و راوێژکردن له ‌گه‌ڵ رێخراوه‌ ناحکومیه‌کان "به‌یاننامه‌ی جیهانی مافی مرۆڤ"یان له‌ سه‌دو هه‌شتاوسێهه‌مین کۆبوونه‌وه‌ی نه‌ته‌وه ‌یه‌کگرتووکان، به‌ په‌سه‌ند گه‌یاند. ئه‌وسه‌نه‌ده‌- هه‌روه‌ک هه‌موو ئه‌و یاسایانه‌ی که‌ پێشتر له‌ نه‌ته‌وه ‌یه‌کگرتووه‌کاندا په‌سه‌ند کراون- له‌سه‌ره‌تادا،هیچ گه‌ره‌نتیه‌کیی له‌بواری به‌جێ گه‌یاندن نه‌بوو، به‌ڵکوو ته‌نیا به‌ خواستێکی ئه‌خلاقی ده‌ژمێردرا، به‌ڵام ورده‌ ورده‌ به‌ هۆی ئه‌وه‌ی که‌ له‌ لایه‌ن هه‌ندێک له‌ حکومه‌ته‌کان، وڵاته‌کان و رێخراوه‌ ناحکومیه‌کان، هه‌روه‌ها که‌ڵک وه‌رگرتنی دادگا نێوده‌وڵه‌تیه‌کان بۆ بنه‌مای حوکمه‌کان و پشتیوانی رێخراوه‌ ناحکومیه‌کان بۆ دیفاع له‌ مافی مرۆڤ، پێینایه‌ قۆناغی یاسای نێونه‌ته‌وه‌یی. هه‌ر ئێستا جارنامه‌ی گه‌ردونی مافی مرۆڤ،له‌ ریزی یاساکانی مافه‌ نێونه‌ته‌وه‌یه‌کاندا جێی گرتووه‌. ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌ له‌ دو به‌ش پێکهاتووه‌:1- پێشه‌کی2- ره‌شنووسی به‌نده‌کانی جارنامه‌ی مافی مرۆڤ.به‌یاننامه‌ی جیهانی مافی مرۆڤ، له‌ ژێر کاریگه‌ری و هه‌لومه‌رجی دوای شه‌ری دوه‌می جیهانی، نووسراوه‌ته‌وه و له‌ پێشه‌کیه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ سه‌رنجدان به‌ مه‌نشووری نه‌ته‌وه ‌یه‌کگرتووه‌کان، پێیداگرتووه‌ له‌ سه‌ر "مافی به‌رابه‌ری بنه‌ماڵه ‌گه‌وره‌که‌ی مرۆڤ و هه‌وڵدان بۆ سه‌قامگیر کردنی ئازادی، دادپه‌روه‌ری و سولحی جیهانی". هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به‌ نابه‌رابه‌ری و پێشێلکردنی‌ یاساکان له‌ جیهاندا هاتووه‌ که‌:" له‌ ڕاستیدا ده‌بێ مافی مرۆڤ به‌ دارشتنی یاسا پشتگیری بکرێ تاکوو مرۆڤ ناچار نه‌بێ که‌ وه‌ک ئاخر رێگا بۆ دژایه‌تی کردن له ‌گه‌ڵ زوڵم و زۆری په‌نابه‌رێته‌ به‌ر شه‌رو شۆر". له‌ بۆچوونی داڕێژه‌رانی ئه‌و جارنامه‌یه‌، هه‌موو که‌سێک له‌ ره‌گه‌زی مرۆڤ خاوه‌نی مافی به‌رانبه‌رن و به‌و بیروه‌وه‌ جیهان له ‌خۆده‌گرێ که‌ له‌ کۆتایی پێشه‌کیه‌که ‌دا پێی له‌سه‌ر داده‌گرێ: "جارنامه‌ی گه‌ردونی مافی مرۆڤ له‌ لایه‌ن نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کانه‌وه‌ وه‌ک ئارمانێکی هاوبه‌ش بۆ گشت مرۆڤ و گشت وڵاته‌کان راده‌گه‌یه‌نێ، تا هه‌موو به‌شه‌کانی کۆمه‌ڵگا ئه‌و جارنامه‌یان  هه‌مووکات له‌به‌رچاو بێ و هه‌وڵبده‌ن له‌ ڕێگای په‌روه‌رده‌ و فێرکردن،رێزی ئه‌و یاسا ‌و مافانه‌ رو له‌ زیادبوون بکا". ئه‌و سه‌نه‌ده‌ له‌ 30  به‌ند پێک هاتووه‌.                                                                                 
به‌ندی 1 تا 21 پێداده‌گرێ له‌ سه‌ر مافی که‌سایه‌تی له‌ بواری سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی. ئه‌و یاسایه‌ که‌ به‌ یه‌که‌مین  مافه‌کانی مرۆڤ ده‌ناسرێ و ‌بناغه‌ی پرۆژه‌ی یاسای ،ئازادی تاکه‌که‌سی، ره‌تکردنه‌وه‌ی ئه‌شکه‌نجه‌، مافی ژیان و پێکهێنانی حکومه‌ت باس ده‌کا.                                         

به‌نده‌کانی 22 تا 29 ،ده‌ربری حقوقی ئابووری،کۆمه‌ڵایه‌تی، فه‌رهه‌نگی سه‌ر به‌ نه‌سلی دوه‌می مافی مرۆڤن. پرۆژه‌ی ئه‌و هه‌شت به‌نده‌ که‌ له‌بواری هه‌لومه‌رجی کار، پشوودان، گوزه‌ران، ژیانی باشتر و هه‌روه‌ها ده‌ربڕینی هه‌ستی به‌رپرسایه‌تی تاک له‌به‌رانبه‌ر کۆمه‌ڵگادا و پێچه‌وانه‌که‌ی، نیشانده‌ری  یاسای هاووڵاتی وئه‌رک و به‌رپرسایه‌تیه‌کانی تاک له‌به‌انبه‌ر کۆمه‌ڵگادا له‌ جارنامه‌ی گه‌ردونیی مافی مرۆڤدا هاتووه‌.

