❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / بێویژدانی دایکێک / به‌شی یه‌که‌م

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-01-12 18:51:41

₰ sîrwan ₰
به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕ
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ★ شـه‌قلاوه‌★
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-22
دواترین سه‌ردان: 2025-02-17
په‌یامه‌كان: 3739
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

بێویژدانی دایکێک / به‌شی یه‌که‌م

بێویژدانی دایکێک / به‌شی یه‌که‌م

نوسینی / سیروان

تێبینی / به‌رێزان ویستم ئه‌وه‌تان بۆ باس بکه‌م پێش ئه‌وه‌ی چیرۆکه‌که‌ بخوێننه‌وه‌ که‌  ئه‌مه‌ سه‌ره‌تای به‌سه‌رهاتێکی راسته‌قینه‌ییه‌ . ناوه‌کانی نێو به‌سه‌رهاته‌که‌ خوازراون .

ئه‌و کاته‌ی گه‌یشتمه‌ زانکۆ زۆر دلخۆش بووم تا ئه‌و راده‌ییه‌ی له‌ خۆشیا نه‌مده‌زانی چی بکه‌م چونکه‌ یه‌کێک له‌ ئاواته‌کانی باوکم ئه‌وه‌بوو که‌ خوێندن ته‌واو بکه‌م و بگه‌م به‌ زانکۆ به‌لام پێش واده‌ی چوونم بۆ زانکۆ خودای گه‌وره‌ وه‌ک چۆن باوکی پێ به‌خشیبووم به‌ هه‌مان شێوه‌ له‌ شه‌وێکی مات و بێ ده‌نگ بۆ خۆی برده‌وه‌ ئه‌وه‌ بوو له‌گه‌ل براکانم و خوشکه‌که‌م وه‌ک هاورێ وا بووین و زۆر یه‌کترمان خۆشده‌ویست زۆر جار دایکم پێی ده‌وتم که‌ هه‌رگیز ئێوه‌ به‌ خوشک و برا ناچن به‌لکو وه‌ک هاورێ وان دایمان سه‌ری سورمابوو له‌ هاورێیه‌تی ئێمه‌ ده‌سته‌ خوشکه‌کانم زۆر به‌غیلیان پێ ده‌بردم که‌ له‌ ماله‌وه‌ به‌م شێوه‌ییه‌ هه‌لس و که‌وت ده‌که‌ین ، زۆر جار له‌ هۆله‌کانی وانه‌ وتنه‌وه‌ له‌ زانکۆ بیرم له‌وه‌ ده‌کرده‌وه‌ ئاخۆ گه‌ر باوکم ئێستا له‌ ژیان بوایه‌ چۆن رۆژانه‌ که‌ ده‌چوومه‌وه‌ مال پێشوازی لێده‌کردم چۆن شه‌وان به‌ دیارمه‌وه‌ داده‌نیشت و ده‌یوت ده‌ی (نازدار ) کچه‌ شیرینه‌که‌م ئاده‌ی بۆم باس که‌ ئه‌مرۆکه‌ چۆن چۆنی بوویت له‌ زانکۆ له‌گه‌ل مامۆستاو هاوه‌له‌کانت ئاخ زه‌مانه‌ چۆن مرۆه‌کان ده‌که‌یت به‌ پروشکی به‌ر ره‌شه‌بای مردن ....... ئاخخخ .... له‌ قۆناغی یه‌که‌می زانکۆ زۆر حه‌زم به‌وه‌ ده‌کرد که‌ رۆژانه‌ له‌گه‌ل که‌سانێک هه‌لس و که‌وت بکه‌م که‌ ئه‌و شه‌رمه‌ی که‌ هه‌مه‌ بروخێنن و بی خه‌نه‌ نێو ره‌شه‌بای رۆیشتووی به‌ربه‌یانی شار، رۆژێک له‌ کاتی ده‌رچوونم له‌ هۆلی خوێند و پاش ته‌واوبوونی وانه‌که‌م به‌مه‌بستی رووکردنه‌ کافتریا له‌ په‌یژه‌کان ده‌هاتمه‌ خواره‌وه‌ له‌ ناکاو کورێکی بالابه‌رزی ئه‌سمه‌ر زۆر به‌ هێمنی و به‌ بزه‌وه‌ سه‌یری ده‌کردم منیش شه‌رمنی وه‌ک په‌له‌ به‌فره‌کانی زستان به‌سه‌ر رووما ئه‌باری و نه‌مده‌توانی سه‌رم به‌رز بکه‌مه‌وه‌ هه‌ر به‌ نیگاییه‌کی کزه‌وه‌ لێم ده‌روانی ، هه‌ستم به‌ نیگاکانی ده‌کرد وه‌ک ئه‌وه‌ی بۆ چه‌ند سالێک