❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / هـۆنراوه‌كانـی اسماعیل مـحـمـد ،،به‌شی (3)....

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-01-11 11:07:23

D I L M A N
سونبولی یانه
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-08
دواترین سه‌ردان: 2014-02-24
په‌یامه‌كان: 1544
WindowsXPFirefox

هـۆنراوه‌كانـی اسماعیل مـحـمـد ،،به‌شی (3)....

(55)

یــاده‌وه‌ری

كــۆڵانـه‌كــه‌تـان پـر پره ‌لــه‌ یـادگـاری شیریـنی مـن
له‌ ژوانی كورت و خێرایی پر له‌خورپـه‌و له‌رزینی مـن

چه‌ند دڵگیره ‌ئه‌و گـــه‌ره‌كی بۆن و ره‌نگی تۆی گرتوه
ئه‌وه‌ی درواسێی ئێوه‌یه ‌ئه‌و خوایه ‌خۆشی ویستوه

عومرێ یــاده‌وه‌ری جــوانم لــه‌و كــوچـه‌یه ‌به‌جێماوه
ئێستاش كاتێ بیرت ئه‌كه‌م هه‌ر دێمه‌وه‌ بۆ ئـه‌و ناوه‌



http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-80a0a11929.gif


(56)

گـــومان

هه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی بێ گومان بی له‌جــــاران ئازیزتـری لـام
هه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیا بی كه‌ته‌نیا هه‌ر تۆی په‌رست گام

ئـه‌وه ‌دڵــم ده‌ریبێنه‌ بـابـۆ هــه‌مــیشــه ‌لـه‌لـات بێ
تـا ئه‌وه‌نده‌دوو دڵ نه‌بی و جێگای متمانه‌و بروات بێ

له‌گه‌ڵ عومری شیرینم دا گه‌وره‌ ئـه‌بــێ خـــۆشـــه‌ویستی
رۆژێ عه‌شقی تۆ ئه‌م كوژی گوێی ناده‌می چه‌ند دڵبه‌ستی

زۆر ئه‌ترســـم عه‌شقت بمـــرێ ئــه‌و ده‌مــی بــه ‌ئاكام ئه‌گا
ئـه‌وســا ئـه‌بـی لێت بپرســم خـۆشـه‌ویـستی چـیـم بۆ ئه‌كا‌



http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-80a0a11929.gif


(57)

مــن و تـۆ

نــامــه‌كـانت هــه‌مووی پرن لــــه ‌حــه‌ســره‌ت وبیره‌وه‌ری
كـه ‌كـردمــه‌وه ‌بـیـخوینمه‌وه ‌خۆشه‌ویستی لێ هه‌ڵوه‌ری

نـازانم چـیـت بـۆ بـنوســـم چــۆن خـۆشـه‌ویـستم ده‌ربرم
مـه‌گـه‌ر تـه‌نیا لـه‌بـه‌ر پێتا شــعـره‌كـانـمـت بـۆ ســه‌ر ببرم

دڵـم تـه‌نیا تـۆی گـرتوه ‌ئـه‌ڵـێی بـۆتـۆ دروســت بوه‌
هــه‌تـا ئـێستا ئــه‌وینی كه‌س له‌وه‌ی من تۆ نه‌چوه‌


http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-80a0a11929.gif


(58)

نـیـشـتـیـمـان

ئـه‌ی نـیـشتیمان تــۆش هــه‌ر لـه‌دایـكم ئـــــه‌چی
كفت و ماندوویی هـه‌وو غـــه‌درمــان لـــێ كردووی

وه‌ك ئــه‌زیـزانــی ئـه‌نـفال و وه‌ك ئه‌وانی گۆر غه‌ریب بون
وه‌شه‌هیدانی هاورێمان تۆش له‌بیر چووی وه‌ك له‌بیر چون

كه‌سێ نه‌ماوه‌به ‌دیارتا خــــه‌مه‌كانتان بلاوێنێ
وه‌ك مناڵی باوك مرده‌ ده‌ستێ به‌سه‌رتا بهێنێ

هه‌ر ئه‌ڵێی دایكی شــــــه‌هیدی كه‌س لات لێ ناكاته‌وه‌
چی ئه‌كه‌ی مه‌گه‌ر تۆش وه‌ك ئه‌و خوا سه‌بوریت بداته‌وه‌