له‌ به‌ندی 30ی ڕاگه‌یاندنه‌که‌،ڕێگا ده‌به‌ستێ بۆ هه‌رچه‌شنه سوئیستیفاده‌ و لێدوانی به‌ پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ که‌ له‌ به‌یاننامه‌که‌ دا هاتووه، تا زیان به‌ نێوه‌رۆکی ئه‌و ماف و یاسایانه‌ که‌ له‌ جارنامه‌یکه‌دا هاتووه‌‌ نه‌گێنێ."جارنامه‌ی گه‌ردوننی مافی مرۆڤ"‌ له‌ رێکه‌وتی 10ی دسامبری 1948 له‌ دانیشتنی گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان به‌ په‌سه‌ند گه‌یشتووه و ته‌واوی وڵاتانی ئه‌ندام له‌ نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان په‌سه‌ندیان کردوه‌ و پابه‌ندن‌‌‌ به‌ جێبه‌جێ کردنی،ئه‌و به‌ڵگه‌یه‌ یه‌کێکه‌ له‌ به‌بایه‌خترین به‌ڵگه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی. جێگای ئاماژه‌یه‌ که‌پێشوو له‌ نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان کومیسیۆنێک هه‌بوو بۆ چاوه‌دێری وڵاتان و هه‌روه‌ها بۆ کاروباری په‌یوه‌ندیدار به‌و به‌یاننامه‌یه‌،به‌ڵام له‌15ی مارسی 2006 کۆبوونه‌وه‌ی گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌کگریووه‌کان سه‌رئه‌نجام دوای وتووێژێکی دورو درێژ،"قاتعانه‌" به‌ قه‌تعنامه‌یه‌کی ده‌نگدا، که‌ به‌و پێیه‌ له‌  چوارچێوه‌ی ئه‌و چاکسازیانه‌ی ئۆرگانه‌کانی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان،شورای مافی مرۆڤ جێگای کومیسیۆنی مافی مرۆڤ ده‌گرێته‌وه‌. ئه‌و گۆرانکاریه‌ش به‌ پێشنیاری کوفی عه‌نان سکرتێری گشتی نه‌ته‌وه ‌یه‌کگرتووه‌کان، که‌ له‌ ڕاپۆرتێکدا له‌ ساڵی رابردو بۆ گۆرینی ساختاری نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان پێشکێشی کرد بوو، ئه‌نجامدرا. ئه‌و قه‌تعنامه‌یه‌ به‌ په‌سه‌ندی 170 ئه‌ندام گه‌یشت. له‌نێوان ئه‌ندامه‌کاندا چوار وڵاتی ئیسرائیل، ئامریکا، دورگه‌کانی مارشاڵ و پالائو ده‌نگی مه‌نفیان دا. ئێران، بلاروس و وێنزۆئێلا ده‌نگی مومته‌نیعیان به‌و قه‌تعنامه‌یه‌ دا. هه‌روه‌ها 5 وڵاتیش له‌ کاتی ده‌نگداندا له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌ نه‌بوون.شورای تازه‌ به‌ 47 ئه‌ندام، به‌رپرسایه‌تی گه‌شه‌پێدان و رێزگرتنی جیهانی به‌ مافی مرۆڤ و ئازادیه‌ بونیادیه‌کان، به‌ بێ هیچ چاوپۆشی و که‌مو کۆریه‌ک، به‌وپه‌ری عه‌داڵه‌ته‌وه‌ وه‌ئه‌ستۆ ده‌گرێ. جێگای ئاماژه‌یه‌ که‌ هه‌موو ئه‌ندامانی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان ده‌توانن ببن به‌ ئه‌ندام له‌و شورایه‌.هه‌روه‌ها کۆبوونه‌وه‌ی گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان ده‌توانێ به‌ ده‌نگی دو له‌سه‌ر سێی ئه‌ندامانی حازر ئه‌ندامه‌تی وڵاتێک که‌ توشی پێشێل کردنی ئاشکرا و به‌رنامه‌ بۆ داڕێژراوی مافی مرۆڤ ده‌بن، هه‌ڵپه‌سێرێ. ئه‌گه‌ر ئێمه‌ باسی مافی مرۆڤ له‌ کۆماری ئیسلامیدا بکه‌ین،ده‌بێ له‌پێشدا چاوێک به‌ کارنامه‌ی ئه‌و رژیمه‌دا بخشێنین، که‌ به‌ هۆی ئه‌و هه‌مووه‌ پێشێلکاریانه‌ی که‌ له‌ لایه‌ن کۆماری ئیسلامیه‌وه‌ رووده‌دا، کارنامه‌یه‌کی ره‌شی بۆ ئه‌و وڵاته‌ له‌ بواره‌ جوراوجۆره‌کانی پێشێلکاری مافی مرۆڤ دروستکردوه‌. کۆماری ئیسلامی به‌ پێی، به‌ندی 1 تا 21 که‌ پێدا ده‌گرێ له‌ سه‌ر مافی که‌سایه‌تی له‌ بواری سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌کا و ئه‌و یاسایه‌ که‌ به‌ یه‌که‌مین مافه‌کانی مرۆڤ ده‌ناسرێ و ‌بناغه‌ی پرۆژه‌ی یاسای،ئازادی تاکه‌که‌سی، ره‌تکردنه‌وه‌ی ئه‌شکه‌نجه‌،مافی ژیان و پێکهێنانی حکومه‌ت باس ده‌کا، به‌ ته‌واوی پێشێلکاری ئه‌و به‌یاننامه‌یه. به‌هۆی ئه‌وه‌وه‌ که‌ له‌ کۆماری ئیسلامیدا نه‌ ئازادی سیاسی و نه‌ ئازادی کۆمه‌ڵایه‌تی به‌دی ناکرێ‌ و به‌ توندترین شێوه‌ به‌رخورد له‌ گه‌ڵ ئه‌وکه‌سانه‌ ده‌کرێ که‌،به‌ هه‌ر شکلێک ناکۆکیان هه‌یه‌ له‌گه‌ل ئه‌م سیستیمه‌ سیاسیه‌وه‌ و هه‌وڵ بۆ گۆرینی ده‌ده‌ن، یا به‌ شێوه‌یه‌ک له‌ شێوه‌کان گله‌یی و گازنده‌ی لێده‌که‌ن.کۆماری ئیسلامی هه‌ر له‌ سه‌رتای دامه‌زرانیه‌وه‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌یدا که‌ ئازادیه‌ سیاسی و کۆمه‌لایه‌تیه‌کان به‌رته‌سک بکاته‌وه‌ و له‌ژێر ناو وشه‌ریعه‌تی ئیسلامیشدا پێش به‌ ئازادی تاکه‌ که‌سیه‌کان بگرێ.