له‌گه‌لی ژیابم وابوو ، بێ ئه‌وه‌ی ئه‌م لاو ئه‌م لا بکه‌م رووم کرده‌ کافتریاو لای هاورێم ( شنه‌ ) دانیشتم (شنه‌) قوتابی قناغی سێیه‌م بوو له‌ کۆلێژه‌که‌مان زۆر کچێکی هێمن و له‌ سه‌ر خۆو زیره‌ک بوو هه‌رده‌م پێی ده‌وتم که‌ هه‌له‌ نه‌که‌م و سانسۆر له‌سه‌ر خۆم بکه‌م بۆ ئه‌وه‌ی له‌ کاری ناشیرین به‌ دوور بم نه‌با کارێک بکه‌م ببێته‌ هۆی ناشیرین کردنی که‌سایه‌تیم ناوم . له‌و کاته‌دا زۆر بیرم لای ئه‌و بوو له‌ ناکاو شنه‌ پێی وتم نازدار ئه‌وه‌ چییه‌ ئه‌مرۆکه‌ ته‌واو نایه‌ته‌ به‌رچاوم خۆ هیچ رووی نه‌داوه‌ منیش به‌ ده‌م خه‌یاله‌وه‌ راچله‌کیم و وتم نا نا نا به‌ زمانێکی تۆزێ شێواو هه‌ستم به‌وه‌ کرد که‌ شنه‌ هه‌ستی به‌ گۆڕانی روخسارم کردبێت ، پاش که‌مێک ئه‌وه‌م به‌ خه‌یال داهات بۆ له‌ شنه‌ نه‌پرسم ئاخۆ ئه‌م کوره‌ کێیه‌ به‌ روویه‌کی شه‌رمننه‌وه‌ رووم کرده‌ شنه‌ و وتم شنه‌ پرسیارێک شنه‌ زۆر به‌ هێمنی وتی ئاده‌ی نازدار بیلێ به‌ چاوان گه‌ر وه‌لامه‌که‌یم ده‌ست بکه‌وێت منیش وتم شنه‌ ئێستا پێش بێم بۆ کافتریا لای په‌یژه‌کان کورێک وه‌ستا بوو شێوه‌ و روخساری وابوو نایناسیت شنه‌ وتی ئه‌وه‌ بوو که‌ له‌ دلی خۆم وتم ئه‌مرکه‌ نازادار نابێت ته‌واو بێت ئه‌وه‌ که‌وتیه‌ داوی خۆشه‌ویستی منیش وتم نا ته‌نها حه‌ز ده‌که‌م بزانم کێیه‌ چونکه‌ که‌سێکی زۆر رێک دیاره‌ شنه‌ وتی ئاده‌ی هه‌لسه‌ با بۆی بگه‌رێین بزانم نایدۆزینه‌وه‌ کاتێک له‌ ده‌رگای کافتریا چوینه‌ ده‌ره‌وه‌ بینیم له‌ گه‌له‌ کۆمه‌لێک کور وه‌ستا بوو منیش وتم شنه‌ ئه‌وه‌تا ئا ئه‌م کوره‌ ده‌لێم شنه‌ وتی ئا ئه‌وه‌ (هه‌ڤال) ی هاوپۆلمه‌و زۆر هاورێمه‌و که‌سێکی زۆر هێمن و زیره‌که‌ ، چییه‌ کچی باش که‌وتیه‌ داوی خۆشه‌ویستی ئه‌وه‌ی من بزانم له‌گه‌کل ئه‌مه‌یا زه‌ره‌ر ناکه‌یت . رۆژ رۆیشت و رۆژ هات زۆر جار که‌ چاوم پێی ده‌که‌وت هه‌ستم به‌ خۆشه‌یستییه‌کی زۆر ده‌کرد له‌ چاوان تا له‌ رۆژێکدا له‌ رێگه‌ی یه‌کێک له‌ هاورێیه‌کانم داوای ئه‌وه‌ی کردبوو که‌ له‌گه‌لی دابنیشم منیش زۆر شه‌رمم ده‌کرد که‌ نازانم چۆن وه‌لامی بده‌مه‌وه‌ و چۆن له‌گه‌لی دابنیشم چونکه‌ زۆر حه‌زم به‌وه‌ نه‌ ده‌کرد که‌ له‌گه‌ل که‌سێکی نه‌ ناسراو دابنیشم تا رۆژێکیان له‌گه‌لی دانیشتم و رازی دلی خۆی هه‌مووی بۆ هه‌لرشتم وه‌ک تاڤگه‌ به‌سه‌ر ته‌مه‌نی خۆشه‌ویستی خۆی دا چوه‌و خواره‌وه‌ و ئادگاره‌کانی له‌ نێو ته‌مێکی زۆر ئالۆزه‌وه‌ هێنایه‌ نێو که‌شێکی ئالوده‌بوون به‌ که‌سێک که‌سێکی شه‌رمن که‌ نه‌مده‌توانی له‌ ئاستی دا چاو هه‌لبرم تا وای لێهات بووین به‌ دوو کۆتری ناسک و جوان و بێ یه‌کتر هه‌لمان نه‌ده‌کرد وه‌ک مه‌م و زین وه‌ک شیرین و فه‌رهاد هه‌رده‌م له‌ ته‌ک یه‌ک بووین ، زۆر جار له‌ وانه‌کانم ناچوومه‌ ژووره‌وه‌ هه‌ر له‌گه‌ل یه‌ک بووین ،،،،،،،،،،،،،،،،،، ماویه‌تی