چـــه‌شـنـێ فــه‌رامــۆشمـان كــردووی خه‌جاڵه‌تین هه‌م ئێستاكه‌
هــه‌تــا رووی ئــه‌وشــمـان نـیـه ‌بـڵـێن گــه‌ردنـمــــان ئـــازا كـــــه‌



http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-80a0a11929.gif


(59)

لاوكــی كــه‌ركــوك

دڵ بــه‌ردانــه‌ چــۆن دڵـــتان هـــات ئــه‌و پــه‌پـولـانـه ‌بـكوژن
چــی ویــژدانی وا ســڕ كــردن ئــه‌و هــه‌مــوو خوێنه ‌برێژن

مـناڵــه‌كــه‌م رۆژانــه‌كـــه‌ی هــه‌ر لـــه‌ گـیـرفـانــا بــوو
وه‌خـتێ كــردتان به‌مشتێ خۆڵ تازه‌ جانتاكه‌ی دانابوو

لـایـه ‌لـایـه ‌لـایـه ‌رۆڵـــه‌ی شـــیرینــــم لـایـــه‌
زامـه‌كـانی تـۆ سـه‌ختن یـا زامـه‌كـانــی دایـه‌

بـنو رۆڵــه‌ی شــیرنم هـــیوای دوا رۆژی ژینــــم
ئـاواتـه‌خواز بوو‌م رۆژێ شادیت به‌چـــاو بـبـیـنـم


لـایـه ‌لـایـه ‌لـایـه ‌رۆڵـــه‌ی شـــیرینــــم لـایـــه‌
هه‌ر كه‌سێ تۆی له‌من كرد یاخوا كوێرای دایه‌


بنو رۆڵــه ‌درنـگه ‌دونــیا كــش و بـــێ ده‌نــگه‌
منیش خــه‌وم زراوه‌ دڵــم خــه‌مـبـارو تـــه‌نگه‌

لـایـه ‌لـایـه ‌لـایـه ‌رۆڵـــه‌ی شـــیرینــــم لـایـــه‌
یـاد زیـندوه ‌لــه‌ نــاو دڵــی ره‌حـــیمـــــاوه‌یــــه‌

دڵ بـــه‌ردانه ‌چۆن دڵتان هات ئه‌و هه‌موو جه‌رگه ‌داخ بكه‌ن
عــه‌لــی مــه‌ردان لـه‌بـیـنـیـنـی چــاوانـی گـوڵــه‌بـاخ بكه‌ن


گـــوڵــه‌بـاخ گــوڵــه‌بـاخ گـوڵـی بـاخـی
بـێ كــه‌یـف و بــۆچی بــێ ده‌مـاخـی

ده‌پێم بـڵــی چــی بــــوو چـــی
مـات و مــــه‌لــولـــی بــۆچـــی

كــــــێ وای لێـــــكردی كـــێ
خـــوا‌ ئه‌م زوڵمه ‌هه‌ڵنه‌گـــرێ

مـــــــن چــیـمه‌ن ئــه‌مــرۆ رۆژی خـــه‌نــه‌ بــه‌نـــدان و شـــایـــی بـــوو
كــه‌ی كـــۆچـــی ســوری ئــه‌و كــۆچی یــه‌كــجـاری و مــاڵـئاویـی بوو

چــیــمه‌ن و چـیمه‌ن چیمــه‌ن كــه‌ركـــوكـــی
جــا چــۆن شـێت نــه‌بــم نـه‌بــرای بـه‌ بـوكی

كـــۆچـــی یـــارم كـــۆچــی ســـوره‌
ره‌حیمـــاوه‌ بـــه‌ خـــوێن ســـــــــوره‌
ئه‌مـــرۆ كـــه‌ركوك بـه‌ خـــوێـن سوره‌

یــاخـــوا زاڵــــم كـــوڕت بمــــرێ
هــیچ پـیـلـانـێكت ســـه‌رنـه‌گرێ

چــونــكه‌ ئــه‌و جــه‌رگــه‌ت داخ كــردم
ئـــه‌و ئـــازیــزانــه‌ت لـــێ كــــــــــردم

ئــــــــــه‌م شـــــــــه‌و خـــــــــه‌وم دی لـــه‌ خـــــه‌ومـه‌
ئه‌م گه‌ره‌كه‌ی ره‌حیمـاوه‌ ناوی تازه‌ یان لی نابوو پێیان ئه‌وت شه‌هیداوه‌