ئه‌و رژیمه‌ بۆ چاوترسێن کردنی خه‌ڵک هه‌ر له‌سه‌رتای دامه‌زراندیه‌وه‌ ده‌ستیدایه‌ ئێعدام و ئه‌شکه‌نجه‌ی زیندانیانی سیاسی که‌ مخالیفی ئه‌و رژیمه‌ بوون.هه‌ر وه‌ها ته‌واوی ئازادیه‌کانی تاکێکی کۆمه‌ڵی زه‌وتکردو کۆمه‌ڵگای وادار کرد که‌ به‌پێی ده‌ستوراتی رژیمه‌وه‌ له‌بواری ژیانی خسوسی هه‌ڵس‌وکه‌وت بکه‌ن.هه‌روه‌ها به‌ توندترین شێوه‌ به‌رخورد کراوه‌ له‌ گه‌ڵ ئه‌وکه‌سانه‌ی که‌ داوای سه‌ره‌تایترین مافه‌کانی خۆیان کردوه‌.زیندانو ئه‌شکه‌نجه‌و ئیعدام له‌ لای کۆماری ئیسلامی وه‌کوو شتێکی ئاسایه‌و سالانه‌ به‌ سه‌دان که‌س به‌هۆی ده‌ربرینی بیرو باوه‌ری سیاسی و داخوازی مافه‌ تاکه‌ که‌سیه‌کان  خراونه‌ته‌ زیندان و ئه‌شکه‌نجه‌ کراون و تێعدادێکی به‌رچاویش ئێعدام کراون. کۆماری ئیسلامی ‌گه‌رچی به‌یانییه‌ی مافی مرۆڤی ئیمزا کردوه‌، به‌ڵام ئه‌و جینایه‌تانه‌ی له‌به‌رچاوی کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی کردوه‌ و به‌ شێوه‌یه‌کی زه‌ق هه‌موو ئه‌و به‌ندانه‌ی پێشلکردوه‌ که‌ قه‌بوڵی کردووه پابه‌ندبێ پێیان.له‌ کارنامه‌ی ره‌شی کۆماری ئیسلامیدا ژمارێکی زۆر له‌و لاوانێ ده‌بینرێن که‌ ته‌مه‌نیان له‌خواره‌وه‌ی 18 ساله‌و به‌ ده‌ستی ئه‌و ڕژیمه‌وه‌ ئێعدام کراون، ئه‌وه‌ جیا له‌ سه‌نگسار کردنی ژن و پیاوان له‌ به‌ر چاوی خه‌ڵک،گرتنی رۆژنامه‌نووسان، فه‌عالانی رێکخراوه‌ ناحکومیه‌کان، که‌سایه‌تیه‌ ئائینیه‌کان وفعالانی سیاسی و قه‌تله‌ زنجیره‌ییه‌کان، هه‌روه‌ها پێکهێنانی تیمی تایبه‌ت بۆ تیرۆری مخالیفان له‌ ناوخۆو له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات. ئه‌گه‌ر بێینه‌ سه‌ر که‌مایه‌تیه‌ نه‌ته‌وه‌یی وئاینیه‌کان ئه‌وه‌ کۆماری ئیسلامی به‌ مه‌راتب کارنامه‌یه‌کی ره‌شتری له‌سه‌ر پێشێلکردنی مافه‌کانیانیان هه‌یه‌.کۆماری ئیسلامی جیا له‌ زه‌وت کردنی بیرو باوه‌ری سیاسی، کۆمه‌ڵایه‌تی و ئازادیه‌ تاکه ‌که‌سیه‌کان، به‌ به‌رده‌وامی هه‌وڵی ئه‌وه‌یداوه‌ که‌ که‌مایه‌تی ئاینی و نه‌ته‌وه‌یه‌کان بخاته‌ ژێر ئازارو ئه‌زیه‌ت و مافه‌کانیان پێشێل بکا.کۆماری ئیسلامی به‌ هه‌ر شێوه‌یه‌کی مومکین که‌ بۆی کرابێ دژایه‌تی له‌گه‌ڵ سه‌ره‌تایترین مافه‌کانیان کردوه‌ و به‌ تووندو تیژی وڵامی داخوازیه‌کانی داونه‌ته‌وه. که‌ راپه‌رینه ‌سه‌رتاسه‌ریه‌کانی ساڵی رابردوی خه‌ڵکی کوردستان و ئه‌هواز نمونه‌ی به‌رچاوی ئه‌و سه‌رکووت کردنانه‌ن،که‌ ده‌رحه‌ق که‌مایه‌تی نه‌ته‌وه‌کانی ئێران ده‌کرێ. کۆماری ئیسلامی چه‌ندین که‌سی شه‌هید کرد و به‌ ده‌یان که‌سی بریندار و به‌سه‌دان که‌سی ره‌وانه‌ی زیندانه‌کان کرد ته‌نیا له‌به‌ر ناره‌زای ده‌ربرین سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵسووکه‌وتی ڕژیم ده‌رحه‌ق به‌و نه‌ته‌وانه ‌و داخوازی مافه‌کانیان.به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگای پرسیاره‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ تاکوو ئێستا کومیسیۆنی مافی مرۆڤ چ هه‌نگاوێکی پۆزێتیڤی هه‌ڵێناوه‌ بۆ جێبه‌جێ کردنی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌.ئایا ته‌نیا به‌ نوسینی راپۆرتێک له ‌ساڵدا، له‌سه‌ر وه‌زعی مافی مرۆڤ و پێشێلکاریه‌کانی ده‌ردێک ده‌رمان ده‌کا وده‌توانێ حکومه‌ته‌کان به‌ربه‌ست بکا له‌م پێشێلکاریانه‌،یا ته‌نیا کومیسیۆنه‌که‌ حاله‌تێکی سه‌مبولیکی هه‌بووه‌. که‌ به‌لای زۆربه‌ی هه‌ره‌ زۆری خه‌ڵک حاله‌تی دووه‌می هه‌بووه‌. به‌ڵام به‌ گۆرینی کومیسیۆن به‌ شورا چ گۆرانکاریه‌ک له‌ سیستمی کاری ڕێخراوه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان ده‌کا و تا چ ئه‌ندازه‌یه‌ک به‌ توندی به‌رخورد ده‌کرێ له‌ گه‌ڵ وڵاتانی خه‌تا کار ئه‌وه‌ ده‌بێ چاوه‌روان بین تاکوو له‌ داهاتوودا شێوه‌ی کاری ئه‌م شورایه‌ش بۆ کۆمه‌ڵگای به‌شه‌ری ده‌رکه‌ه‌ێ.‌‌به‌و هیوایه‌ که‌ ئه‌م شورایه‌ش ته‌نیا کاری کومیسیۆن به‌و شێوه‌یه‌ی که‌ هه‌بوو درێژه‌ پێنه‌داو چاوپۆشی نه‌کا له‌و هه‌موو پێشلکاریه‌ی که له‌لایه‌ن هه‌ندێک وڵات‌ ده‌رهه‌ق به‌ به‌شه‌ریه‌ت ده‌کرێ.





