تایبه‌ت به‌ کوردژین

Kurdzhin

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-cb44b44495.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-01-12 19:22:08

Rozhan
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-17
دواترین سه‌ردان: 2014-01-16
په‌یامه‌كان: 3727
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

Re: بێویژدانی دایکێک / به‌شی یه‌که‌م

ئـه مه شم خوينده وه ئيواره ،،، خوازيــارم لـه مــاوه يــه كى كورت دا به شى 2 دابنيت

ســه ركه وتوبيت براكه م

Kurdzhin

زۆربـەی کـات وا خـۆمـان دەرئـەخەیـن..!
گـوێ بـەو روداوە ناخـۆشانە نـایەین کـە لە ژیـانمان بەسـەرمان هاتـووە
بـەلام لە راسـتییا هەمو کاتێـک لە ناخـەوە ئەمان کـوژێت.!

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2010-01-12 20:00:30

((namo))
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: ســـــلێمانـــی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-10-04
دواترین سه‌ردان: 2010-12-18
په‌یامه‌كان: 1509
WindowsXPFirefox

Re: بێویژدانی دایکێک / به‌شی یه‌که‌م

ده‌ست خۆش کاکه‌ سیروان جیرۆکێکی جونه‌ به‌ راستی  چاوه‌ڕێی به‌شه‌کانی ترین به‌ هیوای له‌ش ساخیت و سه‌رکه‌وتن له‌کاره‌کانتدا هیوای خؤشی و به‌خته‌وه‌ریت بۆ ئه‌خوازم میوام وایه‌ هه‌میشه‌ روو گه‌ش و لێو به‌خه‌نده‌بیت دوربیت له‌ نه‌هامه‌تیه‌کانی ژیان دووباره‌ ده‌ست و په‌نجه‌ت خـــــۆش،،

Kurdzhin

بــه‌ گه‌نجــــی مه‌ستی به‌ پیری سستـــی
ئه‌ی کـــه‌ی خــودا ئه‌پرستـــی


http://kurdzhin.org/uploads/ea3485faeb.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2010-01-15 15:30:47

★SoZi★
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ❤ ســـلێـمانی❤
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-05-09
دواترین سه‌ردان: 2013-08-30
په‌یامه‌كان: 5238
ویبگه‌
WindowsXPMSIE

Re: بێویژدانی دایکێک / به‌شی یه‌که‌م

ده‌سته‌کانت خۆش بێت کاک سیروان چیرۆکێکی پر هه‌ست و سۆزه‌
هیوادارم زۆر له‌ چاوه‌روانی نه‌مان هێڵیته‌وه‌ و زوو به‌شی دووه‌م دابنێیت
سه‌رکه‌وتوو بیت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2010-01-16 18:13:24

₰ sîrwan ₰
به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕ
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ★ شـه‌قلاوه‌★
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-22
دواترین سه‌ردان: 2025-02-17
په‌یامه‌كان: 3739
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

