.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه















گۆرانیبێژ نارین فەقێ لەشاری دێركا حەمكۆ لە رۆژئاوای كوردستان لەدایكبووە (نارین) زۆر كاریگەری باوكی خۆی بەسەرەوەیە. سەرەتای كاری ئەو دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2003 و، چەند ساڵێكە لەسوێد دەژی
چۆن بووە گۆرانیبێژ
نارین دەڵێ باوكی زۆر پشتگیری كردووەو فێری كردووە بایەخ بە فۆلكلۆر بدات و لەسەر ئەو ستایلە كار بكات. نارین فەقێ دەبێژی، سەرەتای گۆرانی گوتنی دەگەڕێتەوە بۆ تەمەنی منداڵی، ئەوكاتیش هەر باوكی یارمەتی داوە " پاشان لەساڵی 2003 بەپرۆفیشناڵی دەستم بەكاری هونەری كرد". نارین داوا لەهەموو باوكان دەكات كە "یارمەتی كچ و ژنەكانیان بدەن لەكاری هونەریدا".
خانمە هونەرمەند نارین لەساڵی 2008 بەشی یاسای لە زانكۆی ستۆكهۆڵم تەواوكردووەو هەڵگری بڕوانامەی ماستەرە لەبواری یاسادا و ئێستا لەگەورەترین بانكی نێودەوڵەتی بەنێوی (نۆرس بانك) لە شاری ستۆكهۆڵم كار دەكات.
نارین لەبارەی ئەلبوومی گۆرانییەوە دەڵێت "زۆر حەزم لەزۆری و بۆری نییە، هەروەها بەهۆی خوێندنەوە نەمتوانیوە زۆر كار بكەم، هەر بۆیە تائێستا خاوەنی دوو ئەلبوومی گۆرانیم بەنێوی (نالینەك ) و، (هێڤی)". جگە لەوە چەند كلیپێكی هەیە كە ئەوانیش گۆرانی (خەم ودەم، هێڤی، گیانەكەم، تۆبە، دولبەرم، بەیادی تۆ)یە.
لەبارەی كلیپەكانییەوە كە جیاوازن، نارین ئاماژە بۆ ئەوە دەكا كە پێویستە هونەرمەند خزمەتی هونەرەكەی بكات بەئاواز و تێكستی جوان "پێویستە هونەرمەندان زۆر ئاگاداری ئەو دووانە بن، من هەمیشە دەمەوێت خاوەنی ستایلێكی تایبەت بە خۆم بم وكلیپەكانیشم جیاواز بن لەكلیپی هونەرمەندانی دیكە".
هەندێ تایبەتمەندی هەن دەبنە هۆی سەركەوتنی گۆرانی و گۆرانیبێژ لە بواری هونەریدا، لەو بارەوە نارین پێیوایە سەركەوتنی گۆرانی و گۆرانیبێژی ئافرەتی كورد لەپێش هەموو شتێكەوە دەبێت دەنگی خۆش بێت و دواتر ئاواز و هۆنراوەكەی رەسەن بێت "دواتر بەلای منەوە جوان بێت، پێویستە باڵانسێك هەبێت لەنێوان دەنگخۆشی و جوانی ئافرەتی هونەرمەند".
لەبارەی ئەوەی كە بە شێوەی هاوبەش (دوێت) گۆرانی هەیە، نارین دەڵێ تائێستا سێ گۆرانی بەشێوەی دوێت تۆمار كردووەو كلیپ و بڵاویكردووەتەوە كە یەكەمیان گۆرانییەكە بەنێوی (دولبەر) كە لەگەڵ باوكی خۆی (جودی فەقێ) تۆماری كردووەو، گۆرانی دووەمیان بەنێوی (تۆبە) یەو لەگەڵ گۆرانیبێژ (حەسەن غەفوور) تۆماریكردووە، هەروەها گۆرانییەكی دیكەی هەیە لەگەڵ گۆرانیبێژ (هەڤاڵ ئیبراهیم) تۆماری كردووە كە ئاواز و هۆنراوەی (مەمۆ سەیدا)یە.
نارین سەركەوتنی گۆرانی بەشێوەی دوێت لەوەدا دەبینێتەوە كە "دەبێت هەردوو گۆرانیبێژەكە دەنگخۆش بن و كاری ئامادەكردنی موزیك و دابەشكردنی بەشێوەیەكی جوان بۆ ئەنجامدرا بێت".
هێڤی بە 150 وێنەوە
لەبارەی ناونانی ئەلبوومەكەیەوە بەناوی (هێڤی) دەڵێ "لەبەرئەوەی تائێستا سێ جار سەردانی باشووری كوردستانم كردووە دەبینم ئافرەتی كورد تائێستا دەچەوسێتەوە، بەداخەوە ئەوەش كارێكی خراپە هەر بۆیە لەدوای گەڕانەوەم بۆ سوێد بڕیارمدا گۆرانییەك بۆ ژن بڵێم بەنێوی (هێڤی) وەكو دیاریەك پێشكێشی هەموو ژنانی كوردی بكەم، هەر لەبەرئەوەش ئەلبوومەكەم ناونا (هێڤی)، دواتریش بەهاوكاری كۆمپانیایەكی سوێدی و بەكامێرای سینەمایی كلیپمكرد كە 150 وێنەی دۆكۆمێنتاری لەسەر ئافرەتی كورد لەو كلیپەدا بەكارهاتووە".
كێ هاوكاری كرد
لەبارەی هاوكاریكردنی ئەلبوومی (هێڤی)یەوە نارین زۆر سوپاسی هەر یەك لەهونەرمەند و ئاوازدانەر (فەرهاد محەممەد ساڵح و ئەكرەم ئەمین و مەمۆ سەیدا و ئامان بۆتانی و بەنگین خەلیل و نەمر تیرێژ و بەها شێخ و مەسعود جزیری و قادری سەیاحی)كردو هەروەها زۆر سوپاسی هونەرمەند حەسەن غەفووری كرد كە لەدابەشكردنی گۆرانییەكاندا
لەستۆدیۆكەی هاوكاری كردووەوە سوپاسی بنەماڵەی هونەرمەند (ئیبراهیم خەیات)یشی كرد كە رێگەیانداوە بەگوتــــــنەوەی گۆرانی (گیــــانـــەكــــەم)ی هونەرمەندی كۆچكردوو
نـارین باسی لە هەندێ لە ئارەزووەكانی خۆیشی كرد بۆ (رووداو). لەبارەی مكیاژ كردنەوە، گوتی "زۆر حەزم لێ نییە و زۆر كەم مكیاژ دەكەم". وەكو خۆی دەڵێ ئەو كەسێكی زۆر نەوسنە "كەسێكی زۆر نەوسنم بەڵام زۆرخۆر نیم، زیاتریش حەزم لە دۆڵمەیە".
شهفهق

بــه گهنجــــی مهستی به پیری سستـــی
ئهی کـــهی خــودا ئهپرستـــی
لهسهر هێڵ نییه








Dastakant xosh bet dange zor xosha Sarutu bet


لهسهر هێڵ نییه








دهستی تۆش خۆش هاوڕێ گیان سهرهکهوتوبیت له کارهکانتدا هیوای خۆشــــی و بهختهوهریت بۆ ئخوازم ههمتشه له ئاسودهیدابیت ئهزیزم،،
لهسهر هێڵ نییه