کوردستانی ئێران له‌ راگه‌یاندراوه‌کانی نێونه‌ته‌وه‌یی، لێکۆله‌ران و ریکخراوه‌کانی پاراستنی مافی مرۆڤ داخراوه‌. له‌ ئێراندا رێکخراوه‌ مه‌ده‌نیه‌کان له‌ ژێر چاوه‌دێری توند دان. رژێمی ئێران هه‌موو رێکخراوه‌ مه‌ده‌نیه‌کان که‌ له‌ لایه‌ن رێکخراوه‌ نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان و وڵاتانی دیکه‌وه‌ پێوه‌ندیان پێوه‌ گرێبدا به‌ جاسووس له‌ قه‌ڵه‌م ده‌دا و ئه‌و کاره‌ مه‌ترسیه‌ک له‌ دژی “ئه‌منیه‌تی” نه‌ته‌وه‌یی ئێران ده‌زانێ.

دوای شۆرشی 1979 یه‌کێک له‌ به‌هێزترین جۆڵانه‌وه‌کان که‌ بۆ مافی نه‌ته‌وایه‌تی له‌ به‌رانبه‌ر رژێمی نوێدا سه‌ری هه‌ڵدایه‌وه‌خه‌باتی خه‌ڵکی کورد له‌ کوردستانی ئێران بوو، که‌ بۆ ماوه‌یه‌کی دوور و درێژ له‌ پێناو مافه‌ مرۆڤاییه‌کانی خۆی خه‌باتی کردبوو. ده‌سه‌ڵاتدارانی تازه‌ نه‌ته‌نیا هیچ سه‌بر و ته‌حه‌مولێکی گوێ بیستنی داخوازه‌کانی گه‌لی کورد نه‌بوون، به‌ڵکوو له‌ به‌کارهێنانی هێزی نیزامی بۆ سه‌رکوتی ئه‌و ویستانه‌ هیچ دریغی نه‌کرد. ئایه‌توڵلا خومه‌ینی له‌ 19ی ئاگۆستی 1979 فه‌رمانی جه‌هادی دژی خه‌ڵکی کورد راگه‌یاند. له‌و کاته‌وه‌ تا ئێستا رژێمی ئێران سیاسه‌تی سه‌رکوتکه‌رانه‌ی دژی خه‌ڵکی کورد درێژه‌ی داوه‌. له‌ ئاکامی فه‌رمانی جه‌هادی خومه‌ینیدا ده‌یان هه‌زار که‌س له‌ خه‌ڵکی کوردستان کوژراون و بریندار بوون. تان و توێی ئابووری، کولتووری و کۆمه‌ڵایه‌تی وپێشکه‌وتنی خه‌ڵکی کورد له‌ ئاکامی ئه‌و هێرشه‌دا وێران کراوه‌.

رژێمی ئێران به‌ مه‌به‌ستی سه‌رکوتی گه‌لی کورد چه‌ندین گوند و شاری کوردستانیان وێران کرد. ئایه‌توڵلا خه‌ڵخاڵی به‌ بێ له‌به‌رچاوگرتنی هیچ جۆره‌ مافێکی تاوانباران به‌ هه‌زاران که‌س دوای دادگایه‌کی “نمایشی” به‌ مه‌رگ مه‌حکووم کرد.

