❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / باوکان و رەفتاری دزیكردنی منداڵ

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-01-13 08:18:34

KwEsTaN - HaWlErI
جوانی کوردژین
شوێن: Narwij
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-11-04
دواترین سه‌ردان: 2013-10-14
په‌یامه‌كان: 802
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

باوکان و رەفتاری دزیكردنی منداڵ

[كاتێك دایك و باوك هەست دەكەن منداڵەكەیان دزی كردووە زۆر بێتاقەت و نیگەران دەبن ئەوان بەتەواوی نازانن چە وایكردووە http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-a31d3f7e1d.jpgكەمنداڵەكەیان دەست بكاتە دزی كردن؟، بەتایبەت نیگەرانی ئەوەن كە نەكا ئەو خووە ناشرینە لەگەڵ منداڵەكەیاندا گەورە ببێت و گەنجێكی لادەرو خراپەكاری لێدەربچێت، بۆزۆربەی منداڵانی كەم تەمەن هەڵگرتن و بردنی كەل و پەل و شمەكێك كەخۆیان حەزی پێدەكەن و جێگەی سەرنجیانە كارێكی ئاساییە، منداڵ لانی كەم پێویستی بە [3 – 5] ساڵ هەیە بۆ ئەوەی تێبگات كە بردنی شمەكێك كە خۆی خاوەنی نیە كارێكی پەسەند نیە، دایك و باب پێویستە زۆر بەجوانی مافی خاوەندارێتی و پارێزگاری لێكردنی لەمنداڵە كانیان بگەیەنن و سەرە ڕای ئەوە خۆشیان سەرمەشقێكی باشبن بۆ منداڵەكانیان لە گوتەو ڕەفتارەكانیاندا، ئەگەر تۆ بەشانازیەوە لەناو خێزانەكەتدا دەربارەی فێڵێك قسەبكەی كە ئەمڕۆ یادوێنێ لەكاتی كڕین و فرۆشتندا لەكڕیارێكت كردووە یاخود پیشەوەریت و تەزویرێكت لەپیشەكەتدا كردووە ئیدی بۆ منداڵە كانت چەمكی ڕاستگۆیی و دەستپاكی مایەی تێگەیشتن نیە و ئامۆژگاری تەنها سەری دێشێنێت، هەرچەندە منداڵ تێدەگات كە دزی كارێكی ناپەسەندە بەڵام بەهۆكاری جیاجیا توشی دەبێت، لەوانەیە هۆكاری دزی هەستی هاوتایی بێت لەبەرامبەری خوشك یا برایەكیدا كەبەهۆی وەرگرتنی دیاریەك یان پێدانی سۆزو خۆشەویستی خۆشحاڵ بووە، لەهەندێ كاتدا منداڵ بۆ دەرخستنی بوێریی خۆی بۆ هاوڕێكانی یا پێدانی دیاریەك پێیان یان بەئەندامانی خێزانەكەی یاخود بۆ ئەوەی زیاتر خۆشویستراو بێت لایان دەست دەداتە دزیكردن، هەندێ لەمنداڵان تەنها بەمەبەستی ئەوەی لەلایەنی ماڵیەوە سەربەخۆبن و وابەستەی دەوروبەرنەبن دەست دەدەنە دزیكردن بۆ ئەوەی بتوانن ئەوەی مەبەستیانە بیكڕن، دایك و باب پێویستە بزانن ئەو پاڵنەرەی كە وادەكات منداڵەكەیان دزی بكات چیە ؟ ئایا بۆسەرنج ڕاكێشانی ئەوانە بەلای خۆیدا یان شتێكی تر، لەو بەستێنەدا منداڵ دەیەوێت توڕەیی خۆی بەكردەی دزیكردن بۆدایك و بابی دەربخات یا بەو شێوەیە تۆڵەیان لێبكاتەوە، لەواقیعدا شتە دزراوەكە بۆمنداڵ دەبێتە جێگرەوەی سۆز پێدان و میهرەبانی و پەیوەندی دایباب . پێویستە دایباب هەوڵی زۆربدەن تاكو ئاشنایەتی زیاترو باشتر لەگەڵ هەستە جۆراو جۆرەكانی منداڵەكەیان پەیدا بكەن و بەكردار پێی نیشان بدەن كەئەو ئەندامێكی گرنگی خێزانە. لەزۆربەی حاڵەتەكاندا ئەگەر دایباب پێوەرو بەرنامەیەكی گونجاو لەژیاندا پەیڕەو بكەن دزیكردنی منداڵەكەیان لەتەمەنی سەروتردا دەوەستێت بەڵام هەركاتێك دایباب تێگەیشتن كەسەرەڕای ئەوەش منداڵەكەیان دزی دەكات ئەوا پێویستە ڕاوێژ بەدكتورێكی دەروونی بكەن ئەویش یارمەتی منداڵەكەیان دەدات و فێری دەكات كە.
1- دزی كارێكی خراپە
2- یارمەتی منداڵەكە دەدات كە شمەكی دزراو بگێڕێتەوە شوێنی خۆی یاخود نرخەكەی بدات.
3- منداڵەكە دڵنیادەكات كە بەهیچ جۆرێك سودمەند نابێت لە دزیكردن.