هه‌ڵم گرن به‌ سێ و به‌ دوو بم به‌ن بۆ گه‌ره‌كی  ژوورو شینم بۆ بكه‌ن مل به‌ مورو ئه‌ی بێ ناز كه‌ركوك ئه‌ی بێ ناز

زۆر جـــار ده‌ســـتیان خــسته‌ بـیـنـــم مـــن كـــه‌ركـــوكـــم قـــه‌ت نــامــــــرم
مـــــــن گــری بــابـــه‌ گــوڕ گــوڕم هـــه‌تــاكــــــــوو بــێ كـڵپه‌ ئــــــــه‌گــــرم

یــا بــابــه‌ گــور گـــور مــاڵ وه‌بــه‌رزه‌وه‌ دوژمــنت بمـــرێ بــه‌ ده‌م لـــــه‌رزه‌وه

[/size]

                                                                                              كـــــــــــــــۆتـــایـــــــــی

                                                                                      ئــامــــاده‌كـــردنــی :- دیـلـــــــمــان

Kurdzhin

http://www.webchinupload.com/f/2013-08/d63c00e933a94c80e1b3501fba01f8a3.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-01-11 12:53:45

tina
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-01-25
دواترین سه‌ردان: 2013-07-30
په‌یامه‌كان: 5508
WindowsXPFirefox

Re: هـۆنراوه‌كانـی اسماعیل مـحـمـد ،،به‌شی (3)....

ده‌سته‌کانت خۆشبێت بابه‌تێکی زۆۆۆۆر جوان و رازاوه‌ بو هه‌مو هۆنراوه‌کان زۆۆۆۆۆۆۆر پڕ مانا بون
به‌ هیوای به‌رده‌وام و کاری جوانتر هه‌ر سه‌رکه‌وتوبیت

Kurdzhin
وقتی کسی رو دوست داري. حاضری جون فداش کنی.     
حاضری دنيا رو بدی فقط يک بار نگاهش کنی.
قيد تموم دنيا رو به خاطر اون ميزنی.                                   
خيلی چيزا رو می شکنی تا دل اون رو نشکنی.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2010-01-11 15:50:04

zhyar1983
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: dukan
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-02-09
دواترین سه‌ردان: 2011-08-25
په‌یامه‌كان: 1754
WindowsXPFirefox

Re: هـۆنراوه‌كانـی اسماعیل مـحـمـد ،،به‌شی (3)....

dasto panjat xosh bet azezm har sarkawto bet

Kurdzhin
گوڵ بۆ که‌سێکه‌ که‌ خۆشی گوڵ بێت
وه‌ک تۆ وه‌فادار منی له‌ بیر بێت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2010-01-13 15:08:57

soran xoshnaw
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: هه ولير
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-12-30
دواترین سه‌ردان: 2014-02-17
په‌یامه‌كان: 2198
WindowsXPFirefox

Re: هـۆنراوه‌كانـی اسماعیل مـحـمـد ،،به‌شی (3)....

دهست و جاوت خؤش به ريزم زور جوانه به هيواى به رده واميت

Kurdzhin
گـــوڵێك بــده‌ لــه‌یــه‌خه‌ی هــاوڕێكه‌ت باشتره‌لـه‌وه‌ی دوای مـردنی گومــه‌زێكی زێــڕی بۆبــكه‌ی

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2010-01-13 15:56:00

سۆز
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: *Swed*
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-10-10
دواترین سه‌ردان: 2010-01-23
په‌یامه‌كان: 1127
WindowsXPMSIE7

Re: هـۆنراوه‌كانـی اسماعیل مـحـمـد ،،به‌شی (3)....

dastw panjakant xoshbeyt azizm sarkawtwbeyt

Kurdzhin
‌گه‌ر که‌س له‌ دونیا وه‌فای بۆم نه‌بێت
هه‌رگیز خه‌فه‌ت ناخۆم تا تۆم هه‌بیت
I LOVE YOU...........................P

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2010-01-29 15:28:05

D I L M A N
سونبولی یانه
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-08
دواترین سه‌ردان: 2014-02-24
په‌یامه‌كان: 1544
WindowsXPFirefox

Re: هـۆنراوه‌كانـی اسماعیل مـحـمـد ،،به‌شی (3)....

زۆر سوپاس بۆ په‌یامه‌كانتـــــــان ده‌ستی ئێوه‌ش خۆش بێت هه‌ربژین و سه‌ركه‌وت بن

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net