له‌ ساڵی 1988 دوای کۆتایی هاتنی شه‌ری ئێران و عێراق، رژێمی ئێران چه‌ند وت وێژی به‌ رواڵه‌ت به‌ مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری ئاشتی خوازانه‌ی کێشه‌ی کورد له‌ ئێران له‌ گه‌ڵ حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران به‌ رێبه‌ری دکتۆر عبدالرحمن قاسملوو ئه‌نجام دا. چه‌ند کۆبوونه‌وه‌ له‌ رێکه‌وته‌کانی 28 و 30 مانگی دیسامبر و 20 ژانویه‌ی 1989 له‌ شاری ویه‌ن پێک هات. کۆبوونه‌وه‌یه‌کیتر بۆ سێزده‌ی جولای 1989 له‌ ڤیه‌ن دیاری کرابوو.

نوێنه‌رانی ئێران له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا بریتی بوون له‌ محه‌مه‌د جه‌عفه‌ری سه‌حرا روودی، هادی موسته‌فه‌وی و ئه‌میر مه‌نسوور بزرگنیا. نوێنه‌رانی کوردیش بریتی بوون له‌ دکتۆر عه‌بدولره‌حمان قاسملوو، عه‌بدولا قادری ئازه‌ر ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی حدکا و نوێنه‌ری حیزب له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات، دکتۆر فازڵ ره‌سووڵ. ئه‌و سێ که‌سه‌ هه‌ر له‌و رۆژه‌دا له‌ لایه‌ن دیپلۆمات تیرۆریسته‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران تیرۆر کران.

هه‌رسێ تاوانبار سه‌ره‌رای ده‌ستگیر کرانیان، له‌ لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ئه‌وکاتی ئۆتریشه‌وه‌ به‌ ئازادی بۆ ئێران ناردرانه‌وه‌. هه‌روه‌ها دکتۆر سه‌عید شه‌ره‌فکه‌ندی جێگری دکتۆر قاسملوو له‌ 17ی سێپتامبری 1992 له‌ وڵاتی ئاڵمانیا له‌ کاتێکدا خه‌ریکی کۆبوونه‌وه‌ له‌ گه‌ڵ هه‌ندێک له‌ که‌سایه‌تیه‌کانی ئۆپۆزیسیۆنی ئێران له‌ رستۆرانی میکۆنۆسی بێرلین بوو له‌ لایه‌ن کۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه‌ تیرۆر کرا. دادگای ئاڵمانیا دوای پێنج ساڵ لێکۆڵینه‌وه‌ له‌ سه‌ر ئه‌و تیرۆره‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی پله‌ به‌رزی ئێران به‌ تیرۆری رێبه‌رانی کورد مه‌حکووم کرد.

له‌ مانگی جوولای 2005ه‌وه‌ تاکو ئێستا بیجگه‌ له‌ وڵاتی چین، له‌ ئێران له‌ هه‌موو وڵاتێک زیاتر حوکمی ئێعدام به‌رێوه‌ چووه‌. هه‌روه‌ها ده‌یان که‌س له‌ زیندانیه‌ سیاسیه‌کان و چالاکانی مه‌ده‌نی به‌ نهێنی ئێعدام کراون که‌ ناوه‌کانیان ئاشکرا نه‌بووه‌.

له‌ مانگی جولای 2005ه‌وه‌ تا کوئێستا زیاتر له‌ 1500 که‌س له‌ خه‌ڵکی مه‌ده‌نی کورد کوژراو، ئێعدام و حوکمی زیندانیان به‌سه‌ردا سه‌پاوه‌ و یا خود ناچار به‌ دانی “وه‌سیقه‌” له‌ لایه‌ن هێزه‌کانی کۆماری ئیسلامیه‌وه‌ کراون.  دوای سه‌رهه‌ڵدانه‌کانی خه‌ڵکی کورد له‌ مانگی جولای 2005دا زیاتر له‌ 1700 که‌س گیران و ده‌ستبه‌سه‌ر کران، که‌ چاره‌نووسی به‌شێکی زۆر له‌و گیراوانه‌ ئێستاش نادیاره‌. له‌ کوردستانی ئێراندا هه‌رچه‌شنه‌ تێکۆشانێکی سیاسی بۆ حیزبه‌ کوردیه‌کان قه‌ده‌غه‌یه‌ و هه‌موو حیزبه‌ کوردیه‌کان (ی کوردستانی ئێران) هه‌ڵوه‌شێندراو (منحل) راگه‌یاندراوه‌ن. به‌ پێی به‌نده‌کانی 197 تا 202ی یاسای “حدود و قه‌ساسی” کۆماری ئیسلامی ئه‌ندامانی حیزبه‌ کوردیه‌کان به‌ “مفسد فی الارچ” ده‌ناسرێن.