Re: بێویژدانی دایکێک / به‌شی یه‌که‌م

زۆر سوپاس ئه‌زیزانم بۆ په‌یامه‌کانتان خۆشحال بووم که‌ بابه‌ته‌که‌تان به‌ژسه‌رکرده‌وه‌و به‌ دلتان بووه‌ انشاءالله‌ له‌ ماوه‌ییه‌کی نزیکدا به‌شه‌کانی تریشتان بۆ داده‌نێم ته‌مه‌ن درێژو به‌خته‌وه‌ر بن دووباره‌ زۆر سوپاستان ده‌که‌م

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2010-01-16 20:48:39

بـروسک
پڕشنگی یانە
شوێن: به‌ریتانیا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-06-06
دواترین سه‌ردان: 2013-01-22
په‌یامه‌كان: 1255
WindowsVistaMSIE7

Re: بێویژدانی دایکێک / به‌شی یه‌که‌م

dastt xosh bit kaka serwan gyan chawariy bashy dwen har bjit

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-4de1c3b7b8.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#7 2010-01-17 18:54:08

₰ sîrwan ₰
به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕ
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ★ شـه‌قلاوه‌★
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-22
دواترین سه‌ردان: 2025-02-17
په‌یامه‌كان: 3739
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

Re: بێویژدانی دایکێک / به‌شی یه‌که‌م

زۆر سوپاس بروسک به‌گ بۆ په‌یامه‌که‌ت ئه‌زیزم ته‌مه‌ن درێژو به‌خته‌وه‌ر بیت هه‌رده‌م سه‌رکه‌وتوو بیت انشاءالله‌ به‌م زوانه‌ به‌شه‌کانی تریش ده‌خوێننه‌وه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#8 2010-01-17 19:40:27

☀Yadgar☀
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ☀Hawler☀
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-05
دواترین سه‌ردان: 2014-02-18
په‌یامه‌كان: 4379
ویبگه‌
WindowsXPMSIE

Re: بێویژدانی دایکێک / به‌شی یه‌که‌م

ده‌ستت خۆش بێت خاڵه‌ سیروان گیان یاخوا ده‌ست و په‌نجه‌ت هه‌ر سه‌لامه‌ت بێت بۆ نوسینی بابه‌ته‌ جوانه‌کانت له‌ هه‌موو روویه‌که‌وه‌ ، ئه‌زیزم چیرۆکێکی جوانه‌ و دیارده‌یه‌کی جوانت هه‌ڵبژاردووه‌ که‌ له‌ چیرۆکه‌که‌تدا باسی لێوه‌ ده‌که‌یت ، هیوادارم ته‌مه‌ن درێژ و سه‌رکه‌وتوو بیت له‌ ژیاندا  بۆ خزمه‌ت کردن و پێشخستنی نوسینی کوردی له‌ هه‌موو رووه‌کانتدا، له‌ چاوه‌روانی به‌شی دووه‌مداین ، خۆشت ده‌زانیت چاوه‌روانی ده‌رده‌کی بێ ده‌رمانه‌ و تا راده‌یه‌ک ئازار به‌خشه‌ ههههههههههههه،
دووباره‌ رێزم هه‌یه‌ بۆت چاوت ماچ ده‌که‌م ئه‌زیزم ،

Kurdzhin
هەموو کەس بەختەوەری دێنێت:
هەندێک کەس بە هاتنیان!! هەندێک کەس بە رۆێشتنیان....

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#9 2010-01-21 21:03:04

Kurdish_Girl
کازیوەی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-09-27
دواترین سه‌ردان: 2012-07-29
په‌یامه‌كان: 1333
WindowsVistaFirefox

Re: بێویژدانی دایکێک / به‌شی یه‌که‌م

Dast Xosh

Chawarei bashi duamm

Sarkawtu bit

Kurdzhin
.You never know what is enough unless you know what is more than enough

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#10 2010-01-30 18:06:34

₰ sîrwan ₰
به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕ
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ★ شـه‌قلاوه‌★
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-22
دواترین سه‌ردان: 2025-02-17
په‌یامه‌كان: 3739
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

Re: بێویژدانی دایکێک / به‌شی یه‌که‌م

زۆر سوپاس ئه‌زیزانم بۆ په‌یامه‌کانتان ته‌مه‌ن درێژو به‌خته‌وه‌ر بن

نا به‌م زووانه‌ به‌شی دووه‌م ده‌که‌وێته‌ به‌ر ده‌ستی ئێوه‌ له‌گه‌ل رێزمدا

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net