رۆلی باخچه‌ی ساوایان له‌سه‌ر منال/به‌شی سێیه‌م
ئاماده‌کردنی / سیروان


هه‌روه‌ها به گوێره‌ی سه‌رجه‌م زانا‌و لێهاتووه دهرونزانییهکان و په‌روه‌رده‌کارو کۆمه‌لایه‌تی ناسه‌کانی جیهان . قۆناغی منالی به گرنگترین قۆناغ ده‌ژمێردرێت چونکه ئه‌و سیفه‌ته دروسته‌ی که له منالیه‌وه لای دروست ده‌بێت له قۆناغه‌کانی دواتر دا له ده‌رونی ده‌چه‌سپیت و به گرانی له بیری ده‌کات بۆ7یه هه‌رچه‌نده جه‌خت له‌سه‌ر به‌خێوکردن و په‌روه‌رده‌ی منال بکه‌ینه‌وه ئه‌وه زیاتر پێوسیته که بکرێت و بگوترێت ئاینه ئاسمانییه پیرۆزه‌کان له‌وانه ئاینی ئیسلامی پیرۆز زۆر جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌م قۆناغه گرنگه‌ی ژیان ده‌کات هه‌روه‌ها ولاته پێشکه‌وتووه‌کانی جیهانیش له‌م روه‌وه درێغیان نه‌کردوه به‌تایبه‌تی له باره‌ی بایه‌خ دان به قوتابخانه‌ی منالانه‌وه هه‌ر له داینگه‌و باخچهیئ ساوایانه‌وه تا ده‌گاته قوتابخانه سه‌ره‌تاییه‌کان و ناوه‌ندییه‌کان و قۆناغی تری فێربوون چونکه دروست بوونی که‌سایه‌تی مرۆڤ هه‌ر له منالیه وه وێنه ده‌کرێت و ره‌گی داده‌کوتێ و نه‌خۆشیه ده‌رونیه‌کانیش له قۆناکغی منالی زۆر کاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر قۆناغه‌کانی تری مرۆڤایه‌تی بۆیه هه‌رکاتێک منال په‌روه‌رده‌ی باش و دروست و ره‌وانی هه‌بوو ئه‌وه کۆمه‌لگای راست و درست پێک دێنێت به پێچه‌وانه‌شه‌وه په‌روه‌رده‌ی نادروست منال تاوانبار‌و که‌سایه‌تی نه‌خۆش بۆ کۆمهلگهدروست ده‌کات گرنگترین ته‌مه‌نی منالیش (3-5) سالانه که ته‌مه‌نی باخچه‌ی ساوایانه ده‌بێت ئه‌وه‌ش باس بزانین که ئه‌و ته‌مه‌نه به ماوه‌ی شلۆق ده‌ژمێردرێت قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی زه‌حمه‌ته‌و کاریگه‌ری له‌سه‌ر ژیان زۆره‌و هه‌ر له‌م ماوه‌ییه‌ی قۆناغی منالی بێ به بوونی دایکایه‌تی و رۆشه‌نبیری و هه‌ستی بێ دایکایه‌تی و دابرانی هه‌ستی رۆشه‌نبیری روو ده‌ده‌ن کاریگه‌ریان له‌م قۆناغه‌دا گه‌لێک زیاتره له ماوه‌ی ته‌مه‌نه‌کانی تر واتا ئه‌و سێ جۆره بێ به‌ش بوونه ئه‌گه‌ر له هه‌ر قۆناغێکی تر رووبدات کاریگه‌ریان که‌متره له‌سه‌ر که‌سایه‌تی وه‌ک له قۆناغی منالی
تایبه‌ت به کوردژین