له‌ ماوه‌ی شه‌ش مانگی یه‌که‌می ئه‌و ساڵه‌دا لانی که‌م 25 رۆژنامه‌، گۆڤار و سایتی ئینترنێتی کوردی به‌ هۆی نێوه‌رۆکیانه‌وه‌ داخراون یا خود نووسه‌ران و خاوه‌نه‌کانیان ده‌ستگیر و جه‌ریمه‌ کراون. له‌ نێو رۆژنامه‌نووساندا عه‌دنان حه‌سه‌نپوور و هیوا بووتیمار حوکمی ئێعدامیان به‌سه‌ردا سه‌پاوه‌. لانی که‌م 135 ژن گیراون، شه‌ش ژن کوژراون و پێنج که‌سیش حوکمی به‌ردبارانیان به‌سه‌ردا سه‌پاوه‌. هه‌روه‌ها لانی که‌م دوو لاوی 15 ساڵه‌ له‌ لایه‌ن کۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه‌ ئێعدام کراون. به‌ هۆی ته‌وژمی سیاسی، کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری لانی که‌م په‌نجا ژن خۆیان کوشتووه‌. له‌ ماوه‌ی ئه‌ ساڵه‌دا زیاتر له‌ 300 که‌س به‌ تاوانی پشتیوانی کرد له‌ حیزبه‌ کوردیه‌کان یان گیراون یان جه‌ریمه‌ کراون. گیراوه‌کان له‌ ژێر مه‌ترسی به‌نده‌کانی 198 تا 211ی یاسای “حدود و قصاص”ی ئێراندان. لانی که‌م 200 که‌س له‌ گیراوه‌ سیاسیه‌ کورده‌کان بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ تا 20 ساڵ حوکم دروان.  زیندانیه‌کان به‌ تاوانی لایه‌نگری له‌ حبزبه‌ سیاسیه‌کانی کورد و هه‌ره‌شه‌ له‌ “یه‌کیه‌تی و ئه‌منیه‌تی وڵات” و به‌شداری له‌ خۆپێشاندانه‌کانی دژی کۆماری ئیسلامی حوکم دراون. به‌ پێی رێکخراوی مافی مرۆڤ له‌ کوردستان لانی که‌م 300 زیندانی سیاسی کورد بۆ زیندانه‌کانی تر له‌ ئێران گوێزراونه‌ته‌وه‌.
له‌ مانگی ژانویه‌ی 2007ه‌وه‌ تا ئێستا سه‌دان که‌س له‌ خه‌ڵکی کورد به‌ توندترین شێوه‌ که‌وتوونه‌ته‌ به‌ر په‌لاماری هیزه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران.
لانی که‌م سه‌د که‌س له‌ پێکدادان له‌ نێوان هێزه‌کانی رژیم و گرووپه‌ کوردیه‌کاندا له‌ کوردستان کوژراون. رژێمی ئێران به‌ هاوکاری له‌ گه‌ڵ ئه‌رته‌شی تورکیا هێزی نیزامیان له‌ نزیک سنووره‌ کانی ئه‌و دوو وڵاته‌ و کوردستانی عێراق کۆ کردۆته‌وه‌ بۆ شه‌ر له‌ گه‌ڵ ئه‌و شته‌ی ئه‌و رژێمانه‌ پێێ ده‌ڵین “تیرۆریزم” یان “قاچاقچی”. چه‌ندین گوندی کوردی نزیک به‌ سنووری عێراق وێران کراون و خه‌ڵکی ئه‌و گوندانه‌ ناچار به‌ گواستنه‌وه‌ له‌ شوێنی ژیانی خۆیان بۆ شوێنی تر کراون به‌ بێ ئه‌وه‌ی زیانیان قه‌ره‌بوو بکرێته‌وه‌. تۆبخانه‌کانی ئێران له‌ مانگی ژوئه‌نه‌وه‌ دیسان ده‌ستیان به‌ تۆپبارانی ناوچه‌کانی سه‌ر سنووری کوردستانی عێراق کردووه‌.
له‌ ئێراندا هێشتا خوێندن به‌ زمانی کوردی له‌ قوتابخانه‌کاندا قه‌ده‌غه‌یه‌. ئابووری ناوچه‌ کورد نشینه‌کان له‌و په‌ری خراپیدایه‌. راده‌ی بێکاری له‌ کوردستان خۆی له‌ 47% ده‌دات. کۆماری ئیسلامی به‌ شێوه‌یه‌کی سیستماتیک ماده‌ هۆشبه‌ره‌کان له‌ نێو لاوانی کورد دا بڵاو ده‌کاته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی پێشی گه‌شه‌ کردن و به‌شداریان له‌ خه‌باتی نه‌ته‌وایه‌تی گه‌لی کورد بگرن. ته‌قه‌ کردن له‌ خه‌ڵکی بێتاوانی کورد له‌ لایه‌ن هێزه‌کانی ئێرانه‌وه‌ بووته‌ کرده‌وه‌یه‌کی رۆژانه‌. پێشێلکاریه‌کانی مافی مرۆڤ له‌ کوردستان ئاکامی کرده‌وه‌ی هێزه‌ چه‌کداره‌کان نیه‌، به‌ڵکوو هه‌ڵقووڵاو له‌ سیاسه‌ته‌کانی رژێمی ئێرانه‌ دژی گه‌لی کورد و گه‌لانی دیکه‌ی ئێران.
سه‌ره‌رای وت و وێژی نێوان یه‌کیه‌تی ئوروپا و ئێران له‌ مه‌ڕ ره‌وشی مافی مرۆڤ تا ئێستا هیچ ئاکامێکی باش له‌و وتوێژانه‌ به‌دی نه‌کراوه‌. کۆماری ئیسلامی ئه‌و وتوێژانه‌ به‌ مه‌به‌ستی کات کوشتن بۆ به‌رگری کردن له‌ ته‌وژمی ناونه‌ته‌وه‌یی به‌کاردێنێ. چاوه‌دێری له‌ سه‌ر ره‌وشی مافی مرۆڤ له‌ ئێراندا به‌ کرده‌وه‌ نامومکینه‌ و رژێم رێگا به‌ چاوه‌دێرانی مافی مرۆڤ نادا بێنه‌ ناو ئێران.

پێشینه‌ی یاسایی و سیاسی دژی خه‌ڵکی کوردستان

به‌ پێی به‌ندی 12ی دستووری کۆماری ئیسلامی ئێران، دینی ره‌سمی وڵاتی ئێران ئیسلام و مه‌زهه‌بی ره‌سمی شیعه‌ی “اپنی عشری”یه‌ و ئه‌و یا?