4- دووری دەخاتەوە لەپرتەو بۆڵەی دوبارەبووەو پێشبینی بۆ ئایندەی خراپ و، تێیدەگەیەنێت كە ئەوان نیگەرانی ئایندەی ئەون.
5- بۆی ڕون دەكاتەوە كە ڕەفتارە ناپەسەندەكانی ئەو چەندە كاریگەری خراپ دەكاتە سەر خێزان و كۆمەڵگەكەی.
كاتێك منداڵ شتە دزراوەكەی گێڕایەوە بۆ خاوەنەكەی خۆی یاخود نرخەكەیدا ئەوا پێویستە دایكو باوك دەربارەی ئەو بابەتە قسە لەگەڵ منداڵەكەیان نەكەن، بەڵكو پێویستە كەشێكی وا بخوڵقێنن منداڵە كە بەخەیاڵێكی ئاسودەو زەینێكی پاك بەردەوامی بەژیانی خۆی بدات، هەركاتێك تێبینی كرا كە كردەی دزی منداڵ بەردەوامە لەگەڵ كۆی كێشەو نیشانە ڕەفتاریەكان، ئەوجا دەبێتە نیشانەیەكی زۆرگرنگی گەشەی سۆزداری منداڵ یاخود بونی كێشەو بابەتێكی گرنگ لەپەیوەندی نێو خێزان . منداڵ كەبەشێوەیەكی ڕێك و بەداوام دزی دەكات ناتوانێت پەیوەندیەكی تەندروست و ئاسایی لەگەڵ دەوروبەردا پەیدا بكات و متمانەیان پێبكات، لێرەداو لەبری ئەوەی منداڵ هەست بەگوناهـ بكات بەپێچەوانەوە سەرزەنشتی دەوروبەرەكەی دەكات و بەتوڕەیی پێیان دەڵێت ئەوشتەی كەدەمهەوێت نەمدەنێ ئەوا هەڵیدەگرم . ئەو جۆرە منداڵ و هەرزەكارانە پێویستە لەلایەن دەرونناسێكی منداڵان و هەرزەكارەوە هەڵسەنگاندن و پشكنینی وردیان بۆبكرێت، بۆچارەسەركردنی ئەو منداڵ و هەرزەكارانەی كەبەردەوام دزی دەكەن دكتۆرلەسەرەتادا هۆكارو پاڵنەرە سەرەكیی و نادیارەكانی كەوا دەكات منداڵەكەیان مەیلی دزی بكات دەردەخات و لەدوایدا بەپێی سروشتی پاڵنەرو هۆكارەكان بەرنامەی دەرمانی خۆی بەسەرمنداڵ یا هەرزەكارەكەدا جێبەجێ دەكات. یەكێ لەلایەنە گرنگەكانی ئەو چاراسەرانەی كە توێژەرو پزیشكی دەرونی بۆ منداڵ دایدەنێ ئەوەیە كە هەوڵ دەدات منداڵ و هەرزەكارەكە والێبكات پەیوەندیەكی توندو تۆڵ لەگەڵ دەوروبەرەكەیدا ببەستێت و متمانەیان پێبكات و لەهەمانكاتدا هاوكاری دایبابی منداڵەكە دەكات تاكو لەگۆڕانە تەندروست و ڕاستەقینەكەی گەشەی منداڵ هاوكاری بكەن و پارێزگاری لێبكەن.

Tawi komelayeti

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن Kwestan_D (2010-01-13 08:21:22)

Kurdzhin
چی لێهات خەندەو وەفای جارانت؟
کوا ئەو بەلێنەی ناو دێری نامەکانت؟


http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-ce9477a55a.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-01-13 16:40:32

DLDAR-H
پڕشنگی یانە
شوێن: بايته ختHawLErY
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-02
دواترین سه‌ردان: 2012-11-22
په‌یامه‌كان: 4259
WindowsXPFirefox

Re: باوکان و رەفتاری دزیكردنی منداڵ

ده سته كانت خؤش بيت هاورئ شيرينم كويستان خانى كول بؤ ئه م بابه ته جوانه ت سه ركه وتوبيت

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن DLDAR-85 (2010-01-13 16:54:03)

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-c18bd3283e.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2010-01-14 08:36:30

KwEsTaN - HaWlErI
جوانی کوردژین
شوێن: Narwij
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-11-04
دواترین سه‌ردان: 2013-10-14
په‌یامه‌كان: 802
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

Re: باوکان و رەفتاری دزیكردنی منداڵ

supas bo toy aziz bra xoshawestakam dldar geyan
hewaxwazm babatekem swde ba eway xoshawest gayan dbet

zor supas geyana

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net