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2010-01-10 20:45:17

heminab
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-20
دواترین سه‌ردان: 2013-07-10
په‌یامه‌كان: 108
WindowsXPFirefox

Re: راپۆرت له‌سه‌ر ئه‌شکه‌نجه‌

ژنان و ئازادی

تایبه‌تمه‌ندییه‌کی هه‌ره‌ ئاشکرای کۆمه‌ڵگا چینایه‌تییه‌کان پێشێلکردنی ئازادییه‌ . پێشکه‌وتووترین کۆمه‌ڵگای چینایه‌تی ، به‌ر له‌ کۆمه‌ڵگای سۆسیالیستی ، وه‌ له‌ هه‌موویان دڕنده‌تر که‌ کۆمه‌ڵگای سه‌رمایه‌دارییه‌ ، جگه‌ له‌ ئازادییه‌کی سیاسی - یاسایی رووکه‌ش به‌ولاوه‌ چیدیکه‌ی له‌م بواره‌دا پێشکه‌ش به‌ به‌شه‌رییه‌ت نه‌کردووه‌ .

گرنگترین مه‌سه‌له‌یه‌کی ئازادی که‌ به‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خاوه‌نداریی تایبه‌تی و کاری کرێگرته‌وه‌ په‌یوه‌سته‌ ، نه‌ک هه‌ر پێشێلده‌کرێت ، به‌ڵکو وجوودی سیستمه‌که‌ی له‌سه‌ر راگیراوه‌ . بۆیه‌ ئازادی له‌م کۆمه‌ڵگایه‌دا له‌و قاڵبه‌ یاسایی و حقووقییه‌ ده‌رناچێت و ناتوانرێت به‌ واقیعی ئازادی پیاده‌ بکرێت . که‌واته‌ به‌گشتی کۆمه‌ڵ و به‌ تایبه‌تی کرێکاران و زه‌حمه‌تکێشان له‌ ئازادی راسته‌قینه‌ بێبه‌شن .

ژنان ، که‌ که‌رتێکی سته‌مدیده‌ی خه‌ڵکی پێکده‌هێنن ، سه‌ره‌ڕای بێبه‌شبوونیان له‌و ئازادییه‌ گشتییه‌ی ده‌بێت بۆ خه‌ڵکی دابین بکرێت ، له‌و ئازادییه‌ تایبه‌تییانه‌ش که‌ په‌یوه‌ندییان به‌ ژیانی تایبه‌تی خۆیانه‌وه‌ هه‌یه‌ بێبه‌شن . چه‌ندین کۆت و زنجیر له‌ ئه‌ستۆو پێیاندایه‌و له‌ گۆشه‌یه‌کی نادیاردا گۆشه‌گیرکراون .

ژنان وه‌ک جێوڕێی کۆمه‌ڵایه‌تی به‌ هاونیشتمانی( هاووڵاتی ) پله‌ دوو ده‌ژمێردرێن و بارودۆخی کۆمه‌ڵایه‌تی و ئایدیایه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی سه‌روه‌ر به‌سه‌ر رای گشتیدا ، شوێنی ئه‌م ره‌گه‌زه‌ سه‌ره‌کییه‌ی کۆمه‌ڵی بۆ دیوی پشته‌وه‌ تووڕداوه‌ ؛ نه‌ک هه‌ر ئه‌مه‌ به‌ڵکو ناسنامه‌ی تایبه‌تی خۆیانیان لێزه‌وتکراوه‌و ده‌بێت بۆ ناسینه‌وه‌یان ناوه‌کانیشیان بدرێته‌ پاڵ یه‌کێک له‌ پیاوه‌ مه‌حره‌مه‌کانیان ( باوک ، برا ، مێرد ، کوڕ ) .

ژنان وه‌ک پاشکۆیه‌کی ته‌واوی پیاوان ، له‌ڕووی هه‌ڵبژاردنی بیروباوه‌ڕو کاری سیاسی و پیشه‌یی و جۆری خوێندن و کاریانه‌وه‌ ئازادنین . ده‌بێت به‌ ناچاری به‌پێی خواستی پیاوان ره‌فتار بکه‌ن و شوێنێک بۆ خۆیان هه‌ڵبژێرن ، که‌ نه‌ک هه‌ر له‌ پیاوه‌کانیان دوورنه‌خاته‌وه‌ ، به‌ڵکو کتومت هه‌مان شوێنی ئه‌وان بێت ، ئه‌گه‌ر ئه‌و شوێنه‌شیان پێ ره‌وا ببینن ! بۆیه‌ هه‌ر لادانێک له‌ ئیراده‌ی پیاوان له‌م بوارانه‌دا ده‌بێته‌ مایه‌ی مه‌ینه‌تییه‌کی زۆر بۆیان و ، سه‌راپای ژیان وگوزه‌رانی خێزانییان به‌ر مه‌ترسی ده‌خات .

دیسان ، ژنان له‌ هه‌ڵبژاردنی هاوسه‌ره‌کانیاندا ئازاد نین . چاره‌نووسی ژیانی خۆیان به‌ده‌ستی خۆیانه‌وه‌ نییه‌ . هاوسه‌ره‌کانیان چۆن هه‌ڵده‌بژێرن ؟ هاوزمان و نه‌ته‌وه‌و ئایین و هاوپێست و هاوپایه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوورین ؟ یان به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ ، زمان و نه‌ته‌وه‌و ئایین و پێست و پایه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوورییان له‌یه‌کدی جیاوازه‌ ؟ ئه‌مانه‌ کۆمه‌ڵێک مه‌سه‌له‌ی چاره‌نووسسازن بۆ هه‌ردوو جنسه‌که‌ ، به‌ تایبه‌تی بۆ ژنان ، که‌ ئازادانه‌ ناتوانن بڕیاری له‌سه‌ر بده‌ن و ئیراده‌یانی تێدا بزره‌ .

زۆربه‌ی هه‌ره‌ زۆری ژنانی کۆمه‌ڵگا چینایه‌تییه‌ دواکه‌وتووه‌کان وه‌ک کاڵا ( سلعة ) ئاڵشت ( تبادل ) یان پێده‌کرێت له‌ڕێی ژن به‌ ژن و شیربایی و گه‌وره‌ به‌ بچووک و ماره‌بڕینی نایاسایی و پێشه‌کی و پاشه‌کی بێئه‌ندازه‌ی ماره‌یی و ...هتد . له‌ کۆمه‌ڵگا شارییه‌کانیشدا که‌ ئایدیای بۆرژوازی باڵاده‌سته‌و سیستم و نه‌رێته‌ سه‌رمایه‌دارییه‌کان به‌شه‌کانی ته‌رکیبه‌ی ئه‌قڵی گشتین ، دیسان ئازادی له‌وێشدا بۆ ژنان رووکه‌شه‌و له‌ ژێر کاریگه‌رێتی ئایدیا باوه‌که‌ی کۆمه‌ڵدایه‌ ، به‌تایبه‌تی له‌ کایه‌ی هاوسه‌ر هه‌ڵبژاردندا . ژنان له‌م باره‌یه‌وه‌ له‌ ئایدیای باوی کۆمه‌ڵ ئازاد نین . له‌ که‌شوفشی ژیانی بۆرژوازییانه‌ ئازاد نین . له‌ پێداویستییه‌کانی ژیانی شارو شێوازی خێزانی شار ئازاد نین . له‌ ئه‌قڵییه‌تی سوودو زیانی بازاڕی سه‌رمایه‌ی شارو ره‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌قڵییه‌ته‌ له‌سه‌ر چۆنایه‌تی پێکهێنانی خێزان ئازاد نین . له‌ کارکردی پله‌و پایه‌و پاره‌و زێڕو شه‌هاده‌و سامان و کۆشک و ئۆتۆمۆبیل و فه‌نتازی ماڵ و ... هتد ئازاد نین . واته‌ مه‌سه‌له‌ی سه‌ره‌کی په‌یوه‌ندیی هاوسه‌رێتی نێوان ژن و پیاو که‌ مه‌سه‌له‌ی خۆشه‌ویستییه‌ له‌ ئارادا نییه‌و ، هه‌موو شتێکی دیکه‌ی له‌و بابه‌تانه‌ی ئاماژه‌یان بۆ کرا ، یاری به‌ پڕۆژه‌ی پێکهێنانی خێزان ده‌که‌ن و له‌ سایه‌یاندا سیمای مامه‌ڵه‌کردنێکی بازرگانی وه‌رده‌گرێت .زۆرێک له‌و حه‌زلێکردنانه‌ش که‌ ناوی خۆشه‌ویستییان لێده‌نرێت ، دیسان پابه‌ندی ئه‌و مامه‌ڵه‌ بازرگانییه‌و ئایدیای پێش مامه‌ڵه‌ بازرگانییه‌که‌ ده‌بن .

ژنان له‌ ژیانی خێزانیشدا ئازادیی بڕیاردانی چۆنییه‌تی ژیانی خۆیانیان لێزه‌وتکراوه‌ . چۆن ده‌ژین و له‌ کوێ ده‌ژین ؟ سه‌ربه‌خۆ ده‌ژین یان له‌ سایه‌ی ماڵه‌ خه‌زوورانیاندا ده‌ژین ؟ ماڵی سه‌ربه‌خۆیان ده‌بێت یان له‌گه‌ڵ که‌سوکاری مێرده‌کانیاندا ده‌بن ؟ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ که‌ ساده‌ترین و سه‌ره‌تاییترین مافێکی شه‌خسییه‌ له‌ده‌ستی ژناندا نییه‌و ناتوانن هیچ بڕیارێکی له‌سه‌ر بده‌ن و دوا بڕیار بۆ پیاوان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ . له‌ژیانی رۆژانه‌شدا سووکایه‌تیپێکردن و لێدان و ئه‌شکه‌نجه‌و تێرۆرکردن و ( 4 ) هه‌موو هۆیه‌کانی ئازاردانی جه‌سته‌یی و ده‌روونی وه‌ک ده‌ستبه‌سه‌رکردن له‌ ماڵه‌وه‌و قه‌ده‌غه‌کردنی چوونه‌ ده‌ره‌وه‌یان و دیاریکردنی جۆری په‌یوه‌ندییان به‌ که‌سوکارو ناسیاوو دراوسێ و ئه‌ندامانی دیکه‌ی کۆمه‌ڵه‌وه ، له‌ چاره‌یان نووسراوه‌و به‌رپه‌رچدانه‌وه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی یان یاسایی دانپێدانراویان نییه‌ . جیابوونه‌وه‌ش له‌ ده‌ستی پیاواندایه‌و  ، ژنان ئه‌گه‌ر ژیانیشیان دۆزه‌خ بێت ، بۆیان نییه‌ بڕیاری جیابوونه‌وه‌ بده‌ن ؛ ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر دادگاش بڕیاری ئه‌و جیابوونه‌وه‌یه‌شیان بۆ بدا ، به‌ مه‌رجێک ئه‌وه‌یان بۆ ده‌سه‌لمێنێ که‌ پیاوان تێیدا زه‌ره‌رمه‌ند نه‌بن و ئه‌مان له‌ ته‌واوی مافه‌کانی خۆیان وازبهێنن

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2010-01-11 06:26:30

somakkkk
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-11-23
دواترین سه‌ردان: 2014-02-04
په‌یامه‌كان: 103
WindowsXPMSIE7

Re: راپۆرت له‌سه‌ر ئه‌شکه‌نجه‌

زؤر سوباس هيميناب به لام من ته نها مه به ستم ئه شكه نجه يه زؤرم بيويسته

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net